۱/۲۱/۱۴۰۰

هەرزان و گرانجان

 ئەوەی خوارەوە وڵام بۆ پرسیاری بەڕێزێکە کە لە فەیسبووک هێنایە ئاراوە: 

هەردوو وشەی گرانجان و هەرزان لە سەر یەک بنەما چێ بوون. جان لە گرانجاندا هەر ئەوەیە کە لە پاژی دووهەمی
ئەرزان/هەرزانیشدا هەیە: ئەرز جان یان ئەرج جان.

وشەی جان لە هەردوو وشەکەدا دەچێتەوە سەر وشەی سان کە ئەویش بنەمای سەنگە هەم بە واتای بەرد و هەمیش بە مانای قورسایی. هەروەها بەو بەردانەش کە شتیان پێ دەکێشن دەڵێن سان یا سەنگ. دەستەواژەگەلی وەک سەنگ و بەرد یان سەنگ و سووک، لەو واتایەوە هاتوون. بە کورتی گرانجان لە بنەڕەتدا گران سانە بە واتای بەرد قورس. فرۆشیارێ کە بەردی زۆر قورس بێ شتی فرۆشتنیشی زياتر یان گەورەتر و بەو پێیە گران‌ترە کە وا دیارە لە سەرەدا زیاتر هەر بیریان لە گرانیەکەی کردۆتەوە نەک لە رادەکەی. 

وشەی هەرزانیش لە بنەڕەتدا هەرز/سان، ئەرز سان و ئەرج سانە. هەرز زیاتر شێوە کوردیەکەیەتی کە لە وشەگەلی وەک هەرزاڵ بە واتای جێگای بەرز لە ناو ماڵ یان لە مەزرا دا، هەرزل بریتی لە ئەنگوتکە هەویری بچووک، هەرزن دانەوێڵەی زۆر بچووک، هەرزە بە واتای سووک و بێ نرخ. شێوەی ئەرز یان ئەرجی وشەکە زیاتر کە زمانی فارسیدا باوە بە واتاکانی نرخ و بەها لە ئەرزش و ئەرزیدەن دا، بە واتای سووک لە هەرزە دا و بە واتای سەر و لای بەرزایی و خاوەن پلەی بەرز و بڵیند لە ئەرج و ئەرجومەنددا. ئەرج سان کە بنەمای هەرزانە واتا بەرد سووک یان ئەوەی بەردی لە لای سەرەوە و لە تای سەری تەرازوویە.

بە پێی ئەو بۆچوونە وشەی وەزنیش بنەمای عەرەبی نییە و زەن هەمان سان و سەنگە. وە زان، وە سان، وە سەنگ برێتی لە شتێ کە پێوەندی بە سەنگ و قورساییەوە هەیە.

بابەتی نوێ:

حیزب وەک سەنتەر، ستراتژیی حیزب وەک سەنتێز

سەردەمی ئێستا، سەردەمی بەئاگاهاتنەوەی هەرچی زیاتری نەتەوە بندەستەکانە. سەردەمی ‏هەوڵدانی بە کۆمەڵی کۆمەڵگا ژێردەستەکان بۆ سڕینەوەی سێبەری دا...