رۆژی هه‌ینی ، 24 ی پووشپه‌ڕ ، ڕاگه‌یه‌ندراوێک له ژێر ناوی "به‌ره‌ی یه‌کگرتووی دیموکراتیکی میللی کورد" له لایه‌ن ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستان بڵاو کرایه‌وه که وێڕای ئاماژه به ڕاده‌ی یه‌کجار که‌می به‌شداری خه‌ڵکی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م داوییه‌ی ئێران و مافه هه‌رده‌م پێشێل کراوه‌کانی گه‌لی کورد ، باس له پێویستی به پراکتیزه‌کردنی بیرۆکه‌ی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی پێکهاتوو له هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی کوردستان یا خود پێکهێنانی فیدراسیۆنێک له یه‌کگرتن و نه تێکه‌ڵبوون ، کراوه. مه‌حه‌ممه‌د سه‌دیقی که‌بوودوه‌ند نووسه‌ری ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه ، که سکرتێری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستانه ، وه‌بیر دێنێته‌وه که له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا، پێشنیارهکانیی هه‌ڵگری بیروڕای تایبه‌تی خۆیه‌تی و ده‌یهه‌وێ به‌م زووانه بانگه‌وازێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزای هاوده‌نگانی ئه‌م پیشنیارانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ، ئاماده بکا.
دویچه وله: به‌ڕێز که‌بودوه‌ند ، ئێوه له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا که به‌م دواییه بڵاو کراوه‌ته‌وه ئاماژه‌تان به بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی (ئێران) له کوردستان کردووه که له سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه‌کان نه‌بووه و پێتان وایه که بۆ به به‌رنامه کردنی ئه‌و بایکۆت و ناره‌زایه‌تییانه ، کوردستان پێویستی به هێزێکی ڕێکخه‌ری باش هه‌یه . ده‌کرێ له سه‌ره‌تادا بفه‌رموون ئه‌و لاوازییانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێستای کوردستان چین که ده‌بێ ئالترناتیوی بۆ بدۆزرێته‌وه؟
محه‌ممه‌د سه‌دیقی که‌بودوه‌ند: ده‌بێ بڵێم سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشان و ته‌بلیغات و سیاسه‌ت و ته‌رفه‌نده خه‌ڵک هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی باڵه‌کانی حکوومه‌ت به مه‌به‌ستی ڕاکێشانی خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان، دیتمان که له‌م کاره‌دا سه‌رنه‌که‌وتن. کورده‌کان به‌و هۆیه به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نه‌کرد ، چونکه هیچ به‌رژه‌وندیه‌کی تێدا نابینن. له ڕاستیدا به‌شداری نه‌کردنی کورده‌کان له هه‌ڵبژاردندا زۆر ئاگایانه و هۆشیارانه بوو و ئه‌مه ده‌کرێ شێوازێک له ریفراندۆم بێ . کورده‌کان ئه‌گه‌رچی له بواری ئابووریدا هه‌ژارن، به‌ڵام دروشمه‌کانی دابینکردنی بژیوی ژیان و تا ڕاده‌یه‌ک سوسیالیستیانهی کۆنهپاڕێزان نه‌یانتوانی ئه‌وان بۆ لای خۆیان ڕاکێشن و له هه‌مانکاتدا به‌ڵێنییه‌کانی دابینکردنی مافی هاوڵاتی و لیبرالیستی و دیموکراسی‌خوازی ریفۆرمخوازانیش نه‌یانتوانی به‌ره‌و سندووقه‌کانی ده‌نگدانیان به‌رن. چونکه به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنانه و له هه‌ڵبژاردنه هاوشێوهکانیتردا ناتوانێ ویست و خواسته‌کانی ئه‌وان دابین بکا. به بڕوای من کوردان له‌م ئاکامه نیزیک ده‌بنه‌وه که یاسا و پێکهاته یاسایییه‌کانی زاڵ (به سه‌ر ئه‌واندا) له بنه‌ڕه‌تدا نه‌ک مافی ئه‌وان دابین ناکا به‌ڵکو مافیشیان پێ ڕه‌وا نابینێ. هه‌ربۆیه ته‌حریم و به‌شداری نه‌کردنی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌کرێ ریفراندۆمێک بێ بۆ دانانی وه‌ها یاسا و پێکهاته‌یه‌ک ، به تایبه‌ت پێکهاته‌ی ماف و یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌کان. مافی دیاریکردنی چاره‌نووس مافێکه که کوردان ناتوانن وازی لێ بێنن. خه‌بات و تێکۆشانی ده‌یان و سه‌دان ساڵه‌ی ئه‌م گه‌له به‌ڵگه‌ی ئه‌م داوایه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ته‌حریم و بایکۆته ته‌نیا به‌رهه‌می ویستی ئوپوزیسیۆنی کورد نه‌بوو. ئه‌م حیزب و رێکخراوه کوردییانه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا ، به هۆی نه‌بوونی بارودۆخی بانگه‌شه‌یی و ته‌بلیغاتی ، ئه‌ندامیان زۆر نییه و ئه‌ندامانییان زۆر که‌من. به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که ده‌ستمان که‌وتوون، به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی کورد، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی رێکخراوه کوردییه‌کانیش له پێوه‌ندی هه‌ڵبژاردندا ئاگادار نه‌کراون . هه‌ربۆیه ناکرێ بڵێین ته‌حریمی ئوپوزیسیۆن له به‌شداری نه‌کردنی خه‌ڵکدا شوێندانه‌ر بووه.
