2010 01 09 - 12:39
به‌شی سێهه‌م: له روانگه‌ی حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده‌وه شه‌هیدانی میکونوس سیخوڕی کۆماری ئیسلامی بوون!
تاهیر قاسمی
ئه‌وه‌ی له نێو ئه‌و بوختان و تۆمه‌تانه‌دا که ئاغای ئه‌یوبزاده به شێوه‌ی جواروجۆر ده‌یهه‌وێ رووبه‌ڕوی حیزبی د‌ێموکرات و رێبه‌ره‌کانی له رابردوو و ئێستا دا (به هه‌ردوو به‌شه‌وه) بکاته‌وه، مه‌سه‌له‌ی به جاسووس له قه‌ڵه‌مدانی لانیکه‌م یه‌کێک له شه‌هیده‌کانی کاره‌ساتی میکونوس و به ته‌به‌عی ئه‌وه‌ش ئه‌ندامانی ئێستای رێبه‌ریی حیزبی د‌ێموکرات، زیاتر له هه‌موو شتێک مێشکی منی به خۆیه‌وه مه‌شغوڵ کرد.
ئاغای ئه‌یوبزاده عاده‌تیه‌تی که بۆ زڕاندنی ناوی رێبه‌رانی حیزبی د‌ێموکرات، چ ئه‌وانه‌ی که شه‌هید بوون و چ ئه‌وانه‌ش که ماون، سه‌ر به هه‌موو که‌لێن و که‌له‌به‌رێک دا‌کا و هه‌ر قسه‌یه‌ک و قسه‌ی هه‌ر که‌سێک که به حاسته‌م له‌و باره‌وه بۆنێکی لێ بێ، یه‌کراست له لای ناوبراو ده‌بێ به واقع و به‌وه‌شه‌وه راناوه‌ستێ و به سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامان و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی دا ده‌به‌شێته‌وه. یه‌کێک له‌وانه قسه‌ی دادستانی دادگای به‌رزی ئاڵمانه که کاتێک دادگا به‌ڵگه‌کانی سه‌ر لانیکه‌م یه‌کێک له‌وانه‌ی له شه‌وی تیرۆره‌که دا ئاماده‌بوون و به ساخی ده‌رچووبون، به به‌س نازانێ و بۆی روون نابێته‌وه ئاخۆ له ناو ئاماده‌بوان یان ئاگادارانی کۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی 17ی سێپتامبری 1992ی ریستورانی میکونوس دا، کامیان سیخوڕ و سه‌رچاوه‌ی زانیاریی تیمه تیرۆره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی بوون و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشی له سه‌ر قوربانیه‌کان ده‌ست ناکه‌وێ، ده‌ڵێ؛ "تراژیدیای ئه‌م تیرۆره ده‌توانێ ئه‌وه بێ که سه‌رچاوه‌ی زانیاریی رێژیمی ئێران خۆی شاهیدی تیرۆره‌که بووبێ و به گیانی ساغه‌وه لێی ده‌رباز نه‌بووبێ. (از آن جان سالم به در نبرده باشد)"
ئه‌و قسه‌یه‌ی دادستانی دادگای به‌رزی ئاڵمان ته‌قریبه‌ن له زۆربه‌ی هه‌ڵکوتانه‌کانی حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده بۆ سه‌ر حیزبی د‌ێموکرات دا دووپات و چه‌ند پات کراوه‌ته‌وه که من وێنه‌ی له‌و چه‌ند سه‌ردێڕه جیاوازه‌ی جه‌نابی ئه‌یوبزاده دا دێنمه‌وه:
ئه‌یوبزاده له نووسراوه‌ی "په‌روه‌نده‌ی تیرۆری دوکتور قاسملوو و قه‌راردادی ئاشبه‌تاڵ" دا ئاوا باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌کا: "با له‌زمانی دادئه‌ستێنی دادگای میکۆنۆسه‌وه له کارتێکه‌ریی ده‌زگای جاسووسیی کۆماری ئیسلامیی له نێو ئه‌ندامان و لایه‌نگران ورێبه‌رایه‌تی حدکا بدوێین. مێژووی ژیانی سالانی رێبه‌رایه‌تی حیزب و هاوکوفه‌کانی بخوێنینه‌وه: به‌گوێره‌ی وته‌ی دادستانی دادگای میکونوس له‌و چوارکه‌سه‌ی که له رێستۆڕانی میکونوس کوژران، "لانی که‌م له‌که‌سێک زیاتر له‌گه‌ل ناوه‌ندی تێڕۆڕ له پێوه‌ندیی‌داببوون". تێڕۆڕیسته‌کان له وه‌پێش‌خستنی رۆژی کۆبوونه‌وه‌که ئاگادار ببوون. ئه‌و ئاڵوگۆڕه پلانه‌که‌ی ئه‌وانی تێک‌نه‌دابوو." (1)
ئه‌و قسه‌یه جارێکی دیکه له نووسراوه‌ی "تیرۆری گیان و ئه‌ندێشه" دا ئاوا هێنراوه: "راپۆرتی به‌شی پاراستنی قانوونی ئه‌ساسیی بۆ دادئه‌ستێنی گشتیی ئاڵمان له‌مه‌ر ئالووده بوونی ناوه‌ندی حیزب و گرفتاربوونی له تۆڕی جاسووسیی کۆماری ئیسلامیی‌دا ئێمه له‌و کاره‌ساته ئاگادارده‌کا". (2)
وه سه‌ره‌نجام له ژێر سه‌ردێڕی "دوو جینایه‌ت، دو ودادگا، دوو قه‌رار" ئاغای ئه‌یوبزاده سه‌رله‌نوێ باسه‌که‌ی چه‌ند پاته کردۆته‌وه و ئه‌مجار ده‌قه فارسیه‌که‌ی ئه‌و به‌شه‌ی کتێبی "هنوز در برلن قاضی هست"ی بڵاو کردۆته‌وه و ده‌ڵێ: "دادئه‌ستێنی دادگای میکونوس له مه‌ڕ ئاشکراکردنی شوێنی کۆبوونه‌وه و کاته‌که‌ی و هه‌بوونی خائینێک له نێو ئۆپۆزیسیۆن گوتویه "اطلاعات سریع و دقیقی که تیم بدست آورد در آخرین تمرین شب پیش از ترور، نشان دهنده انست که تیم ترور حد اقل یک منبع در درون اپوزیسیون داشته که در ارتباط با رهبران کرد بوده‌است. این، برداشت ما از نوع ترور بود. اطلاعات سازمان اطلاعات داخلی المان با ارائه‌ی این اطلاع که آن منبع در شب ترور در رستوران حضور داشت، برداشت ما را تکمیل کرد. تراژدی این ترور می‌تواند این باشد که منبع اطلاعاتی رژیم ایران خود شاهد ترور بوده و از آن جان سالم بدر نبرده باشد. متاسفانه این موید اظهارات فلاحیان در اوت 1992 می‌باشد که ما در این حزب نفوذ کرده‌ایم." ئه‌وه له لاپه‌ڕه 172ی کتێبی "هنوز در برلن قاضی هست" وه‌رگیراوه. ئاغای ئه‌یوبزاده بۆ ته‌فسیری ئه‌و قسانه ده‌ڵێ: "ئه‌و وته‌یه مانای ئه‌وه‌یه که له ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه‌دا (حدکا)، له رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبه‌دا له هه‌ر چوار نه‌فه‌ر، لانی که‌م له نه‌فه‌رێک زیاتر سیخوڕی کۆماری تیرۆره.". (3)
وه‌ک ده‌زانین دوکتور سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێکانی له‌و رۆژه‌دا که له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه تیرۆر کران، به پێی قه‌راری پێشوو له ریستورانی میکونوس له گه‌ڵ چه‌ند که‌س له رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کۆ ببونه‌وه. سروشتیه که بۆ هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئینسانه‌کان له نێو خۆیاندا چه‌ند رۆژ پێشتر له سه‌ر کات و شوێنی کۆبوونه‌وه‌که ساخ ده‌بنه‌وه یان ئاگادار ده‌کرێن. بۆ کۆبوونه‌وه‌ی 17ی سپتامبری 1992ی ریستورانی میکونوسیش، جگه له رێبه‌رانی حیزبی د‌ێموکرات، نووری دێهکوردی، په‌رویز ده‌ستمالچی و چوار که‌سی دیکه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که به‌ڵێنیان دابوو له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدار بن یان ئاگاداری کات و شوێنی کۆبوونه‌وه‌که بوون، به‌شدارییان نه‌کرد.
وته‌که‌ی دادستانی ئاڵمان ته‌نیا له سه‌ر ئه‌گه‌ر دارێژراوه و پشتی به هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌به‌ستووه به‌ڵام به ناو قازی و مافناسه‌که‌ی ئێمه یه‌کسه‌ر ده‌یکا به راستی و له خۆی ناپرسێ که ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆبوونه‌وه کات و شوێنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی بۆ تیمه تیرۆره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا کردبێ، بۆ هه‌ر ده‌بێ له ناو رێبه‌رانی حیزبی د‌ێموکرات دا بن که وه‌به‌ر ده‌سڕێژی تیرۆریسته‌کان که‌وتوون؟ یان بۆ ده‌بێ ته‌نیا ئه‌و سێ ئه‌ندام و رێبه‌ره‌ی حیزبی د‌ێموکرات راسته‌وخۆ وه‌به‌ر ده‌سڕێژ بکه‌ون و ته‌نانه‌ت دوانیان (دوکتور سه‌عید و هومایون ئه‌رده‌ڵان) تیری خه‌لاسیان لێ بدرێ و شه‌هید بن و ئه‌و کاره له گه‌ڵ هیچکام له براده‌رانی فارس و "رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی" نه‌کرێ؟ هاوڕێیانی حیزبی د‌ێموکرات له پاڵ یه‌کتر و به ریز دانه‌نیشتبوون تا پێمانوابێ به هه‌ڵکه‌وت هه‌ر سێکیان وه‌به‌ر که‌وتوون. ئه‌گه‌رچی له هه‌موو کتێبه‌که‌دا ئاغای ئه‌یوبزاده ته‌نیا کاری به‌و جومله‌یه هه‌یه به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی کتێبی "هێشتا له بێرلین قازی هه‌یه"، ده‌بینین تیمه تیرۆره‌که زۆر باش توانیویه‌تی له ناو ئاماده‌بوان دا کورده‌کان گوڵبژێر بکا و شه‌هیدیان بکا. دڵنیام ئه‌گه‌ر قسه‌ی کاک حه‌سه‌ن که له سه‌ر گومان نه‌ک یه‌قینی دادستانی دادگای بێرلین دارێژراوه، راست بێ، ئه‌وا ده‌شیانتوانی به‌و ئاسانیه به سه‌ر مۆره‌که‌ی خۆیاندا باز بده‌ن.
قسه‌کانی دادستان دوو به‌شن: به‌شێکیان زانیارییه‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئاڵمانن و تێیدا باس له‌وه ده‌کا که "تیمه تیرۆره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی لانیکه‌م سه‌رچاوه‌یه‌کی له ناو ئۆپۆزیسیۆن دا هه‌بووه". ئۆپۆزیسیۆنیی حکومه‌تی ئێرانیش ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین حیزبی د‌ێموکرات نییه، به ته‌نیا ئه‌و حیزبه هه‌ر نییه و وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا، کۆبوونه‌وه‌که قه‌رار بووه کۆبوونه‌وه‌ی به‌شێک له رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له گه‌ڵ رێبه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بێ. به‌شی دووهه‌می قسه‌کانیش نه‌زه‌ری دادستان خۆیه‌تی که پتر له سه‌ر ئیحتمالات قسه ده‌کا و مادام له ناو زیندووه‌کان دا که‌سی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه لێده‌دا که ره‌نگه یه‌کێک له‌و چوار شه‌هیده پێوه‌ندی به تیرۆریسته‌کانه‌وه بووبێ. به‌ڵام قسه‌کان به‌شی سێهه‌میشیان هه‌یه که ئه‌ویش نه‌زه‌ری ئاغای ئه‌یوبزاده‌یه و له گومانی دادستانی دادگای بێرلێن به ئامانجی هێرش بۆ سه‌ر حیزبی د‌ێموکرات بۆخۆی و بۆ خوێنه‌ر یه‌قین ساز ده‌کا و ده‌ڵێ: "ئه‌و وته‌یه مانای ئه‌وه‌یه که له ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه‌دا (حدکا)، له رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبه‌دا له هه‌ر چوار نه‌فه‌ر، لانی که‌م له نه‌فه‌رێک زیاتر سیخوڕی کۆماری تیرۆره." مه‌به‌ستیشی له "له هه‌ر چوار نه‌فه‌ری رێبه‌ریی حیزبی د‌ێموکرات له نه‌فه‌رێک زیاتر سیخوڕی کۆماری تیرۆره"، تناسب گرتنه له‌و چوار شه‌هیده که به پێی نه‌زه‌ری ئاغای ئه‌یوبزاده ده‌بێ یه‌ک یان دوانیان حه‌تمه‌ن سه‌ر به کۆماری ئیسلامی بووبێ. به‌ڵام دڵنیام ئاغای ئه‌یوبزاده له هه‌موومان باشتر ده‌زانێ که نوری دێهکوردی نه‌ک ئه‌ندامی رێبه‌ری، هه‌ر ئه‌ندامی حیزبی د‌ێموکرات نه‌بووه و هه‌روه‌ها کاک هومایون ئه‌رده‌ڵانیش ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب نه‌بووه. هه‌ربۆیه‌ش گه‌ره‌کیه‌تی له نێوان شه‌هیدان دوکتور سه‌عید و کاک فه‌تاح عه‌بدولی، نه‌زه‌ر و شکی خوێنه‌ر راست بۆ سه‌ر سیخوڕ بوونی "له نه‌فه‌رێک زیاتر" و "لانی که‌م" یه‌ک له‌و دوو رێبه‌ره نه‌مره یان هه‌ردوکیان هه‌ڵدێرێ.
که ده‌ڵێم ئاغای ئه‌یوبزاده گه‌ره‌کیه‌تی له نێوان هه‌ر یه‌ک له دوکتور سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی، کاک فه‌تاح عه‌بدولی دا خوێنه‌ر بۆ دۆزینه‌وه یان هه‌ڵبژاردنی "سیخوڕه‌که‌ی سه‌ر به کۆماری تیرۆر" سه‌رپشک بکا بۆ ئه‌وه‌یه که وه‌ک ئاماژه‌م پێدا و هه‌موان ده‌زانن نه‌مر نووری دێهکوردی نه‌ک ئه‌ندامی رێبه‌ری ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی حیزبی د‌ێموکرات نه‌بووه و لوڕ بووه و کوردایه‌تیشی نه‌کردووه. ئاغای ئه‌یوبزاده‌ش زۆر باش ئه‌وه ده‌زانێ و مه‌وریدی نه‌زه‌ریشی نییه. که‌وابوو ده‌مێننه‌وه سێ که‌س و ئه‌مجار له هه‌ر سێ که‌سی رێبه‌ری یه‌ک که‌س! وه‌ک ده‌شزانین شه‌هید هومایون ئه‌رده‌ڵان ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب نه‌بوو. ئه‌وکات له ئوروپا داده‌نیشت و کاروباره‌کانی ئوروپاش ته‌نیا به یه‌ک ئه‌ندامی رێبه‌ری راده‌په‌ڕێندران که ئه‌ویش شه‌هید کاک فه‌تاح عه‌بدولی بوو. که‌وابوو ئه‌مجار ده‌مێنێته‌وه له هه‌ر دوو نه‌فه‌ر ئه‌ندامی رێبه‌ری یه‌ک نه‌فه‌ر! واته خوێنه‌ر ده‌بێ له نێوان کاک دوکتور سه‌عید و کاک فه‌تاح عه‌بدولی یه‌کیان به سیخوڕ!! هه‌ڵبژێرێ. باوه‌ڕ ناکه‌م کاک حه‌سه‌ن گه‌ره‌کی بێ راسته‌وخۆ گومانی خوێنه‌ر بۆ سه‌ر کاک دوکتور سه‌عید راکێشێ. ئه‌گه‌رچی یه‌کێک له ئامانجه‌کانی له به سیخوڕ له قه‌ڵه‌مدانی رێبه‌رانی حیزبی د‌ێموکرات یه‌کێکی تر له سکرتێره‌کانی حیزبی د‌ێموکرات واته عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ئه‌و گومانه لا ده‌با. ده‌مێنێته‌وه شه‌هید فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب. به‌و پێیه و به پێی ته‌ناسوبه‌که‌ی ئاغای ئه‌یوبزاده ده‌بێ سه‌رجه‌م کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی د‌ێموکرات به هه‌ر دوو باڵه‌که‌ی ئێستاوه سیخوڕی کۆماری ئیسلامی بن. پێموابێ ئه‌گه‌ریش یه‌قینه‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزه راست بێ، که من به کفری داده‌نێم، کاک فه‌تاح ئه‌وه‌نده‌ی متمانه لای کاک دوکتور سه‌عید هه‌بوو که ده‌یتوانی به حه‌بێک یان نه‌ختێک ده‌رمان کاره‌که یه‌کسه‌ره بکا و پێویستی به تیمی تیرۆر و ئه‌و ته‌ق و تۆقه نه‌ده‌کرد!!!
