ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی خاوه‌ن رایان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که کۆنگره ناتوانێ ئاڵ‌وگۆڕێک له پێکهاته‌ی رێبه‌ریی و سیاسه‌ته‌کانی تا ئێستای حیزبه‌که‌دا پێک‌بێنێ، به‌ڵام دیسانیش وه‌ک کۆنگره‌ی له‌مێژینه‌ترین و به‌هێزترین حیزبی کوردستانی ئێران هه‌ستیاریی خۆی هه‌یه و له چاوه‌روانی خه‌ڵک بێ بێبه‌ش نییه.
۵/۱۱/۱۳۸۷
حدکا له به‌ره‌به‌ری کۆنگره‌ی چواردەی دا
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی خاوه‌ن رایان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که کۆنگره ناتوانێ ئاڵ‌وگۆڕێک له پێکهاته‌ی رێبه‌ریی و سیاسه‌ته‌کانی تا ئێستای حیزبه‌که‌دا پێک‌بێنێ، به‌ڵام دیسانیش وه‌ک کۆنگره‌ی له‌مێژینه‌ترین و به‌هێزترین حیزبی کوردستانی ئێران هه‌ستیاریی خۆی هه‌یه و له چاوه‌روانی خه‌ڵک بێ بێبه‌ش نییه.
۱/۲۰/۱۳۸۷
یەکەم کاری هاوبەش دوای لەتبوونی حیزبی دێموکرات
ئه‌م ئێواره کۆڕه، له به‌ڕێوه‌بردنی تاهیر قاسمی و دڵشاد جه‌مشید و سالار سۆفی بوو.
سه‌ره‌تا به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ند ڕەشید فهیزینژاد، له‌گه‌ڵ ئاوازی که‌مانجه به‌سۆزه‌که‌ی و به سروودی ئهیشههیدان کۆڕه‌که ده‌ستی پێ‌کرد. دوواتر ئاماده‌بووان ده‌قه‌یه‌ک بۆ ڕێزگرتن له گیانی شه‌هیدان به پێوه وه‌ستان.
بەڕێز تاهیری قاسمی به‌ناوی ناوه‌ندی چاکه‌وه به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی کرد. ئینجا به‌ڕێز سالار سۆفی وتاری ناوه‌ندی چاکی خوێنده‌وه.
به‌ڕێز لوقمانی زههڕایی باسێکی گرنگی به ناوی " پێشه‌وا ڕێبه‌رێکی کاریزماتیک و دیموکراتیکی ئاشتیخواز " پێكهشکرد.
کاک لوقمان له بابه‌ته‌که‌یدا،به وردی چووه سه‌ر که‌سایه‌تی قازی و ڕۆڵی له‌ناو کۆمه‌ڵ و له‌ناو حزبی دیموکرات‌دا. پاشان بارودۆخی ئه‌و کاته‌ی که کۆماری کوردستانی تێدا دروست بوو، شیکرده‌وه و دوواتر ڕوانگه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی شکستی کۆماری کوردستان، خسته ڕوو.
ئاماده‌بووان به کۆمه‌ڵێک سه‌رنج و بۆچوون و پرسیار باسه‌که‌یان به‌پێزتر کرد و له شوێنانه‌شدا که پێویست بوو، کاک لوقمان وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئاماده‌بووانی ده‌دایه‌وه.
له به‌شی دووه‌می ئه‌م یاده‌دا، په‌یامی کۆمیته‌ی "حزبی دیوکراتی کوردستانی ئێران" له‌لایه‌ن ڕێزدار مه‌سعود پیرمه و په‌یامی کۆمیته‌ی "حزبی دیموکراتی کوردستان" له‌لایه‌ن ڕێزدار ڕه‌حمان خالیدنهژادهوه خوێندرایه‌وه.
8.4.2008
۱/۲۲/۱۳۸۶
بیرەوەریەکی سەردەمی قوتابێتیم
- نیمە، نەمنووسیوەتەوە!
