نه‌ورۆز جێژنی سه‌ری ساڵی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌یه که به درێژایی مێژوو له سه‌ر فه‌لاتی ئێران نیشته‌جێ بوون. گه‌لی کوردیش یه‌کێک له‌م گه‌لانه‌یه که ئه‌م ڕۆژه به رۆژێکی مێژوویی خۆی ده‌زانێ. به‌ڵام نه‌ورۆز بۆ کوردان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش وایان کردووه که ئه‌م جێژنه ببێ به به‌شێک له که‌لتوری کوردان له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا بژین. ئه‌گه‌ر له لای نه‌ته‌وه‌کانی تر بۆ وێنه فارس، نه‌ورۆز بریتی بێ له راخستنی سفره‌ی حه‌وت سین و هێلکه سوور کردن و قورعان خوێندن، بۆ گه‌لی کورد له هه‌مووان گرینگتر و پیرۆزتر، هه‌ڵکردنی ئاگری نه‌ورۆز و کۆبوونه‌وه و هه‌ڵپه‌ڕکێ به ده‌وری ئاگره‌که‌یه. ئه‌وه‌ش وایکردووه که له‌م ڕۆژه مێژووییه‌دا کوردان پتر خۆیان بناسن و یه‌کتریان خۆشتر بووێ و یه‌کگرتووتر بن. هه‌روه‌ها ئاگری نه‌ورۆز کێشانی سنوورێکه به ده‌وری ئه‌و گه‌له و له‌م ڕۆژه‌دا کوردان به هه‌ڵکردنی ئاگر و شایی و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ به ده‌وریدا، به ده‌ر و جیرانان ده‌ڵێن که ئێمه‌ش گه‌لێکین و خاوه‌نی که‌لتووری سه‌ربه‌خۆین و نه تورکین و نه فارس و نه عاره‌و.نه‌ورۆز هیچ مۆرکێکی ئایینی پێوه نییه. پیرۆزی ئاگر راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه‌یه که له ناوچه‌یه‌کی سارد و شاخاویدا ده‌ژین و زستانێکی سارد و سه‌خت و درێژ تێپه‌ڕ ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا، لایه‌نێکی پۆزه‌تیڤه بۆ خه‌باتی گه‌لێک که سه‌دان ساڵه له لایه‌ن ئایینی ئیسلامه‌وه ده‌چه‌وسێته‌وه و ناراسته‌وخۆ به‌ربه‌ستێک بۆ ئه‌م ئایینه داده‌نێ.ئه‌گه‌ر رۆژی نه‌ورۆز له سروشتدا ،دانانی خاڵی کۆتاییه بۆ تێپه‌ڕبوونی زستان و ده‌سپێکه بۆ بووژانه‌وه‌ی سروشت، بۆ گه‌لی ئێمه، لانیکه‌م له سه‌ت ساڵی ڕابردوودا ، هۆکارێک بووه بۆ به‌رخودان و وه‌رگه‌ڕانه‌وه له ڕووی زاڵماندا. زاڵمانیش هه‌میشه له‌م ڕۆژه ترساون و چی‌یان له ده‌ست هاتبێ، بۆ قه‌ڵاچۆ کردن و کوشتنی روحی به‌ربه‌ره‌کانی له گیانی ئه‌م گه‌له‌دا، درێغیان نه‌کردووه. گه‌لێک رووداوی تاڵ و شیرن که له به‌ره به‌ری نه‌ورۆزدا یا خود دوای نه‌ورۆز ، به چه‌ند رۆژ جیاوازییه‌وه، وه‌ک له سێداره‌دانی پێشه‌وای مه‌زنی گه‌لی کورد و هاوڕێیانی له 10ی خاکه‌لێوه(1946)- کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له 26ی ڕه‌شه‌ممه(1988)- نه‌ورۆزی خوێناوی شاری سنه1358 (1979)- گیرانی شاری که‌رکووک1991- مه‌زلوم دۆغان و حه‌سه‌نی علی خه‌نجه‌ر و زۆر کهسیتر که له زینداندا به جه‌سته‌ی خۆیان ئاگری نه‌ورۆزیان به‌رز ڕاگرت و کاره‌ساتی ساڵێک له‌مه‌وبه‌ری شاری قامیشلوو و زۆر رووداویتر شایه‌تی ئه‌م قسانه‌ن.به‌و هیوایه‌ی نه‌ورۆزی داهاتوو، رۆژی ئازادی گه‌له‌که‌مان له ژێر ده‌سته‌یی بێ.
