
دوازدەی مانگی فێوریەی ئەمساڵ (٢٠٠٤) فیستیڤاڵی شێخ ڕه‌زا له
سلێمانی كرایه‌وه. گه‌رچی من له نێوئاخنی باسه‌كان ئاگادار نیم، به‌ڵام حه‌زم كرد یهكهبارێ خۆم یادێك
له حه‌زره‌تی شێخ بكه‌مه‌وه.
له قۆناخی كۆمه‌ڵایه‌تیی فێئۆداڵی له كوردستاندا، شێخه‌كان شان به شانی ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كان،
ڕۆڵی به‌رچاویان له چه‌وساندنه‌وه و ڕووتاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌داردا
گێڕاوه. له هێندێك شوێن راسته‌وخۆ خه‌ڵكیان به ڕه‌عیه‌ت ده‌گرت و بێگاریان پێ ده‌كردن و له هێندێك شوێنی تر به ناوی ئایین و به بیانووی نووسینی نوشته و ودم و شتی له‌و
بابه‌ته سهرقهڵهمانهیان له خه‌ڵك وه‌رده‌گرت. هاوكات گۆڕی باوك و باپیرانی
خۆیان بۆ خه‌ڵك ده‌كرد به زیاره‌تگا و لەو ڕێگایەشەوە ساڵانه داهاتێكی زۆریان له
خه‌ڵك و لە مریدان كۆ ده‌كرده‌وه. بەم جۆرە ساڵ به ساڵ له سامانی خەڵکیان كه‌م ده‌كرده‌وه
و به هی خۆیانه‌وه ده‌لكاند.
شێخ ڕه‌زاش شێخزادە و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاوادا په‌روه‌رده بووه. وه‌ك هه‌موو كوڕه شێخ و
مشایخێك ده‌ستوپێ سپیلكه و كارنه‌كه‌ر. لە وەها حاڵەتێکدا سروشتییە مرۆڤ دەبێ بە
سەرباری کۆمەڵگا و لەسەر شان و باهۆی خەڵک خۆی دەژێنێ. به‌ڵام شێخ به پێچه‌وانه‌ی
باب و باپیرانی، ڕێگایەکی دیکەی بۆ خۆبەخێوکردن دۆزیوەتەوە.
ئه‌گه‌ر چاوێك به دیوانی شێخدا بگێڕین، گه‌لێك له‌و شێعرانه ده‌بینین كه داوای ماڵی لە کەسێک كردووه یان له سه‌ر ئه‌وه‌ی شتێكی پێنه‌دراوه، هه‌جوی کەسێکی
كردووه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئەو کەسانەش ئاغا و كوێخا و شێخ و حاجی و ته‌نانه‌ت
كاربه‌ده‌ستی حكوومه‌ت و شای وڵاتیشیان گرتۆتەوە. ده‌كرێ بڵێین شێخ به شێعر
خۆی بەخێو کردووە و بە "تیغی زمان" باج و پیتاکی له‌و خه‌ڵكه وه‌رگرتووه.
نموونه‌ی ئه‌و شێعرانه له ؛ تووتنه‌كه‌ی حاجی ئه‌سعه‌د ئاغا، مودیری قزڵجه، ئێستره‌كه‌ی
میر، ماینه‌كه‌ی كوێخا عه‌لی، ههجوهكانی شێخ غه‌فووری مامی و ئه‌و شێعره
فارسیانه‌ی بۆ ناسره‌دین شای قاجاری ناردوون و... دا ده‌بیندرێن.
من لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسی ئه‌و ڕیزە شێعرانه بكه‌م كه شێخ له پێناو ئەستاندنی كهڵهشێرێكدا بۆ ئه‌م و ئه‌وی ناردوون:
(1)
شێعری یه‌كه‌م شێخ ڕه‌زا بۆ "نهقیبزاده"یه‌كی نووسیوه. نه‌قیب بنه‌ماڵه‌ی
خزمه‌تكاری مه‌رقه‌دی غه‌وسی ماڵ له به‌غدایه بوون و وادیارە بەربێژی شێخ ناوبەدەرەوەیەکی ئەو بنەماڵە بەناوبانگە بووە.
