
٢- کرداری لێکدراویش بە سەر
دوو بەشدا دابەش دەبێ؛
الف؛ کرداری "بە پێشگر": ئەو کردارەیە کە بە پێشگرێک و
کردارێک پێک دێ وەک: هەڵ-کردن، دا-کردن، لێ-کردن، رۆ-کردن، کردن، بەر-کردن،
را-کردن، با-کردن، لا-کردن..
١- ان
ئەو کردارانەن کە تێیایاندا
"ان" نیشانەی چاوگە. پیتی "ا" لە گەرداندا و لە شێوەی
رانەبردووی کردارەکەدا دەبێ بە "ێ". ئەم گۆڕانەی "الف" بە "ێ"
تایبەتیی نیزیک بە تەواوی کردارەکانی زمانی کوردییە. هەڵبەت دەکرێ بە پێچەوانەش
باس لەو گۆڕانە بکەین و بڵێن "ێ"ی رانەبردوو لە چاوگ و لە شێوەی رابردووی
کرداردا دەبێ بە "ا" بەڵام ئەوە وەک مەتەڵی هێلکە و کەڵەشێرە و روون
نییە کامیان یەکەمن و کامیان دواتر هاتونەتە ئاراوە.
- کردارەکانی وەستان،
هەستان و.. لە شێوەی رانەبردوویاندا الف و نون بە یەکجاری ون دەبێ و گۆڕانی
"ا" بە "ێ" نایگرێتەوە. لە کاتێک دا بە پێی ئەو رێسایە دەبوو
شێوەی رانەبردوی "هەستێم" بێ، کەچی وا دەرنایە: هەستان - هەستا (هەستام،
هەستای..) – هەست (هەستم، هەستی، هەستێ..). خۆ ئەگەر شێوەی
دیکەی کردارەکە واتە "هەڵسان"یش بێ ئەوە لە گەردان دا گۆڕانەکە بە هەمان
شێوەی "هەستان"ە؛ هەڵسان، هەڵسا، هەڵس(هەڵسم - هەڵسی..)
لە خوارەوە بەشێک لە
کردارەکانی "ان" هاتوون کە بە پێی نیشانەی چاوگ، وەک بەشی یەکەمی
کردارەکانی زمانی کوردی پۆلێنبەندی کراون. بۆ وەرگرتنی باشتری گەردانی کردارەکە،
خوێنەر دەتوانێ ئاوەڵناوی "م" بە کۆتایی شێوەی رابردوو بلکێنێ و شێوەی
رانەبردوش بخاتە نێوان "دە...م". وەک: برژان - برژام - دەبرژێم
چاوگ - رابردو -
رانەبردو
٢ - ین
لەم بەشەدا باس لەو
کردارانە دەکەین کە تێیاندا "ین" لە کۆتایی کرداردا نیشانەی چاوگە. ئەم
چاوگە رەنگە سادەترین شێوەی کردار لەنێو زمانی کوردیدا بێ. کردارەکە لە کار + ین
وەک نیشانەی کردار پێک دێ.
• جیاوازی
نێوان ئەو جۆرە کردارە و ئەوانەی کە نیشانەی چاوگیان "ان"ە ئەوەیە کە لە
حاڵەتی رانەبردووی ئەمەیاندا "ین" بە یەکجاری دەڕوا.
• لە
هەموو شێوەکانی کۆی رابردوودا، کردارەکە وەک خۆی و لە شێوەی چاوگەدا دەمێنێتەوە.