: بۆ نەتنووسیوتەوە؟
: کوا شووڵک؟
: دەستت بگرەوە
۸/۰۴/۱۳۸۵
۷/۲۷/۱۳۸۵
پەیام بۆ دووهەم کۆنفرانسی لاوان لە فینلاند
به‌رێزان به‌شدارانی کۆنفرانسی یه‌کێتی لاوانی دێموکرات له وڵاتی فینلاند سڵاوێکی شۆرشگێرانه به خۆشییه‌وه ئاگادار کراوم که به پێی بریاری پێشووتان، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2006.11.19 کۆنفرانسه‌که‌تان ده‌ست به کاره‌کانی خۆی ده‌کا. له‌وه زۆر به داخم که به هۆی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیی خۆم، ناتوانم به‌شداری کۆنفرانسه‌که‌تان بم، به‌و بۆنه‌وه داوای لێبوردنتان لێده‌که‌م و هاوکات هیوا ده‌خوازم که هه‌ر وه‌ک لێتان چاوه‌روان ده‌کرێ، کۆنفرانسێکی ته‌سه‌ل له باسه سیاسی و هه‌نووکه‌ییه‌کانی ئه‌مڕۆی گه‌له‌که‌مان به گشتی و یه‌کێتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان به تایبه‌تی له وڵاتی فینلاند به‌رێوه به‌رن و هه‌ڵسووڕاوانه تێیدا به‌شدار بن. له ناخی دڵمه‌وه پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونی کۆنفرانسه‌که‌تان پێده‌ڵێم و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ به ئاوات ده‌خوازم. به رێزه‌وه تاهیر قاسمی به‌رپرسی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی فینلاند 2006.11.19 |
۴/۲۹/۱۳۸۴
خۆپیشاندانه‌کانی مه‌هاباد و بێ هه‌ڵوێستی کوردان و هێزه سیاسییه‌کان
ئه‌وه‌ی که له‌م خۆپیشاندانه‌دا جێگای داخ بوو، نه‌بوونی هیچ جۆره پشتیوانییه‌کی کوردانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری کوردستانی ئێران و ته‌نانه‌ت ناوخۆی کوردستانی ئێرانیش بوو . له کاتێکدا که خه‌ڵکی کوردستانی ئێران به گشتی و خه‌ڵکی مه‌هاباد به تایبه‌تی ، له هه‌موو بۆنه خۆش و ناخۆشه‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستاندا ( گیرانی به‌ڕێز ئوجه‌لان، ته‌قینه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌کیه‌تی و لقی دووی پارتی، به سه‌کۆمار بوونی مامجه‌لال، به سه‌رۆک بوونی کاک مه‌سعوود و ... )به کرده‌وه ههڵپهریون و فرمێسکیان رشتووه ، له سه‌ریان تووشی ئازار و گرتن و لێدان و راوه‌دوونان هاتوون، به‌ڵام به داخه‌وه گوێبیسی بچووکترین هه‌ڵوێستی کوردان نه له عیراق و نه له تورکیا و نه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بووین . هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له مێژوو بده‌ینه‌وه ، تووشی گه‌لێک له‌و بێ هه‌ڵوێستییه‌ی کوردانی بهشهکانیتری کوردستان ده‌رهه‌ق به کوردستانی ئێران ده‌بین. بۆ وێنه ؛ له کاتێکدا مه‌لا مسته‌فا له کۆماری کوردستاندا پله‌ی ژینراڵی پێده‌درێ و رێزی لێده‌گیرێ ، له ساڵانی 46-47 دا کوردانی ئێران که په‌نایان بۆ بارزانی هێنابوو به زیندوویی و به کوژراوی ته‌حویلی حکوومه‌تی حه‌مه‌ره‌زاشا ده‌درێنه‌وه نموونه‌ی شه‌هیدان معینی و سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر و مراد شیرێژ و ... . یاخود له کاتێکدا به دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆرشی کورد له کوردستانی عێراق و په‌نا هێنان بۆ باوه‌شی ئاوه‌ڵای کورده‌کان له ئێران، قیاده‌ی مووه‌قه‌ت ساز ده‌که‌ن و بۆ خۆ شیرن کردن له هه‌مبه‌ر حکوومه‌تی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی مه‌لاکان، شان به شانی سپای پاسداران شه‌ڕی کوردی ئێران ده‌که‌ن. یا خود وڵامی میوانداریی کورده‌کانی ئێران ده‌رهه‌ق به ئاواره‌کانی کۆڕه‌وه‌که‌ی به‌هاری 91 به تیرۆری کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبه کوردییه‌کان و په‌لکێش کردنی سپای پاسداران به فه‌رمانده‌یی قاتڵی دوکتور قاسملوو، سه‌حراروودی ، بۆ سه‌ر مقه‌ره‌کانی حیزبی دیموکرات ده‌درێته‌وه. ئه‌مجاره‌ش له کاتێکدا که بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید شوانه ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ لای کاک مه‌سعوود درێژ کرد، ته‌نانه‌ت وڵامی نامه‌که‌شیان نه‌درایه‌وه . ڕه‌نگه بڵێن هه‌لومه‌رجه‌که وا ده‌خوازێ، به‌ڵام گه‌لۆ!! ئه‌و که له ته‌نگانه‌دا فریام نه‌که‌وێ، له فه‌رعانه‌دا بۆ چیمه. ته‌نانه‌ت هه‌ر دوو تهلهڤزتۆنی کوردستان و کوردساتیش ، دوای هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان هه‌واڵه‌که‌یان بیست و به سه‌ر و گوێ شکاوی بڵاویان کرده‌وه.
حیزبی دیموکرات
۴/۲۸/۱۳۸۴
چه‌ند سه‌رنجێک له سه‌ر ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی مه‌هاباد
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 18 ی پووشپه‌ڕ ، 9 ی ژولای، هێزه‌کانی حکوومه‌تی ئێران ته‌قه‌یان له لاوێکی شؤرشگێری شاری مهاباد به ناوی "سه‌ید که‌ماڵی ئه‌سفه‌ره‌م" ناسراو به " شوانه‌ی سه‌ید قادر" کرد و به پێی هێندێک سه‌رچاوه برینداریان کرد و پاشان گرتوویانه و له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانی له ده‌ست داوه. جه‌للادانی ره‌ژیم له ژێر زه‌خت و فشاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید شوانه و کۆمه‌ڵێکی زۆر له هه‌ڤاڵانی شوانه و هاوگه‌ڕه‌که‌کانی له "پشتتهپ" که به‌ده‌م بنه‌ماڵه‌ی شوانه‌وه چووبوون، دوای تێپه‌ڕینی پتر له بیست و چوار سه‌عات به سه‌ر کاره‌ساتی برینداربوون و گیرانیدا، ته‌رمه شوێندراو و ئه‌شکه‌نجه‌کراوه‌که‌ی له لایه‌ن چه‌کدارانی ره‌ژیم ، ته‌حویلی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌درێته‌وه و وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، داوای لێده‌که‌ن که ده‌بێ هه‌ر به‌م شه‌وه بینێژن. ئه‌م هه‌واڵه هه‌ر زوو له ناو شاردا ده‌نگ ده‌داته‌وه و خه‌ڵکێکی زۆر بۆ به خاک سپاردنی ته‌رمی شوانه کۆ ده‌بنه‌وه و هه‌ر به‌م شه‌وه که‌سانێکی ئازا هه‌له‌که ده‌قۆزنه‌وه و چه‌ند وێنه له ته‌رمی شه‌قار شه‌قاری شوانه ده‌گرن و له ناو خه‌ڵک و دواتر به ڕێگه‌ی تۆڕی ئینترنیت، به هه‌موو دنیادا بڵاوی ده‌که‌نه‌وه. وێنه‌کان ئه‌وه‌نده به ناخۆشی کاره‌ساتی شه‌هید بوونی ئه‌و لاوه و ئه‌شکه‌نجه وه‌حشیانه‌کانی سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌ویان ده‌گێڕایه‌وه، که هه‌موو مرۆڤێک توانای بینینی وێنه‌کانی نه‌بوو. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد که خه‌ڵک هه‌ر له سه‌ره‌تای بۆنه‌ی به خاک ئه‌سپاردنی ئه‌م لاوه ئازا و چاو نهترسهدا، رق و بێزاری خۆیان له حکوومه‌ت و کاربه‌ده‌ستانی دووپات بکه‌نه‌وه و به دانی دروشم و ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی، بۆنه‌که به‌ره‌و بۆنه‌یه‌کی نیشتمانی و شۆرشگێری بگۆرن و ناره‌زایه‌تی و هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵک بۆ رۆژی دواتریش درێژه‌ی کێشا. خه‌ڵک به دار و به‌ر و چه‌قۆ و تفه‌نگ به‌ره‌نگاری حکوومه‌ت بوونه‌وه. ئه‌مجاره‌یان ژنانیش به کۆ کرنه‌وه‌ی به‌رد و رشتنی ئاوی کوڵیو له په‌نجه‌ره‌ی ماڵهکانیانهوه به سه‌ر داگیرکه‌راندا، به‌شداری چالاکییه‌که‌یان کرد. چه‌کدارانی ره‌ژیم به پێچه‌وانه‌ی جاره‌کانی پێشوو ، له چه‌کی گه‌رم که‌متر که‌ڵکیان وه‌رگرت و پتر به گازی فرمێسک ڕێژ، که له‌مێژه بۆته ئاواتێک بۆ گه‌لی ئێمه، به‌ره‌نگاری خه‌ڵک بوونه‌وه . ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان له رۆژی 21 ی پووشپه‌ڕدا به گیرانی کۆمه‌ڵێکی زۆر له لاوان پتر په‌ره‌ی گرت و له رۆژی چوارشه‌ممه 22 ی پووشپه‌ڕدا، که ڕێکه‌وتی تیرۆری رێبه‌ری مه‌زنی گه‌لی کورد دوکتور عه‌بدوڕه‌حمانی قاسملوویه، گه‌یشته لووتکه و خه‌ڵک به داخستنی دووکانه‌کانیان و نه‌چوونه سه‌ر کار، یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م رێبه‌ره‌ی خۆیان به‌رز راگرت و له هه‌مانکاتدا ره‌نگ و بۆنێکی سیاسیتریان به ناره‌زایه‌تیه‌کان به‌خشی. رۆژانی دواتری ئه‌م خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییانه که تا رۆژی یه‌کشه‌ممه، 28 ی پووشپه‌ڕی خایاند و به گه‌یشتنی هه‌زاران که‌س له هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ره‌ژیم له شاره جۆراوجۆره‌کانه‌وه و به کوژرانی ده‌ره‌جه‌دارێکی سایین قه‌ڵایی و ئاگردانی پانکی سپه‌ی مه‌یدانی حه‌یوانان و بریندار بوون و گیرانی ده‌یان و سه‌دان که‌س له لاوانی شار و له ژێر هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی فه‌رمانداری شاردا و به هۆی نه‌بوونی هیچ پشتیوانییه‌کی به‌کرده‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی کۆتایی پێهات .
پێشنیار بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی دیموکراتیکی میللی کورد
رۆژی هه‌ینی ، 24 ی پووشپه‌ڕ ، ڕاگه‌یه‌ندراوێک له ژێر ناوی "به‌ره‌ی یه‌کگرتووی دیموکراتیکی میللی کورد" له لایه‌ن ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستان بڵاو کرایه‌وه که وێڕای ئاماژه به ڕاده‌ی یه‌کجار که‌می به‌شداری خه‌ڵکی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م داوییه‌ی ئێران و مافه هه‌رده‌م پێشێل کراوه‌کانی گه‌لی کورد ، باس له پێویستی به پراکتیزه‌کردنی بیرۆکه‌ی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی پێکهاتوو له هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی کوردستان یا خود پێکهێنانی فیدراسیۆنێک له یه‌کگرتن و نه تێکه‌ڵبوون ، کراوه. مه‌حه‌ممه‌د سه‌دیقی که‌بوودوه‌ند نووسه‌ری ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه ، که سکرتێری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستانه ، وه‌بیر دێنێته‌وه که له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا، پێشنیارهکانیی هه‌ڵگری بیروڕای تایبه‌تی خۆیه‌تی و ده‌یهه‌وێ به‌م زووانه بانگه‌وازێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزای هاوده‌نگانی ئه‌م پیشنیارانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ، ئاماده بکا.