شێخ ره‌زا له‌و شیعره‌دا داوای كه‌ڵه‌شێرێك له نهقیبزاده ده‌كا بەڵام هەر بەوەندە قەناعەت ناکا و بەڕواڵەت له به‌ر
دڵی جه‌نابی كه‌ڵه‌شێر، داوا ده‌كا دوو مریشكیشی له گه‌ڵ بنێرێ تا کەڵەشێر پەکی
نەکەوێ! لێره‌دا شێخ زۆر وه‌ستایانه تاریفی ئه‌و كه‌ڵه‌شێره ده‌كا کە
بیستوویەتی قەرارە نەقیبزادە بۆی بنێرێ. ڕەنگە بۆ ئەوەی نەقیبزادە بەڕوودا بکەوێ و
کەڵەشێرێکی خراپ و قرپۆکی بۆ نەنێرێ، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی کەڵەشێرە بەڵێندراوەکە
بۆ نهقیبزادە شی ده‌كاته‌وه و پێی ده‌ڵێ كه ده‌بێ كه‌ڵه‌شێرێكی شه‌ڕكه‌ر له جسنی
كه‌ڵه‌شێری كرماشانی بێ، وه‌ك سه‌گی هه‌ورامان دڕ بێ، وه‌ك كه‌ری تاڵانی به‌هێز،
به‌قه‌ت مه‌ولان به‌گی میری به‌یات درێژ و جه‌سته‌ی وه‌كوو كوێخای بێبانی زل بێ.
كهڵهشێـرێ به "ڕه‌زا"
لازمه كرماشانی
زیره‌ك و چابوك و دم گه‌رم و دڕ و شــهڕانی
كهڵهشێرێ كه قه‌پی گرت له بناگوێی كه‌ڵه‌شێر
پڕ به ده‌م بیپچڕی؛ وه‌ك سه‌گی هــهورامانی
كهڵهشێرێ كه ئه‌گه‌ر شێری نه‌ڕی بێته مه‌ساف
ڕایڕفێنێ به شـهقێ ، میسلی كه‌ری تاڵانی
بۆ حه‌واڵه‌ی دوبری ئه‌و كه‌سه خۆم ئه‌یزانم؛
دوو گونی پێوه هه‌بێ، وه‌ك دوو جه‌ڕه‌ی له‌یلانی
به درێژی وه‌كوو مه‌ولان بهگهكهی میری به‌یات
به جهسامهت وه‌كـوو كوێخا زله‌كه‌ی بێبانی
جنسی خۆی جووته مریشكێ به‌ری حه‌مله‌ی بگرێ
نهكـوو سوێی بێته‌وه بێچاره لەبه‌ر بێ گانی
ئه‌ی نهقیبزاده بنێره كه‌ڵه‌شێرێكی وه‌ها
بۆ "ڕه‌زا"كه‌ی سه‌گه‌كه‌ی قاپییه‌كه‌ی گه‌یلانی
(2)
له شێعری دووهه‌مدا وا دەردەکەوێ کە نهقیبزادەی ده‌ستقوچاو نە کەڵەشێری بۆ دەنێرێ
و نە دوو مریشکەکە. بەو جۆرە شێخ شێعرەکەی بە خۆڕایی دەچێ. به‌ڵام "حه‌سه‌ن
ئاغای كوڕی مه‌حمود ئاغای كۆیه" کە چیرۆکی ئەو بێ بەڵێنیەی نەقیبزادە ده‌بیسێته‌وه،
بڕیار ده‌دا كه‌ڵه‌شێرێكی بۆ بنێرێ. به‌ر له وه‌ی حه‌سه‌ناغا كه‌ڵه‌شێره‌كه بنێرێ،
هه‌واڵه‌كه و ته‌نانه‌ت تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌ڵه‌شێری گۆرین به گوێی شێخ ڕه‌زا
ده‌گاته‌وه. شێخ‌یش به شێعرێك هەم پێشوازی له‌و بەڵێنەی حه‌سه‌ناغا ده‌كا و هەمیش