۱/۰۲/۱۳۸۴
ئاگری نه‌ورۆز
نه‌ورۆز جێژنی سه‌ری ساڵی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌یه که به درێژایی مێژوو له سه‌ر فه‌لاتی ئێران نیشته‌جێ بوون. گه‌لی کوردیش یه‌کێک له‌م گه‌لانه‌یه که ئه‌م ڕۆژه به رۆژێکی مێژوویی خۆی ده‌زانێ. به‌ڵام نه‌ورۆز بۆ کوردان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش وایان کردووه که ئه‌م جێژنه ببێ به به‌شێک له که‌لتوری کوردان له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا بژین. ئه‌گه‌ر له لای نه‌ته‌وه‌کانی تر بۆ وێنه فارس، نه‌ورۆز بریتی بێ له راخستنی سفره‌ی حه‌وت سین و هێلکه سوور کردن و قورعان خوێندن، بۆ گه‌لی کورد له هه‌مووان گرینگتر و پیرۆزتر، هه‌ڵکردنی ئاگری نه‌ورۆز و کۆبوونه‌وه و هه‌ڵپه‌ڕکێ به ده‌وری ئاگره‌که‌یه. ئه‌وه‌ش وایکردووه که له‌م ڕۆژه مێژووییه‌دا کوردان پتر خۆیان بناسن و یه‌کتریان خۆشتر بووێ و یه‌کگرتووتر بن. هه‌روه‌ها ئاگری نه‌ورۆز کێشانی سنوورێکه به ده‌وری ئه‌و گه‌له و له‌م ڕۆژه‌دا کوردان به هه‌ڵکردنی ئاگر و شایی و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ به ده‌وریدا، به ده‌ر و جیرانان ده‌ڵێن که ئێمه‌ش گه‌لێکین و خاوه‌نی که‌لتووری سه‌ربه‌خۆین و نه تورکین و نه فارس و نه عاره‌و.نه‌ورۆز هیچ مۆرکێکی ئایینی پێوه نییه. پیرۆزی ئاگر راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه‌یه که له ناوچه‌یه‌کی سارد و شاخاویدا ده‌ژین و زستانێکی سارد و سه‌خت و درێژ تێپه‌ڕ ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا، لایه‌نێکی پۆزه‌تیڤه بۆ خه‌باتی گه‌لێک که سه‌دان ساڵه له لایه‌ن ئایینی ئیسلامه‌وه ده‌چه‌وسێته‌وه و ناراسته‌وخۆ به‌ربه‌ستێک بۆ ئه‌م ئایینه داده‌نێ.ئه‌گه‌ر رۆژی نه‌ورۆز له سروشتدا ،دانانی خاڵی کۆتاییه بۆ تێپه‌ڕبوونی زستان و ده‌سپێکه بۆ بووژانه‌وه‌ی سروشت، بۆ گه‌لی ئێمه، لانیکه‌م له سه‌ت ساڵی ڕابردوودا ، هۆکارێک بووه بۆ به‌رخودان و وه‌رگه‌ڕانه‌وه له ڕووی زاڵماندا. زاڵمانیش هه‌میشه له‌م ڕۆژه ترساون و چی‌یان له ده‌ست هاتبێ، بۆ قه‌ڵاچۆ کردن و کوشتنی روحی به‌ربه‌ره‌کانی له گیانی ئه‌م گه‌له‌دا، درێغیان نه‌کردووه. گه‌لێک رووداوی تاڵ و شیرن که له به‌ره به‌ری نه‌ورۆزدا یا خود دوای نه‌ورۆز ، به چه‌ند رۆژ جیاوازییه‌وه، وه‌ک له سێداره‌دانی پێشه‌وای مه‌زنی گه‌لی کورد و هاوڕێیانی له 10ی خاکه‌لێوه(1946)- کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له 26ی ڕه‌شه‌ممه(1988)- نه‌ورۆزی خوێناوی شاری سنه1358 (1979)- گیرانی شاری که‌رکووک1991- مه‌زلوم دۆغان و حه‌سه‌نی علی خه‌نجه‌ر و زۆر کهسیتر که له زینداندا به جه‌سته‌ی خۆیان ئاگری نه‌ورۆزیان به‌رز ڕاگرت و کاره‌ساتی ساڵێک له‌مه‌وبه‌ری شاری قامیشلوو و زۆر رووداویتر شایه‌تی ئه‌م قسانه‌ن.به‌و هیوایه‌ی نه‌ورۆزی داهاتوو، رۆژی ئازادی گه‌له‌که‌مان له ژێر ده‌سته‌یی بێ.