بێشه‌رمیی حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده بۆ به سیخوڕ نیشاندانی ئه‌ندامان و رێبه‌رانی حیزبی د‌ێموکرات له سه‌ر بنه‌مای فه‌رزێکی دادستانی ئاڵمان له حاڵێکدایه که له ماوه‌ی 247 جار دانیشتنی دادگا دا تاکه یه‌ک ئیشاره‌ش که به جۆرێک گومان بخاته سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان هه‌ر کام له‌و سێ شه‌هیده‌ی حیزب له گه‌ڵ تیمه تیرۆره‌کانی کۆماری ئیسلامی، له ئارادا نه‌بووه. له وه‌ها کاتێکدایه که ده‌بێ بۆ خوێنه‌ر ببێته پرسیار ئاخۆ مه‌به‌ستی ئاغای ئه‌یوبزاده له هه‌وڵدان بۆ تێوه‌گلاندنی رێبه‌رانی حیزب به تایبه‌تی خودی ئه‌و سێ شه‌هیده نه‌مره له تاوانی میکونوس راست به ئامانجی سووک کردنی باری تاوانی کۆماری ئیسلامی له‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه‌دا نییه؟ هه‌ر هیچ نه‌بێ ده‌کرێ یه‌کراست به ئامانجی لابردنی ئه‌و گومانه له سه‌ر ئه‌ندامانی سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆن و له‌وانه پاشماوه‌کانی ئه‌کسه‌ریه‌ت و ئه‌قه‌لیه‌ت و تاد... بێ که ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ئاغای ئه‌یوبزاده ئیتیحادی له گه‌ڵ پێکهێناون.
ئاخۆ کێ ده‌توانێ سیخوڕی کۆماری ئیسلامی بووبێ؟
مێهدی ئیبراهیم زاده یه‌کێک له به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌ی میکونوس ده‌ڵێ :
من پێم وایه ئه‌م رووداوه بێ بوونی سیخوڕێك راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له نێوماندا رووی نه‌ده‌دا، واته ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م 9 كه‌سه نه‌یده‌توانی ئاوه‌ها پێك بێت. ئامانجی تیرۆر له‌و كاته‌دا هه‌یئه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو، ئێمه نه‌بووین. من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه ده‌بێ سیخوڕه‌كه له‌نێو ئێمه‌دا بووبێ. (4)
چۆنیه‌تی رووداوی تیرۆری میکونوس به‌و جۆره له لایه‌ن نووسه‌رانی کتێبی "هێشتا له بێرلین قازی هه‌یه" باس کراوه:
9 که‌س له که‌سانی سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆن له ده‌وری دوو مێز که ده‌سه‌ر یه‌ک کرابوونه‌وه، له لای چه‌پی ژووره‌که دانیشتبوون. دوو که‌س که تازه وه‌ژوور که‌وتبوون، له پشت سه‌ری یه‌که‌مین و دووهه‌مین که‌س راوه‌ستان. بنی هاشمی ئه‌و ساکه‌ی که موسه‌لسه‌لی تێدا بوو، به‌رز کرده‌وه و له‌و به‌ره‌وه تا ئه‌م به‌ری مێزه‌که‌ی وه‌به‌ر ده‌ستڕێژ دا. موسه‌لسه‌له‌که دوای به‌تاڵکردنی 26 گولله به سێ ره‌گبار، کوژاوه. راحیل به ده‌مانچه گولله‌یه‌ک له مێشک و دوو گولله‌ی له زگی شه‌ره‌فکه‌ندی و گولله‌یه‌کی له مێشکی ئه‌رده‌ڵاندا به‌تاڵ کرد. له ماوه‌ی که‌متر له چه‌ند چرکه‌دا له سه‌ر یه‌ک 30 فیشه‌ک هاویشتران. بکوژه‌کان به روونی ئاگاداری ریزی دانیشتنی قوربانیه‌کان بوون و دوای چوونه ژووره‌وه‌یان بێ راوه‌ستان ته‌قه‌یان لێ کردن. (5)
ئه‌بولقاسم میسباحی گرینگ‌ترین شاهیدی دادگای میکونوس له لێپرسینه‌وه‌که‌ی خۆی‌دا وتویه‌تی: به ژماره‌ی ئه‌و فیشه‌کانه‌ی که له هه‌ر قوربانیه‌ک ده‌درێ، ده‌توانین بزانین که ئایا ئه‌و که‌سه به ئانقه‌ست لێیدراوه یان به هه‌ڵکه‌وت. ئه‌گه‌ر دۆخه‌که له بار بێ، ته‌نانه‌ت تیری خه‌لاس له قوربانی ده‌درێ. (6) که‌وابوو به پێی وته‌کانی میسباحی و به پێی ئاکامی تیرۆره‌که، ئامانجی سه‌ره‌کیی تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئه‌و سێ که‌سه بوون که له ژێر ئاوری چه‌که‌کانیان دا گیانیان له ده‌ست دا و ته‌نانه‌ت دوو له‌و سێ که‌سه تیری خه‌لاسیان له سه‌ر درا.
له ئه‌نجامی ئه‌و تیرۆره دا هه‌ر یه‌ک له سادق شه‌ره‌فکه‌ندی (دوکتور سه‌عید) سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی ئوروپای حیزب و هومایون ئه‌رده‌ڵان به‌رپرسی حیزب له ئاڵمان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست دا و نورالله محمدپور دێهکوردی (نوری) له نه‌خۆشخانه‌دا کۆچی دوایی کرد. عزیزالله طبیب غفاری ئه‌ندامی رێکخراوی فیداییانی خه‌لق و خاوه‌نی ریستورانه‌که بریندار بوو و چوار که‌سه‌که‌ی دیکه هیچ زیانێکیان پێ نه‌گه‌یی. (7)
ئه‌وانه‌ی ده‌عوه‌ت کرابوون، جگه له دوکتور سه‌عید، کاک فه‌تاح، کاک هومایون و نوری دێهکوردی، سه‌رجه‌م نۆ که‌س بوون که بریتی بوون له ئیبراهیم زاده، جه‌عفه‌ری، ده‌ستمالچی، روستا، فه‌راحه‌تی، مه‌سعود نیا، میرراشێد، نه‌وبه‌ری به‌راتی و نیرومه‌ند. ئه‌وانه له سه‌ر داوای دێهکوردی له لایه‌ن ته‌بیب غه‌فاری خاوه‌نی ریستورانه‌که ئاگادار کرابوونه‌وه و غه‌فاری بۆخۆیشی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که بوو. هه‌روه‌ها دێهکوردی بۆخۆی ته‌له‌فۆن بۆ متحملیان، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتیکی خه‌ڵکی ئێران ده‌کا که به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که بێ. ئه‌ویش پێی ناکرێ و داوا له دوو که‌س له هاوڕێکانی ده‌کا که به‌شدار بن و ئه‌وانیش هه‌ر پێیان ناکرێ و به‌شدار نابن. (8)
له شه‌وی سێ‌شه‌ممه‌وه که قه‌رار(ی کۆبوونه‌وه) داندرا، ئاشکرا کردنی مومکین نه‌بوو. به‌ر له شه‌وی سێ‌شه‌ممه هیچکه‌س کاتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی نه‌ده‌زانی. له مه‌ودای نێوان دوایین سه‌عاته‌کانی سێ‌شه‌ممه تا ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه خه‌به‌ری پێکهاتنی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک (به ئاماده‌بوونی شه‌ره‌فکه‌ندی له شه‌وی پێنج‌شه‌ممه‌دا) به که‌سانی سه‌ر به "ئۆپۆزیسیۆن" درا و هه‌ر له‌و مه‌ودایه‌ش دا خه‌به‌ره‌که به تیمی تیرۆر گه‌یی. (9)
به‌ڵگه‌کان چی ده‌ڵێن؟
هه‌ر له سه‌رچاوه‌که‌ی ئاغای ئه‌یوبزاده دا، ئاماژه به "هاتنی تیمێکی کۆماری ئیسلامی بۆ دانوستان له گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له ئاڵمان به تایبه‌ت شورای هه‌ماهه‌نگیی ئیرانیه‌کان له بێرلین (واته ئه‌و که‌سانه‌ی رێبه‌رانی حیزبی د‌ێموکرات له گه‌ڵیان کۆببونه‌وه) کراوه. یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه که‌سێک بووه به ناوی مه‌نسوور نه‌جاتی که خۆی به حجت الاسلام نجاتی ناساندووه. نجاتی له ئاڵمان له گه‌ڵ که‌سانی جۆراوجۆر پێوه‌ندیی گرتووه. زۆربه‌ی ئه‌و پێوه‌ندیانه به نهێنی ماونه‌ته‌وه و ته‌قریبه‌ن هیچ که‌س ئاماده نه‌بووه به ئاشکرا باسیان بکا." (10)
له ناو کۆمه‌ڵێک دیمانه‌دا که بڵاوکراوه‌ی رێگای ئازادی ئۆرگانی حیزبی دێموکراتیکی خه‌ڵکی ئێران له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که پێوه‌ندیان به رووادوی میکونوسه‌وه هه‌بوو، هه‌ر یه‌ک له جه‌عفه‌ری، ده‌ستمالچی، روستا و فه‌رجاد به تێر و ته‌سه‌ل له بابه‌ت تۆمه‌ته‌کانی رێکخراوی موجاهیدین به ئه‌ندامانی کۆبوونه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگی و له پێوه‌ندیی له گه‌ڵ نه‌جاتی و سه‌دیقی (دوو له ئه‌ندامانی تیمی به ناو دانوستانی کۆماری ئیسلامی) قسه‌یان کرد و وشه به وشه تۆمه‌ته‌کانیان ره‌د کرده‌وه و سه‌لماندیان که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی ئه‌و جۆره پێوه‌ندیانه بوون به‌ڵام "ئه‌وانی تر" ئه‌و پێوه‌ندیانه‌یان قه‌بوڵ بووه. روستا ده‌ڵێ: "و به‌ڵام زیندو یاد نوری له هه‌لومه‌رج و، وه‌بیر خۆتانی بێننه‌وه بارودۆخی ئه‌و کات دا، پێیوابوو که ئه‌گه‌ر دژایه‌تی له گه‌ڵ دانوستان بکا، ته‌ریک ده‌که‌وێته‌وه... " (11)
نووسه‌رانی کتێبه‌که له بابه‌ت هه‌ڵسوکه‌وت و نیزیکایه‌تی ئه‌ندامانی شورای هه‌مانهه‌نگیی ئێرانیه‌کان له بێرلین ده‌ڵێ: هێشتا چوار ته‌رم و بریندارێکی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له نه‌خۆشخانه بوون که راگه‌یه‌ندرا به یارمه‌تیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان و کۆماری ئیسلامی و به ده‌ستی ئه‌نستیتوی رۆژهه‌ڵاتناسیی هامبورگ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له بابه‌ت مافی مرۆڤ و مافی مرۆڤی ئیسلامی پێکهاتووه..... هێشتا چوار ته‌رم و بریندارێکی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له نه‌خۆشخانه بوون که چه‌ند ئێرانیی ئۆپۆزیسیۆن، د‌ێموکرات و لایه‌نگری مافی مرۆڤ و دانیشتووی بێرلین که به "هه‌ڵکه‌وت" یه‌کیان ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی کۆبوونه‌وه‌کانی هاوئاهه‌نگی و له دۆستانی کۆنی دێهکوردی بوو، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوو. (12)
یه‌کێک له‌وانه‌ی که پۆلیس پێشتر گومانی له سه‌ری هه‌بوو که سه‌رچاوه‌ی زانیاریی تیمه تیرۆره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی بووه، عه‌زیزوڵڵا ته‌بیب غه‌فاری، خاوه‌نی ریستورانی میکونوس و یه‌کێک له رێبه‌رانی رێکخراوی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی فیداییانی خه‌لق بوو. ئه‌ویش به‌و ده‌لیلانه‌ی خواره‌وه که ده‌قاوده‌ق له کتێبی "هنوز در برلن قازی هست" وه‌رگیراو و وه‌رگێڕدراون:
- پۆلیس 5000 مارک پوڵی له ریستورانه‌که‌یدا دۆزیبۆوه و ده‌یتوانی گومانی ئه‌وه‌ی لێ بکا که وه‌ک ئه‌و پوڵه‌یه که له کاتی ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان دا له ئه‌مین و راحل (دوو له تیرۆریسته‌کان) وه‌ده‌ستی هێنابوو.
- ئه‌وانه‌ی که ده‌بوو بۆ کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنج‌شه‌ممه ئاگادار بکرێن، بۆ رۆژی هه‌ینی بانگ کرابوون و خاوه‌نی ریستورانه‌که ده‌یتوانی ئه‌و کاره‌ی به ئامانجه‌وه ئه‌نجام دابێ.
- کاتێک دوکتور سه‌عید، عه‌بدولی و ئه‌رده‌ڵان ده‌چن بۆ ریستورانه‌که، دێهکوردی له غه‌فاری ده‌پرسێ که بۆ هیچکه‌س نه‌هاتووه. غه‌فاری وڵام ده‌داته‌وه که تۆ گوتت هه‌ینی شه‌و کۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه. دێهکوردی ده‌ڵێ نا من گوتم شه‌وی هه‌ینی. شه‌ره‌فکه‌ندی هاتۆته ناو باسه‌که‌وه و وتویه‌تی ئه‌من سبه‌ی به‌یانی ده‌بێ بێرلین به جێ بێڵم و نه‌مانده‌توانی هه‌ینی شه‌و له بێرلین قه‌رار دابنێین. هه‌ر ئه‌و کات ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌وانی دیکه ده‌که‌ن تا بێن.
- خانمێک که ماڵه‌که‌ی جیرانی ریستورانه‌که بوو، له دادگا دا شاهیدی دابوو که خاوه‌نی رستورانه‌که‌ی که‌مێک به‌ر له ته‌قه‌که له ده‌ره‌وه‌ی ریستوران بینیوه که خه‌ریکی سیگار کێشان بووه.
- خاوه‌ن رستوران ماشێنێکی بێنزی 190ی سورمه‌یی هه‌بووه و مێرسدێسێکی 190ی ره‌نگ تار له تیرۆره‌که دا به‌شدار بووه.
- ئه‌مین (یه‌ک له تیرۆریسته‌کان) له لێپرسینه‌وه‌دا وتبووی که دوای ته‌واوبوونی کاره‌که، رستورانه‌که ده‌فرۆشێ. ماوه‌یه‌ک بوو خاوه‌نی رستوران به دوای مشته‌ری بۆ رستورانه‌که‌ی دا ده‌گه‌ڕا.
- خاوه‌ن رستوران دوای ده‌رچوون له نه‌خۆشخانه ماوه‌یه‌ک ماڵی یه‌کێک له دۆسته‌کانی خۆی وه‌کوو شوێنی نیشته‌جێبوون لای پۆلیس تۆمار کردبوو ئه‌گه‌رچی له‌و ماڵه‌دا نه‌ده‌ژیا. له جیرانه‌تی ئه‌و ماڵه‌دا، یه‌کێک له دۆسته‌کانی دارابی ده‌ژیا و عه‌لی سه‌برا – ئه‌و که‌سه‌ی ماشێنی هه‌ڵاتنه‌که‌ی کڕیبوو – ئه‌و ماڵه‌ی وه‌ک شوێنی ژیانی خۆی لای پۆلیس تۆمار کردبوو.
به‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه پۆلیس پێوه‌ندیه‌کانی ئه‌وی به‌ر له تیرۆر و دوای تیرۆر خستبۆ ژێر لێکۆڵینه‌وه و بێ‌وچان لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا ده‌کرا به‌ڵام به هیچ ئاکامێک نه‌گه‌یی.
