دەڵێن هەتاو گۆیەک گڕە و
کەس ناتوانێ
خۆی لێ بدا
دەڵێن
ئاسمان هێندە دوورە
کەس نەبووە
دەستی پێی بگا
کەچی سەیرە
من گەلێ جار
بە هاوڕێیی
سۆزی شێعر و
دەنگی
پیرۆزی مۆسیقا
نەک
دەستەملانی هەتاو بووم
تا ئاسمانی
حەوتەمیش چووم
مەهاباد –
٥/٣/١٣٧٠
دەڵێن هەتاو گۆیەک گڕە و
کەس ناتوانێ
خۆی لێ بدا
دەڵێن
ئاسمان هێندە دوورە
کەس نەبووە
دەستی پێی بگا
کەچی سەیرە
من گەلێ جار
بە هاوڕێیی
سۆزی شێعر و
دەنگی
پیرۆزی مۆسیقا
نەک
دەستەملانی هەتاو بووم
تا ئاسمانی
حەوتەمیش چووم
مەهاباد –
٥/٣/١٣٧٠
لەنێو کۆمەڵگەی کورد و ئێرانییەکانیشدا باوە کە بەتایبەت ئێوارەی ڕۆژانی پێنجشەممە سەردانی وێنەی کێلێک لە لوڕستان گڵکۆی مردووەکانیان دەکەن و...