رۆژانی ساڵهاتی دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامی ئامادە و هەڵداوەسرا. ئەو ڕۆژانەی حكوومه‌ت ناوی نابوو" ده‌هه‌ی فه‌جر" و قوتابیانیش هه‌ر له سه‌ر ئه‌و وه‌زنە ناویان نابوو "ده‌هه‌ی زه‌جر". ئەوەندەی لە بیرم بێ، قوتابییە نووسەرەکان لەپێشدا خۆیان ناونووس دەکرد و پاشان بەسەر چەند گروپدا دابەش دەکران یان هەر پۆلەی دەستەی نووسەرانی خۆی هەبوو و ڕۆژنامەی دیواریی خۆی بە جیا دادەڕشت. دوای ئامادەکردن، هەر کام لەو گروپانە رۆژنامەی دیواریی خۆیان بە دیوارەوە دادەکوتا و لێژنەیەکیش کە نازانم چۆن دیاری دەکرا و لە کوێوە دەهات، وەک کێبەرکێ لە نێوان ئەو گروپانەدا. باشترینەکانی بە زەوقی خۆی، خەڵات دەکرد. کە ڕۆژنامەکان بە دیوارەوە هەڵدەواسران کەمتر قوتابییەک هەبوو دە نووسراوەکانی ناو رۆژنامە دیواریەکە بنووسێ و خۆی بە خوێندنەوەی وردە خەتەکانیانەوە ماندوو بکا. بابەتەکان زیاتر هەر پێداهەڵگوتن بە کۆماری ئیسلامی و ٢٢ی ڕێبەندان و ئەو شتانە بوو کە هیچ سەرنجڕاکێشییەکیان بۆ خوێنەر نەبوو. زیاتر کاریکاتۆرەکانیان سەرنجی رادەکێشا کە زۆربەی ئەوانەش هەر کاریکاتۆری "عەمو سام" بوون بە کڵاوە لێودارە قیتەکەیەوە.
لە پێشمه‌رگایه‌تی جارێکی دیکە تووشی رۆژنامەی دیواری بوومەوە. ئەمجار موسابقە و کێبەرکێ و خەڵات و ئەو جۆرە شتانە لە ئارادا نەبوو. تەنیا له دۆخی ده‌س نه‌رۆیشتووییدا، چه‌ند گه‌نجێكی ئه‌ده‌ب دۆست، به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان و هه‌ڤاڵانیان وەک رۆژنامەی دیواری بە دیواری ساڵۆنی نانخواردن هەڵدەواسی و پێشانی هاورێكانیان ده‌دا. لەوێ هەم بابەتەکان جۆراوجۆریی زیاتریان تێدا بوو، هەم ناوەرۆکیان خۆماڵیتر بوو و هەمیش کات بۆ خوێندنەوەیان زیاتر بوو. بۆیە زۆرتر دەخوێندرانەوە. ئەم ڕۆژنامە دیوارییانە پێشتر بە شێوەی چاپکراو لە زۆربەی کۆمیتەی شارستانەکان هەبوون بەڵام دواتر کە کۆمیتەکان لەباری دارایی و بەڕێوەبەرییەوە ئەو دەستڕۆیشتوویی و دەسەڵاتەیان کەم ببۆوە، کرابوون بە ڕۆژنامەی دیواری. هەر بۆیە ڕۆژنامە دیوارییەکان ناوی کلاسیکی خۆیان پاراستبوو؛ لە کۆمیتەی بۆکان ناوی بەیان، لە سەردەشت ناوی گیاڕەنگ، لە مەریوان زرێبار و.. . ئەم گۆڤارانە کە دواتر ببوون بە ڕۆژنامەی دیواری و لە سەردەمی ئینترنێتیشدا هێندێکیان کراون بە ناوی سایت و ماڵپەڕ، توانیان زۆر نوێقەڵەمی پێشمەرگانە پەروەردە بکەن و پێبگەیەنن.
له سه‌ر شان كۆته بۆری خۆت وه‌لابه
ده‌س ده كه‌وگیر، دره‌نگه، پیاوی چابه
زگ و زار هه‌رچی بوو قوربانـی تۆ بوو
به‌سه ئیدی، چێ ئه‌م چێشته خرابه
بڵا به‌و ئاوره بنكــــــــڕ نه‌سووتــــــێ
به مه‌رگی من سه‌ری دۆڵمه‌ت وه‌لابه
له به‌ر تیژی پیواز فرمێسكی چـــاوم
گوڵاوی ڕووته، هه‌م خوونابی نابـــه
ئه‌گه‌رچی هێلكه‌یه؛ هه‌ر شه‌وق و زه‌وقه
ئه‌گه‌رچی دۆڵمه‌یه؛ عه‌ینی كه‌بابـه
به ناڵینی زگی قرچاوی برســــــــــی
هه‌موو هه‌ر نه‌غمه‌یی چه‌نگ و روبابه
گوتم؛ با قیمه‌تی وه‌سڵم به دڵ بێ
به كه‌وگیرێك له‌و برینجه‌ی ره‌زا به
كه‌چی فه‌رمووی دڵت نه‌شكێ برالـه
ئه‌وه سامیه‌یه، ده‌نكێكیش حیسابــه