۳/۰۹/۱۳۹۵

ئاژاوە ، ئاژاوەگێڕ ، ئاژاوە گێڕان

وشەی ئاژاوە ئەو مانایانەی خوارەوەی هەیە:
 - پشێوی
- ئاڵۆزی
- کەس بە کەس
- بەزم و هەرا
- غەڵبەغەڵب و زەنازەنا
- کێشە، شەڕ و نێوان ناخۆشی لە نێوان دوو یا چەند کەس
- قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی ئاپۆرای خەڵک بە دەوری رووداوێکدا
- تێکچوونی دۆخی ئاسایی

وشەکە رەنگە بنەمای جیاوازی هەبێ:
- ژاوە ژاوە: دەنگە دەنگ و هەرا کە کەس بە ئاسانی لەویدی تێنەگا
- ژاندن: بە مانای تێکوەردان و ئاڵۆز کردن
- ئاژ: بنەمای کرداری ئاژین بە مانای بەردانی ئاو

بەڵام ئەمن پێم وایە بنەمای وشەکە "ئاش ئاوە" یا هەمان ئاشی ئاوێ‌یە.
ئاش‌ئاوە - ئاشاوە - ئاژاوە

بۆچی ئاشی ئاوێ؟
ئاش کەرەسەیەکە بۆ وردکردنی دەنکی گەنم و خەلەی دیکە تا مرۆڤ بتوانێ بە ئاسانی بیخوا. رەنگە یەکەمین ئاش دانانی گەنم لە سەر بەردێک و کوتانی بە بەردێکی دیکە بووبێ. دواتر بۆ ئەوەی لە یەکجاردا هەم رێژەیەکی زیاتری گەنم ورد بکا و هەمیش دەنکە گەنمەکان نەپەڕن و بە فیڕۆ نەچن، بەردی ژێرەوە قووڵ کرابێ. پەرەگرتنی ئەم شێوە وردکردنە هاوەن یان دەستاونگ (دەست هاوەن)ی لێ کەوتۆتەوە. لە گەڵ پەرەگرتنی حەشیمەت و رادەی ئەندامانی خێزان، مرۆڤ پێویستی بە وردکردنی رێژەیەکی زیاتر لە گەنم و خەلە بووە. لە کار بە دەستاونگدا تەنیا کوتان رۆڵی نییە و هاڕینیش دەوری هەیە.  لەوەوە مرۆڤ بیری لەوە کردۆتەوە کە بە جێی وردکردن، کەرەسەیەک ساز بکا کە کاری هاڕینی بۆ بکا. بەو جۆرە هاڕە یان دەستاڕ پەیدا بووە. وشەی هاڕە دەبێ لە دەستاڕ کۆنتر بێ. دەستاڕ پێکهاتەی دوو وشەی "دەست" و "هاڕ"ە. ئەمەش دەبێ بەرامبەری هاڕین بە ئامێر بێ. واتە ناوەکە لە بەرامبەر ئاش‌هاڕ یان کەرەسەیەکی لەو جۆرە داندراوە. بەڵام شیمانە ناکرێ دەستاڕ دوای ئاش پەیدا بووبێ. بۆیەش "هاڕە" کە لە ماکی "هاڕین" چێ بووە، ئەشێ ناوێکی کۆنتر بێ.
حەشیمەت بەردەوام لە پەرە گرتندا بووە و بنەماڵەش لە گەورە بوونەوەدا. ئەوەش پێویستیی زیاتری بە خواردەمەنیی زیاتر و داخستنی ئازووقە بووە. وێڕای ئەوە کار بە هاڕە، هەم سەخت و هەم کەم دەرکەوتە. بۆیە مرۆڤ بیری لە دەزگایەک یان کەرەسەیەک بۆ هاڕینی زیاتر کردۆتەوە. بەو جۆرە ئاش پەیدا بووە. رەنگە کۆنترین ئاش بە هێز و باهۆی مرۆڤ گەڕابێ. دواتر ئاژەڵی گەورەی وەک کەر، گا و ئەسپ بۆ گێڕانی ئاش دەکار کراون. لە گەڵ بەرەوپێشچوونی زەمان، مرۆڤ بیری لە بە کارهێنانی وزەی سروشتی و لەوانە ئاو و با کردۆتەوە. بەو جۆرەش ئاشی ئاوێ و ئاشی با  پەیدا بوون. دواتر ئاشی ئاوری یان ئاشی میکانیکی پەیدا بوو.
  وێناچێ لە کوردستان ئاشی با رمێنی بووبێ. کوردستان دەشتایی نییە و هەر بۆیەش کەلکوەرگرتن لە وزەی با لە دۆڵ و داوێنی کێوەکان کە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکە، ئاستەمە. ئاسەوارێکی ئەوتۆش لەو جۆرە ئاشە لە کوردستان نییە. بەڵام کوردستان وڵاتێکی پڕ ئاوە. بۆیەش ئاشی ئاوێ لەم وڵاتە رمێنی زۆر بووە. ئاشی ئاوێ لە بەرامبەر ئاشی با یان ئاشی باهۆدا بووە نەک لە بەرامبەر ئاشی ئاور. لە ناو کولتور و زمانیشدا ئەم جۆرە ئاشە رەنگدانەوەی زیاترە. وەک:
- ئاو لە ئاشی دوژمن کردن
- ئاش گێڕێک ئاو بریتی لە ئاوێکی زۆر و بە خوڕ
- هەر دارێ نەهاتی بوو دەبێتە چەقەنە
 یان: دارێک ئەگەر خودا غەزەبی لێ گرت دەیکا بە چەقەنەی ئاشی
- بووم بە چەقەنەی ئاشی
- ئاشێک کە لە میستن بێ، ئاخری هەر دەمیزێ
- ئاشی ئاو لێ بڕاو
- سەرم لە ئاشیدا سپی نەکردوە
- نێوی بە کۆرەگەی ئاشیدا چێ
- لە ئاشی زۆری پێ چووە لە رێیە پەلەی دەکا!
- ئاشی نەزانی خوا دەیگێڕێ

بەڵام بۆچی ئاژاوە لە ئاشی ئاوێ وەرگیراوە؟
لە ناو کۆمەڵگای کوردستاندا، ئاشی ئاوێ یەکەمین و گرینگترین ئامێر و کارخانە بووە. هەڵبەستن و کارپێکردنی شارەزاییەکی تایبەتی و زۆری ویستوە. تا ئاستێک کە خەڵکی ئاسایی هەڵبەستنی ئاشیان بۆ شەیتان گەڕاندۆتەوە. "باوەڕی خەڵکی ئاسایی وا بووە کە یەکەمجار شەیتان ئاشی ئاوێی هەڵبەستوە. دواتر کە بۆخۆشیان لە سەر هەمان دەستوور هەڵیانبەستوە، بە سەرسوڕمانەوە دیتوویانە هی خۆیان کار ناکا. ئەوە بوو کە بە دوای شەیتاندا چوون و یەخەیان گرت تا بێ و رازی شێوەی دروستی هەڵبەستنی ئاشی ئاوێیان پێشان بدا." (قادری فەتتاحی قازی - رازی ئاشی ئاوێ)
بە پێی ئەو بۆچوونە باو و خەڵکیانەی سەرەوە ئاشی ئاوێ کاری شەیتانە. شەیتانیش بە فیتنە و شۆفاری بە ناوبانگە. کەواتە ئاژاوە چ بە مانای تکنیک و فرتوفێڵ و چ بە مانای هەرا و هوریا ساز کردن کە زیاتر بە هۆی دەنگی چەقەنەیە لە ئاشی ئاوێ دا، دەتوانێ لە ئاشی ئاوێ ، ئاش ئاوە ، ئاشاوە ، ئاژاوە چێ بووبێ.
کرداری سەرەکیی ئاژاوە، "گێڕان"ە؛ ئاژاوە گێڕ ، ئاژاوە گێڕان. وەک دەزانین هەمان کردار بۆ ئاشیش هەیە: ئاش گێڕان، ئاشم دەگەرێ.. ئەوەش متمانەی زیاترمان لە سەر بنەمای وشەکە پێ دەدا.
وشەی بەرامبەری "ئاژاوە" لە زمانی فارسیدا "آشوب"ە کە وێدەچێ ئەویش هەر لە بنەمای "ئاشی ئاوێ" چێ بووبێ.
آش آب - آشاب - آشوب







۳/۰۴/۱۳۹۵

مرۆت

مرۆت زیاتر لە موکریان ناوی ژنانە. ساڵانێکە ناوەکە لە باو کەوتوە بەڵام رەنگە هێشتا مابن ئەو ژنە بە ساڵاچوانەی ناویان مرۆتە.
بنەمای وشەکە بۆ ناوی هاوسەری خوای خالدی/هاڵدی دەگەڕێتەوە کە ناوی مرۆت بوو. ئەمە لە ئەفسانە و چیرۆکە کەوناراکانی ئەرمەنیدا ماوەتەوە کە هالدی هاوسەری ساندرامێت لە ژێر ناوی مرۆت بووە. مرۆتیش بە "بکوژ" و "شەڕکەر" مانا کراوەتەوە.
بەڵام بۆچوونێکی دیکە لە سەر وشەی مرۆت ئەوەیە کە بەشی یەکەمی وشەکە واتە "مر" یان "مرۆ" رەگی لە ئایینی میتراییدا هەبێ. لە بنەڕەتیشدا "مێهرۆ" یان "مێهر رۆژ" یان "مێهر رۆت" بە واتای روخساری وەک خۆر، بووبێ. 