[بارین، باری، بار: ئێمە بارین، ئێوە بارین، ئەوان بارین]
• لە
شێوەی کۆی تێنەپەڕ دا، بۆ دووهەم و سێهەم کەسی کۆ، بەشێک لە کردارەکان وەک خۆیان و
لە شێوەی چاوگەدا دەمێننەوە. [ئێمە دەبارێین، ئێوە دەبارێن، ئەوان دەبارێن]
ئاخنین، ئاخنی، ئاخن
ئاژین، ئاژی، ئاژ (ددان کۆڵینەوە)
ئەنجنین، ئەنجنی، ئەنجن/ جنین، جنی، جن
بارین، باری، بار (باریم، باری، باری ،
بارین، بارین، بارین)
برژین، برژی، برژ
بڕین، بڕی، بڕ
پرسین، پرسی، پرس
پشمین، پشمی، پشم
پۆشین، پۆشی، پۆش
پێوین، پێوی، پێو
پەڕین، پەڕی، پەڕ
تاسین، تاسی، تاس
تاشین، تاشی، تاش
تڕین، تڕی، تڕ
تسین، تسی، تس
توانین، توانی، توان
تۆپین، تۆپی ، تۆپ
تێپەڕین، تێپەڕی، تێپەڕ
چپین - چپی - چپ
چڕین - چڕی - چڕ
چنین - چنی - چن
چەقین - چەقی - چەق
چەمین - چەمی - چەم
خرۆشین - خرۆشی - خرۆش
خوازین - خوازی - خواز
خوڕین - خوڕی - خوڕ (هەڕەشە، جووتبوونی
نێری)
خووسین - خووسی - خووس
خوشین، خوشی، خوش
خزین - خزی - خز
دڕین - دڕی - دڕ
دزین - دزی - دز
دوورین - دووری - دوور (دروون، درووی، دروێ)
دۆزین - دۆزی - دۆز
دۆشین - دۆشی - دۆش
روانین، روانی، روان (نۆڕین، نۆڕی،
نۆڕ/نوارین.نواری، نوار)
رۆیین، رۆیی، رۆ/رۆین، رۆی، رۆ
رەتین، رەتی، رەت
زانین، زانی، زان
ژەنین، ژەنی، ژەن
ساوین، ساوی، ساو
سڕین، سڕی، سڕ
سووڕین، سووڕی، سووڕ
شارێن، شاری، شار(شاردنەوە)
شێلین، شێلی، شێل
شۆرین، شۆری، شۆر(شۆ)
فامین، فامی، فام
فڕین، فڕی، فڕ
کارین ، کاری ، کار(دەکارم)
کاڕین، کاڕی، کاڕ (دەنگی مەڕ)
کڕین، کڕی، کڕ
کوڵین - کوڵی - کوڵ
کۆڵین - کۆڵی - کۆڵ
کۆخین - کۆخی - کۆخ
کوشین - کوشی - کوش
کۆشین - کۆشی - کۆش
کەنین - کەنی - کەن (هەڵکەنین، پێکەنین
هەرچەند ئەو دوانە یەک ماک نین)
گارین - گاری ، گار (دەنگی مریشک)
گایین - گای - گێ*
گرین، گری، گرێ(گریێ)
گوشین، گوشی، گوش*
گۆڕین، گۆڕی، گۆڕ
گەنین، گەنی، گەن
گەوزین، گەوزی، گەوز
فڕین - فڕی - فڕ
قڕین - قڕی - قڕ
لێخوڕین، لێخوڕی، لێخوڕ
لەرین، لەری، لەر
ماڵین، ماڵی، ماڵ
مژین، مژی، مژ
ناسین، ناسی، ناس
ناڵین، ناڵی، ناڵ
نووسین، نووسی، نووس
هەڵپەڕین، هەڵپەڕی، هەڵپەڕ
هەڵفڕین، هەڵفڕی، هەڵفڕ
هەڵدڕین، هەڵدڕی، هەڵدڕ
هەڵواسین، هەڵواسی، هەڵواس
وەڕین، وەڕی، وەڕ
٣- اندن
ئەو کردارانەی بە "اندن" کۆتاییان
دێ یان بە واتایەکی دیکە "اندن" نیشانەی چاوگیانە، خاوەنی ئەو
تایبەتمەندیانەی خوارەوەن؛
• رێژەیەکی
زۆر لە کردارە کوردیەکان پێک دێنن.
• شێوەی
رانەبردوو (مضارع)ی سەرجەم کردارەکانی سەر بەو گروپە بە "ێن" کۆتایی دێ.
