۱/۱۶/۱۳۹۷

بێستوون و فەقرەقا

وشەکانی بێستوون (لە کرماشان) و فەقرەقا (لە مەهاباد) کە هەردوویان بەردی هەڵکۆڵدراون، یەک واتایان هەیە و رەنگە سەرەتا بۆ یەک مەبەست و لە پێناو باوەڕێکی وەکیەکدا هەڵکۆڵدرابن. لە هەردوویاندا بەغ/فەغ بە واتای خودا یا بوت و شێوەیەک لە وشەی بەرد هەیە. 
فەقرەقا: فەغ راکا، بەغ راکا، خودا بەرد، ڕەوەزی خودا 
راک: ئەشکەوت و بەردی بن هۆڵۆڵ (هەنبانە بۆرینە) 
Rock: گاشە بەرد 
---------------------------
بێستوون: بەغ ستوون، فەغ ستوون، خودا بەرد، کۆڵەکەی بەردینی خودا
ستوون: کۆڵەکە (هەنبانە بۆرینە)
ستوون: کۆڵەکەی لە بەرد، خشت، سمیت و.. (دهخدا)
Stone: بەرد


بابەتی نوێ:

بۆچی دوا پێنج‌شەممەی ساڵ ڕۆژی سەردانی گڵکۆی ئازیزانە

  لەنێو کۆمەڵگەی کورد و ئێرانییەکانیشدا باوە کە بەتایبەت ئێوارەی ڕۆژانی پێنج‌شەممە سەردانی وێنەی کێلێک لە لوڕستان گڵکۆی مردووەکانیان دەکەن و...