به‌ڵام له پێوه‌ندی خاڵه لاوازه‌کانی، گه‌لی کورد له ئاست هه‌موو گه‌لانی ئێران‌دا، زۆرلێکراوترین و چه‌وساوه‌ترین گه‌له. ئه‌م گه‌له تا ئێستا زۆرترین نرخی داوه، به‌ڵام خه‌باته‌که‌ی له بواری رێکخستندا، رێکخراوتر بووه. رێکخراو و حیزبه کوردییه‌کان ، له ناو خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا چالاکانه ده‌وریان هه‌بووه. پێشینه‌ی خه‌باتی به‌شێک له‌م حیزبانه بۆ ده‌یان ساڵ له‌وه پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕێکخستن و رێکخراوه کوردییه‌کان به درێژایی خه‌باتی خۆیان، تووشی گه‌لێک هه‌وراز و نشێو بوون. به‌ڵام زه‌خت و سه‌رکوت و دورخستنه‌وه و کوشتار و ته‌نانه‌ت کوشتنی رێبه‌ره‌کانیان ، به‌داخه‌وه ئه‌وانیان به‌ره‌و توانه‌وه بردووه. ئه‌گه‌رچی ده‌توانین له لێکدانه‌وه‌یه‌کی واقیع بینانه‌دا بڵێین که ئه‌وان له ناو خه‌ڵکدا خاوه‌نی پێگه و ویستی خه‌ڵکن ، به‌ڵام چه‌ند به‌ره‌کی و چه‌ند ده‌سته‌یی و ناکۆکییه‌کانی نیوان ئه‌م حیزب و رێکخراوانه و ته‌نانه‌ت ناکۆکییه ناوخۆییهکانییان ، ئه‌وانیان به‌ڕاستی به‌ره‌و لاوازی بردووه. لێدانی یه‌کتر، یه‌کتر قه‌بووڵ نه‌کردن و جیابوونه‌وه بێ جێیه‌کانی ناوخۆی ئه‌م رێکخراوانه، نه‌ک ته‌نیا لاوازی به‌ڵکوو هۆکاری سه‌رکوتی خێراتری ئه‌وان بووه.
۲/۲۲/۱۳۸۴
ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ
دەیان
ساڵه و
هه‌موو ساڵێ له‌م رۆژه‌دا
ئه‌ستێره‌یه‌ک له ئاسمانی کوردستانا ده‌رده‌که‌وێ و
به درێژی ساڵ؛ نوور هاوێژه
دەیان ساڵه
ئه‌م ئه‌ستێره
بۆ جوتیاران خه‌له‌و خه‌رمان
بۆ قوتابیان نووری کتێب
بۆ هه‌ژاران له‌تی نان و
لەسەر دوژمن شه‌خته ڕێژه.
ئه‌م ئه‌ستێره
گه‌رچی شه‌مشه‌مه کوێره‌کان لێی ڕاده‌که‌ن
به‌ڵام رووناکی شه‌وانی نوته‌ک و تاڵ و درێژه.
دەیان
ساڵه و
هه‌موو ساڵێ له‌م رؤژه‌دا
بسکی دارگوێزی شۆڕه‌ژن
عه‌تر رێژه
چیا به قامکی بناگوێی
سروود بێژه
شه‌قام به ده‌سره‌ی ناو ده‌ستی
چۆپی کێشه و
کانی به گه‌ڕی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک
خه‌فه‌ت نێژه.