بە واتایەکی دیکە وەک لە بەشی گروپە کرداری "ان" دا نووسیم، لێرەشدا
وەک سروشتی زۆربەی هەرە زۆری کردارەکانی زمانی کوردی بۆ حاڵەتی رانەبردوو،
"ا" دەبێ بە "ێ". پیتی "د" لە حاڵەتی رابردوودا
دەمێنێتەوە بەڵام لە حاڵەتی رانەبردوودا، "د" و" ن" بە
یەکەوە ون دەبن:
چاوگ؛ خوراندن
ڕابردوو؛ خوراند
• کردارەکانی
ئەم گروپە کرداری تێنەپەڕ، واتە لازمن و پێویستیان بە بەرکار هەیە. زۆربەی ئەم
کردارانە بە لێکردنەوەی "دن" لە "اندن"ی نیشانەی چاوگ
دەگەڕێنەوە سەر گروپە کرداری "ان" و لە حاڵەتی تێنەپەڕ دەردەچن و دەبن
بە تێپەڕ.
• ئەو
جۆرە کردارە تایبەتمەندیی ئەوەی هەیە کە لە شێوەی رانەبردووی کردارەکەدا بە
لکاندنی "ەر" بکەری لێ چێ بکرێ؛ (ئافرێنەر لە چاوگەی
ئافراندن / خوڵقێنەر لە چاوگی خوڵقاندن)
• بە
دانانی وشەی گونجاو لە پێش شێوەی رانەبردووی کردارەکە، وشە و چەمکی نوێ ساز دەکرێ
("هێلکە شکێن" لە چاوگی شکاندن / "تۆڵە ئەستێن" لە چاوگی
ئەستاندن)
ئافراندن، ئافراند، ئافرێن
ئاراندن، ئاراند، ئارێن(واتای ئێشاندن)
ئارهاندن، ئارهاند، ئارهێن (داغکردن،
چزاندن بە ئاگر هـ.ب.)
ئێشاندن، ئێشاند، ئێشێن
ئەزماندن، ئەزماند، ئەزمێن؟
ئەزمواندن، ئەزمواند، ئەزموێن؟
ئەستاندن، ئەستاند، ئەستێن
ئەواندن، ئەواند، ئەوێن(خۆشویستن)
باراندن، باراند، بارێن
باڕاندن، باڕاند، باڕێن(دەنگی مەڕ)
برژاندن، برژاند، برژێن
بەتڵاندن، بەتڵاند، بەتڵێن
پرتاندن ، پرتاند ، پرتێن
پڕژاندن، پڕژاند، پڕژێن
· هەڵ:
هەڵپڕژاندن
پڕماندن، پڕماند ، پڕمێن
پڕوسکاندن، پڕوسکاند ، پڕوسکێن (گوێپروسکێن)
پساندن ، پساند ، پسێن
· هەڵ:
هەڵپساندن
پسکاندن ، پسکاند ، پسکێن
پشماندن، پشماند، پشمێن
پەڕاندن، پەڕاند، پەڕێن
• تێـ
: تێپەڕاندن
• دا:
داپەڕاندن
• دەر:
دەرپەڕاندن
• ڕا:
ڕاپەڕاندن
• هەڵ:
هەڵپەڕاندن
پێچاندن، پێچاند، پێچێن
• تێـ:
- تێپێچاندن
• دا:
- داپێچاندن
• هەڵ:
هەڵپێچاندن
پێواندن، پێواند، پێوێن
تاساندن، تاساند، تاسێن
تاراندن، تاراند ، تارێن
تاواندن، تاواند، تاوێن
تڕاندن، تڕاند، تڕێن
ترساندن، ترساند، ترسێن
تروکاندن، تروکاند، تروکێن (خواردنی
گوڵەبەڕۆژە، هاتنەدەری جوچکە لە هێلکە)
تساندن، تساند ، تسێن
تڵەکاندن، تڵەکاند، تڵەکێن
· را:
راتڵەکاندن
تواندن ، تواند، توێن
تۆپاندن ، تۆپاند، تۆپێن