۲/۲۷/۱۳۸۳
شێخ ڕەزا و سێ شێعر بۆ یەک کەڵەشێر
كهڵهشێـرێ به "ڕه‌زا"
لازمه كرماشانی
زیره‌ك و چابوك و دم گه‌رم و دڕ و شــهڕانی
كهڵهشێرێ كه قه‌پی گرت له بناگوێی كه‌ڵه‌شێر
پڕ به ده‌م بیپچڕی؛ وه‌ك سه‌گی هــهورامانی
كهڵهشێرێ كه ئه‌گه‌ر شێری نه‌ڕی بێته مه‌ساف
ڕایڕفێنێ به شـهقێ ، میسلی كه‌ری تاڵانی
بۆ حه‌واڵه‌ی دوبری ئه‌و كه‌سه خۆم ئه‌یزانم؛
دوو گونی پێوه هه‌بێ، وه‌ك دوو جه‌ڕه‌ی له‌یلانی
به درێژی وه‌كوو مه‌ولان بهگهكهی میری به‌یات
به جهسامهت وه‌كـوو كوێخا زله‌كه‌ی بێبانی
جنسی خۆی جووته مریشكێ به‌ری حه‌مله‌ی بگرێ
نهكـوو سوێی بێته‌وه بێچاره لەبه‌ر بێ گانی
ئه‌ی نهقیبزاده بنێره كه‌ڵه‌شێرێكی وه‌ها
بۆ "ڕه‌زا"كه‌ی سه‌گه‌كه‌ی قاپییه‌كه‌ی گه‌یلانی
(2)
له شێعری دووهه‌مدا وا دەردەکەوێ کە نهقیبزادەی ده‌ستقوچاو نە کەڵەشێری بۆ دەنێرێ
و نە دوو مریشکەکە. بەو جۆرە شێخ شێعرەکەی بە خۆڕایی دەچێ. به‌ڵام "حه‌سه‌ن
ئاغای كوڕی مه‌حمود ئاغای كۆیه" کە چیرۆکی ئەو بێ بەڵێنیەی نەقیبزادە ده‌بیسێته‌وه،
بڕیار ده‌دا كه‌ڵه‌شێرێكی بۆ بنێرێ. به‌ر له وه‌ی حه‌سه‌ناغا كه‌ڵه‌شێره‌كه بنێرێ،
هه‌واڵه‌كه و ته‌نانه‌ت تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌ڵه‌شێری گۆرین به گوێی شێخ ڕه‌زا
ده‌گاته‌وه. شێخ‌یش به شێعرێك هەم پێشوازی له‌و بەڵێنەی حه‌سه‌ناغا ده‌كا و هەمیش
هەڵدەکوتێتە سەر نەقیبزادەی بێ بەڵێن. لە سۆنگەی حەسەناغادا تەنانەت پەسنی سه‌خاوه‌تی
كۆییان لەبەرابەر دەستقوچاویی شارەکانی دیکەدا ده‌كا. ئەمجاریش بەختی خۆی تاقی
دەکاتەوە کە بەڵکو وێڕای کەڵەشێر دوو مریشکیشی دەست بکەوێ. پێشی ده‌ڵێ كه بێ هه‌واڵ
نیم له‌وه‌ی ئه‌و كهڵهشێرهی كه بۆم ده‌نێری، لاچاوێكی كوێره، به‌ڵام دیاری تۆیه
و شوكری ده‌كه‌م. به‌وه‌ڕا دیاره كه شێخ زیاتر پێویستی به مریشکی هێلکەکەر بووه تا
كه‌ڵه‌شێری شه‌ڕێ. ئاخر كهڵهشێرێک كه چاوێكی كوێر زەحمەتە کەلکی شەڕەکەڵەبابی
پێوە مابێ:
ئه‌و به هه‌ڵمه‌ت كه‌ڵه‌شێره،
به هه‌یبه‌ت شێره
كه‌ره‌مت كردووه بیستوومه ، ده‌سا بینێره
دوو مریشكیشی له گه‌ڵ ده، كه فریشكی نه‌كه‌وێ
خه‌رتی چه‌ند ساڵه‌یه، هه‌ڵبه‌ت بهمریشكان فێره
باره‌كه‌ڵڵا حه‌سه‌ناغای كوڕی مه‌حموودئاغا
كه‌فی فهییازه ، دڵی واسعــه ، چاوی تـێره
نه‌وه‌كوو شاری سوله‌یمانیه كـۆیه بهكهرهم
نه‌وه‌كوو تاوق و كه‌ركووكه، نه‌وه‌ك هه‌ولێره
ئه‌و هه‌موو شێعره كه ناردم، كه‌ڵه‌شێرێكی نه‌نارد
جه‌ددی ئه‌علایه، نهقیبزادهیه، خۆی بێخێره
دۆستان! ئه‌م كه‌ڵه‌شێره وه‌كوو ته‌عریفی ده‌كه‌ن
بۆ ڕه‌زا لازمه ، ئه‌م نێرهكهیه ، ئه‌و نێـــره
هه‌دیه‌یه‌ك گه‌ر له ته‌ره‌ف دۆسته‌وه بێ شوكری ده‌كه‌م
پێی ڕه‌زامه‌ندم ئه‌گه‌رچی ته‌ره‌فێكی كوێــــره
قافیه‌ی ته‌نگ نه‌زیری مـــهكه شاعیر ، زینهار
ئه‌وی له‌م قافیه بۆت ماوه‌ته‌وه هه‌ر کێـرە
(3)
له شێعری سێهه‌مدا وا دەردەکەوێ کە حه‌سه‌ناغا كهڵهشێرهكەی ناردووە و و دوو
مریشكیشی لەگەڵ خستووە. به‌ڵام له به‌ختی به‌دی شێخ ، هەرسێ له رێدا نه‌خۆش ده‌كه‌ون.
