تاهیر قاسمی
لە نێو ئەو هەنگامەیەدا کە دوای لێدان لە دوکتور فەرهاد پیرباڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی گرتەوە، شێعرێک بە ناوی شاعیری مەزن عەبدوڵا پەشێو دژ بەو کارەی دەسەڵاتی هەولێر، لە سەر تۆڕی فەیسبووک بڵاو کرایەوە. مادام شێعرەکە ناوی مامۆستای بە سەرەوە بوو، سەرنجی منیشی راکێشا و بە تامەزرۆییەوە خوێندمەوە. بەڵام بە پێچەوانەی شێعری پەشێو، ئەمەیانم هیچ لە دڵ نەنیشت. هەستم کرد هەلپەرستان لەم هەنگامەیە کەلکیان وەرگرتوە و بە ناوی مامۆستاوە نووسیویانە. پێشتریش کردەوەی ئاوا دزێوم دژ بە مامۆستا دیتبوو. بەڵام لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەموو قسەیەک بۆ ئەوە نابێ کۆڵی پێوە هەڵگری. زۆر قسە دەکرێن و دەڕۆن بێ ئەوەی لە یادان دا بمێننەوە. بەو تێبینیەوە بە پەنا شێعرەکەدا فیزماڵکم لێدا و تێپەڕیم.
بەڵام شێعرەکە زۆر زیاتر لەوەی ئەمن بیرم لێ دەکردەوە، بە تایبەت لای ئەدیبان و ئەدەبدۆستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو بۆوە. ئەوەش نە بە خاتری ناوەرۆکی شێعرەکە بەڵکو لە بەر ناوی شاعیر بوو. خۆشەویستیی مامۆستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لای ئەدیبان و ئەدەبدۆستانی ئەو دەڤەرە بێ سنوورە. دیارە مامۆستاش هەستی بەو رێز و خۆشەویستیە کردوە، ئاگای لە تێکۆشانی ئەدەبیی ئەدیبانی رۆژهەڵات هەیە و کارەکانیان لای ئەو هەمیشە بە نرخ و گرینگە. لە بیرمە جارێکیان "فەرهەنگی زارەکیی موکریان"ی کاک سەلاح پایانیانی بە زیاتر لە هەموو خزمەتە ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی چارەگە سەدەی تەمەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەسف کرد. هەر کاتیش ئەمن یان دۆستانی دیکە خۆشەویستیی رۆژهەڵاتیەکان بۆ مامۆستامان وەبیر هێنابێتەوە، نیوە راست و نیوە شۆخی، خێرا گوتویەتی؛ رەنگە بەو هۆیە بێ کە ئەمنیش هەر رۆژهەڵاتیم، باپیرم لە کرمەشانەوە پەڕیوەی ناوچەی هەولێر بووە.
بۆ دۆستێک کە لە رۆژهەڵاتەوە بە تایبەتی شێعرەکەی بۆ ناردم، نووسیم کە ئەمە بەو هۆیانەی خوارەوە ناتوانێ شێعری پەشێو بێ:
- شێعرەکە زیاتر وەک شوعار یان هەڵوێستی رووت دەچێ و شتی ئاوا لە کاری مامۆستا دا نییە.
- مامۆستا زمانی کوردی بە پەرجۆی خوا دەزانێ و نووسین و بڵاوکردنەوەی تێکستی بە هەڵە لای ئەو گەورەترین کفرە. کەچی چەندان هەڵەی رێنووسی و رێزمانی لەو تێکستە دا بەرچاو دەکەوێ.
- رەنگە کەم کەس بە قەد پەشێو لە بڵاوکردنەوەی شێعر دا وەسواس بێ. ئەو هیچکات ئاوا بە پەلە شێعر بڵاو ناکاتەوە. ئەگەر هێندێک جاریش ناچار بووبێ بە پەلە هەڵوێست بگرێ، پەنای بۆ شێعر نەبردوە.
- بۆ کارێکی دیکە تازە قسەم لە گەڵ مامۆستا کرد کە لە سەر سەفەر بوو. رەنگە لە کاتی نووسین و بڵاو بوونەوەی ئەم شێعرەدا، ئەو بە ئاسمانەوە بووبێ یان هێشتا بار و بەندیلی سەفەری نەکردبێتەوە.