تۆراندن، تۆراند، تۆرێن
تەپاندن، تەپاند ، تەپێن
تەراندن، تەراند ، تەرێن
تەزاندن، تەزاند، تەزێن
تەکاندن، تەکاند ، تەکێن
• هەڵ:
هەڵتەکاندن
• دا:
داتەکاندن
تەناندن ، تەناند ، تەنێن
تێپەڕاندن، تێپەڕاند، تێپەڕێن
جوڵاندن، جوڵاند، جوڵێن
چاراندن، چاراند، چارێن
چاندن، چاند، چێن
چپاندن، چپاند، چپێن
چرکاندن، چرکاند، چرکێن
چزاندن، چزاند، چزێن
چڵاندن، چڵاند، چڵێن
چڵەکاندن، چڵەکاند، چڵەکێن
· ڕا:
راچڵەکاندن
· دا:
داچڵەکاندن
چەماندن، چەماند، چەمێن
چواندن، چواند، چوێن (لە جۆرابێن دا و هەمیش
بە مانای شوبهاندن)
چوخساندن، چوخساند، چوخسێن
· هەڵ:
هەڵچوخساندن
چۆڕاندن، چۆڕاند، چۆڕێن
• دا:
داچۆڕاندن
• هەڵ:
هەڵچۆڕاندن
چەرخاندن ، چەرخاند ، چەرخێن
· وەر:
وەرچەرخاندن
چەسپاندن، چەسپاند، چەسپێن
چەقاندن، چەقاند، چەقێن
• تێـ:
- تێچەقاندن
• دا:
- داچەقاندن
• هەڵ:
هەڵچەقاندن
چەماندن، چەماند، چەمێن
حاملاندن، حاملاند، حاملێن (راهێنان،
تەربیەت دان)
حەپاندن، حەپاند، حەپێن (دەنگی سەگ)
حەلاندن، حەلاند، حەلێن (قەبوڵ کردن لە یاری
دا)
خاپاندن، خاپاند، خاپێن
خافڵاندن، خافڵاند، خافڵێن
خاراندن، خاراند، خارێن
خڕاندن ، خڕاند ، خڕێن
• هەڵ:
هەڵخڕاندن
خشکاندن، خشکاند، خشکێن
خلیسکاندن، خلیسکاند، خلیسکێن
خوراندن، خوراند، خورێن
خوڕاندن، خوڕاند، خوڕێن
خۆراندن، خۆراند، خۆرێن
خووساندن، خووساند، خووسێن
خوشاندن ، خوشاند، خوشێن
خولاندن، خولاند، خولێن
خوڵقاندن، خوڵقاند، خوڵقێن
خەڵەتاندن، خەڵاتاند ، خەڵەتێن
خەساندن ، خەساند، خەسێن
خەمڵاندن، خەمڵاند، خەمڵێن
خەواندن، خەواند، خەوێن
خیچاندن، خیچاند، خیچێن
دانواندن، دانواند، دانوێن
دانیشاندن، دانیشاند، دانیشێن
دڕاندن، دڕاند، دڕێن
درکاندن، درکاند ، درکێن
درواندن، درواند، دروێن
دواندن، دواند، دوێن
دۆڕاندن، دۆڕاند، دۆڕێن
دۆزاندن، دۆزاند، دۆزێن
دەڵاندن، دەڵاند، دەڵێن
رازاندن، رازاند، رازێن
راموساندن، راموساند، راموسێن
رژاندن، رژاند، رژێن
رفاندن، رفاند، رفێن
رماندن، رماند، رمێن
رواندن، رواند، روێن
روخاندن، روخاند، روخێن
روشاندن، روشاند، روشێن
رەتاندن، رەتاند، رەتێن
رەخساندن، رەخساند، رەخسێن
رەواندن، رەواند، رەوێن
رەوتاندن، رەوتاند، رەوتێن
زاندن، زاند، زێن
زاناندن، زاناند، زانێن
زەڕاندن، زەڕاند، زەڕێن
