دەستم بە سەرچاوەیەکی تایبەت بە نەریت و دابەکانی نەورۆز لە کوردەواریدا رانەگەیشت بەڵام پشتبەستو بە بیری منداڵیم، یەکێک لە یاریەکانی نەورۆزانمان، "هەتەرێ و مەتەرێ" بوو. مناڵان بۆ داواکردنی نەورۆزانە لە ماڵان و لە گەورەکان، چەند جۆر هۆنراوەی مناڵانەیان هەبوو کە یەک لەوانە "هەتەرێ مەتەرێ" بوو؛
هـــــــــــــــــــــەتەرێ مەتەرێ
شتێکمان بۆ بخەنە بن چەپەرێ
یان
هـــــــــــــــــــــەتەرێ مەتەرێ
شتێکمان بۆ باوێنە بن چەپەرێ
یان
هــــەتەرێ مـــەتەرێ
نەورۆزە وەرنە دەرێ
نەورۆزانەمــان دەرێ
یان
هەتەرێ و مــــــــــــــــەتەرێ
سەری ئاواڵم بە قوونی کەرێ
شتێکم بۆ باوێنە بەر چەپەرێ
شتێکمان بۆ باوێنە بن چەپەرێ
نیشانەی مەتەر/مێهر/مێر/میترا لە ئایینی میترائیسم دا خۆرە. تا ئاستێک کە پێرەوانی ئەم ئایینە بە خۆرپەرست ناودێر کراون.
رەنگە ئەم بۆچوونە لە تێکستی "هەلاوە مەلاوە"شدا خۆی مەڵاس دابێ:
هـــەراوە، مـــــــــــــەهراوە
بەشـــی من لەو ماڵەدا ماوە
شتێکمان بۆ باوێنە بن تاوە
خوایە کچتان بە بووک بێو
کــــــــــــورتان ببێ بە زاوا
هەراو واتە کرانەوە و فرەیی کە ئەوەش لە نەورۆز و هاتنی وەرزی بەهار دا هەیە. "مەهراو" دەکرێ شێوەیەکی دیکەی وشەی مێهر/مەهرا/ مێر/ مەتەر و میترا بێ. مناڵ هەواڵ دەگەیەنێ کە مێهر/خۆر دەرکەوتوە و هەراوی و فرەیی هاتوە. کۆمەڵێک خۆز بە دڵی ئەندامانی بنەماڵە دەخوازێ و داوا دەکا مزگێنیەکەیان بۆ بخەنە بن تاوەکە...
وەک دەزانین پیتی "ل" لە ئاڤێستایی و لە کەوندا نەبووە و بەرهەمی گەشەسەندنی پیتی "ر/ڕ"یە. هەروەها دەکرێ دەربڕینەکە بۆ دەربڕینێکی مناڵانە بگەڕێنینەوە کە پیتی "ر" لە سەر زاریان بۆ پیتی "ل" دەگۆڕدرێ. "هەتەرێ مەتەرێ" لە حاند "هەلاوە مەلاوە" هی مناڵانی باوخۆشتر و تازە لاوانە.
هـــــــــــــــــــــەتەرێ مەتەرێ
شتێکمان بۆ بخەنە بن چەپەرێ
یان
هـــــــــــــــــــــەتەرێ مەتەرێ
شتێکمان بۆ باوێنە بن چەپەرێ
یان
هــــەتەرێ مـــەتەرێ
نەورۆزە وەرنە دەرێ
نەورۆزانەمــان دەرێ
یان
هەتەرێ و مــــــــــــــــەتەرێ
سەری ئاواڵم بە قوونی کەرێ
شتێکم بۆ باوێنە بەر چەپەرێ
ئەوانەی سەرەوە جۆرەکانی ئەو تێکستە منداڵانەیە کە ئەمن لە بیرم ماوە. رەنگە بە درێژایی زەمان تێکستەکە ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتبێ و هێندێک جار لەوە درێژتر بووبێ. بەڵام ئەوەی کە لە هەمواندا وەک خۆی ماوەتەوە دوو وشەی "هەتەرێ" و "مەتەرێ"یە. دوو وشە کە هیندە باو و هیندە لە سەر زاران سووک و خۆشن، رەنگە کەم کەس بیری لە مانایان کردبێتەوە. بەڵام بۆ من پرسیارن و لە بیرکردنەوەیەکیش دا هاتمە سەر ئەو باوەڕە کە نەریتەکە و وشەکەش رەگی لە ئایینی کۆنی کوردان واتە میترائیسم دایە.
بە پێچەوانەی ئەوەی کە دەگۆترێ، زەرتۆشتیش وەک زۆربەی ئەو پێغەمبەرانەی لە ناو خەڵکانی دانیشتوی کوردستانەوە سەریان هەڵدا، لە ناو هۆز و نەتەوەکەی خۆیدا پێشوازی لێ نەکرا. ریها (روحا، ئورفا) بە شاری پێغەمبەران ناسراوە. پێغەمبەران گەلێک جار لە کوردستانەوە هەوڵیان دا جێگەو پێگەیەک بۆ خۆیان بکەنەوە بەڵام کوردەکان هەر وەک ئێستا، لە سەر ئایین رژد بوون و بە ئاسانی ئامادە نەبوون ئایینێکی نوێ وەرگرن. ئیبراهیم کورەی ئاگری بۆ نێڵ درا و ناچار بوو لە ئورفاوە هەڵوەدا بێ و بە واتایەک لە دەشتی عەرەبستان گیرسایەوە. زەرتوشتیش هەر بەو شێوەیە شار بەدەر کرا و رووی لە خەڵک و زێدی خۆی تارێندرا. بۆخۆی دەڵێ کە "کاوی"ەکان، "کەرپان"ەکان و "ئوسیج"ەکان وەک پێشەوایانی ئایینی بەرەوڕووی بوونەوەو شاربەدەریان کرد.