هێدی

هێدی بە واتای هێور، ئارام، لە سەرەخۆ و بە ئەسپایی‌یە. ناوە بۆ کوڕان.
وشەکە لە ماکی "هەدا" و کرداری "هەدا دان" کەوتۆتەوە. هەدا و هەدادان بە مانای ئارام بوونەوەو ئۆقرە گرتنە.
لە ئایینی خالدی و ئایینی کۆنی دانیشتوانی هەرێمی "مانا"دا، "هەداد" خوای تۆفان و بۆران بووە. دەبێ ئەرکی ئەم خوایە هێور کردنەوە و هێدی کردنەوەی خێرایی با و خستنی تۆفان بووبێ.
هەدا - هێدا - هێدی

۳/۰۳/۱۳۹۵

هیوا

هیوا بە مانای هومێد و ئاوات بۆ گەیشتن بە ئامانجێکە. بووە بە ناو و زیاتر وەک ناوی کوڕان هەڵیدەبژێرن.
وشەکە لە بنەڕەتدا وشەیەکی شێواوە کە لە وشەی "هەویا" بە هەمان مانا کەوتۆتەوە. هەویا لە کرداری "هەویستن"ە کە "ا"ی پاشگری گرتوە. هەویستن زیاتر بە شێوەی "ویستن" ماوەتەوەو "هە"ی سەرەتای سواوە بەڵام لە هیوا و هەویا دا ماوەتەوە.
وشەکە بەو شێوەیەی خوارەوە لە دایک بووە:
هەویستن - هەویست(م) - هەوێ (دەم/هەوێ)
هەوێ/ا = هەویا
هەویا = هیوا

ئازا ، ئازادی ، شادی

وشەی ئازا وشەیەکی کوردی - مادی‌یە. ناوی یەکێک لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی مانا بووە.
لە بابەت بنەمای وشەکە زانیاریەکی ئەوتۆ نییە. بەڵام من پێم وایە بنەمای وشەکە "ئاس/ا" بووە. "ئاس" بە واتای بەرد و "ا"ی پاشگر وەک نیشانەی بکەر. ئاس یان بەرد هێمای پتەوی و بەهێزین و شتێکی سەیر نییە ئەگەر مرۆڤی ئازا و بە توانای پێ شوبهێندرابێ. پیتی "س" وەک لە زمانی کوردیدا باوە، گۆڕاوە بە پیتی "ز" و "ئازا"ی لێ چێ بووە.

شیمانەیەکی بە ڕای خۆم وێچووتر لەوەی سەرەوە ئەوەیە کە کە "ئازا" لە کرداری "ئاستن" کەوتبێتەوە. "ئاستن" کە ئێستا کەمتر یان بە دەگمەن بە کار دێ، بە واتای رێگە پێدان، هێشتن، دەست لێ هەڵگرتن و لە کۆڵ بوونەوەیە. دوو چەمکی ئازایەتی لە گەڵ رێگەپێدان زۆر جار و لە زۆر زماندا هاو ماکەن. وەک بوێر و بواردن.
ئەگەر ئەم شیمانەیە راست بێ، ئەوە ئازا بەو جۆرە چێ بووە:
خواستن - خواست - خواز (خوازا)
ئاستن - ئاست - ئاز (ئازا)
ئاز + ا = ئازا (وەک: زان + ا = زانا)
------------------

وشەی ئازادی ، وێدەچێ هەر لە وشەی ئازا کەوتبێتەوە و لە بنەڕەتدا ئازایەتی/ئازاتی بووبێ. پاشگری "...یەتی" لە زمانی کوردیدا بە شێوەی "...اتی" ، "..ەتی" و تەنانەت "..تی" دەبیندرێ: مەرد'ایەتی' ، پیاو'ەتی' ، کۆیلە'تی'..
بەو بۆچوونەی سەرەوە: ئازایەتی ، ئازاتی ، ئازادی
وشەی ئازاد دەکرێ جۆرێک گەڕانەوە لە وشەی ئازادی بێ و لەو وشەیە چێ بووبێ.

شادی : شادی کە زۆر جار لە گەڵ ئازادی دێ، دەکرێ وەک وشەی "ئازادی"ش چێ بووبێ. بەو پێیەش بنەڕەتی وشەکە "شا"یە. خەڵک پێیان وا بووە کە شا هەمیشە خۆش و گەشە و خۆشی و خۆشحاڵیی خۆیان بە حاڵی شا لێکداوەتەوە. بەو پێیەش شادی دەکرێ لە بنەڕەتدا شایەتی - شاتی - شادی بووبێ. 

ئاس، ئاش، ئاسمان، ئەشکەوت

- ئاس بە واتای بەردە. وشەیەکی کۆنە کە وەک خۆی لە زمانی کوردیدا بەو واتایە نەماوەتەوە بەڵام لە کۆمەڵێک وشەی پێوەندیدار بە بەرد دا هەیە. وەک (ئا)سەنگ، ئاستەم (رەوەزە بەردی گەورە کە دەست راگەیشتن پێی ئاسان نییە) و کۆمەڵێک وشەی دیکە.
- ئاسمان لە دوو بەشی "ئاس" و "مان" پێکهاتوە. پێشنیانی ئێمە پێیان وا بوو ئاسمان تەختەبەردێکی پان و بەرینە. لە سەر ئەو بۆچوونەش ناوی "ئاسمان"یان بۆ داناوە.
- "ئاس" بە واتای بەرد بووە. لە ئاڤێستادا  asan- ašn بە هەردوو واتای بەرد و ئاسمان هاتوە. 
 "مان" وەک پاشگر و هێندێک جار بە شێوەی سەربەخۆش بە واتای ماڵ، خانوو، ئەنواو جێگای حەوانەوەو سەرپەنایە. رەنگە کرداری "مان" یان "مانەوە"ش هەر لەم واتایە کەوتبێتەوە. وشەی مان وەک پاشگر لە "خانومان"، "نیشتمان" و کۆمەڵێک وشەی دیکەدا هەیە. 
- ئاش شوێن یان ئامرازی گەورەی هاڕینی دەغڵ و دانە. دوو بەردی زۆر گەورە کە بە سەر یەکدا دەسووڕێن و لە نێوان خۆیاندا دەغڵ و دان دەهاڕن و دەیکەن بە ئارد. وشەکە "ئاش" هەر لە ناوی بەرد (ئاس) وەرگیراوە و پیتی "س" گۆڕاوە بە "ش".
- ئەشکەوت: کەلێن و رەهۆڵی گەورەی لە بەرد پێی دەگوترێ ئەشکەوت. وشەکە لە دوو بەشی "ئەش" و "کەوت" پێکهاتوە
   "ئەش" شێوەیەکی دیکە لە "ئاس" بە واتای بەردە.
   "کەوت" کە لە شێوەکانی کا(کابان= کەیبانوو، چاوەدێری ماڵ) کەی(کەیخودا= خاوەن و خودانی ماڵ)، کەوی: (دەستەمۆ، ماڵی) دا هەیە بە واتای ماڵ و خانوویە. لە سەر یەک وشەی ئەشکەوت واتای ماڵی لە بەرد یان ماڵە بەردینەیە.


۲/۳۱/۱۳۹۵

وسووکەند ، خانەگێ

لە پەنا شاری مەهاباد و لە سەرەتای دەشتی شاروێران دوو گوندی زۆر لەمێژینە هەن بە ناوەکانی وسووکەند و خانەگێ. زمانی فارسی وەک زمانی حکومەتی ئێران کە دەسەڵاتی بە سەر ناوچەکەدا هەیە، ناوی ئەم دوانەی بۆ "یوسف کەندی" و خانەقاە" گۆڕیوە.
ئەوەندەی پێوەندی بە گۆڕان لە ناوی "خانەگێ" هەیە، بە دروستی ناوەکەی بۆ مانای ئەم سەردەمەی وشەکە گۆڕیوە. کەم و زۆر وشەی خانەقا لە ناو خەڵک بە تایبەتی لای پیران و پێڕەوانی تەریقەتەکان هەیە و ناسراوە. خانەقا ئەو شوێنەیە کە دەروێش و سۆفی و خەڵیفە لێی کۆ دەبنەوەو زیکری لێ دەکەن.
بەڵام پێوەندیدار بە ناوی وسووکەند، وێناچێ وشەکە پێوەندی بە یوسفەوە هەبێ.
 لە هێندێک زاراوەی زمانی کوردی بە تایبەت زاراوەی موکریانیدا وشەی یوسف کورت دەبێتەوەو بە شێوەی "وسوو" گۆ دەکرێ. هاوکات پاشگری "کەند"ی مەغولی یان تورکی بە سەر کۆمەڵێک گوند و ئاوایی دەڤەرەکەوە دەبیندرێ وەک حاجیاڵیکەند، کەپەکەند، قەرەکەند، ئۆرتەکەند و..  بەڵام گریمانەی ئایینی بوونی ناوەکە بە سەرنجدان بە شوێن و بەرامبەری ناوی خانەگێ بە دوور نازانم. وێڕای ئەوە بە دەگمەن ناوێکی کوردێندراو لە گەڵ پاشگرێکی تورکی یان مەغولی بە ناوی شوێنەکانەوە ماوەو ئەوەش گریمانەی مەغولی یان تورکی نەبوونی ناوی ئەم گوندە زیاتر دەکا.
وسووکەند لە پەنا ئاسەواری مێژوویی بەردەکونتێ و بەرامبەر بە ئەشکەوتی فەقرەقا هەڵکەوتوە. ئەوانەو کۆمەڵێک ئاسەواری دیکە لەم دەوروبەرە مێژووی کۆنی ناوچەکەمان بۆ دەگێڕنەوە. شارەزایان پێیان وایە بەردەکونتێ شوێنێکی ئایینی بووە. ژمارەیەکی زۆر پلیکانی بچووک مرۆڤ بەرەو ئەشکەوت و بودڕ و رەهەند رێنوێنی دەکەن کە بە وتەی شارەزایان ئاورگە یان شوێنی قوربانی بوون. کەواتە هەم خانەگێ و هەمیش وسوکەند شوێنی ئایینی بوون و دەکرێ ناوەکەیان پێوەندی بە ئایینەوە هەبێ. وەک چۆن خانەگێ بە مانا ئەمڕۆییەکەی لە خانەقادا لە خوێندن و پاشگری "گا/گە/گێ" بە مانای "جێ/جێگە/جێگا" چی بووە و شوێنی خویندنی سروودی ئایینی و زیکرە، ئەوە وسووکەندیش دەتوانێ لە "سوکەند"ی بە مانای سوێند و شوێنی سوێندخواردن و جێگای تۆبەکردن چێ بووبێ.