ژاندن، ژاند، ژێن
· را:
راژاندن
ژیاندن، ژیاند، ژیێن
ساندن، ساند، سێن (بە هەڵە بۆتە سەندن)
ساواندن، ساواند، ساوێن
ستاندن، ستاند، ستێن (ئەستاندن، ئەستاند،
ئەستێن)
• لێ:
لێستاندن
• هەڵ:
هەڵستاندن
سڕاندن، سڕاند، سڕێن
سرەواندن، سرەواند، سرەوێن
· تێ:
تێسرەواندن
سوتاندن، سوتاند، سوتێن
سووڕاندن، سووڕاند، سووڕێن
· هەڵسوڕاندن
شکاندن، شکاند، شکێن
· دا:
داشکاندن
شوبهاندن، شوبهاند، شوبهێن
شێواندن، شێواند، شێوێن
شەواندن ، شەواند، شەوێن؟ (لەوەڕاندنی مەڕ
بە نیوەشەو)
شیڕاندن ، شیڕاند ، شیڕێن
فاماندن، فاماند، فامێن
فڕاندن، فڕاند، فڕێن
فریواندن، فریواند، فریوێن
· هەڵ:
هەڵفریواندن
فراواندن ، فراواند ، فراوێن؟
قاڕاندن ، قاڕاند ، قڕێن
قاسپاندن ، قاسپاند ، قاسپێن
قڕاندن ، قڕاند ، قڕێن
قرتاندن، قرتاند ، قرتێن
قروسکاندن ، قروسکاند، قروسکێن
قوڕاندن، قوڕاند، قوڕێن
· هەڵ:
هەڵقوڕاندن
قوولاندن ، قوولاند ، قوولێن
قیژاندن، قیژاند، قیژێن
قەتاندن، قەتاند، قەتێن
قەڵەشاندن، قەڵەشاند، قەڵەشێن
· دا:
داقەڵەشاندن
· هەڵ:
هەڵقەڵەشاندن
کاڕاندن ، کاڕاند ، کاڕێن (دەنگی مەڕ)
کراندن، کراند، کرێن
کڕاندن، کڕاند، کڕێن
· هەڵ:
هەڵکڕاندن
کوتاندن، کوتاند، کوتێن
· دا:
داکوتاندن
کورکاندن، کورکاند، کورکێن(مریشکی کورک)
کوڵاندن، کوڵاند، کوڵێن
کۆخاندن، کۆخاند، کۆخێن
کەواندن، کەواند، کەوێن
گرماندن ، گرماند ، گرمێن
گریاندن، گریاند ، گریێن
گلاندن، گلاند، گلێن
گوراندن ، گوراند ، گورێن
گونجاندن، گونجاند، گونجێن
گووراندن، گووراند ، گوورێن
گەڕاندن، گەڕاند، گەڕێن
· تێ:
تێگەڕاندن
· دا:
داگەڕاندن
· وێ:
وێگەڕاندن
· هەڵ:
هەڵگەڕاندن
گەوزاندن، گەوزاند، گەوزێن
گەیاندن، گەیاند، گەیێن
· تێ:
تێگەیاندن
· را:
راگەیاندن
گرساندن/گیرساندن، گیرساند ، گیرسێن
• دا:
- داگیرساندن
• هەڵ:
هەڵگیرساندن
لاواندن، لاواند، لاوێن
لرفاندن، لرفاند، لرفێن(دەنگی وشتر، هاژەی
چەم)
لکاندن، لکاند، لکێن
لووراندن، لووراند، لوورێن (لوورەی گورگ)
لەراندن ، لەراند ، لەرێن
لەوەڕاندن، لەوەڕاند، لەوەڕێن
مراندن، مراند، مرێن
مڕاندن، مڕاند، مڕێن(دەنگی سەگ)
مشاندن ، مشاند ، مشێن
میاواندن ، میاواند ، میاوێن (دەنگی پشیلە)
ناساندن، ناساند، ناسێن
ناڵاندن، ناڵاند، ناڵێن
نرخاندن، نرخاند، نرخێن
نواندن، نواند، نوێن(پێشاندان)