مریشكه‌كان له رێگادا ده‌مرن و كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ش دوای گەیشتن، به قه‌ولی شێخ ئه‌مری
خوا به جێ دێنێ.
ئه‌و به‌شه كه چوارینه شێعرێكه، شینێكی كورته بۆ كه‌ڵه‌شێره‌كه و ئاگادار
کردنەوەی حەسەناغا لە مەرگی کەڵەشێر و دوو مریشکەکە:
ئه‌و مریشك و كه‌ڵه
شــــــێرهی كه وتم بینێره
دووی له رێ مرد و یه‌كێكی به نه‌خۆشی لێره
شه‌و هه‌موو ده‌س به دوعا بووین، له‌وه‌ختی سه‌حه‌را
كه‌ڵه‌شێر ئه‌مری خودای كرد و وتم: وای شێره!
۲/۲۴/۱۳۸۳
سه‌رده‌می پێوه‌ندیه‌كان و ئەرکی حیزبه‌كانی رۆژهەڵات
حیزب مرۆڤ نییه كه له سی ساڵیدا كه‌چه‌ڵ بێ و له چل ساڵیدا سه‌ری سپی بێ و له شێست ساڵی به‌دواوه‌ش پیر بێ و چاوه‌روانی مردن بكا، به‌ڵكو پێكهاته‌یه‌كه له مرۆڤه جۆرا و جۆره‌كان به ته‌مه‌نی جۆرا و جۆره‌وه. گرینگ نییه كه فڵان حیزب چه‌ند ساڵی ته‌مه‌ن بێ، به‌ڵكو ئه‌مه گرینگه كه ئه‌و حیزبه تا چ راده‌یه‌ك توانایی راكێشان و راگرتنی هێزی تازه‌ی هه‌یه.
۲/۱۰/۱۳۸۳
ڕۆژنامه‌ی دیواری
رۆژانی ساڵهاتی دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامی ئامادە و هەڵداوەسرا. ئەو ڕۆژانەی حكوومه‌ت ناوی نابوو" ده‌هه‌ی فه‌جر" و قوتابیانیش هه‌ر له سه‌ر ئه‌و وه‌زنە ناویان نابوو "ده‌هه‌ی زه‌جر". ئەوەندەی لە بیرم بێ، قوتابییە نووسەرەکان لەپێشدا خۆیان ناونووس دەکرد و پاشان بەسەر چەند گروپدا دابەش دەکران یان هەر پۆلەی دەستەی نووسەرانی خۆی هەبوو و ڕۆژنامەی دیواریی خۆی بە جیا دادەڕشت. دوای ئامادەکردن، هەر کام لەو گروپانە رۆژنامەی دیواریی خۆیان بە دیوارەوە دادەکوتا و لێژنەیەکیش کە نازانم چۆن دیاری دەکرا و لە کوێوە دەهات، وەک کێبەرکێ لە نێوان ئەو گروپانەدا. باشترینەکانی بە زەوقی خۆی، خەڵات دەکرد. کە ڕۆژنامەکان بە دیوارەوە هەڵدەواسران کەمتر قوتابییەک هەبوو دە نووسراوەکانی ناو رۆژنامە دیواریەکە بنووسێ و خۆی بە خوێندنەوەی وردە خەتەکانیانەوە ماندوو بکا. بابەتەکان زیاتر هەر پێداهەڵگوتن بە کۆماری ئیسلامی و ٢٢ی ڕێبەندان و ئەو شتانە بوو کە هیچ سەرنجڕاکێشییەکیان بۆ خوێنەر نەبوو. زیاتر کاریکاتۆرەکانیان سەرنجی رادەکێشا کە زۆربەی ئەوانەش هەر کاریکاتۆری "عەمو سام" بوون بە کڵاوە لێودارە قیتەکەیەوە.