پۆلیس هه‌روه‌ها له رێگای لێپرسینه‌وه له تیرۆریسته‌کان هێندێک شتی بۆ ده‌رکه‌وتبوو:
- له یاداشتێک دا که پۆلیس له لێپرسینه‌وه له گه‌ڵ ئه‌مین (یه‌ک له تیرۆریسته‌کان) هه‌ڵیگرتبۆوه هاتبوو که خاوه‌نی مرسدس 190 له گه‌ڵ دوو له هاوکاره‌کانی به فارسی قسه‌ی کردووه.
- حه‌یده‌ر به عیمادی وتبوو که شۆفیره‌که هه‌موو شتێک ده‌زانێ و شوێن و جێگاکه ده‌ناسێ. من له‌و قسه‌یه وا تێگه‌یشتم که شۆفیره‌که له نزیکی رستورانه‌که ده‌ژی. (یاداشتی پۆلیس له قسه‌کانی ئه‌مین)
- پرسیار له یوسف (ئه‌مین) کرابوو که ئاخۆ شۆفیری بینزه‌که ده‌ناسێ و ئه‌ویش پرسیاره‌که‌ی به‌و پرسیاره وڵام دابۆوه که ئایا خاوه‌نی ستورانه‌که شۆفیری ماشێنێکی بێنز نییه؟! (13)
وه‌ک ده‌بینین ئه‌وانه هیچیان به‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه نین بۆ دادگای بێرلین و قازیه‌کانی ئه‌و دادگایه تا یه‌کێک له رێکخه‌ران و به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌ی میکونوسی پێ تاوانبار بێ. که‌چی له حاڵێکدا له ماوه‌ی 42 مانگ دانیشتنی دادگای ئاڵمان‌دا تاکه یه‌ک به‌ڵگه و گومانی زۆر لاوازیش له سه‌ر هیچکام له‌و سێ شه‌هیده‌ی حیزبی د‌ێموکرات نه‌بووه و نه‌هاتۆته به‌ر باس، به ناو قازی و مافناسه‌که‌ی ئێمه له سه‌ر ئه‌و قسه به ئه‌مما و ئه‌گه‌ره‌ی دادستان (سه‌یری فێعلی شه‌رتی جومله‌که‌ی بکه) که ده‌ڵێ: "تراژیدیای ئه‌م تیرۆره ده‌توانێ ئه‌وه بێ که سه‌رچاوه‌ی زانیاریی رێژیمی ئێران خۆی شاهیدی تیرۆره‌که بووبێ و به گیانی ساغه‌وه لێی ده‌رباز نه‌بووبێ. (از آن جان سالم به در نبرده باشد)"، یه‌کسه‌ر نه‌ک فتوای جاسووسی و سیخوڕی بۆ کۆماری ئیسلامی له سه‌ر لانیکه‌م یه‌کێک له قوربانیانی تیرۆری میکونوس و رێبه‌رانی حیزبی د‌ێموکرات ده‌ر ده‌کا به‌ڵکو بێ سێ و دوو له‌و خه‌یاڵه‌ی خۆی ته‌ناسوب ده‌گرێ و به هه‌مان نیسبه‌ت به سه‌ر رێبه‌ریی پێشوو و ئێستای حیزبی د‌ێموکرات (به هه‌ردوو به‌شه‌وه) دا ده‌یبه‌شێته‌وه. تۆ بڵێی دادگا ئه‌گه‌ر بۆی روون بوباوه، شه‌رمی له درکاندنی ناوی ئه‌و سیخوڕه کردبا؟ تۆ بڵێی به پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی دواتری ئاغای ئه‌یوبزاده، حیزب ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ست له دادگادا رۆیشتبێ که به‌ری به ئاشکرا کردنی ناوی ئه‌و سیخوڕه له ناو یه‌کێک له‌و سێ شه‌هیده گرتبێ؟ ئه‌گه‌ر دادگا به هه‌ر ده‌لیلێک خۆی له ئاشکرا کردنی ناوی ئه‌و سیخوڕه بواردبێ، ئایا بۆ ئه‌وه نابێ گومان بخرێته سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادگا و ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان، جا به قازانجی هه‌ر لایه‌نێک بێ؟
مێهدیی ئیبراهیم زاده له بابه‌ت چۆنیه‌تی ژیانی عه‌زیزی غه‌فاری به دوای کۆتایی دادگای میکونوس دا ده‌ڵێ: "له نێو ئاماده‌بووانی ریستورانی میكۆنووس دا یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی رزگاری بوو، عه‌زیز غه‌فاری، خاوه‌نی ریستورانه‌كه بوو. غه‌فاری دوای رودانی میكۆنووس بێرلینی به‌جێ هێشت‌و چوو بۆ "دۆسیلدێرف"و له ساڵی 1997ه‌وه له نێوان ئێران‌و ئاڵمان‌دا هاتوچۆی بازرگانی ده‌كا." (14)
ماویه‌تی
---------------
ژێده‌ر:
1- په‌روه‌نده‌ی تیرۆری دوکتور قاسملوو و قه‌راردادی ئاشبه‌تاڵ، به‌شی 3، ح. ئه‌یوبزاده
2- ح. ئه‌یوبزاده، تیرۆری گیان و ئه‌ندێشه، به‌شی یه‌که‌م
3- ح. ئه‌یوبزاده، دوو جینایه‌ت، دوو دادگا، دوو قه‌رار
4- شه‌ره‌فکه‌ندی سیمای شۆرشگێڕێکی نه‌ته‌وه‌یی، به‌شی سێزده‌هه‌م – نووسین و ئاماده‌کردنی سمایل شه‌ره‌فی
5- هنوز در برلن قاضی هست- چاپی دووهه‌م، لاپه‌ڕه‌ی 14، نووسینی؛ مهران پاینده، عباس خداقلی، حمید نوذری
6- سه‌رچاوه‌ی پێشوو – په‌ڕاوێزی لاپه‌ڕه‌ی 20
7- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
8- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
9- هه‌مان سه‌رچاوه - لاپه‌ڕه‌ی 140
10- هه‌مان سه‌رچاوه - لاپه‌ڕه 32
11- هه‌مان سه‌رچاوه - لاپه‌ڕه 34
12- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه‌ی 57
13- سه‌رجه‌م زانیاریه‌کان له سه‌رچاوه‌ی پێشوو وه‌رگیراون
14- شه‌ره‌فکه‌ندی سیمای شۆرشگێڕێکی نه‌ته‌وه‌یی ، به‌شی سێزده‌هه‌م – نووسین و ئاماده‌کردنی سمایل شه‌ره‌فی.
۱۱/۰۹/۱۳۸۸
جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده (2)
2009 12 24 - 15:25
به‌شی دووهه‌م: مێشکی ئاغای ئه‌یوبزاده به‌ڵگه ده‌ده‌ڵێنێ
تاهیر قاسمی
له‌وه به دوا نووسراوه‌کانی حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده و به تایبه‌ت دوا نووسراوه‌که‌ی شه‌ن و که‌و ده‌که‌م. وه‌ک له به‌شی یه‌که‌مدا باسم کرد، نووسراوه‌کانی ئه‌و زاته سه‌رجه‌میان به ناوه‌رۆک یه‌ک قه‌وانن و هه‌ر به سه‌ردێڕ جیاوازن. جا ئه‌گه‌ر له بیری چووه هێندێک له بوختانه‌کانی پێشووی له دوا بابه‌تیشیدا دووپاته و ده‌پاته بکاته‌وه یان بۆی نه‌گونجاوه ئه‌و کاره بکا، ئه‌وا من نێوه نێوه بۆیان ده‌گه‌ڕێمه‌وه تا قسه‌کانی خودی خۆی بۆ بێ‌بناخه‌بوونی درۆ و بوختانه‌کانی به شاهید بگرم.
قسه فڕێدان، په‌رت گۆیی به ئامانجی سه‌رشێواندن له خوێنه‌ر، ته‌حریف و به لاڕێدا بردنی به‌ڵگه‌کان، هه‌ڵپه‌رتاوتنی قسه‌ی خه‌ڵک و هه‌ڵگرتنی دوو وشه‌ی دڵخواز له ناوه‌راستی رسته‌یه‌که‌وه بۆ ته‌فسیری دڵخوازانه و نه‌یارانه له سه‌ر به‌یانیه و بڵاوکراوه‌کانی حیزب و گومان خستنه سه‌ر وته‌ی رێبه‌رانی حیزب، له به‌رامبه‌ردا به کاربردنی ئه‌وپه‌ڕی سه‌داقه‌ت و ده‌ستپاکی له گواستنه‌وه‌ی وته‌ی سه‌رانی سپا و ئیتلاعات و متمانه‌ی بێ ئه‌ملاوئه‌ولا به قسه‌کانیان بۆ هه‌ڵکوتانه سه‌ر حیزبی د‌ێموکرات و پێداگریی به‌رده‌وام و دوو پاته و ده پاته کردنه‌وه‌ی درۆکان به‌شێک له تایبه‌تمه‌ندیی نووسراوه‌کانی حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده‌ن که به دوای سه‌رهه‌ڵدانی کێشه ناوخۆییه‌کانی حیزب وه گڕوگاڵ که‌وت و له گه‌ڵ له‌تبوونی حیزب وه قسه هات. بابه‌تێکی هه‌ڵبژاردووه که بۆ مێژووی نیزیک ده‌گه‌رێته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی له سه‌ر نه‌کراوه. که‌وابوو بۆ خه‌ڵك گرینگه و ئه‌ویش له رواڵه‌تدا به زمانی دڵسۆزی قسه ده‌كا. به‌ڵام له راستیدا نه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بێلایه‌نانه به‌ڵکو به مه‌به‌ستی هه‌ڵکوتانه سه‌ر حیزبی د‌ێموکرات و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه، ئه‌وه‌ی قسه‌ی ناشیرینه و له فه‌رهه‌نگی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا فێری بووه و له دیوه‌خانی ئاغاوه‌تدا بۆ ره‌شایی کۆمه‌ڵگا که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ی پێکده‌هێنا، به کاری ده‌با. شته‌کان به په‌رش و بڵاوی ده‌ڵێ و تیکراریان ده‌كاته‌وه و سه‌ر له خوێنه‌ر ده‌شێوێنێ. وا نیشان ده‌دا که به‌ڵگه‌ی پێیه. سه‌بکه‌که‌ی جاسووسانه‌یه، له قاودانێکی نیازپیسانه‌ی درۆزنانه‌یه. رق و بوغز و بێحورمه‌تی و شکاندنی که‌سایه‌تی و فیتنه گێڕان و ئه‌م و ئه‌و هاندان له سه‌رتاپای نووسینه‌کانی ده‌بارێ. ئه‌یوب زاده که ئیجازه‌ی به خۆی دا ماوه‌یه‌ک له مه‌وپێش چه‌ند نامه‌ی ده‌ستنووسی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د که له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن قازی‌یه‌وه بڵاو کرانه‌وه، بباته ژێر پرسیار و بڵێ به‌ڵگه‌ی جه‌عل و دروست کراون، بۆخۆی به رۆژی رووناک ته‌فسیرێکی زۆر نائه‌مانه‌تدارانه‌ی به‌ڵگه‌کان ده‌کا. رۆژنامه‌ی کوردستان و به‌یاننامه‌كانی حیزب به به‌ڵگه دێنێته‌وه. له حاڵێکدا هه‌ر که‌س خودی ئه‌و به‌ڵگانه چاو لێ بکا، ته‌فسیرێکی راست به پێچه‌وانه‌ی ته‌فسیری ئه‌یوب زاده‌ی دێته ده‌ست. ده‌ست له ناوه‌رۆکی راگه‌یه‌ندراو و به‌یاننامه‌کانی حیزب وه‌رده‌دا و قسه‌کانی شه‌خسی حه‌سه‌ن زاده و ته‌نانه‌ت دوکتور قاسملووش ته‌حریف ده‌کا و ئه‌وه‌ی بۆخۆی پێی خۆشه ده‌یهه‌وێ ده‌رخواردی خوێنه‌ری بدا.
لێره‌دا ته‌نیا چه‌ند نمونه له شێوه‌ی به‌کارهێنانی به‌ڵگه و قسه‌ی خه‌ڵک و دڵسۆزی رواڵه‌تی و عه‌وامفریبانه له لایه‌ن کاک حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده‌وه دێنمه‌وه:
1- نووسه‌ری دوو جنایه‌ت و دوو دادگا و دوو قه‌رار، له بابه‌ت گواستنه‌وه‌ی بنکه‌کانی حیزبی د‌ێموکرات له قه‌ندیله‌وه بۆ ده‌شتی کۆیه، ده‌ڵێ "کریس کۆچێرا له کتێبه‌که‌یدا ئه‌و ڕادانه به کاری مه‌لا عه‌بدوڵڵا حه‌یاکی (حه‌سه‌ن زاده) ناو ده‌با". کابرا وتی "خه‌سه‌ن و خوسێن هه‌ر سێکیان کچی موعاویه‌ن". ئه‌وه راست نه‌قڵی ئاغای ئه‌یوبزاده‌یه. ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی درۆکه‌ی ئاشکرا نه‌بێ، جومله‌که وه‌ک خۆی ناهێنێته‌وه و وه‌ک زۆرێک له به‌ڵگه‌کانی که دواتر پتر بۆ خوێنه‌رانی روون ده‌که‌مه‌وه، به ده‌ستپیسیه‌وه گواستویه‌تیه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ژه‌هری خۆی بڕێژێ، قسه‌که‌ی به‌و جۆره گۆڕیوه که دڵخوازی خۆی بووه. له راستیدا جومله‌که که له لاپه‌ڕه 218ی کتێبه‌که‌ی کۆچێرا (خواستی سه‌ربه‌خۆیی / خه‌باتخوازیی کورد) دا هاتووه، وشه به وشه ئاوایه: "رۆژی 18ی ژوئیه‌ی 1993 مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتی ناچار ده‌بێ به په‌له ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران راگوێزێ." به پێی ئه‌و رسته‌یه‌ش که ئاغای ئه‌یوبزاده به به‌ڵگه هێناویه‌ته‌وه، وه‌ک ده‌بینین نه ناوی مامۆستا به‌و جۆره‌ی که ئه‌یوبزاده نوسیویه‌تی "مه‌لا عه‌بدوڵڵا حه‌یاکی (حه‌سه‌ن زاده)، هاتووه و نه وشه‌ی رادان که پتر بۆ گاڕان و ئه‌و جۆره شتانه ده‌بێ، تێدایه و نه ئیشاره به راگواستنی حیزب کراوه. به‌ڵکو نووسراوه: "ناچار" ده‌بێ "به په‌له "ده‌فته‌ری سیاسی" راگوێزێ. ده‌شزانین که ده‌فته‌ری سیاسی هه‌مووی چه‌ند که‌س و کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه‌ن نه‌ک هه‌موو حیزب و بنکه‌کانی حیزب یان بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی. هه‌روه‌ها له هه‌موو کتێبه‌که‌دا هه‌ر کاری به‌و جومله‌یه بووه و باقیه‌که‌ی نه‌خوێندۆته‌وه ده‌نا ده‌یدیت که نووسه‌ری به ناوبانگی فه‌رانسه‌وی و دۆستی کورد دوو لاپه‌ڕه دواتر و له لاپه‌ڕه‌ی 220 دا ده‌ڵێ: "عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که بۆخۆی فه‌رمانده‌ریی موقاومه‌ت له دژی هێرشی ئێرانی کردبوو، بێ ئه‌وه‌ی که بیهه‌وێ پێوه‌ندیه‌کان له گه‌ڵ حیزبێکی برا ژاراوی بکا، ئه‌وه قبوڵ ده‌کا که جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌یده‌توانی به کرده‌وه پێشی چوونی ئێران بۆ نێو خاکی عێراق بگرێ، به‌ڵام ... سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ئێرانیه‌کان نه‌یانده‌توانی به بێ موافقه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان 255 کیلۆمیتر له نێو خاکی کوردستانی عێراقدا بچنه پێش. ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌ستمان ئاواڵه با، ده‌مانتوانی له زۆر شوێنی له‌بار له سه‌ر ئه‌و رێگا دوور و درێژه، به ژماره‌یه‌کی زۆر که‌می پێشمه‌رگه‌وه که‌مینیان بۆ دابنێینه‌وه. به‌دبه‌ختیه‌که ئه‌وه‌یه که جه‌لال تاڵه‌بانی فێر نه‌بووه به ئێران بڵێ: نا!".