جگە لەوانە دەمزانی کە ئەوەندەی لەو دەسەڵاتە بێزارە، چەند هێندە لەو نووسەرانە تووڕەیە کە دەستەندەخۆری دەسەڵاتن. ئەوانەی تا گیرفانیان بەتاڵ دەبێ، دەمیان پڕ دەکەن لە قسە و هەر گا گیرفانیان بۆ پڕ کردنەوە، دەمیان لە حاند زوڵم دا دەبێتەوە بە تەڵەی تەقیو.
وا راستا کە رۆژی ٧ی مەی بە خزمەت مامۆستا بگەم و لە نیزیکەوە بیبینم. لە نێو قسە و باسەکانمان دا کەوتینە سەر باسی لێدان لە دوکتور فەرهاد پیرباڵ و هۆکار و کاردانەوەکان سەبارەت بەو رووداوە. یەکسەر وەبیرم هاتەوە کە پرسیاری شێعری گۆرینی لێ بکەم.
: ئەرێ مامۆستا ئەوە شێعری تۆ بوو؟!
- کوڕە نەوەڵا! شتی هیندە نزم بە ناوی من بڵاو دەکەنەوە. ئەوەندە سەخیف کە هەر بۆ ئەوە نەدەبوو قسەی لێ بکەم.
پرسیارەکەم تەنیا بۆ ئەوە بوو کە بە تەواوی لە بۆچوونەکانی خۆم ئەرخەیان بم. جا چونکە مەبەستم نەبوو لەم بارەوە بنووسم، هیچم یاداشت نەکرد و لێرەش دا هیچ قسەیەکی مامۆستا دەقاودەق وەک خۆی نەنووسراوەتەوە. بەڵام ئەمڕۆ دیتم کە شێعرەکە جارێکی دیکە سەری دەرهێناوەتەوە. ئەویش نەک لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەڵکو لە ناو لاپەڕەکانی ژمارە ١٩ی هەفتەنامەی "لووتکە" دا. هەفتەنامەیەک کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو دەکرێتەوەو بەڕێوەبەرانی لە خۆشەویستیی ئەم شاعیرە مەزنە، تووشی هەمان هەڵە بوون کە پێشتریش بەشێک لە ئۆگرانی ئەو شاعیرە مەزنەی گەلەکەمان تووشی بوون. لە نێو ئەو هەنگامەیەدا کە دوای لێدان لە دوکتور فەرهاد پیرباڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی گرتەوە، شێعرێک بە ناوی شاعیری مەزن عەبدوڵا پەشێو دژ بەو کارەی دەسەڵاتی هەولێر، لە سەر تۆڕی فەیسبووک بڵاو کرایەوە. مادام شێعرەکە ناوی مامۆستای بە سەرەوە بوو، سەرنجی منیشی راکێشا و بە تامەزرۆییەوە خوێندمەوە. بەڵام بە پێچەوانەی شێعری پەشێو، ئەمەیانم هیچ لە دڵ نەنیشت. هەستم کرد هەلپەرستان لەم هەنگامەیە کەلکیان وەرگرتوە و بە ناوی مامۆستاوە نووسیویانە. پێشتریش کردەوەی ئاوا دزێوم دژ بە مامۆستا دیتبوو. بەڵام لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەموو قسەیەک بۆ ئەوە نابێ کۆڵی پێوە هەڵگری. زۆر قسە دەکرێن و دەڕۆن بێ ئەوەی لە یادان دا بمێننەوە. بەو تێبینیەوە بە پەنا شێعرەکەدا فیزماڵکم لێدا و تێپەڕیم.
بەڵام شێعرەکە زۆر زیاتر لەوەی ئەمن بیرم لێ دەکردەوە، بە تایبەت لای ئەدیبان و ئەدەبدۆستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو بۆوە. ئەوەش نە بە خاتری ناوەرۆکی شێعرەکە بەڵکو لە بەر ناوی شاعیر بوو. خۆشەویستیی مامۆستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لای ئەدیبان و ئەدەبدۆستانی ئەو دەڤەرە بێ سنوورە. دیارە مامۆستاش هەستی بەو رێز و خۆشەویستیە کردوە، ئاگای لە تێکۆشانی ئەدەبیی ئەدیبانی رۆژهەڵات هەیە و کارەکانیان لای ئەو هەمیشە بە نرخ و گرینگە. لە بیرمە جارێکیان "فەرهەنگی زارەکیی موکریان"ی کاک سەلاح پایانیانی بە زیاتر لە هەموو خزمەتە ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی چارەگە سەدەی تەمەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەسف کرد. هەر کاتیش ئەمن یان دۆستانی دیکە خۆشەویستیی رۆژهەڵاتیەکان بۆ مامۆستامان وەبیر هێنابێتەوە، نیوە راست و نیوە شۆخی، خێرا گوتویەتی؛ رەنگە بەو هۆیە بێ کە ئەمنیش هەر رۆژهەڵاتیم، باپیرم لە کرمەشانەوە پەڕیوەی ناوچەی هەولێر بووە.