لە پێشمه‌رگایه‌تی جارێکی دیکە تووشی رۆژنامەی دیواری بوومەوە. ئەمجار موسابقە و کێبەرکێ و خەڵات و ئەو جۆرە شتانە لە ئارادا نەبوو. تەنیا له دۆخی ده‌س نه‌رۆیشتووییدا، چه‌ند گه‌نجێكی ئه‌ده‌ب دۆست، به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان و هه‌ڤاڵانیان وەک رۆژنامەی دیواری بە دیواری ساڵۆنی نانخواردن هەڵدەواسی و پێشانی هاورێكانیان ده‌دا. لەوێ هەم بابەتەکان جۆراوجۆریی زیاتریان تێدا بوو، هەم ناوەرۆکیان خۆماڵیتر بوو و هەمیش کات بۆ خوێندنەوەیان زیاتر بوو. بۆیە زۆرتر دەخوێندرانەوە. ئەم ڕۆژنامە دیوارییانە پێشتر بە شێوەی چاپکراو لە زۆربەی کۆمیتەی شارستانەکان هەبوون بەڵام دواتر کە کۆمیتەکان لەباری دارایی و بەڕێوەبەرییەوە ئەو دەستڕۆیشتوویی و دەسەڵاتەیان کەم ببۆوە، کرابوون بە ڕۆژنامەی دیواری. هەر بۆیە ڕۆژنامە دیوارییەکان ناوی کلاسیکی خۆیان پاراستبوو؛ لە کۆمیتەی بۆکان ناوی بەیان، لە سەردەشت ناوی گیاڕەنگ، لە مەریوان زرێبار و.. . ئەم گۆڤارانە کە دواتر ببوون بە ڕۆژنامەی دیواری و لە سەردەمی ئینترنێتیشدا هێندێکیان کراون بە ناوی سایت و ماڵپەڕ، توانیان زۆر نوێقەڵەمی پێشمەرگانە پەروەردە بکەن و پێبگەیەنن.
له سه‌ر شان كۆته بۆری خۆت وه‌لابه
ده‌س ده كه‌وگیر، دره‌نگه، پیاوی چابه
زگ و زار هه‌رچی بوو قوربانـی تۆ بوو
به‌سه ئیدی، چێ ئه‌م چێشته خرابه
بڵا به‌و ئاوره بنكــــــــڕ نه‌سووتــــــێ
به مه‌رگی من سه‌ری دۆڵمه‌ت وه‌لابه
له به‌ر تیژی پیواز فرمێسكی چـــاوم
گوڵاوی ڕووته، هه‌م خوونابی نابـــه
ئه‌گه‌رچی هێلكه‌یه؛ هه‌ر شه‌وق و زه‌وقه
ئه‌گه‌رچی دۆڵمه‌یه؛ عه‌ینی كه‌بابـه
به ناڵینی زگی قرچاوی برســــــــــی
هه‌موو هه‌ر نه‌غمه‌یی چه‌نگ و روبابه
گوتم؛ با قیمه‌تی وه‌سڵم به دڵ بێ
به كه‌وگیرێك له‌و برینجه‌ی ره‌زا به
كه‌چی فه‌رمووی دڵت نه‌شكێ برالـه
ئه‌وه سامیه‌یه، ده‌نكێكیش حیسابــه
۲/۰۷/۱۳۸۳
هه‌ڕه‌شه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر ئێران له نیو سه‌ده‌ی رابردوودا
ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن له عێراق هه‌میشه بۆ سه‌ر ئێران هه‌ڕه‌شه بووه و هێرشی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر عێراق بوو به هۆی گیرانی سه‌دام حوسێنی كۆنه دوژمنی ئێران و بكووژی سه‌دان هه‌زار سه‌ربازی و خه‌ڵكی بێ تاوانی ئه‌و وڵاته و هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شیعه‌ی عێراق وپهنادهر و به‌خێوكه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، به‌ڵام به هیچ جۆر بوونی ئه‌وان بۆ مه‌لاكانی ئێران له بوونی سه‌دام باشتر نییه، چونكه ؛ 1--- سه‌دام ئه‌و كاته‌ی كه له‌و په‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دابوو و له لایه‌ن هه‌مو زلهێزه‌كانی دونیا و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه به هه‌مو جۆرێك پشتیوانی لێده‌كرا، نه‌یتوانی بستێك خاكی ئێران بۆ خۆی گل داته‌وه2---- سه‌دام به‌ری به" مرجعیت شیعه" له عێراق و به تایبه‌ت نه‌جه‌ف كه پاكترین شوێنی ئایینی شیعه‌كانه گرتبوو، به جۆرێك كه ده‌نگیان به هیچ كوێ نه‌ده‌گه‌یی. گه‌لێكی لێ كوشتبوون كه مرجعیت له قوم كردبوونی به كه‌ره‌سه‌ی پروپاگه‌نده و دروشم دان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی هه‌ستی شیعه‌گه‌ری له ناو خه‌ڵكدا. " مرجعیت" له قوم خۆی به نوێنه‌ری هه‌مو شیعه له جیهان داده‌نا، به‌ڵام ئێستا ورده ورده ئه‌و" مرجعیت" ه بۆ شیعه‌كان كه‌وتۆته ژێر ره‌خنه و پرسیاره‌وه‌و شیعه‌كانی ئێران هه‌ست به بوونی مه‌رجه‌عێكی گه‌وره‌تر له شوێنێكی "مقدس"تر له هی خۆیان ده‌كه‌ن. رۆژانه هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شیعه له ئێرانه‌وه به ئاشكرا و به قاچاخ بۆ زیاره‌ت روو ده عێراق ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌و رێیه‌دا گیان ده‌ده‌ن. مه‌لاكانی ئێران ده‌یانویست ئیمام ره‌زا له مهشهد و حه‌زره‌تی مه‌عسوومه