به‌ڵام له پێوه‌ندی خاڵه لاوازه‌کانی، گه‌لی کورد له ئاست هه‌موو گه‌لانی ئێران‌دا، زۆرلێکراوترین و چه‌وساوه‌ترین گه‌له. ئه‌م گه‌له تا ئێستا زۆرترین نرخی داوه، به‌ڵام خه‌باته‌که‌ی له بواری رێکخستندا، رێکخراوتر بووه. رێکخراو و حیزبه کوردییه‌کان ، له ناو خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا چالاکانه ده‌وریان هه‌بووه. پێشینه‌ی خه‌باتی به‌شێک له‌م حیزبانه بۆ ده‌یان ساڵ له‌وه پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕێکخستن و رێکخراوه کوردییه‌کان به درێژایی خه‌باتی خۆیان، تووشی گه‌لێک هه‌وراز و نشێو بوون. به‌ڵام زه‌خت و سه‌رکوت و دورخستنه‌وه و کوشتار و ته‌نانه‌ت کوشتنی رێبه‌ره‌کانیان ، به‌داخه‌وه ئه‌وانیان به‌ره‌و توانه‌وه بردووه. ئه‌گه‌رچی ده‌توانین له لێکدانه‌وه‌یه‌کی واقیع بینانه‌دا بڵێین که ئه‌وان له ناو خه‌ڵکدا خاوه‌نی پێگه و ویستی خه‌ڵکن ، به‌ڵام چه‌ند به‌ره‌کی و چه‌ند ده‌سته‌یی و ناکۆکییه‌کانی نیوان ئه‌م حیزب و رێکخراوانه و ته‌نانه‌ت ناکۆکییه ناوخۆییهکانییان ، ئه‌وانیان به‌ڕاستی به‌ره‌و لاوازی بردووه. لێدانی یه‌کتر، یه‌کتر قه‌بووڵ نه‌کردن و جیابوونه‌وه بێ جێیه‌کانی ناوخۆی ئه‌م رێکخراوانه، نه‌ک ته‌نیا لاوازی به‌ڵکوو هۆکاری سه‌رکوتی خێراتری ئه‌وان بووه.