2- مامۆستا حه‌سه‌ن زاده له به‌رامبه‌ر داوای یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ دانانی کومیسیۆنی ته‌حقیقی هاوبه‌ش له گه‌ڵ حیزب به مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی تیرۆری چوار تێکۆشه‌ری د‌ێموکرات له ده‌روازه‌ی کۆیه ڕاده‌گه‌یه‌نێ: داوای کومیسیۆنی ته‌حقیقی موشته‌ره‌کیان کرد. ئه‌وه‌شمان نه‌کرد. چونکه پێمان وایه مه‌سه‌له‌که له‌وه روونتره که لێکۆڵینه‌وه‌ی بوێ. جا ئه‌گه‌ر دۆستانی یه‌کێتی ئیقدامێکیان کرد و ئه‌و تاوانه‌یان له یه‌کێتی دوور خسته‌وه، ئێمه‌ش سپاسیان ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر نه‌شیان کرد با ئێمه مه‌سئول نه‌بین که گۆیا پێکه‌وه به‌و نه‌تیجه‌یه گه‌یشتووین که ئه‌مانه خه‌تایان نه‌بووه. ئاخر له چی بکۆڵینه‌وه؟ هاوڕێیانی ئێمه به تانکه‌وه هاتبوون کۆیه بگرن؟! کامیان له ماشێنه‌که هاتبووه ده‌رێ؟ هه‌موویان له ماشێنه‌که‌دا شه‌هید بوون." (بڕوانه کوردستان – ژماره 252، لاپه‌ڕه‌ی 3)
به‌ڵام حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده له به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵامه‌ی مامۆستا دا ده‌نووسێ: "کۆمیته‌یه‌ک له هه‌ردوو حیزب (ینک و حدکا) پێک بێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و جینایه‌ته بکۆڵێته‌وه. پێشنیار و رێگه چاره له‌وه ژیرانه‌تر تۆ بڵێی چی بێ؟ به‌ڵام مه‌لا عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی حدکا ده‌زانێ لێکۆڵینه‌ی ئه‌و جینایه‌ته ده‌بێته هۆی ئاشکرا کردنی زۆر نهێنیی و پێوه‌ندیی سیخوڕه‌کانی کۆماری تیرۆر له نێو رێبه‌رایه‌تی حدکا دا. له به‌ر ئه‌وه مه‌لا عه‌بدوڵڵا خۆی توڕه کردووه و گوتویه‌تی پێویست به لێکۆڵینه‌وه ناکا. بۆخۆتان بچن لێی بکۆڵنه‌وه و دوایه وه‌رنه‌وه به ئێمه‌ی رابگه‌یه‌نن." (بڕوانه نووسراوه‌ی دوو جینایه‌ت، دوو دادگا، دوو قه‌رار – ح. ئه‌یوبزاده)
ره‌نگه وته‌کانی مامۆستا و قسه‌کانی ئه‌یوبزاده هیچ پێویستیان به شی کردنه‌وه نه‌بێ. کاتێک سکرتێری ئه‌و کاتی حیزبی د‌ێموکرات سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ساته، روو به یه‌کێتیی نیشتمانی به ئاشکرا راده‌گه‌یه‌نێ که "مه‌سه‌له‌که له‌وه روونتره که لێکۆڵینه‌وه‌ی بوێ" و "ئه‌گه‌ر دۆستانی یه‌کێتی ئه‌و تاوانه‌یان له یه‌کێتی دوور خسته‌وه" به‌ڵام حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده ئه‌وه به نیشانه‌ی پێوه‌ندیی نێوان سیخوڕی جمهوری ئیسلامی و رێبه‌رایه‌تی حدکا ده‌زانێ و خۆی ده‌کا به کاسه‌ی داغ‌تر له ئاش و تازه دوای تێپه‌ڕینی 12 ساڵ ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه‌ی وه‌بیر دێته‌وه و ده‌ست ده‌کا به قوڕ پێوان و فرمێسکی تیمساحیان بۆ ده‌ڕێژێ. کاک حه‌سه‌ن ده‌ڵێ دانانی کۆمیسیۆنی هاوبه‌ش بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و جینایه‌ته ده‌بوو به هۆی ئاشکرا بوونی پێوه‌ندیی نێوان سیخوڕه‌کانی کۆماری ئیسلامی و رێبه‌ریی حدکا، وه‌ک بڵێی رێبه‌ریی حیزب بۆخۆی له کومیسیۆنه‌که‌دا نه‌ده‌بوو و له ئوروپاوه کاک حه‌سه‌نیان بۆ ئه‌ندامه‌تی له‌و کومیسیۆنه‌دا بانگهێشت ده‌کرد، تا ئه‌و پێوه‌ندیانه‌یان بۆ بدۆزێته‌وه!! ئه‌یوب زاده ده‌ڵێ مامۆستا خۆی تووڕه کردووه و گوتوویه پێویست به لێکۆڵینه‌وه ناکا. که‌نگێ و له‌کوێ شتی وای گوتووه؟! جالب ئه‌وه‌یه له ته‌واوی نووسینه‌کانی ئه‌یوبزاده‌دا حدکا سه‌روه‌ریی خۆی له ده‌ست ده‌دا و ده‌بێته تابع و موتیعی حوکمی جه‌لال تاڵه‌بانی، که‌چی له‌و شوێنه‌دا که باس له به‌دواداچوونی قه‌زایی که‌یسی تێرۆره‌که‌ی سه‌یته‌ره‌ی کۆیه‌یه، حیزب و حه‌سه‌ن زاده سه‌روه‌ریی ته‌واوی خۆیان په‌یدا ده‌که‌نه‌وه!
3- له به‌شێکی دیکه‌ی بابه‌تی "دوو جینایه‌ت، دوو دادگا، دوو قه‌رار"، حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده جارێکی دیکه و ئه‌مجار له ده‌لاقه‌ی عه‌وامفریبی و له هه‌وڵێکی پۆپۆلیستیانه‌دا، ره‌خنه له حیزبی د‌ێموکرات ده‌گرێ که به هاتنی بۆ کۆیه چیدی نیگابانی له کچان و ژنانی کورد نادا و ته‌جاوز و جینایه‌ته‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی رێژیمی کۆماری ئیسلامی له که‌هریزه‌کی تاران به نمونه دێنێته‌وه و ده‌ڵێ: "ده‌یانزانی که به جێهێشتنی وڵاته‌که‌ی خۆیان (وه‌ک بڵێی حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده خه‌ڵکی ئافریقای باشوور بێ) و چۆڵ کردنی مه‌یدانی خه‌بات (وا بزانه کاک حه‌سه‌ن تۆپخانه‌که‌ی به دژی کۆماری ئیسلامی دابه‌ستووه) ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ پاسدارانی جینایه‌تکار پێکدێنێ که له زیندانه‌کانیان دا هه‌موو ئه‌تکێک به سه‌ر ژن و کچی کورد بێنن. گوشار بخه‌نه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه. به‌سه‌رهاتی زیندانیه‌کانی که‌هریزه‌ک ...".
له پێشدا جێی خۆیه‌تی جارێکی دیکه له ئاغای ئه‌یوبزاده پرسیار بکرێ که ئه‌رێ به قوربان ئه‌تۆ که بۆخۆت ئاوا لایه لایه ده‌زانی، بۆچی خه‌وت لێ ناکه‌وێ؟! تۆ که ده‌تزانی به "چۆڵ کردنی مه‌یدانی خه‌بات پاسدارانی کۆماری ئیسلامی له زیندانه‌کانیان دا هه‌موو ئه‌تکێک به سه‌ر ژن و کچی کورد دێنن"، بۆچی نه‌مایه‌وه و زۆر به‌ر له‌و کاته که به قه‌ولی جه‌نابت عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده حیزب به‌ره‌و کۆیه رادا، کوردستانت به جێهێشت و مه‌یدانی خه‌باتت چۆڵ کرد؟ بۆ تۆ کورد نه‌بووی؟ بۆ ئه‌و کات مه‌یدانی خه‌بات چۆڵ کرابوو که وا تۆ چۆڵت کرد؟ خۆ ناشتوانی بیانووی پیری بهێنیته‌وه. ئاخر ئه‌وه قسه‌ی پتر له بیست ساڵ له‌وه پێشه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاک حه‌سه‌ن به‌و وتانه‌ی نیشانی ده‌دا که یان خۆی هیچ گه‌شه‌ی نه‌کردووه و له باری فکریه‌وه چه‌ق وه‌ستاوه یان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ کاریگه‌ری له سه‌ر خوێنه‌ر دابنێ و ئیحساسی خه‌ڵکی ساویلکه هه‌ڵخڕێنێ، به زمانی جوتیار یا مه‌ڕدارێکی نه‌خوێنده‌واری ده‌هه‌ی شێستی هه‌تاوی له کوردستان ده‌دوێ که به پێشمه‌رگه‌یان ده‌گوت؛ ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بن ناموسه‌که‌شمان هی خۆمان نییه. غافڵ له‌وه که ئیدی ئه‌مڕۆ ژنانی کورد بۆخۆیان به‌شێکی به‌رچاو له هێزی مافخوازی کورد له ناو کۆمه‌ڵگا و له ناوه‌ندی خوێندکاری و مه‌ده‌نیه‌کاندا پێکدێنن و چیدی له‌و قۆناخه‌دا نه‌ماونه‌ته‌وه که چاوه‌ڕوان بن پیاوانی پێشمه‌رگه نیگابانیان لێ بده‌ن. بۆ خه‌ڵک ئیدی ئه‌و سه‌رده‌مه به سه‌ر چووه و ئیستا ئه‌گه‌ر رێژیم له که‌هریزه‌ک دا تاوان ئه‌نجام ده‌دا، هه‌ر له ته‌ریقی ئه‌و یوتیوبه‌وه که کاک حه‌سه‌نیش ئیتیفاقه‌ن بینیویه‌تی به‌ڵام نازانێ که قوربانیه‌کانی ته‌نیا ژنان نه‌بوون، خه‌ڵک وایان لێ له قاو ده‌ده‌ن و وه‌ها سکاڵای خۆیان به گوێی دنیا ده‌گه‌یه‌نن که خڵته‌ئابڕووی ئه‌و رێژیمه‌یان به بادا دا و ئیدیعای حوکومه‌تی خودایی‌یان خسته ناو زبڵدانه‌وه. ئه‌گه‌ر له شوێنێک پاسدارێک یان کاربه‌ده‌ستێکی رێژیم ده‌ستدرێژییه‌ک بۆ سه‌ر هاوڵاتیه‌ک بکا، ئه‌وا به ده‌یان و سه‌دان که‌س له سه‌ری وه‌ده‌نگ دێن و زۆر به خێراییش فیلمی وه‌ده‌نگ هاتنه‌که‌یان به گوێی میدیاکانی سه‌رانسه‌ری دنیا ده‌گه‌یه‌نن. لاوانی کوردیش چیدی ئه‌و خه‌ڵکه ئاسایی‌یه‌ی ده‌هه‌کانی شێست و حه‌فتای هه‌تاوی نین که به دیار په‌یدا بوون و نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ست له سه‌ر ده‌ست دانێن.
کاک حه‌سه‌ن ره‌نگه هیچکات ئاگای له ئێران و کوردستان و دنیاش هه‌ر نه‌بووبێ ده‌نا ده‌یزانی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له که‌هریزه‌ک دا به سه‌ر خه‌ڵکی تاران دێ، هه‌ر ئه‌و کات که پێشمه‌رگه‌ش به‌وپه‌ڕی هێزی خۆیه‌وه له کوردستان دا شه‌ڕی ده‌کرد، به چه‌ند قات زیاتر له گه‌ڵ ژنان و کچانی کورد کران و مێژوش باشترین گه‌واهه که کوشتن و کوژرانیش باشاری نه‌کرد و به‌ری پێ نه‌گرت. ره‌نگه به‌ڕێزی نه‌زانێ که به دوای ئاشکرا بوونی ته‌جاوزه‌کانی که‌هریزه‌ک یه‌که‌م که‌س که له سه‌ر یوتیوب ئیعترافی به ته‌جاوز له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا کرد، خاتوونێکی کورد به ناوی نی‌نا ئه‌قده‌م (ئازه‌ر ئال که‌نعان) خه‌ڵکی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو که له ده‌هه‌ی شێست دا به‌ند کرا بوو. ئه‌وه ته‌نیا نمونه‌یه‌ک بوو و دڵنیام نمونه‌کان له‌وه زیاترن و لازم نییه ته‌نیا له سه‌ر یوتیوب بیانبینینه‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر کاک حه‌سه‌ن ئه‌و کات هێشتا له مه‌یدان! دا بوو، چۆن بوو دڵی بڕوای دا که لانیکه‌م ئه‌و نمونه‌یه له کچی کورد له زیندانی کۆماری ئیسلامی‌دا بکه‌وێته به‌ر دڕنده‌ترین ئازاری جه‌للاده‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه به‌ڵام ئه‌و ده‌ست له سه‌ر ده‌ست دانێ و نه‌چێ بۆ به‌رگرتن یان تۆڵه‌کردنه‌وه خۆی به سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه و هه‌زاران تاوانی له‌و جۆره‌دا بته‌قێنێته‌وه و ساغ و سه‌لیم وه‌ک به‌رزه‌کی بانان به‌ره‌و ئوروپا بۆی ده‌رچوو؟ وا دیاره له ژێر سایه‌ی "خوێن له تۆ و شیعار له من"، له روانگه‌ی ئاغای ئه‌یوبزاده‌وه مه‌رگ هه‌ر بۆ جیران باشه.
ئه‌یوبزاده ئه‌گه‌رچی بۆ عه‌وامفریبی په‌نا بۆ ئه‌و باسه ده‌با، به‌ڵام ده‌بێ بزانێ ئه‌و سه‌رده‌مه به سه‌ر چووه که خه‌ڵک ته‌نیا چاویان له چه‌کی پێشمه‌رگه بێ و هه‌ر ئه‌وان به نیگابانی خۆیان بزانن. ئه‌مڕۆ لاوانی کورد زۆر له‌وه هوشیارترن که ده‌ست له سه‌ر ده‌ست دانێن و پێیان وا بێ به گرتنی پایگایه‌ک و به دانانی که‌مینێک، هه‌موو کێشه‌ی کوردستان حه‌ل ده‌بێ. له راستیدا کوردستان بۆ ئاغای ئه‌یوبزاده هه‌ر ئه‌و کوردستانه‌یه که له شێسته‌کاندا به جێی هێشت و پێیوایه چونکه خۆی نه‌گۆڕاوه، ئه‌وا کۆمه‌ڵگاش نه‌گۆڕ ماوه‌ته‌وه. سه‌ره‌رای هه‌مووی ئه‌وانه‌ش وه‌ک باسم کرد جه‌نابی ئه‌یوبزاده راست له‌و کاته‌دا حیزبی به جێهێشت که شه‌ڕێکی چه‌کدارانه و گه‌رم به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی و موته‌جاوزانی ئیستای که‌هریزه‌ک له ئارادا بوو. جێی خۆیه‌تی که دیسان لێی بپرسرێ ئه‌دی چۆن بوو بۆخۆت له گه‌رمه‌ی شه‌ڕدا نه‌ک هه‌ر حیزبی د‌ێموکرات، به‌ڵکو کوردستانت به هه‌ر چوار پارچه‌که‌یه‌وه به جێ هێشت؟ که‌س هه‌یه لێی بپرسێ تۆ که ئێستا شات و شوتت بۆ شه‌ڕی چه‌کداری دنیای داگرتووه، ئه‌رێ له‌و چه‌ند ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیه‌ت دا جارێک فیشه‌کت به دوژمنه‌وه نا؟ جارێک بریندار بووی؟ برسیایه‌تیت چێشت؟ یان نا هه‌ر به هه‌وای ئاغایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌که‌ی جارانت، له ریزی باڵته سپیه‌کاندا مایه‌وه و تا حیزبت به جێ نه‌هێشت، خۆت له کورسیه‌که‌ی قه‌زاوه‌ت نه‌کرده‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ جارێک نه‌توێرا ده‌مانچه‌که‌ی به‌ر قه‌دیشت تاقی بکه‌یته‌وه؟
4- حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی دا هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر رێبه‌رایه‌تیی حیزبی د‌ێموکرات و ئه‌مجار درۆکانی به زمانی دوکتور قاسملووی شه‌هیده‌وه هه‌ڵده‌به‌ستێ. ئه‌یوبزاده ده‌ڵێ: "که‌س یا که‌سانێک که دوای تیرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی رێبه‌رایه‌تی حدکایان به ده‌سته‌وه گرت به گوێره‌ی وته‌کانی دوکتور قاسملوو (کورته مێژووی رێبه‌رایه‌تی حدکا) له‌و کۆڕه بوون که به فێڵباز، درۆزن و خورێنی چه‌ک و پاره ناوی بردبوون."