له قوم ببن به رووگه‌ی سه‌ره‌كی موسوڵمانانی شیعه تا هه‌م له بواری ئابوورییه‌وه قازانهكهی بخۆن و هه‌م له بواری سیاسییه‌وه باشتر ده‌ستیان پێیان رابگا به‌ڵام ئێستا ئه‌وان روو له نه‌جه‌ف و گۆری عه‌لی ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌رای ئه‌وانه به بڕوای من به‌شێكی ئه‌و حه‌ساسییه‌ته ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مێژووی لانی كه‌م ئه‌و په‌نجا ساڵه‌ی دوایی كه عێراق هه‌میشه راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ شوێنی به سه‌ر رووداوه‌كانی نێوخۆی ئێران‌دا هه‌بووه و مه‌كۆی نه‌یارانی ده‌وڵه‌ته ناوه‌ندییه‌كانی ئێران بووه، به جۆرێك كه هیچ كام له دراوسێكانی دیكه‌ی ئێران ئه‌و رۆڵه‌یان نه‌بووه، كه من سه‌رپێیی ئاماژه به هێندێكیان ده‌كه‌م؛
---- له كووده‌تای 28 ی گه‌لاوێژی 1332(1953) دا كاتێك موسه‌دیق ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرت، شا له ئێران هه‌ڵات و یه‌كه‌م مه‌نزڵیشی به‌غدا بوو. هه‌ڵبه‌ت دواتر چوو بۆ رۆم. به‌ڵام هه‌ر له عێراقه‌وه به پێی پلانێكی دارێژراوی رێكخراوی "سیا" گه‌رایه‌وه بۆ ئێران. باشه بزانین كه ئه‌و كاتیش كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوون.
---- وه‌ده‌رنانی خومه‌ینی له ئێران به هۆی دژایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌و ریفۆرمه‌ی كه شا ناوی نابوو شۆرشی شا و خه‌ڵك یان دابه‌ش كردنی زه‌وی و زار1963. هه‌ڵبه‌ت خومه‌ینی سه‌ره‌تا بۆ توركیا دوورخرایه‌وه به‌ڵام دواتر چوو بۆ عێراق و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵان له وێڕا رێبه‌ری لایه‌نگرانی خۆی له ناوخۆی ئێران ده‌كرد.
---- هێرشی له‌شكری عێراق بۆ سه‌ر ئێران 1980.دوای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی له ئێران، هه‌موو زلهێزه‌كانی جیهان به گشتی كه‌وتنه یارمه‌تیدان و ته‌یار كردنی سه‌دام حوسێن بۆ هێرش بردنه سه‌ر ئێران به مه‌به‌ستی لاواز كردنی هه‌رچی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاكان له ئێران. له ئاكامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌گه‌رچی هیچ كام له وڵاتانی به‌ره‌ی شه‌ڕی پێ نه‌شكا، به‌ڵام هه‌ردوكیانی به ته‌واوی لاواز كرد و ئابووری هه‌ردو لاشی تووشی قه‌یران كرد. هه‌ر له ئاكامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا عێراق به‌م رۆژه گه‌یی و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هێشتا له ژێر قه‌رزه‌كانی دا پشتی راست نه‌كردۆته‌وه.
بێجگه له‌وانه عێراق له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌میشه مه‌كۆی ئوپوزیسیۆنی ئێران بووه. به درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو كوردوستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عێراق شوێنی په‌ره‌گرتنی شۆرشه‌كانی كوردی ژێر چه‌پۆكه‌ی ئێران بووه و له یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بێ به‌ش نه‌بوون، ئه‌گه‌رچی گه‌لێك جار كه‌وتوونه‌ته به‌ر سات و سه‌ودای ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و تاران.
هه‌روه‌ها رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵكی ئێران كه به‌ر له هێرشی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر عێراق، به بێ له به‌ر چاوگرتنی هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌كانی، گه‌وره‌ترین هێزی ئوپوزیسیۆنی ئێرانی بوو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌وته به‌ر رق و تووڕه‌یی رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی(1981؟) به هه‌زاران كه‌سیان له خاكی عێراق دا گیرسانه‌وه و تا كاتی رووخانی حكوومه‌تی به‌عس له عێراق(به‌هاری2003) به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پشتیوانی ده‌كران و له بواری چه‌كدارییه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بوون.
