ئەم کتێبە ساڵی ڕابردوو ئامادە کرا و بە تەما بووم بە کاغەز چاپی بکەم بەڵام بەداخەوە بەهۆی سەرقاڵیی زۆری خۆم و ڕووداوەکانی ئەم یەک ساڵەی ڕابردووی ئێران و کوردستان و کاریگەرییان لەسەر کاروباری ئەو دۆستانەی کە پێشتر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبان کارم لەگەڵ کردبوون و قەبارەی قورسی کتێبەکە، جێبەجێ نەبوو. ئیتر ئەوە بوو بڕیارم دا زیاتر ڕاینەگرم و لەسەر تۆڕی ئینترنێت بڵاوی بکەمەوە. بەو هیوایە خزمەتێک بێ بە کتێبخانەی کوردی و چرایەک بێ بۆ دیتنی ڕوونتری ئەو بڕگە درێژ و پڕ لە ڕووداو و کارەساتەی مێژووی گەلەکەمان.
تاهیر قاسمی
بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە کلیک لێرە بکە؛ کوردستان لە ئەرشیڤی ڕۆژنامەکانی فینلانددا