بۆ دۆستێک کە لە رۆژهەڵاتەوە بە تایبەتی شێعرەکەی بۆ ناردم، نووسیم کە ئەمە بەو هۆیانەی خوارەوە ناتوانێ شێعری پەشێو بێ:
- شێعرەکە زیاتر وەک شوعار یان هەڵوێستی رووت دەچێ و شتی ئاوا لە کاری مامۆستا دا نییە.
- مامۆستا زمانی کوردی بە پەرجۆی خوا دەزانێ و نووسین و بڵاوکردنەوەی تێکستی بە هەڵە لای ئەو گەورەترین کفرە. کەچی چەندان هەڵەی رێنووسی و رێزمانی لەو تێکستە دا بەرچاو دەکەوێ.
- رەنگە کەم کەس بە قەد پەشێو لە بڵاوکردنەوەی شێعر دا وەسواس بێ. ئەو هیچکات ئاوا بە پەلە شێعر بڵاو ناکاتەوە. ئەگەر هێندێک جاریش ناچار بووبێ بە پەلە هەڵوێست بگرێ، پەنای بۆ شێعر نەبردوە.
- بۆ کارێکی دیکە تازە قسەم لە گەڵ مامۆستا کرد کە لە سەر سەفەر بوو. رەنگە لە کاتی نووسین و بڵاو بوونەوەی ئەم شێعرەدا، ئەو بە ئاسمانەوە بووبێ یان هێشتا بار و بەندیلی سەفەری نەکردبێتەوە.
جگە لەوانە دەمزانی کە ئەوەندەی لەو دەسەڵاتە بێزارە، چەند هێندە لەو نووسەرانە تووڕەیە کە دەستەندەخۆری دەسەڵاتن. ئەوانەی تا گیرفانیان بەتاڵ دەبێ، دەمیان پڕ دەکەن لە قسە و هەر گا گیرفانیان بۆ پڕ کردنەوە، دەمیان لە حاند زوڵم دا دەبێتەوە بە تەڵەی تەقیو.
وا راستا کە رۆژی ٧ی مەی بە خزمەت مامۆستا بگەم و لە نیزیکەوە بیبینم. لە نێو قسە و باسەکانمان دا کەوتینە سەر باسی لێدان لە دوکتور فەرهاد پیرباڵ و هۆکار و کاردانەوەکان سەبارەت بەو رووداوە. یەکسەر وەبیرم هاتەوە کە پرسیاری شێعری گۆرینی لێ بکەم.
: ئەرێ مامۆستا ئەوە شێعری تۆ بوو؟!
- کوڕە نەوەڵا! شتی هیندە نزم بە ناوی من بڵاو دەکەنەوە. ئەوەندە سەخیف کە هەر بۆ ئەوە نەدەبوو قسەی لێ بکەم.
--------------------
دەقی شێعرەکە:
عبدوالله پەشێو بۆ د.فەرهاد پیرباڵ:
ده لێی گەڕێن با بڵێ
جنێو بدات... هاوار بکات...سنگ بدڕێ
فەرهاد به هاوار و جنێو جوانه
ده لێی گەڕێن... بۆ لێی دەدەن؟
نه خاوەنی بیری نەفته
نه پێش لەشکری بێگانه
ده لێی گەرێن دەبا بڵێ...
فەرهاد دەمێکه هەر دەلێ...
کێ زاتی کردووه...
بۆ جارێکیش که ئەو دەڵێ
بڵێ... مەڵێ
دەبا بڵێ... دلی شارم
چیرۆکی ئەتکی قەڵا و...
چیرۆکی ئەتکی میلەت و
چیرۆکی ئەتکی گەڵێ...
ئیوه دەڵێن هەموو کپ بن
گوێ قۆلاغ و بێ دەماغ بن
تەنها پادشا بۆی هەیه بڵێ
منیش دەڵێم... ئەو هەر دەڵێ
منیش دەڵێم... هەموو دەڵێین
وڵاتتان...شارتان بۆ پڕ دەکەین له هەمبەڵێ