سوێند

سوێند خواردن بریتی‌یە لە پەیمان بەستن یان سڕینەوەی شک و گومان. ئەگەر بۆ ئەنجامدانی کارێکی خراپ، گومان لە کەسێک بکرێ، کەسەکە دەتوانێ سوێند بخوا و گومان لە سەر خۆی لابا. هەروەها سوێند خواردن بۆ بەڵێن دان بە ئەنجامدانی کارێک یان بە جێ هێنانی پەیمانێک یاخود وەفادار بوون بە مانەوە لە سەر پەیمان  و بەڵێنێک بە کار دێ.
وشەکە لە زمانی کوردیدا بیچمی جۆراجۆری هەیە: سوێن، سوون، سۆند، سووند، سوێند، سۆکەند و لە فارسیشدا "سۆگەند" یان "سەوگەند".
فارسەکان دەڵێن وشەکە لە بنەڕەتدا بۆ مادەیەکی تراو بووە کە لە "سۆدێۆم" و "گۆگرد" پێکهاتوە و سوێندخۆر دەبوو بیخواتەوە تا بڕوای پێ بکرێ. ئەگەر مردبا ئەوە درۆزن بوو و ئەگەر ژیابا ئەوە راستگۆ.
بەڵام من پێم وایە بنەمای وشەکە لەوە سادەترە. لە ناو ئەو بیچمانەی سەرەوەیدا، سۆکەند لە هەموان ساخترە و بەو جۆرەی خوارەوە چێ بووە:
سۆ: شک، گومان، دوودڵی
کەند: رەگی کرداری کەندن (هەڵکەندن، هەڵقەندن)
ئەم دوانە بە یەکەوە "سۆکەند"یان پێک هێناوە بە مانای هەڵکەندنی گومان و دوودڵی. رەنگە ئەم هەڵکەندنی گومان و دوودڵیە لە درێژایی زەمان و لە فەرهەنگ و ئایینە جیاوازەکاندا شێوەی جۆراوجۆری هەبووبێ بەڵام سوێند بە خوا و پیرۆزیە ئایینیەکان باوترین شێوەی سوێند خواردنە.
کەسێ کە گومانی لە سەرە ئەسێ سوێند بخوا تا گومانەکە لە سەر خۆی هەڵکەنێ و متمانە بۆخۆی بگێڕێتەوە.
بەڵام ئەوەی لەم لێکدانەوەیەدا هێشتا گرێپوچکەیە، گەردانی سوێندە لە گەڵ کرداری خواردن؛
سوێند بخۆ
سوێند دەخۆم
سوێندی خوارد
فڵانی کەسێکی سوێندخۆرە
ئەو کچ و کوڕە سوێندخۆری یەکترن..
یان لە فارسیدا: سوگند خوردن

بەڵام سوێند هەمیشە لە گەڵ خواردن نییە:
سوێند دان: سوێندت دەدەم
سوێند لێ کەوتن: سوێندت لێ کەوت (بە درۆ سوێندت خوارد)
سوێند لە سەربوون (سوێندم لە سەرتە، سوێندت لە سەرم نییە؛ واتە گومانم لێتە، گومانت لێم نییە یان گومانت لە خۆڕایە)
سوێندکاری: سوێند خواردنی بە کۆمەڵ بۆ پەیمانی گشتی
سوێندگر: کەسێ کە دوای سوێندخواردن تووشی بەڵا و نەهامەتی بێ
لە فارسیدا: سوگند یاد کردن 

۲/۱۴/۱۳۹۵

بزووتنەوەی کورد لە نێوان دێموکراسیخوازیی ئێرانی و رزگاریخوازیی کوردستان دا

بە دوای رووخانی کۆماری کوردستان، ستراتیژیی سیاسیی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان بێ ئەوەی بڕیارێکی جەمعی لەسەر درابێ، گۆڕانی بەسەردا هات. نوخبەی سیاسیی کورد لە دوای کۆمار بە شوێن پەسیوێکدا بوو کە بتوانێ خۆی لێ بگرێتەوە و درێژە بە تێکۆشانی خۆی بدا. ئەوانەی کە رۆژهەڵاتیان بەجێ هێشت، بەشی زۆریان بوون بە بەشێک لە بزووتنەوەی سیاسی - نەتەوەیی پارچەکانی دیکە و ئەوانەش کە مانەوە بوون بە بەشێک لە بزووتنەوەی "ئازادیخوازی" لە ئێران. لە روانگەی هەردووی ئەو دووانەدا کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەبوو، بەڵام کێشەکەی کێشەیەکی سەربەخۆ نەبوو. یان بەشێک بوو لە جوغرافیایەکی بەرینتر بە ناوی کوردستان کە دەبوو دوای رزگاربوونی بەش یان بەشەکانی دیکە رزگار بکرێ یا لە چوارچێوەی جوغرافیای ئێراندا و لە ئێرانی ئازاد و دێموکراتی داهاتوودا دەبوو چارەسەری بۆ بکرێ. 
لە کۆنگرەی دووهەمی حیزبی دێموکراتدا تای تەرازووی کێشەکە بە لای لایەنە کوردستانیەکەدا شکایەوە. واتە کورد لە رۆژهەڵات دەبوو پرسی خۆی هەڵپەسێرێ و ببێ بە هێز بۆ بەشێکی دیکەی کوردستان و خەرج و پیتاکی بۆ کۆ بکاتەوە. بەڵام وەک چۆن دوو بۆچوونەکە پێش لە کۆنگرە هەبوون، قورس بوونی تای تەرازوو لە کۆنگرە نەیتوانی کۆتایی بە ململانێکان بێنێ. لە ئەنجامدا لاگرانی ئێرانی دێموکراتیک کۆمیتەی ئینقلابی ئەوکاتیان دامەزراند. کۆنگرەی سێهەمی حیزبی دێموکرات لە نێوان تێزی "رۆژهەڵات بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان" و "رۆژهەڵات بۆ دێموکراسی لە ئێران"، سەنتێزێکی دانا. واتە کورد لە هەمان کاتدا کە ئێرانی بوو و بۆ ئێرانی دێموکرات تێدەکۆشا، لە گەڵ بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە بەشەکانی دیکەش هاوکاریی دەکرد و هاوکاری لێ وەردەگرت. ئەمجارە کورد لە "کوردستانی ئێران" مافەکانی خۆی روونتر گەڵاڵە کرد بەڵام دەستبەربوونی ئەو مافانەی هەروا لە چاوەڕوانی بۆ دوای دامەزرانی ئێرانێکی ئازادو دێموکرات هێشتبۆوە. لەم پێناوەشدا بۆ هاوپەیمان دەگەڕا. رێچکەیەک کە هەتا ئێستاش کەم و زۆر گوتاری سیاسیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانە.
بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەو کاتەوە تا ئێستا بە هەموو لق و پۆپەکانیەوە، بەردەوام خۆی وەک بەشێک لە هێزی دێموکراسیخوازی ئێران پێناسە کردوە. لە روانینی سیاسیی کوردی رۆژهەڵاتدا دەستەبەربوونی مافەکانی لە گرەوی هاتنە سەر کاری دەسەڵاتێکی دێموکراتیک لە تاراندا بووە. بەوەش بزووتنەوەیەک کە دەبوو وەک هەر بزووتنەوەیەکی گەلانی بندەست، بزووتنەوەی "رزگاریخوازی نەتەوەیی" با، بوو بە بەشێک لە بزووتنەوەی "ئازادیخوازی سەراسەری".