له پێشدا پێویسته وه‌بیر خوێنه‌ری بێنمه‌وه که ئاغای ئه‌یوبزاده لێره‌شدا به داخه‌وه ده‌ستپاکی نه‌پاراستووه. چونکه ئه‌وه قسه‌ی دوکتور قاسملوو نییه. له سه‌رانسه‌ری ئه‌و نامیلکه‌یه‌دا باسێکی ئاوا و به‌و زمانه‌ی تێدا نییه و ئه‌مجاره‌ش ئه‌یوبزاده به‌ڵگه‌که‌ی هه‌ر له مێشکی خۆیه‌وه ده‌ڵاندووه.
کاک حه‌سه‌ن ئه‌و قسه‌یه‌ی به ئیستنباتی خۆی له نامیلکه‌ی "کورته مێژووی رێبه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" نووسیوه که کاک دوکتور راست دوای ئینشعابی کۆنگره‌ی 8 نووسی و له تێکۆشه‌ر، ئۆرگانی ناوخۆیی حیزب‌دا بڵاو کرایه‌وه. له راستیدا ئه‌وه ده‌که‌وته نێو چوارچێوه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و باڵی ئینشعابیی ئه‌و حیزبه واته حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕی ئه‌وکات که ئاغای ئه‌یوبزاده له رێبه‌ریی به‌ره‌ی دووهه‌م دا جێی گرتبوو. که‌وابوو ئه‌گه‌ر ئیستنباتی له قسه‌کانی کاک دوکتور راست بێ، ده‌بێ بۆخۆی یه‌کێک له‌و فێڵباز و چه‌ک و پاره خۆرانه بێ. بۆیه باسی سیفه‌ته‌که‌ی دیکه‌ی ناکه‌م چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوانه‌شی له سه‌ر راست نه‌بن، ئه‌وا بێگومان له سێهه‌میان دا عه‌له‌مداره.
ده‌ڵێن کابرا چاوی یاری پێ جوان بوو، چوو ده‌ری هێنا! له راستیدا ئه‌و دڵسۆزیه رواڵه‌تیه‌ی ئاغای ئه‌یوبزاده بۆ حیزبی د‌ێموکرات و دوکتور قاسملووی شه‌هید دۆستایه‌تی مام ورچ وه‌بیر خوێنه‌ر ده‌خاته‌وه. ئاخر رێبه‌رێک که ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبه‌که‌ی ئه‌وه سیفه‌تیان بێ که جه‌نابی ئه‌یوبزاده به زمانی دوکتور قاسملۆوه هه‌ڵیبه‌ستووه، به راستی بۆ ئه‌وه نابێ فاتیحایه‌ک بۆ مودیریه‌ت و زانایی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه بخوێندرێ؟! ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ دوکتور قاسملوو، هه‌شت ساڵ جێگره‌که‌ی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌که‌ی خۆی پێ فێڵباز و دز و درۆزن بن و جه‌نابی سکرتێریش نه‌ک هه‌ر ئاگاداری ئه‌و عاده‌تانه‌یان بێ به‌ڵکو به ئاشکراش باسیان بکا و به کرده‌وه‌ش هیچ دژایه‌تیه‌کیان نه‌کا و کاریشیان له گه‌ڵ بکا، دڵنیام سکرتێریش ناتوانێ جیاواز له‌وان بێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه ته‌نیا له سه‌ر بۆچوونه‌کانی ئاغای ئه‌یوبزاده‌یه و دوکتور قاسملوو هیچکات ئه‌وه‌نده نه‌زان و له‌وه‌ش زیاتر بێ ئه‌ده‌ب نه‌بووه که شتی وا به هاوڕێکانی بڵێ و هه‌ر که‌س ئاشنا به ئه‌ده‌بیات و زمانی دوکتور قاسملوو بێ، درۆی ئاوای به زار هه‌ڵنابه‌ستێ. ئه‌گه‌ریش له کورته مێژووی رێبه‌رایه‌تی حیزبی د‌ێموکرات دا هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر کۆمه‌ڵێک له‌و رێبه‌رانه‌ی که ئه‌و کات له ته‌کیا نه‌مابوون، ته‌نیا به‌رهه‌می ناکۆکی و شه‌ڕی نێوان رێبه‌رانی ئه‌و دوو باڵه‌ی حیزب بوون و، نازانم کاک حه‌سه‌ن به‌ڵام هیچکام له رێبه‌رانی دیکه‌ی ئه‌و باڵه‌ش که کاک حه‌سه‌نی تێدا بوو به‌و تۆمه‌تانه‌وه له حیزب دانه‌بڕێندرابوون.
5- ده‌ڵێن درۆزن که‌م حافزه‌یه. سروشتی‌یه ئینسان که پیر بوو زیاتر حافزه‌ی له ده‌ست ده‌دا. حه‌سه‌نی ئه‌یوب زاده که مام جه‌لال به بکوژی دوکتور قاسملوو ده‌ناسێنێ، چه‌ند پاراگراف ئه‌ولاتر هه‌ودای خه‌یاڵی له ده‌ست ده‌رده‌چێ و به مه‌به‌ستی هه‌ڵکوتانه سه‌ر رێبه‌ریی حیزبی د‌ێموکرات ده‌ڵێ: "جاسوسی بۆ رێژیم له پله‌ی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموکرات‌دا ئه‌وه‌نده ئاشکرا ببو که به وته‌ی دادستانی دادگای بێرلین ئاغای جه‌لال تاڵه‌بانی له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نترناسیۆناڵ سوسیالیست دا به دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی گوتبوو: به پێی ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی که ئێمه هه‌مانه مه‌ئموره‌کانی ئێرانی به شوێن تۆوه‌ن.... مه‌علوم نییه جه‌لال تاڵه‌بانی له ئاڵمان ئه‌و خه‌به‌ره‌ی له کوێ و له لایه‌ن کێوه پێ‌درابوو؟"
ئاغای ئه‌یوبزاده که عاده‌تی نییه له سه‌ر به‌ڵگه‌کانی قسه بکا و هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دا به‌ڵگه له سه‌ر قسه‌کانی خۆی بێنێته قسه!، له بیری چۆته‌وه که هه‌ر چه‌ند پاراگراف پێشتر وتبوی "بڕیارده‌ر، یان بڕیارده‌رانی حدکا ده‌یانزانی که چوونه ژێر چاوه‌دێریی سکرتێری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به مانای چوونه ژێر حاکمیه‌تی کۆماری ئیسلامیه." کاک گۆران وه‌ک عاده‌تی هه‌میشه‌یی خۆی، لێره‌شدا ده‌ستی به قسه فڕێدان کردووه و روونی ناکاته‌وه که ئه‌و وشیار کردنه‌وه‌یه‌ی شه‌هید دوکتور سه‌عید له لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه چ پێوه‌ندیه‌کی به بوونی جاسووس ئه‌ویش له پله‌ی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموکرات‌دا هه‌یه؟! به پێی ئه‌و قسه‌یه‌ی دوایی حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده، مام جه‌لال و کۆماری ئیسلامی یه‌کماڵ بوون و هیچ فه‌رقێکیان له فکر و کرداردا نه‌بووه. که‌چی به‌ڵگه‌که‌ی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه نیشان ده‌دا. ئه‌گه‌ر قه‌راره مام جه‌لال و کۆماری ئیسلامی ئاوا ئاگایان له سڕی یه‌کتر بووبێ و ئه‌وه‌نده ده‌ستیان له گه‌ڵ یه‌ک تێکه‌ڵ کردبێ، بۆچی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی له لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه له پیلانی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی وریا کراوه‌ته‌وه؟ تۆ بڵێی به فه‌ڕزی راست بوونی قسه‌کانی کاک ئه‌یوبزاده، ده‌زگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌نده ساویلکه بووبێ که تا ئه‌و راده‌یه متمانه‌ی به مام جه‌لال کردبێ؟ له حاڵێکدا ئه‌و به‌ڵگه‌یه هه‌موو قسه‌کانی کاک ئه‌یوبزاده ته‌نانه‌ت له سه‌ر مام جه‌لالیش وه‌درۆ ده‌خاته‌وه. ئاخر که‌سێک که پیلانی کوشتنی که‌سێکی دیکه‌ی له سه‌ر دا بێ، چۆن دێ و پێشه‌کی وشیاری ده‌کاته‌وه که فڵانی وریای خۆت به چونکه به ته‌مام بتکوژم؟
ئامانجی من نیشاندانی بێبناخه‌یی به‌ڵگه‌کانی کاک گۆرانه نه‌ک به‌رگری له مام جه‌لال، به‌ڵام له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا خۆزگه و هه‌زار خۆزگه دوکتور سه‌عیدی نه‌مر وشیار کردنه‌وه‌که‌ی مام جه‌لالی "دۆستی کۆماری ئیسلامی" به هێند گرتبا و له سه‌ر قسه‌ی چه‌ند که‌س به ناوی رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن و نه‌یاری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاوا به بێ موبالاتی له رستورانی میکونوس دا دانه‌نیشتبا.
ماویه‌تی ...
جواب بۆ حه‌سه‌نی ئه‌یوبزاده
2009 12 16 - 13:59
به‌شی یه‌که‌م: ئه‌رێ حدک جیره‌خۆره یان حه‌سه‌نی ئه‌یوب زاده
تاهیر قاسمی
وه‌ک بڵێی به‌رنامه‌یه‌کی درێژخایه‌نی بۆ دانابێ و باقی عومره‌که‌ی بۆ ئه‌وه ته‌رخان کردبێ، به بۆنه و بێ بۆنه، به هه‌ر چه‌ند حه‌وتوو جارێک حه‌سه‌نی ئه‌یوب زاده به کۆمه‌ڵێک بوختان و درۆی کۆن و نوێوه به سه‌ر حیزبی دێموکراتی کوردستان و که‌سایه‌تی ناوداری ئه‌م حیزبه و گه‌لی کورد مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده دا ده‌ڕشێته‌وه. لازم نییه هه‌موو جارێ بابه‌ته به ڕواڵه‌ت و له راستیدا ته‌نیا به سه‌رتیتر تازه‌که‌ی حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده بخوێنیته‌وه. هه‌مووی هه‌ر یه‌ک قه‌وانه که به‌م دیواودیو دا لێی ده‌داته‌وه و به قه‌ولی کورد ده‌ڵێ چێشتی شه‌وێ بۆ نیوه‌رۆ و هی نیوه‌رۆش بۆ شه‌و گه‌رم ده‌کاته‌وه و ده‌یهه‌وێ ده‌رخواردی خوێنه‌ری ساویلکه‌ی بدا.
شابه‌یتی هه‌موو نوسینه‌کانی ئه‌یوبزاده گواستنه‌وه‌ی بنکه‌کانی حیزبی د‌ێموکرات له قه‌ندیله‌وه بۆ ده‌شتی کۆیه له هاوینی ساڵی 1372ی هه‌تاوی و به قسه‌ی ئه‌و به بڕیاری ته‌کڕه‌وانه‌ی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌یه. ره‌نگه نه‌زانێ یان بۆی گرینگ نه‌بێ که ئه‌و کات مامۆستا نه‌ک سکرتێر به‌ڵکو جێگری سکرتێر بووه و له حیزبی د‌ێموکرات دا نه‌ک جێگری سکرتێر ته‌نانه‌ت سکرتێریش ناتوانێ به ته‌نیا بڕیار له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک ئه‌ویشی بڕیارێکی وه‌ها گرینگ بدا. له کاتی روودانی ئه‌و رووداوانه‌دا وا دیاره کاک حه‌سه‌ن ئه‌وه‌نده له کوردستان و حیزبی د‌ێموکرات بێ‌خه‌به‌ر بووه که نازانێ له ناو ده‌فته‌ری سیاسی و کومیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و کاتی حیزب دا، وه‌ک دواتر و له به‌ره‌به‌ری کۆنگره‌ی ده دا دیتمان، زۆرینه‌ی ئه‌ندامان له گه‌ڵ فکر و بۆچوونه‌کانی مامۆستا نه‌بوون. که‌چی حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده که دوای له‌تبوونی حیزب فیلی هه‌وای هیندستانی له سه‌ر داوه، له حاڵێکدا بۆخۆی به چه‌ند ساڵ پێشتر و له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی پێشمه‌رگه دا به‌ره‌و ناوه‌ندی ئوروپا فیزماڵکی دایه، مامۆستا حه‌سه‌ن زاده به بڕیارده‌ری گواستنه‌وه‌ی بنکه‌کانی حیزب بۆ ده‌شتی کۆیه ده‌ناسێنێ و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه توک و دوعای لێ ده‌کا. سه‌یریش ئه‌وه‌یه ئه‌یوب زاده که له ژێر دروشمی "ئاوری سوور بێ و له خۆم دوور بێ"، له ناوه‌ندی ئوروپاوه چوارپارچه‌ی کوردستانی بێ بستێک که‌م ناوێ و له‌م سۆنگه‌یه‌دا دۆست و دوژمنی وه‌به‌ر تۆپان داوه، جێگیربوونی بنکه‌کانی حیزبی د‌ێموکرات به بڕیارێکی خائینانه پێناسه ده‌کا. له حاڵێکدا ئه‌گه‌ر ئه‌وه خیانه‌ت بێ، بۆخۆی به چه‌ند ساڵ زووتر و به چه‌ند قات زیاتر ئه‌و خیانه‌ته‌ی به شۆرشی کورد کرد. هاوکات به پێویستیشی نازانێ جارێک له ویژدانی خۆی بپرسێ ئه‌رێ ئه‌گه‌ر عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده ئه‌و خیانه‌ته‌ی به حیزبی د‌ێموکرات کرد، ئه‌ی کێ هه‌مان خیانه‌تی به حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی ئێران و ته‌نانه‌ت سه‌رانسه‌ری ئێران کرد؟! عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌یه‌ک که له ناو حیزبه‌که‌ی خۆیشی دا نیوه‌ی ئه‌ندامانی رێبه‌ری له گه‌ڵ نه‌بوون، تۆ بڵێی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ست به سه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش دا رۆیشتبێ؟!
وه‌ک باسم کرد، حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده به هه‌ر ماوه جارێک، به هێندێک که‌م و زیاده‌وه ده‌ست ده‌کاته‌وه به په‌ڵخوڕ کردنه‌وه‌ی درۆ و ده‌له‌سه‌کانی خۆی. ئه‌وه‌ی له دوا بابه‌تی ناوبراودا به ناوی "دوو جینایه‌ت، دوو دادگا، دوو قه‌رار"، بۆ من جێگای سه‌رنج بوو، شادرۆیه‌کی دیکه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌یه. ئه‌یوب زاده که زه‌مانێک له نه‌بوونی قازی له ناو حیزبی د‌ێموکرات دا ببوو به بڵقاسم و ئێستاش به‌و پاشخانه‌وه پاشگری مافناس به دوای ناوه‌که‌ی خۆی‌دا ڕاده‌کێشێ، ره‌خنه له قازیه‌کانی دادگای میکونوس ده‌گرێ و ده‌ڵێ له سه‌ر جێگه و شوێنی دوکتور سه‌عید، ئه‌وه "مه‌لا عه‌وڵا" بووه که راپۆرتی به تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی داوه!! کاتی زۆر و قسه‌ی مفت و ماڵپه‌ڕی ئینترنێتیی مفت، سروشتیه که ده‌بێ که‌سایه‌تیشی بۆ هه‌رزان بکه‌ی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ خوێنه‌ر جێگای پرسیاره، ئه‌وه‌یه که ئاخۆ چ شتێک وا له حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده‌ی خۆ به قازی زان ده‌کا که ئاوا بێ په‌روا خه‌رمانی که‌سایه‌تی خۆی به ئاودا دا؟ وڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌بێ له‌و چه‌ند ئه‌گه‌ره‌ی خواره‌وه‌دا بدۆزرێته‌وه:
1- حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده ده‌بێ رقێکی زۆری له مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده بێ. ئه‌وه بێگومان یه‌که‌م وڵامه که به زیهنی هه‌ر خوێنه‌رێکی نووسراوه‌کانی ئه‌و به‌ڕێزه‌دا گوزه‌ر ده‌کا. ئه‌وه‌ش تا راده‌یه‌ک راسته. چه‌ند ساڵ له‌وه پێش له وڵامی ره‌خنه‌یه‌کی حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده دا که پێوه‌ندی به کۆماری کوردستان و جۆری خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ کۆمار له به‌رامبه‌ر روانگه‌ی حیزبی د‌ێموکرات هه‌بوو، مامۆستا حه‌سه‌ن زاده به راگرتنی حورمه‌تی قه‌ڵه‌م به‌ڵام که‌مێک به ره‌قی وڵامی دایه‌وه. له ناو وڵامه‌که‌ی مامۆستا دا به تایبه‌ت رسته‌ی "خۆش خه‌به‌ر بی"، دڵی ئاغای ئه‌یوبزاده‌ی بریندار کرد. به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو ماجه‌راکه نییه. چونکه رسته‌یه‌ک ئه‌گه‌ر زۆریش توند و بریندارکه‌ریش بێ، هه‌ڵناگرێ ئه‌وه‌نده‌ی خۆ پێوه سه‌غڵه‌ت بکه‌ی و به سه‌دان لاپه‌ڕه وڵامی بده‌یته‌وه. به‌تایبه‌ت که وه‌ك نزیکانی هه‌ردووکیان باسی ده‌كه‌ن تا که‌مێک پێش ئه‌و ماجه‌رایه هه‌ردووک لا زۆر رێزی یه‌كتریان گرتبوو.