هەڵدەکوتێتە سەر نەقیبزادەی بێ بەڵێن. لە سۆنگەی حەسەناغادا تەنانەت پەسنی سه‌خاوه‌تی
كۆییان لەبەرابەر دەستقوچاویی شارەکانی دیکەدا ده‌كا. ئەمجاریش بەختی خۆی تاقی
دەکاتەوە کە بەڵکو وێڕای کەڵەشێر دوو مریشکیشی دەست بکەوێ. پێشی ده‌ڵێ كه بێ هه‌واڵ
نیم له‌وه‌ی ئه‌و كهڵهشێرهی كه بۆم ده‌نێری، لاچاوێكی كوێره، به‌ڵام دیاری تۆیه
و شوكری ده‌كه‌م. به‌وه‌ڕا دیاره كه شێخ زیاتر پێویستی به مریشکی هێلکەکەر بووه تا
كه‌ڵه‌شێری شه‌ڕێ. ئاخر كهڵهشێرێک كه چاوێكی كوێر زەحمەتە کەلکی شەڕەکەڵەبابی
پێوە مابێ:
ئه‌و به هه‌ڵمه‌ت كه‌ڵه‌شێره،
به هه‌یبه‌ت شێره
كه‌ره‌مت كردووه بیستوومه ، ده‌سا بینێره
دوو مریشكیشی له گه‌ڵ ده، كه فریشكی نه‌كه‌وێ
خه‌رتی چه‌ند ساڵه‌یه، هه‌ڵبه‌ت بهمریشكان فێره
باره‌كه‌ڵڵا حه‌سه‌ناغای كوڕی مه‌حموودئاغا
كه‌فی فهییازه ، دڵی واسعــه ، چاوی تـێره
نه‌وه‌كوو شاری سوله‌یمانیه كـۆیه بهكهرهم
نه‌وه‌كوو تاوق و كه‌ركووكه، نه‌وه‌ك هه‌ولێره
ئه‌و هه‌موو شێعره كه ناردم، كه‌ڵه‌شێرێكی نه‌نارد
جه‌ددی ئه‌علایه، نهقیبزادهیه، خۆی بێخێره
دۆستان! ئه‌م كه‌ڵه‌شێره وه‌كوو ته‌عریفی ده‌كه‌ن
بۆ ڕه‌زا لازمه ، ئه‌م نێرهكهیه ، ئه‌و نێـــره
هه‌دیه‌یه‌ك گه‌ر له ته‌ره‌ف دۆسته‌وه بێ شوكری ده‌كه‌م
پێی ڕه‌زامه‌ندم ئه‌گه‌رچی ته‌ره‌فێكی كوێــــره
قافیه‌ی ته‌نگ نه‌زیری مـــهكه شاعیر ، زینهار
ئه‌وی له‌م قافیه بۆت ماوه‌ته‌وه هه‌ر کێـرە
(3)
له شێعری سێهه‌مدا وا دەردەکەوێ کە حه‌سه‌ناغا كهڵهشێرهكەی ناردووە و و دوو
مریشكیشی لەگەڵ خستووە. به‌ڵام له به‌ختی به‌دی شێخ ، هەرسێ له رێدا نه‌خۆش ده‌كه‌ون.
مریشكه‌كان له رێگادا ده‌مرن و كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ش دوای گەیشتن، به قه‌ولی شێخ ئه‌مری
خوا به جێ دێنێ.
ئه‌و به‌شه كه چوارینه شێعرێكه، شینێكی كورته بۆ كه‌ڵه‌شێره‌كه و ئاگادار
کردنەوەی حەسەناغا لە مەرگی کەڵەشێر و دوو مریشکەکە:
ئه‌و مریشك و كه‌ڵه
شــــــێرهی كه وتم بینێره
دووی له رێ مرد و یه‌كێكی به نه‌خۆشی لێره
شه‌و هه‌موو ده‌س به دوعا بووین، له‌وه‌ختی سه‌حه‌را
كه‌ڵه‌شێر ئه‌مری خودای كرد و وتم: وای شێره!