دێموکراسی بۆ ئێران
پێناسەی ئێمە لە دەسەڵاتی تاران زۆر جیاواز نییە لەو پێناسەیەی ئازادیخوازێکی تارانی لەو دەسەڵاتەی هەیە. لە روانگەی هەردووکمان ئێستا دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر لە تاران لە سەر کارە و دەبێ جێگای خۆی بۆ دەسەڵاتێکی دێموکرات بە جێ بهێڵێ تا هەموان لە ژێر سێبەری ئەم درەختی دێموکراسیەدا بحەسێنەوە. جیاوازیمان تەنیا لە تەفسیری نەوعی ئەو دێموکراسیەیە کە حکومەتی داهاتوو پێویستە هەیبێ.
هەوڵی زۆرمان بۆ رووخانی دەسەڵاتێک کە نە کورد دەستی لە دامەزراندنی دا بووە و نە دەتوانێ بیڕوخێنێ و نە هیچ نیشانەیەک هەیە بۆ ئەوەی ئەگەر رووخا لە سازکردنەوەی سیستمی نوێدا بەشداریی پێ بکرێ، ئێمەی لە حاند کۆماری ئیسلامی لە سیاسەت بەتاڵ کردوە. دوژمنایەتیەکی رەق و رووتی بۆ هێشتوینەتەوە. هەر لەو سۆنگەیەش دایە کە دوژمنایەتی ئێمە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی، دەسەڵاتێک کە ئێستا لە تاران لە سەر کارە، زیاتر وەک دوژمنایەتیی کەسێکی بێ هێز لە گەڵ بەهێزێک یان دوژمنایەتیی بنەماڵەیەک لە گەڵ عەشیرەتێک دەچێ هەتا دوژمنایەتیی لایەنێکی رزگاریخواز لە گەڵ هێزێکی داگیرکەر. بۆیەش هەر جۆرە موزاکرەیەک لە گەڵ ئەو دەسەڵاتە لە چاوی بەشێک لە تاکی کورد دا خیانەتەو ئەوەی بە کەمتر لە رووخانی ئەم دەسەڵاتە رازی بێ، خیانەتکارە! لە راستیدا ئەم بۆچوونە نە دەرەنجامی رادەی شۆڕشگێڕ بوون بەڵکو بەرهەمی بە لارێداچوونی خەباتی ئێمە وەک خەباتی نەتەوەیەکی بندەستە کە بە جێی هێزی رزگاریخواز و رزگاریدەری کورد، خۆمان کردوە بە هێزێکی رووخێنەری دەسەڵاتی ناوەند لە تاران. تازە ئەگەر ئەم رێژیمەش بڕووخێ، لێمان روون نییە کە چ جۆرە دەسەڵاتێک جێی دەگرێتەوەو دەسەڵاتی داهاتوو چی بۆ ئێمەی کورد تێدایە. یان لە بنەڕەتدا کۆمەڵگای ئێرانی چەندە ئامادەی قەبوڵکردنی ماف و ئازادیەکانمانە؟!
ئەوە کە کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرە، دەسەڵاتێکی قانوونمەند نییە و وەک هەر دەسەڵاتێکی ئیدئۆلۆژیک، تێیدا بنەماکانی ئایدۆلۆژیا گرەو لە یاسا دەبەنەوە، حاشای لێ ناکرێ. تەنانەت ئەو جارانەش کە بەندێک یان چەند بەند لە یاساکەی بە قازانجی خەڵک بن بەڵام جێبەجێ کردنیان جۆرێک لە هەرەشە بۆ سەر بنەما و ئایدۆلۆژیاکانی خۆی لێ بکەوێتەوە، بە ئاسانی پشتیان تێ دەکا و جێبەجێیان ناکا. بەڵام ئەگەر کۆماری ئیسلامیش بڕووخێ، خۆ دەسەڵات لە تاران بە پێچەوانەی ویستی حەشیمەتی هەراوی ناوەند دانامەزرێ. پرسیار ئەوەیە ئاخۆ لە دەرەوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، سەدا چەندی خەڵک و چالاکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی لە ئێران باوەڕیان بە مافی نەتەوەکان و لەوانە نەتەوەی کورد لە ئێراندا هەیە؟ ئاخۆ تاکی کورد دەتوانێ بە ئاسانی پەنجەکانی دەستی خۆی بە ژمارەی ئەو کەسایەتی و چالاکە سیاسیانە پڕ بکاتەوە کە دان بە مافی کورد دا دەنێن و لە پێناویدا تێ دەکۆشن؟ بە داخەوە وڵامی ئەمە لای من "نا"یە. هەر ئەوەش پێمان دەڵێ کە خۆ خەریک کردنی زۆری ئێمە بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی ئێستای تاران کە نە ئۆپۆزیسیۆنێکی رووخێنەری جیددی هەیە و نە روونە کەی دەڕووخێ و نە بە رووخانیشی لە دامەزراندنەوەی دەسەڵاتی نوێدا رۆڵێکی ئەوتۆمان پێ دەدرێ، خۆ خەریک کردنێکی بە خۆڕاییە و لە ئەسڵی بابەت و ئەرکەکانی خۆمان دوورمان دەخاتەوە. لەوەش زیاتر دانانی هەموو ئاوات و خولیاکانمان لە تەبەقی دێموکراسیی دواڕۆژی ئێراندا، هەڵەیەکە کە رێگامان زۆر لێ دوور دەخاتەوەو لەوەی کە ئێستا هەین، پتر بڕستمان پێ ناهێڵێ و زیاتر تووشی بێ ئەنگیزەیی سیاسیمان دەکا.
بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتەکان لە ئێرانی هاوچەرخدا، کورد نە عونسورێکی ئەکتیڤ بووە بۆ رووخانی دەسەڵاتەکان و نە لە سازکردنیشیاندا نەقشێکی پێ دراوە. هیچ گرەنتیەکیش نییە کە دەسەڵاتی دوای کۆماری ئیسلامی حەتمەن ئەو دەسەڵاتە بێ کە ئێمە چاوەڕوانی دەکەین. ئەگەر گریمان دەسەڵاتی دوای ئەم رێژیمە بە شێوەی رێژەیی هەڵگری بنەماکانی دێموکراسیش بێ، تازە ئێمە دەکەوینە قۆناخی لانیکەم بیست ساڵ لەوە پێشی خەباتی کورد لە تورکیا و لە باکووری کوردستان. بەڵگەشم ئەوەیە کە مافی کورد نەک لای دەسەڵاتدارانی تاران و تەنانەت ئۆپۆزیسیۆنەکەی لە دەرەوەو ناوخۆ نییە، تەنانەت لە ناو کۆمەڵگای ئێرانیشدا دان پێدا نەنراوە. بەو پێیەش بەستەری دامەزرانی "دێموکراسی لە ئێران" بەو تەعریفەی کە ئێمە لە دێموکراسی و لە دێموکراسیەک کە مافەکانی نەتەوەی کوردی تێدا جێ ببێتەوە، نییە.
کەواتە کورد دەبێ بێ وەبەرچاو گرتنی ئەوە کە کێ لە تاران حوکم دەکا و ئەو حوکمە تا چەند دیکتاتۆر یان دێموکراتیکە، خۆی رێک بخا و لە سەر جوغرافیای خۆی بە دوای مافەکانی خۆیدا بگەڕێ نەک لە تاران و لە داڵانەکانی سیاسەت لە ناوەند.

داگیرکەر و داگیرکراو
تەعریف و پێناسەمان بۆ دەسەڵاتی کۆماری ١٩٤٦ی کوردستان، هەر چۆنێک بێ، چ وەک دەسەڵاتێکی سەربەخۆ پێناسەی بکەین یان یەکەیەکی خودموختار لە ئێران، دەسەڵاتی تاران و ئەرتەشەکەی بە بێ رێککەوتن لە گەڵ ئەم دەسەڵاتە و بە پێچەوانەی ویستی دانیشتوانی کۆماری کوردستان، هێرشیان بۆ کرد، روخاندیان و جوغرافیاکەیان داگیریان کرد. دوا جاریش سەرۆک و رێبەرانی کۆماریان ئیعدام کرد. ئەوە راستە کە کۆمار نەیتوانی هەموو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بگرێتەوە، بەڵام ئەم کیانە سیاسی - نەتەوەییە هەتا ئێستاش بنەمای خەباتی نەتەوایەتیی ئێمە لە کوردستانە و لە دڵی رزگاریخوازانی کوردستاندا لە هەر شار و ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان، زیندوویە. کەواتە ئەگەر مێژووی هاوچەرخی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆماری کوردستانەوە دەست پێ بکا، ئەوە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دوای داگیرکرانی کۆمار، یەکەیەکی جوغرافیایی داگیرکراوە. دەسەڵاتی تارانیش چ لە سەردەمی پاشایەتی و چ ئێستا و لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی‌دا، لە کوردستان دەسەڵاتێکی داگیرکەرە. چونکە دوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی و هاتنی ڕێژیمی ئیسلامی، ئەوە دیسان بە پێچەوانەی خواست و ویستی دانیشتوانی کوردستان ئەم جوغرافیایە داگیر کرایەوە و دەسەڵاتێکی پێچەوانەی خواستی خەڵکەکەی بەسەردا سەپا. بەو پێیەش خەباتی ئێمە دەبێ خەباتی نەتەوە و خاکێکی داگیرکراو دژ بە دەسەڵاتێکی داگیرکەر بێ. لە ستراتژیی خەباتی ئێمەدا، داگیرکەر دەبێ وڵاتەکەمان بە جێ بێڵێ و تەنیا بە رێککەوتن لە گەڵ دەسەڵاتی هەڵبژێردراوی خەڵکی کوردستانە کە دەتوانێ بە بێ پێناسەی داگیرکاری، مۆڵەتی بوون لە نێو ئەم یەکە جوغرافیاییەی هەبێ. تا کاتێک ئەمە پێناسەی ئێمە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە دەسەڵاتی تاران نەبێ، کابرای تارانی زۆر بە ئاسانی دەتوانێ پێمان بڵێ، ئەگەر رازین لە ئێران بمێننەوە و ئەگەریش ناڕازین، ئەوە بڕۆن لە وڵاتێکی دیکەدا بگیرسێنەوە!
کەواتە ئێمە دەبێ دەسەڵات و هێزی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان، وەک هێزی داگیرکەر ببینین نەک بە تەنیا وەک حکوومەتێکی دیکتاتۆر.