دەیان ساڵه‌و
هه‌موو ساڵێ له‌م ڕۆژه‌دا
سنه‌م سه‌راپا ئارێژه
زام به زامی مه‌هابادم پێی ساڕێژه
سه‌قزم به جه‌سته و خوێنی لاوه‌کانی
وه‌ک هه‌میشه نه‌مام نێژه
کرماشانم
له سه‌ر لووتکه‌ی بێستوونه‌وه
بانگه‌وازی مه‌ریوان و ورمێ ده‌کا؛
ده زوو هه‌ستن هاوڕێیانم
ئه‌مڕۆ
جێژنی بیست و پێنجی گهلاوێژە..
۱/۰۲/۱۳۸۴
ئاگری نه‌ورۆز
نه‌ورۆز جێژنی سه‌ری ساڵی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌یه که به درێژایی مێژوو له سه‌ر فه‌لاتی ئێران نیشته‌جێ بوون. گه‌لی کوردیش یه‌کێک له‌م گه‌لانه‌یه که ئه‌م ڕۆژه به رۆژێکی مێژوویی خۆی ده‌زانێ. به‌ڵام نه‌ورۆز بۆ کوردان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش وایان کردووه که ئه‌م جێژنه ببێ به به‌شێک له که‌لتوری کوردان له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا بژین. ئه‌گه‌ر له لای نه‌ته‌وه‌کانی تر بۆ وێنه فارس، نه‌ورۆز بریتی بێ له راخستنی سفره‌ی حه‌وت سین و هێلکه سوور کردن و قورعان خوێندن، بۆ گه‌لی کورد له هه‌مووان گرینگتر و پیرۆزتر، هه‌ڵکردنی ئاگری نه‌ورۆز و کۆبوونه‌وه و هه‌ڵپه‌ڕکێ به ده‌وری ئاگره‌که‌یه. ئه‌وه‌ش وایکردووه که له‌م ڕۆژه مێژووییه‌دا کوردان پتر خۆیان بناسن و یه‌کتریان خۆشتر بووێ و یه‌کگرتووتر بن. هه‌روه‌ها ئاگری نه‌ورۆز کێشانی سنوورێکه به ده‌وری ئه‌و گه‌له و له‌م ڕۆژه‌دا کوردان به هه‌ڵکردنی ئاگر و شایی و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ به ده‌وریدا، به ده‌ر و جیرانان ده‌ڵێن که ئێمه‌ش گه‌لێکین و خاوه‌نی که‌لتووری سه‌ربه‌خۆین و نه تورکین و نه فارس و نه عاره‌و.نه‌ورۆز هیچ مۆرکێکی ئایینی پێوه نییه. پیرۆزی ئاگر راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه‌یه که له ناوچه‌یه‌کی سارد و شاخاویدا ده‌ژین و زستانێکی سارد و سه‌خت و درێژ تێپه‌ڕ ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا، لایه‌نێکی پۆزه‌تیڤه بۆ خه‌باتی گه‌لێک که سه‌دان ساڵه له لایه‌ن ئایینی ئیسلامه‌وه ده‌چه‌وسێته‌وه و ناراسته‌وخۆ به‌ربه‌ستێک بۆ ئه‌م ئایینه داده‌نێ.ئه‌گه‌ر رۆژی نه‌ورۆز له سروشتدا ،دانانی خاڵی کۆتاییه بۆ تێپه‌ڕبوونی زستان و ده‌سپێکه بۆ بووژانه‌وه‌ی سروشت، بۆ گه‌لی ئێمه، لانیکه‌م له سه‌ت ساڵی ڕابردوودا ، هۆکارێک بووه بۆ به‌رخودان و وه‌رگه‌ڕانه‌وه له ڕووی زاڵماندا. زاڵمانیش هه‌میشه له‌م ڕۆژه ترساون و چی‌یان له ده‌ست هاتبێ، بۆ قه‌ڵاچۆ کردن و کوشتنی روحی به‌ربه‌ره‌کانی له گیانی ئه‌م گه‌له‌دا، درێغیان نه‌کردووه. گه‌لێک رووداوی تاڵ و شیرن که له به‌ره به‌ری نه‌ورۆزدا یا خود دوای نه‌ورۆز ، به چه‌ند رۆژ جیاوازییه‌وه، وه‌ک له سێداره‌دانی پێشه‌وای مه‌زنی گه‌لی کورد و هاوڕێیانی له 10ی خاکه‌لێوه(1946)- کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له 26ی ڕه‌شه‌ممه(1988)- نه‌ورۆزی خوێناوی شاری سنه1358 (1979)- گیرانی شاری که‌رکووک1991- مه‌زلوم دۆغان و حه‌سه‌نی علی خه‌نجه‌ر و زۆر کهسیتر که له زینداندا به جه‌سته‌ی خۆیان ئاگری نه‌ورۆزیان به‌رز ڕاگرت و کاره‌ساتی ساڵێک له‌مه‌وبه‌ری شاری قامیشلوو و زۆر رووداویتر شایه‌تی ئه‌م قسانه‌ن.به‌و هیوایه‌ی نه‌ورۆزی داهاتوو، رۆژی ئازادی گه‌له‌که‌مان له ژێر ده‌سته‌یی بێ.