ئه‌مانه‌و گه‌لێك رووداوی ئاشكرا نه‌كراو و پلانی دارێژراو و جێ به جێ نه‌كراو له خاكی عێراقه‌وه بۆ سه‌ر ئێران، ره‌نگبێ مه‌لاكانی تووشی ئه‌و دڵه راوكهیه كردبێ كه؛ وێده‌چێ ئه‌مجاره‌ش ڕه‌شه‌با هه‌ر له رۆژئاواوه هه‌ڵبكا و عێراقی ئه‌مجاره پتر له پێشوو ببێته‌وه به مه‌كۆی پلان و پیلان به دژی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان. به‌ڵام ئاخۆ ئه‌مجاره‌یان عێراق ده‌بێ به بنكه‌ی" سیا" بۆ وه‌گه‌ڕ خستنی مۆره‌كانی خۆی بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات له ئێران یاخود ده‌بێ به مه‌كۆی ئوپوزیسیۆنی ئازادیخواز و دیموكرات وبه سه‌رنجدان به چه‌سباندنی هه‌نگاوێك له مافه‌كانی به‌شێك له گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تێكی فیدراڵ دا تین ده‌داته‌وه به خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورد له به‌شه‌كانی تری كوردوستان؟
۳/۲۸/۱۳۷۷
چەند وردیلە شێعر
جاران بسکت
لکی شۆڕی شۆڕەبی بوو
کە دەهاتم
لەژێر سێبەری ئەودا دەحەسامەوە
بەڵام ئێستا
لەسەر ڕنوو بەفری ساردی ئەمساڵەوە
بسکەکانت گوڵە گەنمن
کەروێشکەیانە بە شنەی شەماڵەوە
لە فۆلکلۆرەوە
مەریوانی نیم
تۆی
مەریوانی
بەڵام بەو حاڵەش
ڕانەکەت دانێ
سەر
بخەمە بانی
بۆ سروودخوێنێک:
تۆ لەکوێ داهێنەر و ڕاهێنەری
جەردەی دڵی
چەتەی ڕۆحی
ڕفێنەری
شێوێنەری
لەپەڕاوێزی شێعری خاتوونێکدا
"دیسان باران بەسەرباندا دێتە خوارێ
دیسان پۆلێک کۆتری سپی
وێکڕا هەڵفڕین بە جارێ"
بەڵام ڕەنگە تۆ نەزانی
ئەم بارانە ڕێژنەی چاوی ئەوینێکە
وا بە لێزمە دادەبارێ
ئەو کۆترانەش ڕۆحی شەرمنی دڵدارێ
بەڵام ئەوان
دانەخۆرەی دانەی خاڵی سەر سینگی تۆن
هەر دێنەوە
جێی تریان کە نییە بڕۆن
١٣٧٧
بۆ قالەمەڕە
نە هاواری قامیشە و نەی
نە نووزەی ئارشە و کەمانە
نە فریادی تار و زەخمەی
ناڵەی دڵی مرۆڤێکی چەوساوەیە
لەدەست ژیانی سەخت و تووش
۱/۳۱/۱۳۷۷
پەری
کچی عەنکاوە ئەگەر حۆر و پەرین هەموو هەر خادمی بەر ماڵی پەرین
ڕاستە ئیغڕاقە بەڵام دیتوومە لەشی ڕێک و کەمێ گۆشتن، مەڕمەڕین
نە هەر من زۆرین لە دەوری شەمی ڕووی بووینە پەروانە کەچی بێ سەمەرین
هەڵوەداین و هەموو دوورە وەتەنین بە ئەوینی سەرلەنوێ دەربەدەرین
خۆ ئەگەر تۆزێ زمانی پسکە هیندە شەیداین هەموو لێی بێخەبەرین
لە حزوور باوکی‌دا دەستەونەزەرین بۆ پەری گشت نۆکەری پیاوی کەرین
۱/۳۱/۱۳۷۶
گۆرانیی نوێ
گرینگ نییە کەوا ئەمڕۆ
لەچاوی پڕ تاسەم ونی
گرینگ نییە کەوا ئەمڕۆ
من چیاییم
تۆش نیشتەجێی شاری وەک بەحری
بێ بنی
ئەمێستاش یادەکانی تۆ
تاکە هاودەمی شەوانی تەنیاییمن
ئەمێستاش نامەکانی تۆ
نێوئاخنی کەشکۆڵەکەی چیاییمن
ئێستاش ئازادیی تۆ و وڵات
خولیای سەری سەواییمن
گرینگ نییە
ئەوانە هیچیان گرینگ نین
ئەوێستاش تۆم
وەکوو باخ و بەهار و بەیان
خۆش دەوێ
ئێستاش خەیاڵی تۆم نەبێ
خەو لە چاوانم ناکەوێ
لە چی تۆراوی گیانەکەم
خۆ من ئێستاش هەر ئامادەم
ڕێی مەدرەسەت بگرمەوە
لە نێو بەفر و سەهۆڵبەندانی
شارەکەت
لە نیونیگای ژێر مەقنەوە
باوەشێک گوڵ بچنمەوە
وەکوو دیاری بۆ دەفتەری تاسەباری
شێعرەکانمی بەرمەوە.