ئازادیخواز یان رزگاریخواز و رزگاریدەر؟
ئەگەر بمانهەوێ خۆ لە دووپاتکردنەوەی مێژووی لانیکەم ٥٠ ساڵی رابردووی خۆمان ببوێرین، دەبێ پێناسەیەکی دیکە بۆخۆمان و بۆ دوژمنەکەمان بکەین. پێناسەی ئێمە لە دەسەڵاتی تاران هەر لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتیەوە هەتا ئێستا پێناسەی ئازادیخواز لە دیکتاتۆر بووە. ستراتژیی ئێمە هەمیشە لە پێشدا ئێرانێکی دێموکرات بووە. چ ئەو کاتە کە ستراتژیمان "دێموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان" بوو و چ ئێستا کە "ئێرانێکی دێموکرات و فیدراڵ"مان دەوێ. نەک ئەوە کە پێم وا بێ ئازادی و دێموکراسی لە ئێراندا خراپە، نا، بەڵکو ئەو ستراتژیە و ئەو پێناسەیە، ئێمەی لە ئەرکی سەرەکیی خۆمان دوور خستۆتەوە. بەو پێناسەیەوە بووین بە بەشێک لە هێزی ئازادیخوازی ئێرانی. هێزێک کە بەردەوام لە هەڵکشان و داکشان، لە بەهێزبوون و لاوازبووندا بووە بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا خەمی ئەو خەمی مافی نەتەوە بندەستەکان نەبووە. تەنانەت زۆرێک لە لایەنە ئازادیخوازە ئێرانیەکان سەرەڕای هەڵگرتنی دروشمە دێموکراتیکەکان، هیندەی دەسەڵاتی تاران دژ بە ماف و ئازادیەکانی کورد وەستاونەتەوە یان لە باشترین حاڵەتدا دانیان بە هێندێک مافی سەرەتایی لە گوێن مافی شارۆمەندی ناوە. لە ژێر ئەم سیاسەت و ستراتژیەش کە بە درێژایی چەند دەیەی رابردوو گرتومانەتە بەر، کورد لە ئێراندا خاوەنی کەمترین پشتیوانیە. بۆیەش بزووتنەوەی کورد دەبێ پشت بە هێزی نەتەوەیی خۆی ببەستێ و لەم پێناوەشدا دەبێ پێناسەی ئێستای لە خۆی و لە دوژمنەکەی بە پێناسەی داگیرکراو لە داگیرکەر بگۆڕێ. دەبێ بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵات پێناسەی خۆی لە هێزێکی ئازادیخوازی ئێرانی - کوردیەوە بۆ "هێزی رزگاریخوازی کوردستان" بگۆڕێ. لەوەش زیاتر ئەوەندە خۆ بە هێز بکا تا ببێ بە هێزی رزگاریدەری نەتەوەیی.

ستراتژیی "دێموکراسی بۆ ئێران" بنەماکانی نەتەوەیی کاڵ کردۆتەوە
رزگاریخوازی داکۆکی و هەوڵدان بۆ رزگاریی نەتەوەیەک بە ناوی کورد لە ژێردەستی و ئازاد کردنی خاکێک بە ناوی رۆژهەڵاتی کوردستان یان کوردستانی رۆژهەڵات لە داگیرکراویە. مەرج نییە ئەم رزگاریە حەتمەن لە جۆری جودایی لە ئێران و سەربەخۆیی رۆژهەڵاتی کوردستان بێ. بەڵکو پێش لەوە کە بە دوای چۆنیەتی چارەسەری پرسی نەتەوەییدا بچێ، بۆ پتەو کردنی بنەماکانی نەتەوەیی و نیشتمانی لە ناو تاکی کورد و لە کۆمەڵگای کوردستاندا تێدەکۆشێ. بزووتنەوەی رزگاریخوازی کۆمەڵگای خۆی بە بنەما دادەنێ و یارمەتی لە ئازادیخوازانی ئێران و جیهانیش وەردەگرێ. رەوتێک کە لە دێموکراسیخوازی بۆ ئێراندا تۆخ نییە و تا رادەیەکیش پێچەوانەیە. تەعریفی نەتەوە لە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی تا ئێستای کوردی رۆژهەڵاتدا سنووردار بووە. تاکی کورد تا ئاستێکی نە زۆر کەڵەگەت مافی کورد بوونی هەبووە. دوای ئەو ئاستە ئیدی تاکێکی ئازادیخوازی ئێرانی بووە. ئەم بزووتنەوەیە هەمیشە دەستێکی بە دروشمی پاراستنی یەکپارچەیی ئێران و رەسمیەتی زمانی فارسیەوە گرتوەو بە دەستەکەی دیکەی هەوڵی دەستەبەرکردنی ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستانی داوە. ئەوەش هۆکار بووە بۆ ئەوە کە چەمکی نەتەوایەتی لە لای تاکی کوردی رۆژهەڵات نەهادینە نەبێ. ئەوەی کە ئێستاش لای کورد و تاکی کوردی رۆژهەڵات هەیە بەشی زۆری لە ژێر شوێندانەریی کورد و بزووتنەوەی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بووە.
لە باری جوغرافیاییشەوە هەتا ئێستا کورد و بزووتنەوە سیاسیەکەی لە رۆژهەڵات تەعریفی ناڕوونی لە خاکی خۆی هەیە. هەتا ئێستاش نەیتوانیوە خاوەنی نەخشەی نیشتمانەکەی خۆی بێ. نەخشە لای ئەو سەلماندنی دابەشکاریی ئوستانەکانە. لە حاڵێکدا پێوانەی دەسەڵات بۆ دابەشکردنی ئوستانەکان، هیچکات نەتەوە نەبووە.
لە باری یەکگرتوویی نەتەوییشەوە دوای زیاتر لە سەد ساڵ خەباتی بەردەوام، کوردایەتی هێشتا لە کۆمەڵگای کوردستاندا بۆ وێنە بە رادەی تورک بوون و تورکایەتی لە شارەکانی ئازەربایجان پەرەی نەگرتوە. خواستی نەتەوایەتیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە سەر سۆز بنیات نراوە نەک لە سەر بنەمای تێگەیشتن و پێویستی. زۆربەی ئێمە لە خۆشەویستیی حیزب و پێشمەرگە و چەکدا رێی خەباتمان هەڵبژارد نەک بە دوای مافە نەتەوایەتیەکانماندا. نوێنەرێکی کورد لە مەجلیس زۆر بە سانایی دەتوانێ پشت لە خواستە نەتەوەییەکانی بکا. بە دەگمەن بەهائەدین ئەدەبێکیان تێدا هەڵدەکەوێ. لە کاتێکدا تورکایەتی بۆ نوێنەرە تورکەکان بە ریفۆرمخواز و ئوسولگەراو سەربەخۆوە، هەمیشە پایەیەکی کار و تێکۆشانە. لە هەر تریبوونێک بۆ دەربڕینی هەستی نەتەوەیی خۆیان کەلک وەردەگرن. بەردەوام هەوڵی دەرپەڕاندنی نەتەوەکانی جیرانیان و بڵاوکردنەوەی خۆیان دەدەن. ئێمە مێژووی راستەقینەمان هەیە و کاری لە سەر ناکەین کەچی ئەوان مێژووی درۆیینەی خۆیان لە سەر ئەم خاکە بۆ ٥ هەزار ساڵ دەگەڕێننەوە. بە بێ ئەوەی حیزبی سیاسی و رێکخستنی سیاسیان هەبێ، بە سەدان کەسیان لەم پێناوەدا کار دەکەن. کەچی لای کورد لە زۆر شوێن و لە زۆر بنەماڵەی کورددا کوردبوون کرچ و کاڵ و پێنەگەیشتوویە. ئاخاوتن و تەنانەت نووسین و هونەرنواندن بە زمانی فارسی لە جێی زمانی دایکی نەک کەسری شان نییە، جۆرێک لە شانازیشە. سەرەڕای بوونی زۆر بنکەی فێرکردنی زمانی کوردی، دایک و باوکەکان بە دەگمەن هەست بە پێویستی خوێندنی مناڵەکانیان بە زمانی کوردی دەکەن. لە ناو کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر نین ئەوانەی خۆیان فێری خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی کردوە. لە حاڵێکدا کتێب و چاپەمەنی بە زمانی کوردی بە لێشاوە و لە زۆربەی شارەکان خولی فێرکردن بە زمانی کوردی هەیە. ئەگەر ئاوڕێک لە سەد ساڵ خەباتی خوێن و قوربانیدانی خۆمان بدەینەوە و لە گەڵ بۆشایی نەبوونی جووڵەیەکی ئەوتۆی تورکەکان لە ناوچەکەدا بەراوەردی بکەین، قوڵایی ئەم کەم دەسکەوتیەی خەباتەکەمان زیاتر بۆ دەردەکەوێ.