به‌ڵام له پێوه‌ندی خاڵه لاوازه‌کانی، گه‌لی کورد له ئاست هه‌موو گه‌لانی ئێران‌دا، زۆرلێکراوترین و چه‌وساوه‌ترین گه‌له. ئه‌م گه‌له تا ئێستا زۆرترین نرخی داوه، به‌ڵام خه‌باته‌که‌ی له بواری رێکخستندا، رێکخراوتر بووه. رێکخراو و حیزبه کوردییه‌کان ، له ناو خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا چالاکانه ده‌وریان هه‌بووه. پێشینه‌ی خه‌باتی به‌شێک له‌م حیزبانه بۆ ده‌یان ساڵ له‌وه پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕێکخستن و رێکخراوه کوردییه‌کان به درێژایی خه‌باتی خۆیان، تووشی گه‌لێک هه‌وراز و نشێو بوون. به‌ڵام زه‌خت و سه‌رکوت و دورخستنه‌وه و کوشتار و ته‌نانه‌ت کوشتنی رێبه‌ره‌کانیان ، به‌داخه‌وه ئه‌وانیان به‌ره‌و توانه‌وه بردووه. ئه‌گه‌رچی ده‌توانین له لێکدانه‌وه‌یه‌کی واقیع بینانه‌دا بڵێین که ئه‌وان له ناو خه‌ڵکدا خاوه‌نی پێگه و ویستی خه‌ڵکن ، به‌ڵام چه‌ند به‌ره‌کی و چه‌ند ده‌سته‌یی و ناکۆکییه‌کانی نیوان ئه‌م حیزب و رێکخراوانه و ته‌نانه‌ت ناکۆکییه ناوخۆییهکانییان ، ئه‌وانیان به‌ڕاستی به‌ره‌و لاوازی بردووه. لێدانی یه‌کتر، یه‌کتر قه‌بووڵ نه‌کردن و جیابوونه‌وه بێ جێیه‌کانی ناوخۆی ئه‌م رێکخراوانه، نه‌ک ته‌نیا لاوازی به‌ڵکوو هۆکاری سه‌رکوتی خێراتری ئه‌وان بووه.
دویچه وله: به سه‌رنجدان به‌و لێکدانه‌وانه‌ی که باسی ده‌که‌ی، ئایا له بنه‌ڕه‌تدا بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی پێویست له کوردستان بۆ پێکهاتنی فیدراسیۆنێکی یه‌کگرتووی حیزب و لایه‌نه‌کان، که پێشنیاری تۆیه، ئاماده کراوه؟ ئایا ئه‌و هێز و بار‌و دۆخه هه‌یه که تۆ باسی ده‌که‌ی تا بتوانن ئه‌و یه‌کیه‌تییه‌ی خواستی تۆیه، پێک بێنن؟
مه‌حه‌ممه‌د سه‌دیقی که‌بوودوه‌ند: هه‌لومه‌رجه‌که ده‌بێ له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پێک بێ و ئاماده بن تا نرخی بۆ بده‌ین. به‌شێک له هه‌ڵسوڕاوانی ناوخۆی وڵات له گه‌ڵ ئه‌م حیزب و رێکخراوانه تا راده‌یه‌ک ئامانج و ستراتیژی هاوبه‌شیان هه‌یه. به‌ڵام نه‌بوونی پێوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی له گه‌ڵ یه‌کتر و به هێند نه‌گرتنی هێندێک له پرۆژه‌کان، به بۆچوون و تاکتیک و روانگه‌کانیان که هیچ ئاڵوگۆڕ و پێداچوونه‌وه‌یه‌کیان به سه‌ردا نه‌کردووه و پێداگرییان له سه‌ر لێکدانه‌وه‌کانی پێشوویان، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌م پرژ و بڵاوییهیه که هه‌یه.
دویچه وله: ئایا له مه‌ڕ پێشنیاری تۆ، نموونه‌ی عێراق، ده‌کرێ له به‌ر چاو بگیرێ؟ ئه‌گه‌ر وایه، چۆن و به چ جیاوازی و لێکچوونێکهوه؟
محه‌ممه‌د سه‌دیقی که‌بوودوه‌ند: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئێوه، سیستمی حکوومه‌ته، ده‌بێ بڵێم که هه‌ڵبژاردنی سیستمی حکوومه‌ت له ده‌ست خه‌ڵکدایه. ئه‌گه‌رچی به بڕوای من سیستمی فیدڕاڵی ده‌توانێ یه‌کێک له رێگاکانی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لان بێ. به‌ڵام له بابه‌ت دۆخی ئێستای کورده‌کان له عێراق، هه‌رچه‌ند ده‌سکه‌وتی باشیان وه‌ده‌ست هێناوه و ئه‌م پێشکه‌وتنه ده‌توانێ پێشکه‌وتنێکی گه‌وره بێ، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر ئێستا ئاسایشی ته‌واویان نییه و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی دراوسێکانی کوردستانی ناوخۆشدان. به‌ڵام ئێمه له به‌رامبه‌ردا ئازادیمان نییه و مافمان پێشێل ده‌کرێ و ده‌توانین بڵێین لانی که‌می خه‌ڵک ئاسایشیان
هه‌یه.بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن نابن.
