سوێند خواردن بریتییە لە پەیمان بەستن یان سڕینەوەی شک و گومان. ئەگەر بۆ ئەنجامدانی کارێکی خراپ، گومان لە کەسێک بکرێ، کەسەکە دەتوانێ سوێند بخوا و گومان لە سەر خۆی لابا. هەروەها سوێند خواردن بۆ بەڵێن دان بە ئەنجامدانی کارێک یان بە جێ هێنانی پەیمانێک یاخود وەفادار بوون بە مانەوە لە سەر پەیمان و بەڵێنێک بە کار دێ.
وشەکە لە زمانی کوردیدا بیچمی جۆراجۆری هەیە: سوێن، سوون، سۆند، سووند، سوێند، سۆکەند و لە فارسیشدا "سۆگەند" یان "سەوگەند".
فارسەکان دەڵێن وشەکە لە بنەڕەتدا بۆ مادەیەکی تراو بووە کە لە "سۆدێۆم" و "گۆگرد" پێکهاتوە و سوێندخۆر دەبوو بیخواتەوە تا بڕوای پێ بکرێ. ئەگەر مردبا ئەوە درۆزن بوو و ئەگەر ژیابا ئەوە راستگۆ.
بەڵام من پێم وایە بنەمای وشەکە لەوە سادەترە. لە ناو ئەو بیچمانەی سەرەوەیدا، سۆکەند لە هەموان ساخترە و بەو جۆرەی خوارەوە چێ بووە:
سۆ: شک، گومان، دوودڵی
کەند: رەگی کرداری کەندن (هەڵکەندن، هەڵقەندن)
ئەم دوانە بە یەکەوە "سۆکەند"یان پێک هێناوە بە مانای هەڵکەندنی گومان و دوودڵی. رەنگە ئەم هەڵکەندنی گومان و دوودڵیە لە درێژایی زەمان و لە فەرهەنگ و ئایینە جیاوازەکاندا شێوەی جۆراوجۆری هەبووبێ بەڵام سوێند بە خوا و پیرۆزیە ئایینیەکان باوترین شێوەی سوێند خواردنە.
کەسێ کە گومانی لە سەرە ئەسێ سوێند بخوا تا گومانەکە لە سەر خۆی هەڵکەنێ و متمانە بۆخۆی بگێڕێتەوە.
بەڵام ئەوەی لەم لێکدانەوەیەدا هێشتا گرێپوچکەیە، گەردانی سوێندە لە گەڵ کرداری خواردن؛
سوێند بخۆ
سوێند دەخۆم
سوێندی خوارد
فڵانی کەسێکی سوێندخۆرە
ئەو کچ و کوڕە سوێندخۆری یەکترن..
یان لە فارسیدا: سوگند خوردن
بەڵام سوێند هەمیشە لە گەڵ خواردن نییە:
سوێند دان: سوێندت دەدەم
سوێند لێ کەوتن: سوێندت لێ کەوت (بە درۆ سوێندت خوارد)
سوێند لە سەربوون (سوێندم لە سەرتە، سوێندت لە سەرم نییە؛ واتە گومانم لێتە، گومانت لێم نییە یان گومانت لە خۆڕایە)
سوێندکاری: سوێند خواردنی بە کۆمەڵ بۆ پەیمانی گشتی
سوێندگر: کەسێ کە دوای سوێندخواردن تووشی بەڵا و نەهامەتی بێ
لە فارسیدا: سوگند یاد کردن