دیموکراسیخوازی بۆ ئێران پرسی کوردی دوا خستوە
لە رۆژەکانی کۆتایی تەمەنی کۆماری کوردستانەوە هەتا ئێستا، بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵات بەردەوام داکۆکی لە یەکپارچەیی ئێران کردوە. لەم پێناوەشدا زۆر شتی فیدا کردوەو تێچووی زۆری داوە. کەچی دەبینین دەسکەوتەکانی لە زیانی زیاتر نەبووە:
١- ستراتژیی دێموکراسیخوازی، کورد و بزووتنەوە سیاسیەکەی بە شوێن ئۆپۆزیسیۆنی فارسدا هەڵوەداو وابەستە کردوە. زۆر جاریش لە پێناو ئەم ستراتژیەدا ناچار بووە هەوڵ و هەزینەی ئۆپۆزیسیۆن سازی بدا یان ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە سەر زگی خۆی بحاوێنێتەوە بێ ئەوەی هیچ خێرێکی لێ ببینێ.
٢- چونکە ستراتژیی رزگاریی خاک و نەتەوە بەدەر لە ئێرانی ئازاد و دێموکرات، لە دکترینی سیاسیی بزووتنەوەی کوردی رۆژهەڵاتدا نەبووە و مادام کوردیش بە تەنیا ناتوانێ دەوڵەتی ناوەندی بڕووخێنێ، پێشمەرگەی کوردستان ناچار بووە زۆر بە ئاسانی و بێ بەرگریی ئەوتۆ خاکی خۆی بە جێ بێڵێ. دوای داگیرکرانی خاکەکەشی هەوڵی ئازادکردنی لانیکەم بەشێکی نەداوە. دوا جاریش کە هیچکام لە فاکتەرەکانی رووخانی دەسەڵات لە ناوەند شک نابا، تووشی نائومێدی و چەقبەستوویی دەبێ.
٣- هەر ئەم چاوەڕوانیە بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی ناوەند، وای لێ کردوە کە بەردەوام چاوەڕوانی لێدانی هێزێکی دەرەکی لە ئێران و روخاندنی دەسەڵاتی ئێستای تاران لە لایەن وڵاتێکی دەرەکیەوە بێ.
٤- هیچ روون نییە کە بە روخاندنی دەسەڵاتی ئێستای تاران، حەتمەن دەوڵەتێکی دێموکرات، ئەویش بە تەعریفی کورد لە دێموکراسی، بێتە سەر کار. کەواتە ئەوەش کە بۆ روخانی ئەم رێژیمە سەرف دەکرێ، تێچوویەکی لە جێگای خۆیدا نییە.
٥- ستراتژیی ئێرانی ئازاد و دێموکرات نەیتوانیوە رێژەیەکی ئەوتۆ لە لاگرانی ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان لە ناو نەتەوەی باڵادەست و لە ناو لایەنەکانی هەڵقوڵاو لە ناوەندی ئێران بۆ کورد دەستەبەر بکا. لە حاڵێکدا لە تورکیا و لە عێراق لانیکەم ئیسماعیل بێشکچی یان جەواهێریەک پەیدا بوون. کەواتە لەم بارەشە کورد قازانجی لەو دروشمە نەکردوە.
٦- سەرەڕای زیاتر لە نیوسەدە خەبات بۆ ئێرانی ئازاد و دێموکرات، کەمتر کەس و لایەنی ئێرانی بڕوا بە کورد دەکەن کە نایهەوێ جیا بێتەوە. کەواتە لەوەشدا چ دەسکەوتی نەبووەو هەوڵێکی بەخۆڕایی بووە.
٧- هەوڵدان بۆ ئێرانی ئازاد و دێموکرات لە دکترینی سیاسیی بزووتنەوەی کوردی رۆژهەڵاتدا بەشێک لە وزە و توانایی ئەم نەتەوەیەی وەک تاک و تەنانەت لە ئاستی حیزب و رێکخراویشدا، راستەوخۆ بۆ ناو ئەو لایەنە ئێرانیانە گواستۆتەوە کە مینهایی پرسی کورد، وەک حیزبە کوردیەکان بۆ ئێرانی ئازاد و دێموکرات خەبات دەکەن.
٨- دانی پێدا بنێین یان نا، بەشێکی زۆر لە تێچووی خەباتی تا ئێستای ئێمە لە پێناو دێموکراسی بۆ ئێراندا بووە. دێموکراسی بۆ ئێرانیش بەحرێکی ئەوەندە بەرینە کە بە دڵۆپی خوێنی پێشمەرگەی کوردستان رەنگین نابێ.
٩ - لە هەمووی ئەوانە گرینگتر ئیدەئالی "ئێرانی دێموکرات" ئەوەندە بۆ کورد دوورەدەست بووە کە هەستی ناهومێدی و کەم توانایی بۆ تاکی کورد و بزووتنەوەی کورد لێ کەوتۆتەوە.

دروشمی رووخاندن
دوای ئەوەی موجاهیدینی خەڵق و دواتر بنی سەدر و ژمارەیەکی دیکە لەو کەسایەتی و لایەنانەی لە بنیاتنانەوەی سیستمی نوێی دەسەڵات لە ئێراندا بەشدار بوون، کەوتنە بەر رق و قینی خومەینی، لە عێراق گیرسانەوە، شورای میللیی موقاومەتی خەڵکی ئێرانیان پێکهێنا. ئەم شوورایە، رێکخراوێکی بە هێز بوو کە دەکرا وەک ئاڵترناتیڤی کۆماری ئیسلامی سەیری بکرێ. ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی و چەند مانگ پێش کۆنگرەی پێنجەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەم حیزبە لە گەڵ شورا کەوتە دانوستان. شورا رازی بوو کە خودموختاری وەک مافی خەڵکی کوردستان لە بەرنامەی خۆیدا بگونجێنێ. بەرامبەر بەوەش حیزبی دێموکرات دروشمی روخانی کۆماری ئیسلامی هەڵگرت. لە راستی‌دا هەڵگرتنی ئەم دروشمە لە لایەن حیزبی دێموکرات دەرەنجامی معامەلە و دانوستان لە گەڵ موجاهیدینی خەڵق و شورای میللیی موقاومەتی خەڵکی ئێران بوو. داوایەکی دیکەی شورا ئەوە بوو کە ئەم حیزبە بۆی نییە بکەوێتە وتووێژ و موزاکرە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی. داوایەک کە روون نییە حیزبی دێموکرات چەندەی قەبوڵ کرد و دوا جاریش هەر لە سەر ئەوە شورای بە جێ هێشت یان بە وتەی موجاهیدین و لایەنەکانی دیکە، لە شورا دەرکرا.
هەردوو بابەتی وتووێژ و رووخان ئەگەر بە جیا سەیریان بکەین، جوان، دروست و پێویستن. بەڵام ئەگەر لە دەلاقەی ستراتژیی دێموکراسیخوازی بۆ ئێرانەوە هەڵیانسەنگێنین، نارێک و ناکۆکن.
هیندەی دەگەڕێتەوە سەر دروشمی روخاندنی دەسەڵات لە تاران، ئەوە یەک لە پێویستیە سەرەکیەکانی دێموکراسیخوازی بۆ ئێرانە. چونکە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتێکی ئیدئۆلۆژیکە و ئاستەمە لە ناو ئەم سیستمەدا دێموکراسی سەقامگیر بێ. هەرچەند رووخانی ئەم رێژیمە راستەوخۆ بە مانای هاتنەسەرکاری دەسەڵاتێکی دێموکراتیک نییەو هاتنەسەرکاری دەسەڵاتێکی دێموکراتیکیش بۆ بزووتنەوەی دێموکراسیخوازی کوردستان بە مانای دەستەبەر بوونی مافەکانی کورد نییە. وەک پێشتریش نووسیومە، روخاندنی دەسەڵاتی ناوەند، ئەرکی سەرەکیی هێزی رزگاریخوازی نەتەوەیەکی بندەستی وڵات داگیرکراوی وەک کورد لە ئێران نییەو بەم هێزە و بەم نەتەوەیەش نە دەڕوخێندرێ و نە ئەگەر رووخاش دەسەڵاتی داهاتوو لە سەر ئەو بنەمایانە دادەمەزرێ کە ئەم نەتەوەیە دەیهەوێ.

