۱۰/۰۷/۱۳۹۴

تێکستی سەر بەردەنووسراوەکەی قەڵایچیی بۆکان


هەر کەسێ ئەم بەردەنووسراوە لابەرێ
لە شەڕدا بێ یان بە ئاشتی
هەر چی بەڵای سەر دنیایە
بە سەر وڵاتی‌ ئەو شایەدا ببارێ و 

لە خۆی نەبینێ چ خێر و بێرە

بکەوێتە بەر نەفرەتی خودایان و
لۆمەی خاڵدی لە سەر بێ
کە ئەوەتانێ ماڵی لە "زێتێر"ە
حەوت مانگای تازە زاو
شیر بە گوێلکێکی بدەن‌و
بە هەموان نەیکەنەوە تێرە
حەوت ژن نان بە تەندوورێکیەوە بدەن‌و
لێی دەرنەهێنن تاقە یەک کوللێرە
دووکەڵی ئاورو دەنگی ئاش بە وڵاتی‌دا نەگەڕێ‌ و
خاکی ببێ بە شۆرەکات و گڵە سوێرە
ئەو شایەی لە سەر ئەم بەردەنووسراوە بنووسێتەوە دێڕە
"هەدا(د)" و "خاڵدی" تەختی لێ وەرگەڕێنن‌و
هەداد وڵاتی پڕ کا لە تۆفان و باهۆڕە

بابەتی نوێ:

بۆچی دوا پێنج‌شەممەی ساڵ ڕۆژی سەردانی گڵکۆی ئازیزانە

  لەنێو کۆمەڵگەی کورد و ئێرانییەکانیشدا باوە کە بەتایبەت ئێوارەی ڕۆژانی پێنج‌شەممە سەردانی وێنەی کێلێک لە لوڕستان گڵکۆی مردووەکانیان دەکەن و...