۷/۲۲/۱۴۰۵

شێعری فینلاند؛ گۆرانیی دڵم

 (1872 - 1834) Aleksis Kivi

شێعری "گۆرانیی دڵم" یەک لە شێعرە بەناوبانگەکانی فینلاندە. ئەم شێعرە لە بەشی چواردەی ڕۆمانی بەنێوبانگی "حەوت برا"دا هاتووە کە لە نووسینی باوکی ئەدەبیاتی فینلاندی "ئالێکسیس کیڤی"یە. ڕۆمانی "حەوت برا" ساڵانی ١٨٦٠ نووسراوە و لە ماوەی ساڵی ١٨٧٠ لە چوار بەرگدا بڵاو کراوەتەوە.  شێعرەکە باسی خۆشی و پیرۆزیی مێشە یان جەنگەڵی توۆنی دەکا کە لە مێتۆلۆژیی فینلاندییەکاندا "توۆنی" خودای مەرگ و سەرچاوەی تاریکییە و لە شوێنێک بە ناوی "توۆنێلا" دەژی. 


گۆرانیی دڵم

ئالێکسیس کیڤی

ئەو مێشەی تاریک، مێشەی "توۆنی"

وەکوو لانکێکە لە خیزی نەرم 

ئەشێ کۆرپەکەم بۆ ئەوێ بەرم


خۆشە بۆ گەمە و یاریی مناڵان

"توۆنێلا" پارچێک خاکی خودایە

بۆ پاراستنی ڕەوەی ئاژەڵان


بۆ کۆرپەکەی من خۆشە و چێژبەخش

کاتێ ئێواران "توۆنی" وەک دایک

لایلایەی بۆ بکا و بیگرێتە باوەش 


خۆشییەکەی وەکوو پارچەی ئاڵتوونە

لەنێو لانکێکی بە زەنگوڵ و زێڕین

ڕاژێ بە چریکە و جریوەی کڵاونە


کەوای توۆنی جلی ئاشتییە

دوور لە ئازار و لە ناکۆکییە

دوور لە جیهانی فێڵ و گزییە


Sydämeni laulu

Aleksis kivi


Tuonen lehto, öinen lehto!

    Siell’ on hieno hietakehto,

    Sinnepä lapseni saatan.


    Siell’ on lapsen lysti olla,

    Tuonen herran vainiolla

    Kaitsea  karjaa.


    Siell’ on lapsen lysti olla,

    Illan tullen tuuditella

    Helmassa Tuonelan immen.


    Onpa kullan lysti olla,

    Kultakehdoss’ kellahdella,

    Kuullella kehräjälintuu.


    Tuonen viita, rauhan viita!

    Kaukana on vaino, riita,

    Kaukana kavala maailma










بابەتی نوێ:

ئاژەڵی هیبریدی لە زمانی کوردیدا

لە کوردستاندا چەند جۆر ئاژەڵ هەن کە کورد پێی وایە لەسەرەتاوە بە شێوەی سرووشتی نەبوون و دواتر لە ئەنجامی تێکەڵاوبوون و جووتبوونی دوو جۆر ئاژە...