۷/۱۵/۱۴۰۵

شێعری فینلاند؛ شەوانە

 Eino Leino 6.7.1887 - 10.1.1926 (Hyvinkää)
شاعیری فینلاندی؛ ئێینۆ لێینۆ

وەرگێڕانی: تاهیر قاسمی

شێعری "شەوانە" وەک بەنێوبانگترین شێعری فینلاندی دەناسرێ. شاعیر "ئێینۆ لێینۆ" لە ساڵی ١٨٨٧ لە شاری هوڤینکەی باشووری فینلاند لەدایک بووە و ساڵی ١٩٢٦ لە شاری تووسووڵا کۆچی دوایی کرد. ئەو شاعیر، نووسەر، زمانناس، ڕۆژنامەنووس و شانۆنامەنووسی فینلاندییە کە بە یەکێک لە پێشەنگانی شێعری فینلاندی هەژمار دەکرێ. شێعرەکانی ڕۆمانتیک و لەسەر بنەمای زمانی "کاڵێڤاڵا" نووسراون کە حەماسەی نەتەوەیی و شێعر و گۆرانیی فۆلکلۆری فینلاندییەکانە. 

ئێینۆ لە ٣ی ژووئیەی ١٩٠٣دا شێعرەکەی لە توێی نامەیەکدا بۆ دەزگیرانەکەی "فرێیا شوڵتز" (Freya Schoultz) ناردووە. 


گارەی مریشکە کێوییەک دەگاتە گوێم

مانگی پڕ بەسەر گوڵە دانەکاندا خەریکە کەروێشکە دەکا

چێژی شەوێکی هاوینیم وا لە دڵدا

لەو جێگایەی مژی دۆڵ و دووکەڵی سووتان لە جەنگەڵ یەکتر لە ئامێز دەگرن.

نە شادم من، نە خەمبارم و، نە ئاخ بۆ هیچ هەڵدەکێشم؛

بەڵام تاریکایی هەناوی لێڕەوارێکم بۆ بێنن

ڕووناکایی ئەو هەورانەش کاتێ کە ڕۆژ نوقم دەبێ

شینایی ئەو گردە باگرەش کە ئێستا خەوی لێ کەوتووە و

بەرامەی گوڵی دوانە* و نیسێی لەسەر ئاو

من لەوانە بۆ دڵی خۆم گۆرانییەک هەڵدەبەستم؛


بۆ تۆی دەڵێم خاتوونەکەم! ئەی سەوزەڵانی هاوینە

بۆ تۆ کە ئەوپەڕی بێدەنگیی نێو دڵمی

بۆ بڕوام کە لە گۆرانیمدا دەنگ دەداتەوە

وەک تاجێک لە گەڵای بەڕوو؛ تەڕ و تازە.

من ئیتر وێڵ نیم بە دوای ترووسکەی فریودەری تراویلکەدا

من ئیتر زێڕی بەخت وا لە دەستمدا

جەغزی ژیان بچووک و بچووکتر دەبێ بە دەورمدا

زەمان وەستاوە و کڕ بووە کەڵەبابەی با

ڕێگای بە تەمومژ وا لە پێشمدا

بەرەو کەوێڵی نەزانراو دەمبا


* گوڵێکی گوڵ وردە وەک لاولاو کە بەشێوەی دوانە لەسەر دوو لای لاسکی گوڵدا دەپشکوێن و بەرەو زەوی شۆڕ دەبنەوە. زیاتر لە وڵاتانی سکاندیناوی دەڕوێ و بە گوڵی نەتەوەیی سوید ناسراوە. 


Nocturne

Eino Leino

Ruislinnun laulu korvissani,
tähkäpäiden päällä täysi kuu;
kesä-yön on onni omanani,
kaskisavuun laaksot verhouu.
En ma iloitse, en sure, huokaa;
mutta metsän tummuus mulle tuokaa,
puunto pilven, johon päivä hukkuu,
siinto vaaran tuulisen, mi nukkuu,
tuoksut vanamon ja varjot veen;
niistä sydämeni laulun teen.

Sulle laulan neiti, kesäheinä,
sydämeni suuri hiljaisuus,
uskontoni, soipa säveleinä,
tammenlehvä-seppel vehryt, uus.
En ma enää aja virvatulta,
onpa kädessäni onnen kulta;
pienentyy mun ympär' elon piiri;
aika seisoo, nukkuu tuuliviiri;
edessäni hämäräinen tie
tuntemattomahan tupaan vie


بابەتی نوێ:

ئاژەڵی هیبریدی لە زمانی کوردیدا

لە کوردستاندا چەند جۆر ئاژەڵ هەن کە کورد پێی وایە لەسەرەتاوە بە شێوەی سرووشتی نەبوون و دواتر لە ئەنجامی تێکەڵاوبوون و جووتبوونی دوو جۆر ئاژە...