۲/۲۷/۱۳۸۳
شێخ ڕەزا و سێ شێعر بۆ یەک کەڵەشێر
كهڵهشێـرێ به "ڕه‌زا"
لازمه كرماشانی
زیره‌ك و چابوك و دم گه‌رم و دڕ و شــهڕانی
كهڵهشێرێ كه قه‌پی گرت له بناگوێی كه‌ڵه‌شێر
پڕ به ده‌م بیپچڕی؛ وه‌ك سه‌گی هــهورامانی
كهڵهشێرێ كه ئه‌گه‌ر شێری نه‌ڕی بێته مه‌ساف
ڕایڕفێنێ به شـهقێ ، میسلی كه‌ری تاڵانی
بۆ حه‌واڵه‌ی دوبری ئه‌و كه‌سه خۆم ئه‌یزانم؛
دوو گونی پێوه هه‌بێ، وه‌ك دوو جه‌ڕه‌ی له‌یلانی
به درێژی وه‌كوو مه‌ولان بهگهكهی میری به‌یات
به جهسامهت وه‌كـوو كوێخا زله‌كه‌ی بێبانی
جنسی خۆی جووته مریشكێ به‌ری حه‌مله‌ی بگرێ
نهكـوو سوێی بێته‌وه بێچاره لەبه‌ر بێ گانی
ئه‌ی نهقیبزاده بنێره كه‌ڵه‌شێرێكی وه‌ها
بۆ "ڕه‌زا"كه‌ی سه‌گه‌كه‌ی قاپییه‌كه‌ی گه‌یلانی
(2)
له شێعری دووهه‌مدا وا دەردەکەوێ کە نهقیبزادەی ده‌ستقوچاو نە کەڵەشێری بۆ دەنێرێ
و نە دوو مریشکەکە. بەو جۆرە شێخ شێعرەکەی بە خۆڕایی دەچێ. به‌ڵام "حه‌سه‌ن
ئاغای كوڕی مه‌حمود ئاغای كۆیه" کە چیرۆکی ئەو بێ بەڵێنیەی نەقیبزادە ده‌بیسێته‌وه،
بڕیار ده‌دا كه‌ڵه‌شێرێكی بۆ بنێرێ. به‌ر له وه‌ی حه‌سه‌ناغا كه‌ڵه‌شێره‌كه بنێرێ،
هه‌واڵه‌كه و ته‌نانه‌ت تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌ڵه‌شێری گۆرین به گوێی شێخ ڕه‌زا
ده‌گاته‌وه. شێخ‌یش به شێعرێك هەم پێشوازی له‌و بەڵێنەی حه‌سه‌ناغا ده‌كا و هەمیش
هەڵدەکوتێتە سەر نەقیبزادەی بێ بەڵێن. لە سۆنگەی حەسەناغادا تەنانەت پەسنی سه‌خاوه‌تی
كۆییان لەبەرابەر دەستقوچاویی شارەکانی دیکەدا ده‌كا. ئەمجاریش بەختی خۆی تاقی
دەکاتەوە کە بەڵکو وێڕای کەڵەشێر دوو مریشکیشی دەست بکەوێ. پێشی ده‌ڵێ كه بێ هه‌واڵ
نیم له‌وه‌ی ئه‌و كهڵهشێرهی كه بۆم ده‌نێری، لاچاوێكی كوێره، به‌ڵام دیاری تۆیه
و شوكری ده‌كه‌م. به‌وه‌ڕا دیاره كه شێخ زیاتر پێویستی به مریشکی هێلکەکەر بووه تا