سیاسەتی وتووێژ
هەر هێزێکی رزگاریخوازی نەتەوەیی دەبێ ئەو بوارە بۆ خۆی و بۆ نەتەوەکەی و بۆ دەسەڵاتی داگیرکەریش بێڵێتەوە کە کێشەکانی لە گەڵ دەسەڵاتی ناوەند بە وتووێژ چارەسەر بکا. ئەوەش کە ماهیەتی دەسەڵاتی ناوەند چیە و تا چەند دەتوانین تێی‌ڕاببینین کە دان بە مافەکانی ئەم نەتەوەدا بنێ، لە ئەسڵی پڕەنسیپی وتووێژ کەم ناکاتەوە. بەڵام ئەگەری سەرکەوتن و چنینەوەی دەسکەوت لە وتووێژ پێوەندی بە کۆمەڵێک فاکتەر لە دوو لایەن و لە دەرەوەی دوو لایەندا هەیە. لەو فاکتەرانەش ئەوەی کە لە ماهیەتی دەسەڵاتی داگیرکەر زیاتر شوێندانەرە، ئاستی بەهێزیی هێزی رزگاریخوازی نەتەوەیی‌یە.

خەباتی پارلمانی
یەکێک لە شێوەکانی خەبات بۆ هەر هێزێکی رزگاریخوازی نەتەوەیی، خەباتی پارلمانی لە ناوەندی دەسەڵاتە. شێوەیەک لە خەبات کە لە گەڵ ستراتژیی روخاندن و دامەزراندنی سیستمێکی دێموکراتیک لە ناوەند ناتەبایە. بەڵام بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی، نەک ناتەبا نییە بەڵکو ئامرازێکە بۆ یەکگرتوویی نەتەوەیی. کارێک کە ئێستا لە باکووری کوردستان و لە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی ئەو بەشەی کوردستاندا هەیە. لێ وەک هەموو شێوەکانی دیکەی خەبات، بەندە بە رادەی خۆرێکخستن، رادەی بەرزبوونەوەی تێگەیشتویی نەتەوەیی لای تاکی کورد و رادەی مکوڕ بوونی کۆمەڵگای کوردستان بۆ لێپرسینەوە لە نوێنەران لەمەڕ بە دواداچوون بۆ قسەکردن و جەخت کردنەوە لە دەستەبەربوونی مافەکانیان.

رزگاریخوازی لە ستراتژیی سیاسیی "حدک"دا
کۆنگرەئ ١٤ی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هێنانە ئارای ستراتژیی کۆماری کوردستان هەوڵیدا هەنگاوێک لە ستراتژیی ئێرانی دێموکرات دوور بکەوێتەوەو بەرەو ستراتژیی رزگاریی نەتەوەیی هەنگاو بنێ. بەڵام لەو کۆنگرەیەشدا بۆچوونی یەکەم لە قالبی فیدراڵیخوازی بە هێز بوو. هەر بۆیەش دوا جار دوو چەمکی "کۆماری کوردستان" و "ئێرانی دێموکراتیک و فیدراڵ" لێک موتوربە کران و ستراتژیی "دامەزرانی کۆماری کوردستان لە چوارچێوەی ئێرانی دێموکراتیک و فیدراڵ"ی لێ کەوتەوە. بەوەش کارێکی تازەمان نەکرد و تەنیا لە بەرنامەی سیاسیماندا ناوی "هەرێمی فیدراڵی کوردستان"مان بە "کۆماری کوردستان" گۆڕی. لە مەودای نێوان کۆنگرەی ١٤ بۆ ١٥ کۆماری کوردستان تەنیا لە سەر لاپەڕەکانی بەرنامە هەبوو و گوتار و سیاسەتی حیزب بە دەوری فیدرالیزمەکەدا دەخولایەوە. لە مەودای نێوان کۆنگرەی ١٥ بۆ ١٦ فیدراڵیخوازیەکە کەمڕەنگ بۆوە و تا رادەیەک کۆماری کوردستان هاتە ناو گوتاری سیاسیەوە. لەم قۆناخەدا داکۆکیمان لە بنەماکانی کۆماری کورستان، سیاسەتی رۆژهەڵات تەوەری، هەوڵدان بۆ رێکخستنی کۆمەڵگا بۆ مکوڕ بوون لە سەر مافەکانیان لە کێبەرکێکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماری و دوا جار مەجلیس، ئەرکدار کردنی کۆمەڵگا و نوخبەی سیاسی و مەدەنی بۆ بەدواداچوونی مافەکانیان، پشتیوانی لە چالاکیە مەدەنی و سیاسیەکان لە ناوخۆ، داکۆکی لە سەر وتووێژ و دواجار وتووێژ لە گەڵ دەوڵەتی ناوەند و سەرەنجام چەمکی ریفراندۆم دەتوانن لە قالبی ستراتژیی رزگاریخوازیدا پێناسەیان بۆ بکرێ. هەرچەند لێم روون نییە کە ئاخۆ ئەو هەوڵانە، لە راستای گۆڕینی ستراتژیی سیاسی و نەتەوەییدا بوون یان هەروا و بە شوێن شتی تازەدا تووشیان بووین و هێناماننە ناو بەرنامەی سیاسیەوە. چونکە گۆڕینی ستراتژی لە "ئێرانی دێموکراتیک و فیدراڵ"وە بۆ رزگاریخوازیی نەتەوەیی و "دامەزرانی کۆماری کوردستان" پێویستی بە کاری بنەڕەتی هەیە کە ئێمە نەمانکردوە. بۆیەش دوو کەمایەسیی گەورە لەو هەوڵانەماندا هەبوو؛
یەکەم؛ هیچکات نەمانتوانی بە ئاشکرا گۆڕانی ستراتژیی سیاسیمان رابگەیەنین و
دووهەم؛ بنەماکانی گۆڕان لە لایەنێکی ئازادیخوازەوە بۆ هێزێکی رزگاریخوازمان لە خۆماندا پێک نەهێنا. گۆڕان لە لایەنێکی ئازادیخوازی ئێرانی - کوردستانیەوە بۆ هێزێکی رزگاریخوازی نەتەوەیی پێویستی بەوە هەیە کە لە هەموو بوارەکانی رێکخستن، پێشمەرگە، دیپڵۆماسی، راگەیاندن و.. خۆمان بە هێز بکەین. تا ئاستێک کە بتوانین ببین بە کارتی فشار بۆ پاشەکشە بە دەسەڵات و بە چۆکداهێنانی. بەڵام ئێمە هیچکام لەوانەمان نەکرد و زیاتر سیاسەتمان کرد. لەو جێگایانەشدا کە جەختمان لە سەر کەم توانایی کورد لە حاند دەسەلاتی تاراندا کردوە، هیندەی ئەم کەم تواناییە بۆ روخاندنی دەسەڵات و دامەزراندنی دەسەڵاتێکی دێموکرات راستە، بەو رادەیەش لە گەڵ ماهیەت و ئەرکی بزووتنەوەیەکی رزگاریخوازی نەتەوەیی ناتەبایە. هەر ئەوەش وای کرد کە چەند جار رەخنەی جیدیمان بێتەوە سەر.

رزگاریخوازی دەتوانێ یەکڕاست واتای خوداییخوازیش نەبێ
بۆ بزووتنەوەیەکی رزگاریخوازی نەتەوەیی ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە دەبێ بە ئامانجی پێکهێنانی دۆخ و فەزایەک کە لەودا هاونیشتمانان لە ریفراندۆمێکی ئازادانەدا بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆیان بدەن، تێ‌بکۆشێ. فاکتەرەکانی ئاکامی دەنگی خەڵک خەڵک ئەوەندەی پێوەندی بە خواستی هێزی رزگاریدەرەوە هەیە، ئەوەندەش پێوەندی بە دەسەڵاتی ناوەند و هەڵسوکەوتەکانی لە حاند ئەو نەتەوەیە هەیە. کەواتە لێرەشدا ئەگەر بۆ دەسەڵاتی ناوەند مانەوەی یەکپارچەیی خاکەکەی گرینگ بێ، ناچارە روانین و هەڵسوکەوتی خۆی سەبارەت بەو نەتەوەیە بگۆڕێ. ئا لێرەدا هێزی رزگاریدەری نەتەوەیی یەکەم کارتی فشاری خۆی روو بە دەسەڵات و بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوتی دەسەڵات دەتوانێ بە کار بێنێ.