2- ئه‌گه‌ری دووه‌م له وه‌ها هه‌ڵوێستێک دا ئه‌وه‌یه که مرۆڤ پێوه‌ندی به ده‌زگا سیخوریه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه هه‌بێ و له ژێر رێنماییه‌کانی ئه‌واندا قۆڵی بۆ ته‌خریب و روخاندنی جێگری دوکتور قاسملوو هه‌ڵکردبێ. واته وه‌کچۆن کۆماری ئیسلامی دوکتور قاسملووی له باری فیزیکیه‌وه تیرۆر کرد، ئه‌مجار گه‌ره‌کیه‌تی جێگره‌که‌ی له باری که‌سایه‌تیه‌وه تیرۆر بکا. ئاخر کۆماری ئیسلامی -و ره‌نگه خه‌ڵکی دیکه‌ش- به‌و راستیه گه‌یشتووه که بیری دوکتور قاسملوو به تیرۆری ئه‌و پتر په‌ره‌ی گرت و ئه‌وه‌ش زیاتر له رێگای که‌سانێکی وه‌ک حه‌سه‌ن زاده‌وه بوو. که‌وابوو ئه‌مجاره ده‌بێ که‌سایه‌تی ئه‌و که‌سانه تیرۆر بکا که چ له باری فیزیکی و چ له باری فکریه‌وه نیزیکترین که‌س له دوکتور قاسملوو و په‌ره‌پێده‌ری سه‌ره‌کی بیر و هزری ئه‌و بوون. به‌م جۆره خه‌وش ده‌که‌وێته سه‌ر بیر و که‌سایه‌تی خودی دوکتور قاسملووش. ئه‌وان پێیانوایه ئه‌و کاره ته‌نیا له ده‌ست مۆره‌یه‌کی سووتاوی ئوروپا نشین دێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ته‌نیا فه‌ڕزییه‌یه‌که. زۆریش گوناح نیه ئینسان فکری بۆ فه‌رزییه‌ی ئاوا بچێ له‌باره‌ی که‌سێکدا (ئه‌یوبزاده) که بۆخۆی یه‌کێک له رێبه‌رانی هه‌ره دڵسۆزی کورد و سه‌رجه‌م رێبه‌رایه‌تی و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبه‌که‌ی به مۆره و دارده‌ستی کۆماری ئیسلامی ناو ده‌با.
3- به‌شێکی زۆری قسه‌کانی ئه‌یوبزاده له رواڵه‌تدا وا نیشان ده‌ده‌ن که ناوبراو له به‌رامبه‌ر مامۆستا حه‌سه‌ن زاده دا د‌یفاع له دوکتور قاسملوو ده‌کا. وه‌ک بڵێی ئه‌و دوانه به خۆیان نه‌زانیبێ و هه‌ر له‌و کاته‌دا که یاری غاری یه‌کتر بوون، دوژمنیش بوون! به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و چه‌ند هۆیه‌ی خواره‌وه ناتوانن هۆکاری ئه‌و هه‌موو رک و کینه‌ی ناوبراو بن:
أ- حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده له گه‌ڵ زیندووی دوکتور قاسملوو نه‌یار بوو. وتاره رادیۆییه‌کانی ناوبراو له رادیۆی رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێڕی ئه‌و کاتدا به دژی دوکتور قاسملوو گه‌واهی ئه‌و راستیه ده‌ده‌ن. که‌وابوو ناکرێ بڵێین ئه‌و خۆشه‌ویستیه دوای مه‌رگی دوکتور قاسملوو 180 ده‌ره‌جه وه‌رسوڕاوه و ئێستاش ئه‌وه‌نده‌ی گوڵ کردووه که ئاماده‌یه به سه‌دان لاپه‌ڕه له په‌سنی دوکتور قاسملوو دا بنوسێ.
ب- ئه‌گه‌ر فه‌ڕز بکه‌ین که خۆشه‌ویستی ئه‌یوبزاده بۆ دوکتور قاسملوو، به دوای مه‌رگی دا سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌وه چ خۆشه‌ویستیه‌که که له رێگای هێرش و بێ‌ڕێزی به جێگر و هاوڕێ وه‌فاداره‌که‌ی دوکتور قاسملوو ده‌رده‌بڕدرێ؟! بێگومان ئه‌وه‌ش رێی تیناچێ و ده‌بێ هۆیه‌که له جێیه‌کی دیکه‌دا بدۆزینه‌وه.
ت- ره‌نگه ئه‌یوبزاده بیهه‌وێ به‌وه تێی هه‌ڵبێنێته‌وه و قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌کانی رابردووی خۆی له به‌رامبه‌ر دوکتور قاسملوودا بکاته‌وه. ئه‌وه‌ش تا راده‌یه‌ک رێی تێده‌چێ. چونکه سروشتیه که بۆ ته‌زاهور به خۆشه‌ویستی دوکتور قاسملوو ده‌بێ له عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده گوزه‌ر بکه‌ی. ئاخر که‌م که‌س بووه به راده‌ی حه‌سه‌ن زاده له دوکتور قاسملوو نیزیک و یارمه‌تیده‌ری بووبێ. له روانگه‌ی که‌سانی وه‌ک حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده‌وه ئاسانترین رێگا بۆ خۆ به نیزیک نیشاندان له دوکتور قاسملوو ئه‌وه‌یه که بڵێی ئه‌وانه‌ی لێی نیزیک بوون دوژمنی بوون و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ش که نه‌یاری بوون، دۆستی بوون!
به‌ڵام له راستیدا هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و نوسینانه نه به ته‌نێ بۆ رک و کینی نووسه‌ره‌که له مامۆستا حه‌سه‌نزاده ده‌گه‌ڕێته‌وه و نه فڕی به خۆشه‌ویستی بۆ دوکتور قاسملوو هه‌یه. به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه نزیک و باوه‌ڕپێکراوه‌كان، داستانه‌که له‌وه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که له جه‌رگه‌ی کێشه ناوخۆییه‌کان و ماوه‌یه‌ک پێش له‌تبوونی حیزبی دێموکڕات حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده له چه‌ندین قسه و نووسراوه‌ی خۆی‌دا رایگه‌یاند که مام جه‌لال ده‌ستی له تیرۆری دوکتور قاسملوودا هه‌بووه. ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای سیناریۆیه‌ک بوو که له لایه‌ن جیناحی مسته‌فا هیجری و له رێگای یه‌كێک له ئه‌ندامانی رێبه‌ری حدکا که به‌رپرسی به‌شی ئه‌منییه‌تی ئه‌و حیزبه‌ش بوو، له سه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده دارێژرا. ئه‌ویش به چه‌ند مه‌به‌ست:
1- ئه‌یوبزاده له زۆر کۆنه‌وه رقێکی قووڵی له بنه‌ماڵه‌ی موهته‌دی داگرتووه. نیزیکی بنه‌ماڵه‌ی موهته‌دی له شه‌خسی مام جه‌لال وای کردووه که رک و کینی ئه‌یوبزاده مام جه‌لالیش بگرێته‌وه. ئه‌وه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کیی دژایه‌تی حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده له گه‌ڵ مام جه‌لاله. به‌و پێیه هه‌ر که‌س به دۆستی مام جه‌لال بناسرێ، ئه‌وا به‌شه رقی ئه‌یوبزاده‌ی به سه‌ردا ده‌به‌شێته‌وه. جیناحی هیجریش که پێیانوابوو مام جه‌لال دۆستی نیزیکی حه‌سه‌نزاده‌یه، پێویستیان به که‌سێک هه‌بوو بۆ هێرش کردنه سه‌ر مام جه‌لال که پێشینه‌ی ئه‌ندامه‌تی له رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێڕی پێشووی هه‌بێ. جا چ له‌وه باشتر که ئه‌ندامی مه‌رکه‌زیه‌تیش بووبێ. واته له‌و رێگایه‌وه به جۆرێک ینک و مام جه‌لال له شه‌خسی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده و هاوڕێکانی که ئه‌و کات نوێنه‌رایه‌تی باڵی نارازی له ناو حدکایان ده‌کرد، دڵکرمێ بکا.
2- له جه‌رگه‌ی ناکۆکیه‌کانی ناوخۆی حیزبی د‌ێموکرات، کاک مسته‌فا هیجری و هاوڕێکانی پێویستیان به که‌سێک هه‌بوو که پێشتر له ناو رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێڕ دا بووبێ و دژ به مامۆستا حه‌سه‌ن زاده، که به قه‌ولی ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌وانی هێنابۆوه، دوژمنایه‌تی بکا. واته له‌و رێگایه‌وه ده‌یانویست به‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی شه‌ڕ له دژی حه‌سه‌نزاده بکه‌نه‌وه و شاعیر گوته‌نیش له‌و شه‌ڕه‌دا "له هه‌ر لایه‌ک بکوژرێ، سوودی ئیسلامه". که‌وابوو حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده مۆره‌یه‌کی گونجاو بوو بۆ ئه‌و سیناریۆیه. دیاره ئه‌وان حه‌ولیان دا که‌سانی دیکه‌ش هه‌ر له‌و پێڕه به دژی مامۆستا زه‌ق بکه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت شاشه‌ی میدیاکانی خۆشیان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له ئیختیار نان، به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتن.
ئه‌وه بوو که به دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی قسه و گریمانه‌کانی ئه‌یوبزاده له‌سه‌ر مام جه‌لال، وه‌ک سه‌د مێشیان له کو‌نێکدا دیبێته‌وه خێڕا له لایه‌ن کارناسه پایه‌به‌رزه‌که‌ی ئه‌منیه‌تی حدکاوه پێوه‌ندی له گه‌ڵ حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده گیرا و پێی راگه‌یه‌ندرا که به هیچ جۆر نه‌یه‌ته‌وه بۆ باشووری کوردستان، چونکه یه‌کێتی نیشتمانی و شه‌خسی مام جه‌لال بڕیاری تیرۆر کردنی ئه‌یوبزاده‌یان داوه. ئه‌وه له حاڵێکدا بوو که به‌پێی زانیاری نزیکانی ئه‌یوبزاده ناوبراو له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا نیازی سه‌فه‌ر بۆ کوردستانی نه‌بووه. له‌و کاته به دواوه به‌رپرسه‌که‌ی حدکا بێ‌وچان پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌یوبزاده دا هه‌بووه و ته‌نانه‌ت کاتێک که سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کرد، به تایبه‌تی و به ده‌ستی پڕه‌وه سه‌ردانی مامۆستا گورانیشی کرد! چونکه لایه‌کی قه‌زیه‌که پێوه‌ندی به باری ئابووری حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده‌وه هه‌یه. ناوبراو ماوه‌یه‌کی زۆره بێکاره و پووڵی سۆسیالیش به‌ش ناکا و سروشتی‌یه که کاک مسته‌فا و هاوڕێکانیشی پوڵێکی زۆر و مفتیان بۆ ماوه‌ته‌وه که ده‌توانن له‌و رێگایه‌دا خه‌رجی بکه‌ن.
ئه‌یوبزاده له نوسراوه‌که‌یدا حدک به جیره‌خۆر وه‌سف ده‌کا. دیاره ئه‌وه له‌و ده‌گمه‌ن قسانه‌ی کا حه‌سه‌نن که قسه‌ی زۆر ناراست نین، چونکه سه‌رجه‌م حیزبه کوردیه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌ر هه‌موویان و سه‌رجه‌م کۆڕ و کۆمه‌ڵه سیاسی و روناکبیرییه ره‌سمییه‌کان که له باشووری کوردستان جێگیرن، مانگانه یارمه‌تی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رده‌گرن که هه‌قیش وایه هه‌ر وابێ. وا دیاره ئه‌یوب زاده ئاگای لێ نیه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا که دوکتور قاسملوو سکرتێر و حه‌سه‌ن زاده جێگر سکرتێر بوو چه‌نده یارمه‌تی ماڵی به یه‌كێتی نیشتمانی کرا. هه‌رچییه‌ك بێ ئاغای ئه‌یوب زاده که خه‌ڵک به جیره‌خۆر ناوزه‌د ده‌کا، پێیوایه که‌س ئاگای له خۆی نییه که چۆن سه‌رقه‌ڵه‌مانه بۆ نووسراوه‌کانی وه‌رده‌گرێ و قه‌ڵه‌مفرۆشی ده‌کا. ئه‌گه‌ر به حیسابی بوختان و بێحورمه‌تیه‌كانی ئه‌یوب زاده بێ، له راستیدا ئاغای ئه‌یوبزاده بۆخۆی نه‌ک هه‌ر جیره خۆره، به‌ڵکو جیره له جیره‌خۆر وه‌رده‌گرێ.
ماویه‌تی ...
۵/۱۱/۱۳۸۷
حدکا له به‌ره‌به‌ری کۆنگره‌ی چواردەی دا
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له به‌ره‌به‌ری کۆنگره دایه و ره‌نگه تا حه‌وتووی داهاتوو چوارده‌هه‌مین کۆنگره‌ی خۆی ده‌ست پێبکا.
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی خاوه‌ن رایان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که کۆنگره ناتوانێ ئاڵ‌وگۆڕێک له پێکهاته‌ی رێبه‌ریی و سیاسه‌ته‌کانی تا ئێستای حیزبه‌که‌دا پێک‌بێنێ، به‌ڵام دیسانیش وه‌ک کۆنگره‌ی له‌مێژینه‌ترین و به‌هێزترین حیزبی کوردستانی ئێران هه‌ستیاریی خۆی هه‌یه و له چاوه‌روانی خه‌ڵک بێ بێبه‌ش نییه.
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی خاوه‌ن رایان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که کۆنگره ناتوانێ ئاڵ‌وگۆڕێک له پێکهاته‌ی رێبه‌ریی و سیاسه‌ته‌کانی تا ئێستای حیزبه‌که‌دا پێک‌بێنێ، به‌ڵام دیسانیش وه‌ک کۆنگره‌ی له‌مێژینه‌ترین و به‌هێزترین حیزبی کوردستانی ئێران هه‌ستیاریی خۆی هه‌یه و له چاوه‌روانی خه‌ڵک بێ بێبه‌ش نییه.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له روداو و پێشهاته‌کانی نێوان کۆنگره‌ی رابردوو و ئێستای حیزبه‌که بده‌ینه‌وه، ده‌بینین که له مه‌ودای نێوان ئه‌م دوو کۆنگره‌یه‌دا، ئه‌گه‌رچی حدکا کۆمه‌ڵێک پێشڤه‌چوونی به خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام له‌وه گرینگتر گه‌لێک رووداوی نیگه‌تیڤی به‌سه‌ردا هاتووه که له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ ته‌ئسیر نابن.
