۷/۱۶/۱۴۰۵

شێعری فینلاند؛ پردی کەوانەیی


 Aale tynni (1913 - 1997)
شێعری "پردی کەوانەیی" یان "پردی بەتاق" شێعرێکی زۆر بە نێوبانگی فینلاندییە کە لەلایەن شاعیر ئاڵێ تیننی (Aale tynni) نووسراوە. ئالێ تیننی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی فینلاندی، لە ١٩١٣ لە شاری ئینگێریای نیزیک لێنینگرادی ڕووسیا لەدایک بووە و لە ١٩٩٧ لە شاری هێلسینکی کۆچی دوایی کردوە. ئەو براوەی خەڵاتی زێڕینی شێعری ئەویندارانە لە ئۆلەمپیادی ١٩٤٨ لە شاری لەندەن بوو.  

 شێعری کەوانەیی یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٩ لە توێی کۆمەڵە شێعرێکی دیکەی شاعیردا بەناوی "لە کێوی شووشەیی تێپەڕ بە" (Ylitse vuoren lasisen) چاپ و بڵاو کراوەیەوە و تێیدا باس لە ئەرک و پەیامی مرۆڤ دەکا کە چۆن خودا داوای لێدەکا پردێکی کەوانەیی لەسەر بنەمای خۆشەویستی، خوێن و قوربانیدان درووست بکا بۆ ئەوەی خەڵکی خەمبار و لێقەوماو بەسەریدا بپەڕنەوە. 


پردی کەوانەیی

ئالێ تیننی

خودا فەرمووی؛ "من ئەرکی تر بە خەڵکانی تر دەسپێرم

بەڵام بۆ تۆ، ئەی ڕۆڵەکەم! داوا دەکەم پردێکی کەوانەییم بۆ هەڵبەستی 

چونکە خەڵک لەسەر زەوی گشتیان زۆر دڵتەنگ و تەنیان

دێنە سەر تاقی پردەکە لەدەست خەم و پەژارەیان

پردێک بەسەر تاریکایی و قووڵاییدا ڕابکێشە، پردێ بەتاق

تا بۆ شکۆی من بدرەوشێ و تیشک بدات"


من گوتم؛ "ئەوان بە پێڵاوی قوڕاوی و قورسەوە دێن

چۆن دەتوانم پردێکی ڕوون و پتەوی وا چێ بکەم 

کە پێی ڕێبوار پیسی نەکا و نەیشکێنێ؟"

خودا فەرمووی؛ "بەس تەنها بە فرمێسک و خوێن".


"دڵی تۆ لە بەردی سەر هەرد بەهێزترە

پلێک بخە نێو کڵەوە؛ با پردەکە بەرگە بگرێ

پلێکیش لە دڵی ئەوانەی خۆشت دەوێن

کاتێ کە پردەکەت هەڵبەست، دڵنیابە لێت دەبوورن"


"پردێک بۆ شکۆی خودا هەڵببەستە، پردێک بەتاق

کە بەردەوام تیشک بدا لە هەناوی قووڵاییەکان

لە کاتی هەڵبەستنی پردەکەشدا پەژارە و خەم مەشارەوە

هیچ شتێ وەک فرمێسکی پاک بە جوانی نابریسکێتەوە"

KAARISILTA 

(AALE TYNNI) 

Ja Jumala sanoi: "Toisille annan toiset askareet,

vaan sinulta, lapseni, tahdon, että kaarisillan teet.

Sillä kaikilla ihmisillä on niin ikävää päällä maan,

ja kaarisillalle tulevat he ahdistuksessaan.

Tee silta ylitse syvyyden, tee, kaarisilta tee,

joka kunniaani loistaa ja valoa säteilee."


Minä sanoin: "He tulevat raskain saappain, multa-anturoin -

miten sillan kyllin kantavan ja kirkkaan tehdä voin,

sitä ettei tahraa eikä särje jalat kulkijain?"


Ja Jumala sanoi: "Verellä ja kyynelillä vain.

Sinun sydämesi on lujempi kuin vuorimalmit maan -

pane kappale silta-arkkuun, niin saat sillan kantamaan.

Pane kappale niiden sydämistä, joita rakastat,

he antavat kyllä anteeksi, jos sillan rakennat.


Tee silta Jumalan kunniaksi, kaarisilta tee,

joka syvyyden yli lakkaamatta valoa säteilee.

Älä salpaa surua luotasi, kun kaarisiltaa teet:

ei mikään kimalla kauniimmin kuin puhtaat kyyneleet."

(Aale Tynni)



بابەتی نوێ:

ئاژەڵی هیبریدی لە زمانی کوردیدا

لە کوردستاندا چەند جۆر ئاژەڵ هەن کە کورد پێی وایە لەسەرەتاوە بە شێوەی سرووشتی نەبوون و دواتر لە ئەنجامی تێکەڵاوبوون و جووتبوونی دوو جۆر ئاژە...