دەگوترێ ساخ وشەیەکی تورکییەو لە 'ساخلەم'ی تورکی وەرگیراوە. ئەمن بۆچوونی پێچەوانەی ئەوەم هەیە و پێم وایە ساخ هەمان وشەی "ساز"ە. "ساز" چەندان واتای هەیە. لەوانە "لە سەر پێ بوون"، "ئامادە بوون" و "نەخۆش نەبوون". چاوگی کرداری ساز لە زمانی فارسی دا "ساخ/تەن"ە. ساخ وەک بنەما و 'تەن' وەک نیشانەی کردار. لە گەردان دا ئەویش دەبێتەوە بە 'ساز'. (سازەم = دەسازم). لە زمانی کوردی دا وشەکە بە شێوەگەکی سازان، ساز کردن و ساز بوون گەردان دەکرێ.
دەکرێ پێوەندی لە نێوان وشەی چاک لە گەڵ ساغ هەبێ کە واتای وەک یەکیشیان هەیە. بە گۆڕانی س بە چ و ک بە غ، خ یان ق. وەک چۆن هەر لەو ماکەیە وشەی چاق بە واتای قەڵەو، هەڵگری جۆرێک لە ساغییە. بە پێی ئەو روانگەیەی لە رابردوودا بۆ قەڵەوی هەبوو و کزی وەک نەخۆشی چاو لێ دەکرا.
لە فەرهەنگی زمانی سۆمەری دا وشەی "ساگ Sag" بەرچاو دەکەوێ بە واتای باش و جوان، هەروەها بە مانای پەسنی باشی، دەگمەنی و بە نرخی. ئەم واتایانەش رێکن لە گەڵ نەخۆش نەبوون و بێ عەیب بوون کە لە زمانی کوردی دا بۆ وشەی ساغ هەیە. سۆمەری بوونی وشەی ساغ دەتوانێ هۆکاری هاوبەشیی ئەو وشەیەو وشەکانی پێوەندیدار بە ساغ بێ لە نێوان زمانی کوردی و تورکی دا. بەو پێیە کە چەندان وشەی تورکی بە هۆیەکی ناڕوون رەگیان لە زمانی سۆمەری دایە.
ساخ لە زاراوەکانی باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان دا بە شێوەی "ساق" گۆ دەکرێ. وای بۆ دەچم ئەم "ساق"ە بنەمای وشەی "ساقی"یە. ساقی بە مانای مەیگێڕ و بادەگێڕی ناو مەیخانە کە بە تایبەت لە شێعری عیرفانیی شاعیرانی فارسی سەدەی سێزدەهەم بە دواوە بە زۆری دەبیندرێ. بە رواڵەت وێدەچێ لە "سقاء"ی عەرەبی بێ بەڵام عەرەبەکان خۆیان بە کاری ناهێنن و بەشێک لە شارەزایانی زمانی عەرەبی گومانیان خستوەتە سەر عەرەبی بوونی وشەکە. لە زمانی سۆمەریش دا وشەی ساقی بە شێوەی "شاقیا" تۆمار کراوە کە حیکایەتی لە مێژینە بوون و عەرەبی نەبوونی وشەکەیە. گۆڕانی ش بە س لە نێوان وشە سۆمەری و کوردیەکان دا بە لێشاوە.
کۆمەڵێک نیشانە لە شێعری شاعیرانی کلاسیک دا هەن کە ئاماژەن بە واتای ساغ و ساقی وشەی ساقی و ساخ بوونی ساقی لە بەرامبەر خرابیی ئەوانەی لە بێ بادەیی یان خواردنەوەی زۆر خراپ کەوتوون. لە هەردوو حاڵەت دا ئەوە ساقییە کە هۆشی لە سەر خۆیە و ساغە یان ساخکەرەوەیە. بە واتایەکی دیکە لە بەر یەک دانانی ساخ (ساقی) و خراپ و سەرخۆش (بادەخواز) ئاماژە بەو واتایەی وشەی ساقین. حافر دەڵێ:

من از چشم تو ای ساقی خراب افتادهام لیکن
بلایی کز حبیب آید هزارش مرحبا گفتیم
واتە: ئەی ساقی! من زۆر خراپ لە بەر چاوی تۆ کەوتووم بەڵام هەزار سڵاو لەو بەڵایە بێ کە لە خۆشەویستەوە دێ. یان ئەی ساغ، من زۆر خراپ لە بەر چاوی تۆ کەوتووم..
وحشی بافقی دەڵێ:
ساقیا امشب پر از دردم خرابم کن
سیه مستـم نما سیر از شرابم کـن
ئەی ساقی! من ئەمشەو لێوڕێژ لە ژانم، خراپم کە.. یان ئەی ساغ! ئەمن ئەمشەو پڕم لە دەرد، خراپم کە..
بە کورتی هەوڵدان بۆ دانانی خراپ لە بەرامبەر ساقی وەک نیشاندانی واتای ساغ یان ساق لە وشەی ساقی دێتە بەرچاو. ساغ و ساغ بوون تەنیا تایبەت بە ساقییەو ئەوان لە هەر دوو حاڵەتی مەستی و ئەغیاری دا هەر خراپن.
بە کورتی هەوڵدان بۆ دانانی خراپ لە بەرامبەر ساقی وەک نیشاندانی واتای ساغ یان ساق لە وشەی ساقی دێتە بەرچاو. ساغ و ساغ بوون تەنیا تایبەت بە ساقییەو ئەوان لە هەر دوو حاڵەتی مەستی و ئەغیاری دا هەر خراپن.
هەر لەو ماکەیەو لە فەرهەنگی مەیخانە دا، وشەی "ساغەر" هەیە کە پیاڵەی شەرابە. ئەمەش دەبێ پێوەندی بە ساقی و ساخ/ساغ/ساق هەبێ لە بنەمای وشەی ساخ بە واتای ساغکەر، ساغکەرەوە یان شتێکی لەم بابەتە.
چاوگی کرداری ساخ لە زمانی کوردی دا دەکرێ "ساستن" یان "ساچتن" بووبێ. کرداری "ساچان" لەو بنەمایە بە واتای سازان و بە یەکەوە حەوانەوەیە. هەڵبەت ئەوە تەنیا ساخ و ساز نییە کە کردارە بنەڕەتیەکەی تووشی ئەو ئاڵۆزیە بووەو ئەم ئازارە چەند کرداری دیکەی لەو شێوەیەی گرتوەتەوە. لەوانە کردارە سەرەکیەکەی سووتان. لە بەیتە فۆلکلۆریەکان دا سوتان بە "شێوەی "دەسۆزێ" گەردان کراوە کە ئەمە دەبێ لە چاوگێکی وەک "سۆزان" یان "سۆستن" و "سۆچتن" کەوتبێتەوە. بەڵام لە زمانی کوردیی ئەمڕۆ دا ئەو شێوازانەی کردارەکە باو نین و ئەوەی هەیە بە کەمی سوچان و بە پڕانی "سووتان"ە.

--------------------
ژێدەر:
- کورد کێیە؟ سۆران حەمە رەش
- دیوانی حافز
- دیوانی وەحشی بافقی