كه‌ڵه‌شێری شه‌ڕێ. ئاخر كهڵهشێرێک كه چاوێكی كوێر زەحمەتە کەلکی شەڕەکەڵەبابی
پێوە مابێ:
ئه‌و به هه‌ڵمه‌ت كه‌ڵه‌شێره،
به هه‌یبه‌ت شێره
كه‌ره‌مت كردووه بیستوومه ، ده‌سا بینێره
دوو مریشكیشی له گه‌ڵ ده، كه فریشكی نه‌كه‌وێ
خه‌رتی چه‌ند ساڵه‌یه، هه‌ڵبه‌ت بهمریشكان فێره
باره‌كه‌ڵڵا حه‌سه‌ناغای كوڕی مه‌حموودئاغا
كه‌فی فهییازه ، دڵی واسعــه ، چاوی تـێره
نه‌وه‌كوو شاری سوله‌یمانیه كـۆیه بهكهرهم
نه‌وه‌كوو تاوق و كه‌ركووكه، نه‌وه‌ك هه‌ولێره
ئه‌و هه‌موو شێعره كه ناردم، كه‌ڵه‌شێرێكی نه‌نارد
جه‌ددی ئه‌علایه، نهقیبزادهیه، خۆی بێخێره
دۆستان! ئه‌م كه‌ڵه‌شێره وه‌كوو ته‌عریفی ده‌كه‌ن
بۆ ڕه‌زا لازمه ، ئه‌م نێرهكهیه ، ئه‌و نێـــره
هه‌دیه‌یه‌ك گه‌ر له ته‌ره‌ف دۆسته‌وه بێ شوكری ده‌كه‌م
پێی ڕه‌زامه‌ندم ئه‌گه‌رچی ته‌ره‌فێكی كوێــــره
قافیه‌ی ته‌نگ نه‌زیری مـــهكه شاعیر ، زینهار
ئه‌وی له‌م قافیه بۆت ماوه‌ته‌وه هه‌ر کێـرە
(3)
له شێعری سێهه‌مدا وا دەردەکەوێ کە حه‌سه‌ناغا كهڵهشێرهكەی ناردووە و و دوو
مریشكیشی لەگەڵ خستووە. به‌ڵام له به‌ختی به‌دی شێخ ، هەرسێ له رێدا نه‌خۆش ده‌كه‌ون.
مریشكه‌كان له رێگادا ده‌مرن و كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ش دوای گەیشتن، به قه‌ولی شێخ ئه‌مری
خوا به جێ دێنێ.
ئه‌و به‌شه كه چوارینه شێعرێكه، شینێكی كورته بۆ كه‌ڵه‌شێره‌كه و ئاگادار
کردنەوەی حەسەناغا لە مەرگی کەڵەشێر و دوو مریشکەکە:
ئه‌و مریشك و كه‌ڵه
شــــــێرهی كه وتم بینێره
دووی له رێ مرد و یه‌كێكی به نه‌خۆشی لێره
شه‌و هه‌موو ده‌س به دوعا بووین، له‌وه‌ختی سه‌حه‌را
كه‌ڵه‌شێر ئه‌مری خودای كرد و وتم: وای شێره!
بابەتی نوێ:
بۆچی دوا پێنجشەممەی ساڵ ڕۆژی سەردانی گڵکۆی ئازیزانە
لەنێو کۆمەڵگەی کورد و ئێرانییەکانیشدا باوە کە بەتایبەت ئێوارەی ڕۆژانی پێنجشەممە سەردانی وێنەی کێلێک لە لوڕستان گڵکۆی مردووەکانیان دەکەن و...