۱۲/۲۲/۱۳۷۴

زەردەزێڕینە

شلێرۆکە قژ کاڵی من

ئەی چاوشینی خنجیلانە

گەر هاتمەوە

بەرلەوەی کە ئامبازم بی

بەرلەوەی کە

باسکی ناسکی مناڵانەت

لە دەوری ئەژنۆم وەرێنی

خەندەی شیرینی مناڵیت

بە گوێچکەما بچرپێنی

پێم خۆشە مەینەت و ژانی ڕۆژانی دووریت بۆ باس کەم.

 

بەرلەوەی کە

بۆنی بسکی سەوزت بکەم

گوێ بۆ قسەی شیرینی مناڵیت شل کەم

بە بەژنی وردت هەڵبڵێم

لە دەریای فرمێسکی دووریی خۆم بۆت دەدوێم.

 

شلێرۆکی قژ زەردی من

ئەی ناسکتر لە شێعری زەردە زێڕینە

گەر هاتمەوە

پێش هەموو شت بیرم خەوە

بۆ یەکەم جار

باسی ئەمڕۆمت بۆ بکەم

کە شێعری زەردە زێڕینەم هاتە سەر زار

کۆیە – ٢٢/١٢/ ١٣٧٤

بابەتی نوێ:

حیزب وەک سەنتەر، ستراتژیی حیزب وەک سەنتێز

سەردەمی ئێستا، سەردەمی بەئاگاهاتنەوەی هەرچی زیاتری نەتەوە بندەستەکانە. سەردەمی ‏هەوڵدانی بە کۆمەڵی کۆمەڵگا ژێردەستەکان بۆ سڕینەوەی سێبەری دا...