دویچه وله: ئێوه ئاماژه‌تان به پۆتانسیه‌له ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی له مه‌ڕ مافه‌کان بۆ وه‌گه‌ڕ خستنی خواسته سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی گه‌لی کورد کردووه . ئه‌م پوتانسیهلانه کامانه‌ن؟
محه‌ممه‌د سه‌دیقی که‌بودوه‌ند: کورده‌کان له ئێران‌دا ده‌بێ خه‌باتیان به شێوازی مه‌ده‌نی و هێمنانه به‌ڕێوه به‌رن و یه‌کبگرن. هه‌موو هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌توانن له‌م به‌ره گشتگیر و دیموکراتیکه‌دا کۆببنه‌وه. ئه‌م به‌ره‌یه ده‌بێ هه‌موو تێکۆشه‌ران و خه‌باتگێڕانی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی- ئایینی له خۆ بگرێ. جا چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه، ئه‌م به‌ره‌یه ده‌بێ پێشه‌نگی خه‌باته‌کان بێ. به‌ڵام خه‌باتی ئه‌م به‌ره‌یه ده‌بێ به ته‌واوی مه‌ده‌نی، هێمنانه و شارستانیه‌تانه بێ و به شێوازی ئاشتیخوازانه و پێشکه‌وتووانه و به که‌ڵک وه‌رگرتن له پتانسیه‌له حقوقییه‌کان له ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا و به پاڵپشتی کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه که ده‌توانین داوای ویست و خواسته‌کانمان بکه‌ین.
دویچه وله: به ڕوونی ئایا مه‌به‌ستی ئێوه ئه‌وه‌یه که ده‌بێ له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و بنیاته هاوشێوه‌کانی که‌ڵک وه‌ربگیرێ؟
محه‌ممه‌د سه‌دیقی که‌بودوه‌ند: به‌ڵێ، به‌شی زۆری ده‌کرێ ئه‌وه بێ. چاو لێکه‌ن، راگه‌یه‌ندراوی جیهانی مافی مرۆڤ، ڕێکه‌وتنه‌کان و به‌ڵگه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، کۆمه‌ڵێک مافیان بۆ که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و گه‌لانی ناخودموختار دیاری کردووه. بۆ وێنه مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی. هێنانه ئارای مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و خواستی کورده‌کان له ناو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی دنیا و به دواداچوونیان، ده‌کرێ به هێنانه مه‌یدانی به کۆمه‌ڵ ، ئه‌م پلانانه به شێوازێکی ته‌واو مه‌ده‌نیانه و ئاشتیخوازانه، ببێته به‌شی سه‌ره‌کی چالاکییه‌کانی به‌ره.
دویچه وله: ده‌کرێ پتر باسی پلانی دامه‌زراندنی پارلمانی کورده‌کانی ئێران بکه‌ن؟
محهممهدسهدیقی که‌بوودوه‌ند: پارلمان ده‌کرێ له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرێ و هه‌م ده‌کرێ له‌و به‌ره‌یه بێ، که پێک دێ. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌که له بار بێ، بتوانێ له ناوخۆی ئێرانیشدا بێ بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ران بتوانن مافه‌کانی خه‌ڵک و ویست و خواسته‌کانیان به شێوازێک که بکرێ له به‌شه‌کانی حقوقی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بگونجێندرێ و بۆ به‌دواداچوونی، به‌و به‌ره‌یه‌ی بسپێرن.
دویچه وله: ئایا پێشنیاری پێکهێنانی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی دیموکراتیکی میللی کورد، پێوه‌ندی به خۆتانه‌وه هه‌یه یا رێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستان؟
محهممهدسهدیقی که‌بودوه‌ند: ئه‌مه پێشنیاری تایبه‌تی خۆمه. رێکخراوی مافی مرۆڤ رێکخراوێکی غه‌یره سیاسیه و له هه‌مانکاتدا به‌رگری له هه‌ر پلانێک بۆ دابینکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد ده‌کا.
هه‌روه‌ها پارێزه‌ری ماف و ئازادییه سیاسی و ئایینیه‌کانی خه‌ڵکیشه.
................................................................................................................
سه‌رچاوه: دویچه ولهhttp://www2.dw-world.de/persian/iran/1.147272.1.html
------------------------------------------------------------------------------------
په‌یوه‌ندی؛
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان http://www.rmmk.org