پێنتی ساریکۆسکی (Pentti Saarikoski)؛ لەدایکبووی ٢ی سێپتامبری ١٩٣٧ – کۆچی دوایی ٢٤ی ئاگۆستی ١٩٨٣) شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی هەرە دیار و کاریگەری فینلاند لە سەدەی بیستەمدا بوو. ئەو وەک سیمبولێکی ئەدەبیی لە دەیەکانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠دا دەناسرێ کە بە شکاندنی چوارچێوە نەریتییەکان، نوێگەریی لە شیعری فینلانددا پێکهێنا. یەک لە بەنێوبانگترین و خۆشەویستترین شێعرەکانی ئەو، ئەو کورتە شێعرە بێ ناوەی خوارەوەیە کە پتر بە "تۆم وەک خاکێکی بێگانە خۆش دەوێ" ناسراوە.
شێعرەکە یەکەمجار ساڵی ١٩٦٢ لە کتێبێکی شێعریی شاعیردا بەناوی "بەڕاستی چی ڕوودەدا؟"دا چاپ و بڵاو کراویەوە.
من تۆم خۆشدەوێ
پێنتتی ساریکۆسکی
من تۆم خۆش دەوێ
وەکوو خاکێکی بێگانە
بە پرد و گابەردەوە
وەک تەنیایی ئێوارەیەکی درەنگوەخت کە بۆنی کتێب دەدا
لە جیهاندا بەرەو لای تۆ هەنگاو دەنێم
لەژێر کەش و
لەنێوان دوو ڕووناکیدا
بیری من کە نەخشێندراوە و تۆش
minä rakastan sinua
niinkuin vierasta maata
kallioita ja siltaa
niinkuin yksinäistä iltaa joka tuoksuu kirjoilta
minä kävelen sinua kohti maailmassa
ilmakehien alla
kahden valon välistä
minun ajatukseni joka on veistetty ja sinua