نیشانەکانیش لە کوردستان ئەوەمان پێ ناڵێن کە زەردەشت و ئایینەکەی پێگەیەکی هەراوی لە ناو خەڵکی کوردستاندا هەبووبێ. تەنانەت ئەگەر ئاورگەکانیش تایبەت بە ئایینی زەردەشتی بزانین، دەبینین کە تەنیا لە بەشی رۆژهەڵات و تا رادەیەک باشووری کوردستاندا شوێنەواریان هەبووە و تا بەرەو باکوورتر هەڵکشێین، ئاسەواریان کەمتر دەبێ و تەنانەت جوقەواریان لێ دەبڕێ. بەرامبەر بەوە شوێنەواری ئایینی میترایی و میترائیسم لە کوردستاندا گەلێک زیاترە. ئەو ئایینانەش کە لە سەردەمە کەوناراکانەوە تا ئەمڕۆ کەم و زۆر لە کوردستاندا درێژە بە ژیانی خۆیان دەدەن، نیزیکایەتیەکی کەمتریان لە زەردەشتی و خزمایەتی زیاتریان لە گەڵ میترائیسم هەیە. بەوەش پێم وایە ئایینی کوردان پێش لە ئیسلام، میترائیسم بووە. کە باسیش بێتە سەر نەورۆز و داب و نەریتەکانی، ئەوا زۆربەیان لە گەڵ ئەم ئایینە تەبان و یەک دەگرنەوە. بۆ وێنە گرینگی خۆر یان رۆژ لە ئایینی میترائیسم و دەرکەوتنی خۆر لە نەورۆز یان نەورووژ دا، تەنانەت گرینگیی ئاگر کە زەردەشت لە میترائیسمەوە وەریگرت، سفرەی حەوسین و گرینگی ژمارەی حەوت لە حەوت نهۆمی ئاسمان و حەوت پلەی ئایینی لە میتراییدا، حەوت جار شوشتنەوە بۆ پاک بوونەوە(هەفتاو، حەوتاو)، حەوت رۆژی هەفتە و.. نیشانەکانی ئایینی میترایین کە لە کوردستاندا بە لێشاو ماونەتەوە.
بێمەوە سەر باسی "هەتەرێ مەتەرێ" و پێوەندی ئەم دوو وشەیە بە ئایینی میترا کە ئایینی کۆنی دانیشتوانی زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس بووە. لەم هۆنراوەیەدا مناڵ هەواڵێکی خۆش بە بەردەنگەکەی دەدا و بەرامبەر بە گەیاندنی ئەم هەواڵە خۆشەش داوای مزگێنی لێ دەکا. ئەوەش ناتوانێ شتێک بێ بەدەر لە دیاردەی دەرکەوتنی خۆر پاش زستانی درێژ و سەخڵەت. بۆیەش من پێم وایە هۆنراوەکە لە بنەڕەتدا ئاوا بووە:
هاتە ڕێ مـــــــــــــــــــــــەتەرێ
شتێکمان بۆ باوێنە بن چەپەرێ
یان
هاتە دەرێ مـــــــــــــــــــەتەرێشتێکمان بۆ باوێنە بن چەپەرێ
نیشانەی مەتەر/مێهر/مێر/میترا لە ئایینی میترائیسم دا خۆرە. تا ئاستێک کە پێرەوانی ئەم ئایینە بە خۆرپەرست ناودێر کراون.
رەنگە ئەم بۆچوونە لە تێکستی "هەلاوە مەلاوە"شدا خۆی مەڵاس دابێ:
هـــەراوە، مـــــــــــــەهراوە
بەشـــی من لەو ماڵەدا ماوە
شتێکمان بۆ باوێنە بن تاوە
خوایە کچتان بە بووک بێو
کــــــــــــورتان ببێ بە زاوا
هەراو واتە کرانەوە و فرەیی کە ئەوەش لە نەورۆز و هاتنی وەرزی بەهار دا هەیە. "مەهراو" دەکرێ شێوەیەکی دیکەی وشەی مێهر/مەهرا/ مێر/ مەتەر و میترا بێ. مناڵ هەواڵ دەگەیەنێ کە مێهر/خۆر دەرکەوتوە و هەراوی و فرەیی هاتوە. کۆمەڵێک خۆز بە دڵی ئەندامانی بنەماڵە دەخوازێ و داوا دەکا مزگێنیەکەیان بۆ بخەنە بن تاوەکە...
وەک دەزانین پیتی "ل" لە ئاڤێستایی و لە کەوندا نەبووە و بەرهەمی گەشەسەندنی پیتی "ر/ڕ"یە. هەروەها دەکرێ دەربڕینەکە بۆ دەربڕینێکی مناڵانە بگەڕێنینەوە کە پیتی "ر" لە سەر زاریان بۆ پیتی "ل" دەگۆڕدرێ. "هەتەرێ مەتەرێ" لە حاند "هەلاوە مەلاوە" هی مناڵانی باوخۆشتر و تازە لاوانە.