له گرینگ‌ترین پێشکه‌وتنه‌کانی حدکا له ماوه‌ی چوارساڵی رابردوودا ده‌کرێ ئاماژه به دانانی ته‌له‌ڤزیۆنی تیشک بکه‌ین و سه‌ره‌رای که‌موکوریه‌کانی به ده‌سکه‌وتێکی گرینگیی ئه‌و ماوه‌یه‌ی دابنێین. وێڕای ئه‌وه‌ش دامه‌زرانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ ئه‌گه‌رچی گه‌لێک پرسیاری له‌سه‌ره به‌ڵام دیسانیش یه‌کێکی تر له ده‌سکه‌وته‌کانی چوارساڵی رابردووی حدکایه. هه‌ڵکشانی پله‌ی ئه‌ندامه‌تی له ئه‌نترناسیۆناڵی سوسیالیستیش ئه‌گه‌رچی شوێنه‌وارێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ر قورسایی حیزبه‌که له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا نابێ، به‌ڵام دیسانیش ناکرێ وه‌ک ده‌سکه‌وتێک سه‌یری نه‌کرێ. له‌پاڵ ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌دا به‌ڵام حدکا له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردووی تێکۆشانی خۆی‌دا گه‌لێک رووداوی نیگه‌تیڤی به‌سه‌ردا هاتووه و له زۆر بواراندا نوشستی هێناوه. هه‌ر له هه‌ڵه سیاسییه به کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه وه‌ک رێککه‌وتن له گه‌ڵ زۆر لایه‌نی جێگای پرسیار بگره تا هه‌ڵه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی سکرتێری گشتی چ به پێوه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆی و چ به لێدوانه پڕ له هه‌ڵه‌کانی له سه‌ر میدیا ئازاد و حیزبیه‌کان و چ به ناوه‌رۆکی ئه‌و وتارانه‌ی که وه‌ک وتاری مانگانه و ... بڵاوی ده‌کردنه‌وه، پرستیژ و متمانه‌ی حیزبه‌که‌یان تا ئاستێکی به‌رچاو له ناو خه‌ڵکدا دابه‌زاند. به‌ڵام له هه‌مووی ئه‌وانه گرینگتر حدکا له ماوه‌ی چوارساڵی رابردوودا تووشی قه‌یرانێکی قوڵی ته‌شکیلاتی بۆوه که له ئه‌نجامدا به‌شێکی به‌رچاو له ته‌شکیلاته‌که‌ی لێ جیا بۆوه و سه‌ره‌نجام حیزبێکی هاوشێوه‌ی خۆی به ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستان – ئێران و دواتریش به ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی له په‌نا قوت بۆوه. حیزبێک که وێڕای له‌خۆ گرتنی به‌شێکی به‌رچاو له ته‌شکیلاتی حیزبه‌که له سه‌رانسه‌ری دنیادا، به‌شی هه‌ره زۆری کادره به ئه‌زموون و ناسراوه‌کانی چ له ئاستی رێبه‌ریی و چ له ئاستی به‌ده‌نه‌ی حیزبه‌که‌ی له ده‌وری خۆی کۆکرده‌وه. به‌م جۆره له پاڵ حدکا دا حدک وه‌ک هێزێک هاته ناو ساحه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه و سه‌ره‌رای بێده‌ره‌تانی ماڵیی و ... توانی له زۆر بواراندا شان له شانی بدا و به سه‌رنجدان به په‌یره‌وکردنی سیاسه‌تی بایکۆت له سه‌ری، له کۆڕ و کۆبوونه‌وه نێونه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی و ئێرانیه‌کاندا بو به مووی به‌ر لووتی حدکا.
حدکا که ماوه‌ی پتر له یه‌ک ده‌هه بوو له ناو خۆی‌دا دوو جه‌ناح بوو، سه‌ره‌نجام به دوای کۆنگره‌ی 13دا جه‌ناحی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌ر له کۆنگره جیابوونه‌وه‌ی خۆی له جه‌ناحی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دوای کۆنگره راگه‌یاند. به‌ڵام ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه کۆتایی ئیختلافاتی ناوخۆیی ئه‌م حیزبه نه‌بوو. له لایه‌ک هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ر به جه‌ناحی بێ ده‌سه‌ڵاتی دوای کۆنگره بوون، به هۆکاری جۆراوجۆر له گه‌ڵ جه‌ناحه‌که‌یان نه‌که‌وتن و جیا نه‌بوونه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌ش جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ناحه، ده‌رفه‌تی بۆ به‌شێک له هاوجه‌ناحه‌کانی پێشوو له باڵی ده‌سه‌ڵاتداری دوای کۆنگره خۆش کرد تا ئاوڕێک له ئاکار و کرداری خۆیان و جه‌ناحه‌که‌یان له‌و کێشه نێوخۆییانه‌دا بده‌نه‌وه و سه‌نگی خۆیان له تاوانی لێکجیابوونه‌وه‌که به ئه‌ستۆ بگرن. وێڕای ئه‌وه‌ش سیاسه‌ت و ئاخاوتن و نوسینه پڕ له هه‌ڵه و په‌ڵه‌کانی سکرتێریی گشتی به پێچه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ره‌کانی سکرتێر، نه‌یتوانی ئه‌و که‌سانه بێده‌نگ بکا و به‌م جۆره، ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی چوارده‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران که بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست پێبکا، به دوو جه‌ناحه‌وه ده‌چنه ناو کۆنگره‌وه که من به دوو جه‌ناحی راستی موحافزه‌کار و جه‌ناحی ریفۆرمخواز پێناسه‌یان ده‌که‌م.
جه‌ناحی راستی موحافزه‌کار که له لایه‌ن شه‌خسی سکرتێر و جێگره‌که‌یه‌وه هیدایه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێن، دارێژه‌ری سیاسه‌ته‌کانی تا ئێستای حدکان و سروشتیه که پارێزه‌ریشی ده‌بن. ئه‌و جه‌ناحه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه‌ک له رابردوودا نیشانی داوه، هیچ سنوورێک بۆ ده‌مکوت کردنی جیابیران و په‌ڕاوێز خستنی نارازییان ناناسێ. ئه‌و جه‌ناحه له به‌رامبه‌ر لاباڵه‌که‌ی تری د‌ێموکرات که به ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه تێکۆشان ده‌کا، پتر لایه‌نگری به کار هینانی توندوتیژی یه و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له ژێر ده‌ستی ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمدا توانای وه‌ها هه‌نگاوێکی نه‌بێ، به‌ڵام به دوور نییه له داهاتوودا ده‌ست بۆ وه‌ها که‌ره‌سه‌یه‌ک به‌رێ. هه‌وڵدان بۆ پاراستنی دۆخی ئێستاش له نێوان حدکا و حدک دا که به دۆخی نه‌شه‌ر نه ئاشتی پێناسه ده‌کرێ، یه‌کێکی تر له ئامانجه‌کانی ئه‌م جه‌ناحه‌یه.
جه‌ناحی ریفۆرمخواز هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا خوازیاری ئاڵوگۆڕی بنه‌ره‌تین هه‌م له پێکهاته‌ی ریبه‌ریی حیزبه‌که‌دا و هه‌میش ده‌یانه‌وێ به سیاسه‌ت و بۆچوونه‌کانی دا بچنه‌وه. ئه‌م ره‌وته ئه‌گه‌رچی هه‌م له رێبه‌ریی دا هه‌میش له به‌ده‌نه‌دا نفوزی به‌رچاویان هه‌یه، به‌ڵام به هیچ جۆر له کۆنگره‌دا زۆرینه نین. خاڵێکی لاوازی ئه‌م ره‌وته ئه‌وه‌یه که هێشتا نه‌یانتوانیوه خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه و عه‌یبی سه‌ره‌کیشیان ئه‌وه‌یه که نه وه‌ک تاک به راده‌ی پێویست متمانه‌یان به یه‌ک هه‌یه، نه له باری فکریه‌وه توانیویانه له ده‌وری کۆمه‌ڵه بۆچوونێکی گه‌ڵاڵه‌کراودا کۆببنه‌وه و نه خاوه‌نی که‌سێکی زه‌ق و باوه‌رپێکراون له ناو خۆیاندا تا رێبه‌رییان بکا و بۆ پۆستی گرینگی سکرتێر یان جێگری سکرتێر کاندیدی بکه‌ن. ئه‌وان پتر پشتیان به باباعه‌لی مێهرپه‌روه‌ر گه‌رم بوو به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وتی جه‌ناحی موحافزه‌کار له گه‌ڵ ناوبراو به دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ کۆیه نیشانی دا که ئه‌و جه‌ناحه له هیچ هه‌وڵێک بۆ تێکشکاندنی جه‌ناحی موحافزه‌کار درێغی ناکا. ئه‌گه‌رچی تا ئێستا به‌رخورده‌کانی به ئاستی توندوتیژی نه‌گه‌یاندووه به‌ڵام به‌دوور نییه ئه‌گه‌ر له کۆنگره‌دا زۆرینه‌ی موتڵه‌قی به‌ده‌سته‌وه بێ، دوای کۆنگره پاکسازیی ئه‌و جه‌ناحه بکا.
له لایه‌کی تر جه‌ناحی ریفۆرمخواز پتر هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سکرتێر و پاراستنی به‌ندی سێهه‌می ماده‌ی ده‌ی پێڕه‌وی ناوخۆ به‌ستووه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالی هه‌بێ له کۆنگره‌ی پازده‌دا قه‌د عه‌له‌م بکا.
--
تاهیر قاسمی
۱/۲۰/۱۳۸۷
یەکەم کاری هاوبەش دوای لەتبوونی حیزبی د‌ێموکرات
به‌سه‌رپه‌رشتیی ناوه‌ندی چاک له فینلاند،
ساڵیادی ڕۆژی شه‌هیدان، یه‌کگرتووانه به‌ڕێوه‌چوو .
سەرله ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 5.4.2008 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له کورده‌کانی دانیشتووی فینلاند، ئێواره‌کۆڕێکی شایسته بۆ ڕێزلێنان له پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان، له شاری هێلسینکی سز کرا.
ئه‌م ئێواره کۆڕه، له به‌ڕێوه‌بردنی تاهیر قاسمی و دڵشاد جه‌مشید و سالار سۆفی بوو.
سه‌ره‌تا به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ند ڕەشید فه‌یزینژاد، له‌گه‌ڵ ئاوازی که‌مانجه به‌سۆزه‌که‌ی و به سروودی ئه‌ی‌شه‌هیدان کۆڕه‌که ده‌ستی پێ‌کرد. دوواتر ئاماده‌بووان ده‌قه‌یه‌ک بۆ ڕێزگرتن له گیانی شه‌هیدان به پێوه وه‌ستان.
بەڕێز تاهیری قاسمی به‌ناوی ناوه‌ندی چاکه‌وه به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی کرد. ئینجا به‌ڕێز سالار سۆفی وتاری ناوه‌ندی چاکی خوێنده‌وه.
به‌ڕێز لوقمانی زه‌هڕایی باسێکی گرنگی به ناوی " پێشه‌وا ڕێبه‌رێکی کاریزماتیک و دیموکراتیکی ئاشتیخواز " پێكه‌شکرد.
کاک لوقمان له بابه‌ته‌که‌یدا،به وردی چووه سه‌ر که‌سایه‌تی قازی و ڕۆڵی له‌ناو کۆمه‌ڵ و له‌ناو حزبی دیموکرات‌دا. پاشان بارودۆخی ئه‌و کاته‌ی که کۆماری کوردستانی تێدا دروست بوو، شیکرده‌وه و دوواتر ڕوانگه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی شکستی کۆماری کوردستان، خسته ڕوو.
ئاماده‌بووان به کۆمه‌ڵێک سه‌رنج و بۆچوون و پرسیار باسه‌که‌یان به‌پێزتر کرد و له شوێنانه‌شدا که پێویست بوو، کاک لوقمان وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئاماده‌بووانی ده‌دایه‌وه.
له به‌شی دووه‌می ئه‌م یاده‌دا، په‌یامی کۆمیته‌ی "حزبی دیوکراتی کوردستانی ئێران" له‌لایه‌ن ڕێزدار مه‌سعود پیرمه و په‌یامی کۆمیته‌ی "حزبی دیموکراتی کوردستان" له‌لایه‌ن ڕێزدار ڕه‌حمان خالیدنه‌ژاده‌وه خوێندرایه‌وه.
پاشان به‌ڕێز سالار سۆفی وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد، که تێیدا داوای ته‌بایی و یه‌کده‌نگی هه‌مووانی کرد و سوپاسی کۆمیته‌ی که‌مپینی 10ی خاکه‌لێوه‌شی کرد که پێشتر هه‌وڵه‌کانی خۆیان له‌سایته‌کاندا خستبووه گه‌ڕ، له پێناوی ئه‌وه‌ی یادی ڕۆژی شه‌هیدان به یه‌کگرتوویی بکرێته‌وه. پاشان ڕایگه‌یاند که ڕۆژی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د، گونجاوترین ڕۆژه بۆ ئه‌وه‌ی بکرێت به ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان، و ئێمه وه‌ک ئاراسته‌ی خۆمان و وه‌کو وه‌فایه‌ک بۆ قوربانیدانی قازی له پێناوی یه‌که‌م کۆماری کوردستان و وه‌ک هه‌وڵێکی تر، بۆ سڕینه‌وه‌ی سنووره ده‌ستکرده‌کانی نێوان پارچه‌کانی کوردستان و گه‌لی کوردستان، وه‌ک یه‌که‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک، پشتگیری له‌و ڕۆژه ده‌که‌ین و له‌مه‌ودوا به‌فه‌رمی وه‌ک ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان ناوی ده‌به‌ین و یادی ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌م وته‌یه، پێشوازییه‌کی گه‌رمی له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه لێ کرا و خۆشییه‌کی زیاتری خسته دڵیانه‌وه.
به‌شی کۆتایی یاده‌که، بۆ ژماره‌یه‌ک له سروود و مۆسیقا ته‌رخان کرا، که سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند کاردۆ وه ده‌ستی پێ‌کرد و دوواتر هونه‌رمه‌ند ڕه‌شید فه‌یزینژاد درێژه‌ی پێدا و جۆش و خرۆشێکی زیاتریان به ئاماده‌بووان به‌خشی. به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕه‌که‌ش ناوه‌ناوه کۆپله هۆنراوه‌یان پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان ده‌کرد.
شایانی باسه، ئه‌وه یه‌که‌مجاره له مێژووی چاکدا، ناوه‌ندی چاک، وه‌ک ئه‌رکێکی خۆی و به ته‌نها، سه‌رپه‌رشتیی یادی ڕۆژی شه‌هیدان بکات و یه‌که‌مجاریشه ئه‌ندامانی حزبی دیموکراتیش پاش لێکترازانه‌که‌ی، به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ناسه‌ی جارانه‌وه به‌شداری ئه‌م یاده گرنگه بکه‌نه‌وه. خۆشحاڵانه ئه‌م شانازییه به ناوه‌ندی چاک و کۆمیته‌ی هه‌ردوو حزب له فینلاند، به‌خشرا.
8.4.2008
۱/۲۲/۱۳۸۶
بیرەوەریەکی سەردەمی قوتابێتی‌م
ئەمڕۆژانە کە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی لێدانی مامۆستایەک لە قوتابییەکی بلوچ هەڵڵای ناوەتەوە. گۆیا موعەللیمەکە لە سەر کار لابراوەو بەرپرسی مەدرەسەکە داوای لێبوردنی کردوە و سەرۆکی ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی شارەکە ئیستعفای داوە. بەو هەواڵە وەبیر لێدانی زۆر و زەبەندی دەورانی قوتابخانەی خۆم کەوتمەوە کە لە ناویاندا ئەو چیرۆکەتان بۆ دەگێڕمەوە:
پۆلی پێنجی سەرەتایی بووم. سەرجەم ٦ قوتابی بووین. وێڕای پۆلی یەکەم و سێهەم لە هۆدەیەکدا دەمانخوێند. ئەو ساڵەش دوو مامۆستامان هەبوو. یەکیان محەممەدی نادرئەحمەدی بوو کە دەرسی بە دوو پۆلی دووهەم و چوارەم دەگوت. خالیدیش کە قەت نەمانزانی شۆرەتی چییە، مامۆستای پۆلەکانی یەک و سێ و پێنج بوو. شێت و دەلوویەک لەو دەشتە. ئەمن ئەگەرچی لە هاوپۆلەکانم زیرەکتر بووم بەڵام کەم رۆژ هەبوو وێڕای ئەوانی دیکە لێدانێکمان لێ نەکەوێ. لێدانیش لەوپەڕی بێڕەحمی دا. دارێکی ئەستوور و دەستت راگرە. نە یەک و نە دوان و نە سیان..