تووڕە مەبە
دەمێکە پەنجەرەکەم
چاوەڕێی تیشکی هەتاوە
وەرەوە و بەم نیوەشەوە
بە پێخەفی بسکی سەوزت
دامپۆشەوە
سا وەرەوە و
لە بەر تینی ئاگردانی شێعرەکانم
زستان لەبیر بەرینەوە
کە هاتییەوە
بە ودمی هەناسەی ئەوین
گۆرانی نوێ بۆ ژینی نوێ دەچڕینەوە..
کۆیە بەهاری ١٣٧٦
۱۲/۲۹/۱۳۷۵
پەشیمانم..
پەشیمانم
لە
عەشقی تۆ پەشیمانم
لەو
فرمێسکانەی بۆ تۆم ڕشت
دەمەوێ
کە دڵۆپ.. دڵۆپ..
بیانڕێژمەوە
نێو چاوانم
پەشیمانم
لە بینینت
لە ناسینت
لە ئەوینت
لە ناوت
لە ناوەرۆکت
لەو
وشانەی کە ڕۆژگارێک دەتهاویشتە سەر زمانم
پەشیمانم..
چلۆن
بیڵێم تا تێبگەیت و تێنەگەی
ئەوینی
تۆ کاسەی شەراب و ژەهر بوو کە من چێشتم
لە
مابەینی مەستی و مەرگا پەشیمانم
ئەوینی
من
-
فەرهادئاسا
-
کوتکی
بە بێستوون دادەدا
سەحرای
بە مەجنوون تەی دەکرد
بۆ
نەمانی مۆتەکەی شەو
درەنگ
زانیم
بوومە
گاڵتەجاڕی دەستی
شیرینی
چاومەستی چاوبەست
حاشا
لە تۆش و تف لە ئەو
لە
پەیمانم
پەشیمانم...
کۆیە - ڕەشەممەی ١٣٧٥
۱۰/۲۲/۱۳۷۵
بە ڕەوەزەکانی وڵاتەوە
کۆترەکانی وشەی نالی
ئەگەر لەسەر گومبەزی مەمکی حەبیبە هەڵنەنیشتبان
دەبوایە خۆی باڵیان بکا و
بیانکاتە دیاری بۆ پاشا
خانی ئەگەر
باڵای زینی لە وشە دانەتاشیبا و
نەیبردبا بۆ ژوانی مەم
ڕۆحی وەبەر ژوان نەنابا
دەبوو شێعری بکا بە مەیتەری ئاغا
ئێستا منیش
ئەی وڵاتە شیرینەکەم!
ئەگەر
شێعرم نەکەم بە ڕێژنە باران و
بەسەر
کێڵگەی هەڵقرچاوتا نەیبارێنم
دەبێ
مەتحی شەمشەمە کوێرەی پێ بکەم.
جیاوازیی
تۆ لەوەدایە
حەبیبە
مرد و بەتەنها
پەیکەری
لە شێعری نالی‌دا مایەوە و
ڕۆحی
لە خەیاڵی ئەودا
مەم
ڕۆی و
زین
ڕۆی و
شۆفاریش
چوو
ئەوەی
کە ما
عەشقی
مەمە و
باڵای
زینە و
ڕووخساری
شوومی شۆفارە
بەڵام
تۆ ئەی وڵاتە شیرینەکەم
شێعرم
لە ئامێزی تۆدا ببێ و نەبێ
تۆ
هەر هەی و هەر دەشمێنی
ئەوە
تەنها شێعری منە
وەکوو
گیا و گوڵ
بە
ڕەوەزەکانی تۆوە ڕادەوەستێ
کۆیە-
١٠/١/١٣٧٥
بابەتی نوێ:
بۆچی دوا پێنجشەممەی ساڵ ڕۆژی سەردانی گڵکۆی ئازیزانە
لەنێو کۆمەڵگەی کورد و ئێرانییەکانیشدا باوە کە بەتایبەت ئێوارەی ڕۆژانی پێنجشەممە سەردانی وێنەی کێلێک لە لوڕستان گڵکۆی مردووەکانیان دەکەن و...