• دا:
- دانواندن
نوواندن، نوواند، نووێن(نووستن)
نیشاندن، نیشاند، نیشێن
• دا:
- دانیشاندن
• ڕۆ:
- رۆنیشاندن
• هەڵ:
هەڵنیشاندن
هاڕاندن، هاڕاند، هاڕێن
هاروژاندن، هاروژا، هاروژێن
هاڵاندن ، هاڵاند ، هاڵێن
• تێـ:
- تێهاڵاندن
• ڕێ:
رێهاڵاندن
• لێ:
لێهاڵاندن
• وێـ:
وێهاڵاندن
هۆڕاندن، هۆڕاند، هۆڕێن (دەنگی گا)
هەستاندن ، هەستاند ، هەستێن
هەڵستاندن، هەڵستاند، هەڵستێن
وروژاندن، وروژاند، وروژێن
وەراندن، وەراند، وەرێن
· دا:
داوەراندن
· هەڵ:
هەڵوەراندن
وەستاندن، وەستاند، وەستێن
وەشاندن، وەشاند، وەشێن
· تێ:
تێوەشاندن
· را:
راوەشاندن
· دا:
داوەشاندن
· لێ:
لێوەشاندن
· هەڵ:
هەڵوەشاندن
٤- تن
کردارەکانی ئەم بەشە بە
سەر ٤ بەشدا دابەش دەبن:
الف: ..اوتن
ب: ..ـەوتن
پ: ..ۆتن
ت: ..ووتن
الف: ..اوتن
- بریتی لەو کردارانەیە
کە نیشانەی کۆتاییان چوار پیتی "اوتن" لە خۆ دەگرێ. ئەو چوار پیتە بە
نیشانەی چاوگی ئەو کردارە داندراون.
-
بۆیە لە کردارەکانی دیکە جیا کراونەتەوە چونکە لە گەرداندا گۆڕان لە پیتی
"الف"ەوە دەست پێ دەکا.
- شێوەی رابردووی
کردارەکە تەنیا بە لاچوون و نەمانی پیتی "ن" گەردان دەکرێ: ئاخاوتن -
ئاخاوت(م،ی..)
- گۆڕانی بنەڕەتی لە
شێوەی رانەبردووی کردارەکەدایە کە وەک سروشتی کردارەکانی زمانی کوردی
"الف" دەبێ بە "ێ"، "واو" وەک خۆی دەمێنێتەوە و
"ت" و "ن" نامێنن:
پەستاوتن
پەستاوت
پەستێو: دەپەستێوم، دەپەستێوی، دەپەستێوێ
دەپەستێوین، دەپەستێون، دەپەستێون
ئاخاوتن، ئاخاوت، ئاخێو
(ئاخافتن، ئاخافت، ئاخێڤ)
ئەنگاوتن، ئەنگاوت، ئەنگێو (پێکان، لێدان لە
نیشانە)
ڕا:
ڕائەنگاوتن=(دارەڕا کردن)
بزاوتن، بزاوت، بزێو (جوڵاندنی کەس یان
شتێک)
پاڵاوتن، پاڵاوت، پاڵێو
پشاوتن، پشاوت، پشێو (هەڵگڵۆفین)
پەشاوتن، پەشاوت، پەشێو (ئاڵۆز کردن)
پشکاوتن، پشکاوت، پشکێو (ئاواڵە کردن، لێک
کردنەوە)
پەستاوتن، پەستاوت، پەستێو (دەباڵ یەکتر
ئاخنین)
پەرتاوتن، پەرتاوت، پەرتێو (بڕینی لکی زیادی
دار، لێ کردنەوەی شتی زیادە لە شتێک)
هەڵ:
هەڵپەرتاوتن
شاوتن، شاوت، شێو ("ئۆسکار مان"
نووسیویەتەوە)
ب: ..ـەوتن
- رێژەیەکی کەم لە کردارەکانی بەر ئەم بەشە
دەکەون.
- لە گەرداندا گۆڕانێکی زۆریان تێناکەوێ.
- لە شێوەی رابردوویدا "ن" و لە
رانەبردوویدا "ن" و "ت" دەڕۆن.