پاییز و زستانێکی زۆر سەختمان لە ژێر لێدان و بێڕەحمیەکانی "خالید" دا تێپەڕ کرد. لێدان، ئەشکەنجە و سووکایەتی لەوپەڕی خۆی‌دا بوو. هەموومان وەزاڵە هاتبووین. مەدرەسەمان لێ ببوو بە زیندان. ئەگەرچی بۆخۆم زۆر جارم لێدان وێدەکەوت بەڵام زۆر جاریش دڵم بۆ ئەو منداڵانە دەسووتا کە بە بێ رەحمانەترین شێوە لێیان دەدرا و ئەشکەنجە دەکران. لە ژێر ئەو لێدان و ئەشکەنجەیەدا گەیشتینە بەهارێ. سەروبەندی نەورۆز و تەعتیلاتی نەورۆز و دیاری کردنی تەکلیف و مەشق بوو. پێش تەعتیلاتێ کە خالیدی موعەللیم بۆخۆی دەگەڕایەوە بۆ شار، تەکلیف و مەشقی بۆ داناین: کتێبی فارسی کە دوو لە سەر سێی خوێندرابوو، دوو جار بە خڕ و پتوونی بنووسینەوە. هەروەها کتێبێکی دیکەشی بۆ داناین کە جارێک بینووسینەوە بەڵام چونکە ئەو کاتیش بە تەما نەبووم بینووسمەوە، ئێستاش لە بیرم نییە کام کتێب بوو.
ئێوارەی نەورۆزێ مەدرەسە تەواو بوو. مامۆستاکان چوونەوە بۆ شار و ئێمەش لە نێوان خۆشیی تەعتیلاتی نەورۆز و تاڵیی نووسینەوەی ئەو هەموو مەشقە، بەرەوماڵ بووینەوە. لای خۆم حیسابم کرد کە ئەگەر هەموو ئەو ١٣ رۆژە نەچمە دەرێ و دانیشم مەشقان بنووسمەوە، هێشتا ئەو هەموو مەشقەم بۆ تەواو نابێ. لەولاوەش دەبوو خۆشیی تۆپێن و کەڵەمستێن و چوونە ناو مەزرا و دەشت و سەحرا لە خۆم حەرام بکەم. هەر زاتەنیش ئەوەندەی لە دەرس خوێندن ئازا بووم، لە نووسینەوەی مەشقاندا دەتگوت بێگارم پێ دەکەن. سەرەنجام لە گەڵ خۆم ساغ بوومەوە کە یەک پیتیش نەنووسمەوە. لە بەر خۆم دەمگوت دوو حەفتەی دیکە قەت تەواو نابێ و هەتا ئەو دەم خودا گەورەیە.
پێنج - شەش رۆژی سەرەتای تەعتیلاتم بە خۆشی و کەیف و نەهەنگ تێپەڕ کرد بەڵام هەتا بیرم لە نەنووسینەوەی مەشقەکان و لێدانی موعەلیمە شێتە دەکردەوە، بەندی دڵم دەپسا و ئەژنۆم شل دەبوو. هەموو جارێ لە دڵە خۆمدا دەمگوت باشە ئەگەر گوتی مەشقەکان دەربێنن، ئەمن چ بکەم؟ ئاخر لەو هەموو مەشقە دەبێ دوو لاپەڕە لە سەر مێزەکە دابنێم و بڵێم ئەوەندەم نووسیوتەوە. دواتریش قەناعەتم بە خۆم دێنا کە ئەگەر کەمێکیش بنووسمەوە مادام هەموویم بۆ نانووسرێتەوە، هیچ فەرق ناکا و چ لە وەزعەکە ناگۆڕێ. رۆژێکی بە دەم ئەم خەیاڵاتەوە گوتم با بچم پرسیارێک لە هاوکلاسیەکانم بکەم بزانم ئەرێ ئەوان چەندەیان نووسیوەتەوە؟ ئاخۆ هەر ئەمنم کە هیچ نانووسمەوە یان ئەوانیش وەک منن. وەک دەڵێن شینی گەڵ ئاواڵان جێژنە پیرۆزیەوەو لە راستیدا ئەمن بۆ شەریکە جورم دەگەڕام. یەک - یەک و دوو - دوو دۆزیمنەوە و پرسیارم لێ کردن. دیار بوو هەموان وەک من بڕیاریان دابوو نەنووسنەوە. بەڵام هیچمان چارەیەکمان بۆ لێدانەکە نەبوو. رۆژێک بە یەکەوە دانیشتین و تەکبیرمان لێ کرد کە ئاخۆ چ بکەین و چ نەکەین؟! نازانم کام لە هاوپۆلەکان پێشنیاری کرد با شکایەت لە معەللیمەکە بکەین. هەموومان ئەوەمان پێ باش بوو بەڵام هیچمان رێگای چۆن شکایەت کردنمان نەدۆزیەوە. نە ئێمە لە دێیەکی دوورە دەستەوە دەستمان بە جێگایەک ڕادەگەیشت و نە لەو تەعتیلاتی نەورۆزەش ئیدارەیەک هەبوو پەنای بۆ بەرین. لەو نێوەدا نازانم کامیان بوو پێشنیارێکی جێگای سەرنجتری دا. ئەو کات بەشی کوردیی رادیۆی تاران بەرنامەی ئێمەو گوێگرەکانی هەبوو کە رۆژانی جومعە بڵاو دەکرایەوەو پێم وایە بە لاسایی بەرنامەی "ئێمە و گوێگرەکان"ی رادیۆی دەنگی کوردستانی ئێران رێک خرابوو. خودا هەڵناگرێ ئەوەی تارانیش زۆر خۆماڵیانە پێشکەش دەکرا و لایەنگری زۆر بوو. گوتی با نامەیەک بۆ ئێمە و گوێگرەکانی تاران بنێرین و سکاڵا بکەین. پێشنیارەکە زۆر باش بوو بەڵام دوو کێشەی گەورەمان هەبوو. یەکەم هیچمان لە کوردی نووسیندا ئەوەندە شارەزا نەبووین تا نامەیەکی ئاوای پێ بنووسین و دووهەم کێ ئامادەیە بە ناوی خۆی ئەو گیانفیداییە بکا؟! کێشەی یەکەم لای ئەوانەی لە ئێمە باوخۆشتر بوون، ئاسان بوو. زۆربەیان کوردی نووسین و خوێندنەوەیان زۆر باش بوو. بەڵام هیچمان نەماندەوێرا بە ناوی خۆمان نامەکە بنووسین. راستیەکەی فکریشمان بۆ ناوی جەعلی و ناسناو و شتی وا نەدەچوو. محەممەد کە دیار بوو لە هەموومان زیاتر لە دەست کوتەک کاریی معەللیم وەزاڵە هاتبوو، گوتی دەچمە لای عەبەسووری پوورم و دەینووسم. ئیدی نازانم هەر مەبەستی ئەوە بوو بەوی دەنووسێ یان ناوەکەش هەر ناوی خۆی بێ. بە هەر حاڵ ئێمە کارەکەمان بەو سپارد. نامە نووسرا و رەوانە کرا. بەڵام یەکەم جومعە زۆر زوو هات و نامە نەخوێندرایەوە. سبەی شەممە بوو و مەدرەسە دەکرانەوە. هەموو دوعاکانمان بۆ مردن و نەهاتنەوەی معەللیم قەبوڵ نەبوون و ئێوارە ئاغا مدیر بە گیانی ناخێری گەیشتەوە. ترس و لەرزی لێدانی سبەی ئارام و قەراری لێ هەڵگرتبووین. هەموو دوعا و بەرنامەکانمان بە کردەوە نەزۆک ببوون. ئێوارە لە دەرکی مزگەوتێ سەعدوون هاتە پەنام و گوتی:
: دەڵێی چی ئەمشەو لێی دەین؟
- لە چی بدەین؟
: لە معەللیمەکە!
- جا چۆنی لێ بدەین؟
: دەچین بەرد کۆ دەکەینەوەو ئێوارە لە ماڵەنگۆڕا لێی دەدەین.
فکری چاک بوو. معەللیمەکان لە وەتاغێکی دوو نهۆمیی بە خشتی سووردا بوون. خۆشترین وەتاغی ئاوایی بوو کە کاک قاسمی کاک هاشم بە دڵ و بە دا‌و بۆخۆی ساز کردبوو بەڵام دواتر باری کرد بۆ شار و بە بەتاڵی مابۆوە. وەتاغەکە پەنجەرەیەکی زۆر گەورەی تێگیرابوو کە رووبەڕووی ماڵی ئێمە بوو. تازە خەریک بوو تاریک دابێ کە زۆر بە دزی و پارتیزانانە کۆمەڵێکی زۆر خڕکە بەردمان لە حەسارێ کۆ کردەوە. شەو سەعدوون میوانم بوو. لە وەتاغێ دوو بە دوو جێگامان بۆ ڕاخرابوو. نیوەشەو کە خەڵک هەموو لە غوڕابەی خەوێدا بوون، بە دزی لە بن لێفان هاتینە دەر و بە ئەسپایی بەرەو شوێنی عەمەلیات وەدەر کەوتین. شەوەکە یەکجار تاریک بوو. بە زەحمەت بەردەکانمان دۆزیەوەو هەر بڵێی یەک و دوو بە ڕەگباری خڕکە بەردان شووشە و پەنجەرەمان هێنا خوارێ. قرم و هۆڕێکمان ساز کرد، نەبێتەوە. بە ئەسپایی و سەرمەست لەو "عەمەلیاتە سەرکەوتوویە" پاشەکشەمان کرد. سەعدوون بەو نیوەشەوە چۆوە ماڵە خۆیان.
سبەی هیچکام لە هاوکلاسیەکان نەیدەزانی ئەو "عەمەلیاتە قارەمانانەیە" کاری کێ بوو بەڵام هەموان خۆشحاڵ بوون. لە معەللیمەکان هێشتا کاک محەممەد نەگەڕابۆوە و خالید بە تەنێ بوو. دیار بوو یەکجار زۆر بەو هێرشەی شەوی رابردوو ترسا بوو. بەیانی کە هاتە سەر کلاس زۆر کز و شڵەژاو دیار بوو. چەند قوتابیەکی برد تا ماڵەکەی لە شووشەی شکاو بۆ پاک بکەنەوە. بەو جۆرەش هەتا نیوەڕۆ نەهاتەوە سەر کلاس. بەڵام نیوەڕۆ کە هاتەوە، هەر ئاوری لێ دەباری. یەکەم قسەشی ئەوە بوو: مەشقەکانتان دەربێنن.
هەموو دەفتەری مەشقەکانیان کردەوە. هەبوو چەند لاپەڕەیەکی نووسیبوو، هەبوو زیاتر و هەشبوو وەک من ئەلفی لە سەر بێ دانەنابوو.
محەممەد چەندان دەرسی نووسیبۆوە بەڵام کە لێی ورد بۆوە بە فێڵەکەی زانی. ئەوەی نیشانی دابوو هەر مەشقەکانی رابردوو بوو بەڵام خەتی خودکارەکەی بە لا زبری پاکوونەکە کڕاندبوو. تاوانەکەی دوو تاوان بوو. وەرە دەرێ!
حامید لەوی زیاتر نووسیبۆوە. دەگەیشتە جارێک نووسینەوەی کتێبی فارسی. هەموو بەغیلیمان پێ دەبرد بەڵام بۆ معەللیمەکەش جیی باوەڕ نەبوو. داوای لێ کرد مەشقی یەکێک لە دەرسەکان بخوێنتەوەو ئێمەش هەمان دەرس لە کتێبەکە بکەینەوە بزانین چۆنی نووسیوتەوە. نەخێر حامید هەر دوو خەتی نووسیبوو و دوانیشی تێپەڕاندبوو! ئەویش موجریم بوو. وەرە دەرێ!
بایز و سمایلیش هەر یەکەی چەند دەرسیان نووسیبۆوە. سەعدوون هەیبوو و نەیبوو تاقە لاپەڕەیەک بەو خەتە ناخۆش و شەقلی و پەقلیەی خۆی بوو. بەڵام ئەمن ئەوەندەشم پێ نەبوو! لە حاڵێکدا کە خودکارەکەی بە سەری پەنجەی گرتبوو تا مەشقەکانم خەت دا و ئەمنیش چم نەبوو نیشانی بدەم، گوتی: کوا مەشقەکانت؟
- نیمە، نەمنووسیوەتەوە!
: بۆ نەتنووسیوتەوە؟
- زۆر بوو، دەمزانی ناتوانم ئەو هەموو دەرسە بنووسمەوە
: بڕۆ شووڵکێکی تەڕم بۆ ببڕە. میتر و نیوێک درێژ بێ. قامکی دۆشاو مژە و ئەسپێ کوژەی بە یەکەوە قڵفە کرد، یانی ئەوەندە ئەستوور بێ، هیچ گرێی تێدا نەبێ.
ئەوەم زۆر پێ خۆش بوو. هیچ نەبێ ماوەیەکی دیکەش خۆم لە لێدان دەدزیەوە. چوومەوە ماڵێ چەقۆیەک بێنم، نەبوو. هەرچۆنی بوو دایکم کێردێکی بۆ پەیدا کردم. وەنێو باغی ئاوایی کەوتم. زۆر گەڕام و چەند جار دەوری ئەو باغەم سەنگ و سووژن دا، شووڵکێکم بەو مواسفاتەی ئەو دەست نەکەوت. چوومەوە ماڵێ. کێردەکەم داوە بە دایکم، بابۆڵەیەکم خوارد و بە ترس و لەرز چوومەوە مەدرەسە. وەختێکی زۆری بۆ کۆتایی ئەو رۆژەی مەدرەسە نەمابوو. کە وەژوور کەوتم، هەموان لە پاڵ تەختە رەشەکە ریز کرابوون. دارێکی پەیدا کردبوو و لێی دەدان. هەموان خەریک بوون هوویان لە دەستیان دەکرد تا ژانی لێدانەکە هێور بکەنەوە بەڵام هەستم کرد معەللیمەکە لە لێدان ماندوو بووە و خاو بۆتەوە.
: کوا شووڵک؟
- وەڵا شووڵکی وام دەست
نەکەوت!
: دەستت بگرەوە
دەستم راگرت دوو داری
چاکی لە دەستم دا.
هەموانی دەنگ دا بچن
دانیشن. ئەمنیش وێڕای ئەوانی دیکە چووم دانیشتم. پاش چەند خولەکیش: هەستن بڕۆنەوە. بەو جۆرە دوو حەفتەر ترس و لەرزم لە نەنووسینەوەی مەشقی مەدرەسە و لێدانی مامۆستا کۆتایی هات. بەڵام نامەی گۆرین بۆ بەرنامەی ئێمە و گوێگرەکانی رادیۆ تاران هەر وا لە ڕێدا بوو. هەینی هات و نیوەڕۆ بە تامەزرۆییەوە لە پەنا رادیۆ دانیشتم. نامەیەک و دوان خوێندرانەوەو نۆرە گەیشتە نامەی محەممەدی م... تێیدا زۆر بە تەسەلی باسی ئازار و ئەشکەنجەی معەللیمی مەدرەسەی پیروەلی باغی کرابوو. وێژەر داوای لە بەرپرسانی ئاموزش و پەروەرشی مەهاباد کرد بەدواداچوون بکەن و لێی بکۆڵنەوە. سەرەنجام دەنگمان بە جێگایەک گەیشتبوو و خۆشحاڵ بووین. سبەی هەموومان بە خۆشحاڵی و بە دڵنیاییەوە محەممەد بە ترس و لەرز، چووینەوە مەدرەسە. خالید لە هەمیشە تووڕە و تۆسنتر بوو. بەڵام دیار بوو ترسی لێ نیشتبوو. هیندەی لە بیرم بێ محەممەدی ئەزیەت دا و لێی دا. سمایل کە کوڕە پووری بوو لە سەری وەجواب هات. سەعدوون هەستا گوتی هەموومان نووسیومانەو ئێمەش پشتمان گرت. معەللیم هەستی کرد لەگەڵ کودەتا بەرەوروو بۆتەوە بەڵام هەڕەشەی لەو و لە هەموومان کرد کە نابێ پشتی ئەو نامەیە بگرین و.. دوو رۆژ دواتر مەعمور لە ئامووزش و پەروەرشی مەهابادەوە گەیشت. هێندێک شتی لە ئێمە پرسی و پاشان لە گەڵ خالید کۆ بۆوە. بە دوای ئەوەدا هەناسەیەکمان هاتەوە بەر.
ئەگەرچی لێدان کۆتایی نەهات بەڵام ئیدی وەک جاران نەبوو.
اشتراک در:
پستها (Atom)
بابەتی نوێ:
بۆچی دوا پێنج‌شەممەی ساڵ ڕۆژی سەردانی گڵکۆی ئازیزانە
لەنێو کۆمەڵگەی کورد و ئێرانییەکانیشدا باوە کە بەتایبەت ئێوارەی ڕۆژانی پێنج‌شەممە سەردانی وێنەی کێلێک لە لوڕستان گڵکۆی مردووەکانیان دەکەن و...