خەوتن، خەوت، خەو
ژنەوتن/ژنەفتن، ژنەفت، ژنەو (شنەفتن، شنەفت،
شنەو)
سرەوتن، سرەوت، سرەو
ڕەوتن، ڕەوت، ڕەو
کەوتن، کەوت، کەو
سەر/وەسەر:
سەرکەوتن/وەسەرکەوتن
ژێر: کەوتن
دا: داکەوتن
هەڵ: هەڵکەوتن
رێ: رێکەوتن
بەر: بەرکەوتن
وەژوور: وەژوورکەوتن
دەر: دەرکەوتن
وەدەر: وەدەرکەوتن (پەیدبوون،
چوونە دەر)
وەر: وەرکەوتن
کڕ: کڕکەوتن
لە گۆ: لە گۆ کەوتن
پاڵ: پاڵکەوتن
پ: ..تنی بێ داهاتو
- بەشی زۆری کردارەکانی
ئەم بەشە بێ داهاتوون. واتە لە گەرداندا تەنیا رابردوویان هەیە و شێوەی رانەبردوویان
بە کردارێکی جیاواز دەردەبڕدرێ.
- رەنگە شێوەی رانەبردووی
ئەو کردارانە لە بنەڕەتدا بە لاچوونی "تن"ی نیشانەی چاوگ گەردان کرابێ
بەڵام هەنووکە وا نین.
ئاژۆتن، ئاژۆت، ئاژۆ(ئاژێو/ئاژێ، ئاژوێ؟)
سوتن/سۆتن، ...
گوتن/گۆتن، گۆت.. (ڵێ؛ دەڵێم..)
وتن، وت (شێوەی کورتکراوەی گوتنە)
فرۆتن، فرۆت، فرۆش (فرۆشتن)
دیتن، دیت، بین
راورتن، راورت، ...(لێک بڵاو بوون، هەر یەک
بە لایەکدا چوون)
گرتن، گرت، گر (داگرتن، ڕاگرتن، هەڵگرتن،
وەرگرتن، لێگرتن)
هاتن، هات، هێ/ێ (ڕاهاتن، داهاتن، لێهاتن،
هەڵهاتن)
ت: ..ووتن
- ئەو کردارانەن کە کۆتاییان چوار
پیتی "ووتن" لە خۆ دەگرێ
- لە رابردویان دا تەنیا پیتی "ن" ون دەبێ.
- لە رانەبردویان دا دوو پیتی
"تن" لا دەچن و یەکێک لە دوو "وو" دەبێ بە
"ێ".
ئەنگووتن، ئەنگووت، ئەنگوێ(هەڵاتنی ئەستێرە)
هەڵ:
هەڵەنگوتن
بزووتن، بزووت، بزوێ
پشکووتن، پشکووت، پشکوێ
جووتن، جووت، جوو(پێڕەوی رێساکە ناکا)
٥- ستن
جیاوازیی ئەم کردارە لەگەڵ ئەوانەی کە نیشانەی
چاوگیان "تن"ە لە گۆڕانی پیتی "س"دایە. کردارەکانی ئەم بەشەش
بە سەر دوو جۆردا دابەش دەبن؛
الف؛ ئەوانەی لە گەرداندا پیتی س ناگۆڕێ.
یان نامێنێ یا وەک خۆی دەمێنێتەوە
بیستن - بیس
ڕێستن (رستن) - ڕێس
هەویستن – هەوێ
ب؛ ئەوانەی لە گەرداندا پیتی "س"
بە "ز" دەگۆڕدرێ:
گەستن – گەز
خواستن – خواز
لیستن – لیز
گواستن – گواز (گوێز)
میستن – میز
٦- شتن
کردارەکانی سەر بەم بەشە بە سەر سێ
دەستەدا دابەش دەبن
١لف؛ ئەو کردارانەی لە گەرداندا ش بە
نەگۆڕ دەمێنێتەوە یان بۆ حاڵەتی ئێستا (مضارع) گەردان ناکرێ:
فرۆشتن – فرۆش
ب؛ ئەو کردارانەی لە گەرداندا ش دەبێ بە
ڵ:
ماشتن – ماڵ
هێشتن – هێڵ
داشتن – دێر
ڕاداشتن - ڕادێر
شوشتن – شۆر
ب؛ ئەو کردارانەی لە گەرداندا ش بە ژ
دەگۆڕێ
مشتن – مژ
کوشتن – کوژ
ڕێشتن (ڕشتن) – ڕێژ
پێشتن – پێژ
بێشتن – بێژ (دابێشتن)
وێشتن – وێژ (بێژ – دەبێژم)
چێشتن – چێژ