رزگاریخوازی دژایەتی لە گەڵ دێموکراسیخوازی نییە
رزگاریخوازی دژایەتی لە گەڵ دێموکراسی و دێموکراسیخوازی نییە. وەک چۆن دێموکراسیش راستەوخۆ بە مانای دابین بوونی مافە نەتەوایەتیەکان بۆ نەتەوەیەکی بندەست نییە. حیزبێکی رزگاریخواز دەتوانێ وەک ئیدئال داکۆکی لە دامەزراندنی دێموکراسی بۆ ئێران بکا. تەنانەت خودموختاری و فیدرالیزمیش وەک شێوەیەک بۆ دابینکردنی مافە نەتەوایەتیەکان رەد نەکاتەوە، لە گەڵ هێزە دێموکراتیکەکان بکەوێتە مەعامەلە، دەتوانێ لە بەرنامەی خۆیدا گرینگی بە چەمکی دێموکراسی بدا بەڵام لەو جێگایەدا کە دەیکا بە ستراتژیی سیاسی خۆی، دەبێ دەست رابگرێ. چونکە ئیدئالەکان تەنیا وەک خەیاڵ و خەون، بە بێ دەستنیشان کردنی ئاسۆی روونی دەرکەوتنیان، ناتوانن ستراتژیی رێئال و دروستی سیاسی بن.
ئەوەندەی دەگەڕێتەوە سەر چۆنیەتی ئیدارەی ناوخۆیی یان ئیدارەی کۆماری کوردستان لە داهاتوودا، پێوەندی بە خواستی دانیشتوانی کوردستان، ناوەرۆکی بەرنامەی سیاسی و کارکردی بزووتنەوەی ئازادیخوازەوە هەیە. تەنانەت لە حاند دەسەڵاتی ناوەندیش، تا دەسەڵات دێموکراتیکتر بێ، دەرفەتی رزگاریی نەتەوەییش زیاتر دەبێ. بەڵام وەک باس کرا، دێموکراسی لە ناوەند، یەکڕاست بە مانای رزگاریی نەتەوەیی لە کوردستان نییە. ناتوانین نکۆڵی لەوە بکەین کە لە تورکیادا دێموکراسی هەیە بەڵام مافەکانی کورد لەو وڵاتەدا دەستەبەر نەبوون و کورد هەروا قوربانی دەدا. ئەمەش هۆکارێکی گرینگی جیاوازیی نێوان بزووتنەوەی کورد لە باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستانە. لە کاتێکدا بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵات لە تاسەی دێموکراسی بۆ ئێراندا بەردەوام پەڕ و باڵی لێ دەبێتەوە، لە باکوور لە پێشڤەچوون نەکەوتوە. چونکە بزووتنەوەکە لە رۆژهەڵات چاوەڕوانی رووخانی دەسەڵاتی تاران و لە دایکبوونی دێموکراسی دەکا. چەندین دەهەیە بۆ ئەو مەبەستە تێدەکۆشێ یان لە چاوەڕوانییدا دەژی. لێ لە باکوور راستەوخۆ لە گەڵ دێموکراسیەک رووبەڕوویە کە مافی کوردی تێدا دەستەبەر نەبووە. لە باکوور سەرەڕای هەموو هەڵبەز دابەزی سیاسی، ئامانج رزگاریی نەتەوەییە بێ ئەوەی رووخانی دەسەڵات و تەنانەت جودابوونەوەش لە بەرنامەدا بێ. لێ لە رۆژهەڵات ئامانج رووخانی دەسەڵاتی ئێران و دامەزراندنی دێموکراسی لە تارانە تا بەڵکو کورد لە سنە و مەهاباد و کرماشان لە سایەیدا بحەسێتەوە. ئامانجێک کە کورد بۆخۆی ناتوانێ بیکا و دەبێ هێزێکی دیکە بۆی بکا. هێزێک کە هیچ تارماییەکی لە هیچ کوێ دیار نییە. پرسیار ئەوەیە کە بەم ستراتژیەوە کوردی رۆژهەڵات دەبێ چەندەی دیکە چاوەڕوان بێ تا هێزێکی دێموکراتخواز دێموکراسی لە تاران سەقامگیر بکا و دوای سەقامگیربوونی دێموکراسیش چەندەی دیکە خەبات بکا تا نەوعی دێموکراسیەکە ئەوە بێ کە کورد دەیهەوێ لە سایەیدا بحەسێتەوە؟

بە کورتی:
- هێز و وزەی خەڵکی کوردستان بنەما و سەرمایەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی لە کوردستانە.
- بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان، هێز و وزەی نەتەوەی لە پێناو ئازادیی کوردستان وەک خاک و وەک جوغرافیا دایە ستراتژیەکەی لە سەر بنەمای خاکە.
- بزووتنەوەی رزگاریخواز بۆ قازانج و بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی حیساب لە سەر هەر هەنگاوێک - ئەگەر بچووکیش بێ - دەکا.
- بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان، کوردی رۆژهەڵات یەک نەتەوەو کوردستانی رۆژهەڵات واحیدێکی دیاریکراوی جوغرافیاییە کە ئەو نەتەوەیە وێڕای کەمە نەتەوەییەکانی دیکەی لە سەر دەژی.
- بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بە شوێن سەڵتەنەت تەڵەب و ریفۆرمخواز و ئەم و ئەو دا هەڵوەدا نییە تا دێموکراسی لە ئێران و مافی کورد لە کوردستان پەسند بکەن.
- بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان، دەسەڵاتی ناوەند هەر ماهیەتێکی هەبێ، لە کوردستان داگیرکەرە.
- بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان هەوڵ دەدا پاشەکشە بە داگیرکەر لە کوردستان بکا و خەڵک و خاکی خۆی بۆ رزگاری ئامادە دەکا.
- ئامادەکردنی خەڵک و خاک بۆ رزگاری بەو مانایەیە کە کۆمەڵگا بۆ هەر جۆرە چارەسەرێکی پرسی نەتەوەیی ئامادە بێ و لە کاتی گونجاودا دانیشتوانی کۆماری کوردستان لە ریفراندۆمێکی ئازاددا بڕیار لە سەر شکڵ و شێوەی ئەو چارەسەریە دەدا.
- کۆماری کوردستان دەتوانێ ناو و شکڵی بەڕێوەبەریی ئەو یەکە جوغرافیاییە بێ کە ئێستا بە ناوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کوردستانی رۆژهەڵات یان کوردستانی ئێران باسی دەکرێ. ئەم یەکەیە بە پێی خواستی دانیشتوانی کۆماری کوردستان دەتوانێ سەربەخۆ بێ، دەتوانێ لە گەڵ بەشێک یان بەشەکانی دیکەی کوردستان یەک بگرێ و کوردستانێکی یەکگرتوو پێک بێنێ یان بە رێککەوتن لە گەڵ تاران، یەکەیەکی جوغرافیایی لە چوارچێوەی وڵاتێکی گەورەتر بە ناوی ئێران بێ.

۱/۳۱/۱۳۹۵

شۆڤێنیزمی دژ بە دێموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە پارێزگای ورمێ

لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا سادقی زیباکەلام، مامۆستای زانکۆ و یەکێک لە تیئۆریسیەنەکانی باڵی ریفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی پارێزگای ورمێی کرد. ئامانجیش لە سەردانەکە، بانگەشە بۆ کاندیداکانی باڵی ریفۆرمخواز بوو.
لە ئاکامی دەنگەکانی خولی یەکەمی هەڵبژاردن بۆ مەجلیسی دەهەم،  رێژەی کورسیەکانی دوو باڵی ریفۆرمخواز و ئوسولگەرا زۆر لە یەک نیزیکن و بەو هۆیەش دوو جناح پشتیان بە سەرکەوتنی کاندیداکانیان لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس بەستوە. لەم خولەدا چارەنووسی ٦٨ کورسیی مەجلیس یەکلایی دەبنەوە.
 لە دەوری یەکەمی هەڵبژاردنەکانی خولی دەهەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ، هیچکام لە دوو کورسیەکانی حەوزەی هەڵبژاردنی تیکاب – شاهیندژ – میاندواو، تاکە کورسیی سەڵماس و دوو لە سێ کورسیەکەی حەوزەی هەڵبژاردنی ورمێ یەکلایی نەبوونەوەو چارەنووسیان بە ئاکامی خولی دووهەم بەستراوەتەوە کە بڕیارە رۆژی ۱٠ی بانەمەڕ بەڕێوە بچێ.
 ئەوەی کە زیباکەلام دەبوو بە ناوی ریفۆرمخوازی لە هەردوو حەوزەی هەڵبژاردنی ورمێ و تیکاب – شاهیندژ – میاندواو، بانگەشەیان بۆ بکا، کاندیدا کوردەکان بوون. زۆربەی کاندیدا تورکەکان خۆیان لە بەرەی ئوسولگەراکاندا دەبیننەوە. لە حەوزەی ورمێ هەر یەک لە مەجیدی دودکانلوی میلان و حاکم مامەکان چاوەڕوانن بە دەنگی کوردەکان و باقی لایەنگرانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نەتەوەکان لە ورمێ سەر بکەون. ئاکامێک کە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا دەستەبەر نەبوو و نادری قازی‌پوور توانی یەک لە سێ کورسیەکانی ئەم پارێزگایە داگیر بکا. کەسێک کە دواتر لێی ئاشکرا بوو کە چۆن بێڕێزی بە ژنان، لاوان و نەتەوە غەیرە تورکەکان دەکا و بە نەشیاوترین شێوە هەڵدەکوتێتە سەریان.
 بەڵام لە حەوزەی میاندواو – تیکاب – شاهیندژ رەوتەکە جیاوازە. لەم حەوزەیەدا دوو نەتەوەی کورد و تورک زۆربەی دانیشتوان پێک دێنن. لە ناو ئەوانیش‌دا پێڕەوانی سەر بە ئایین و مەزهەبەکانی سوننی، شیعە، یارسان و هیتر دەژین. بەڵام کاربەدەستە تورکەکان کە سەرەتا بە هۆی ئایینەوە خۆیان لە گەڵ دەسەڵاتی شیعەی کۆماری ئیسلامی رێک خست، لە درێژ ماوەدا هەموو هەوڵیان دا بۆ ئەوەی نەتەوەکانی دیکە لەم ناوچەیەدا نەهێڵن. لە سەرەتادا بەهاییەکان بە توندترین شێوە کەتنە بەر ئازار و ئەزیەت و ماڵ و سامانیان بە تاڵان بردرا. جوولەکەکان ناچار بوون کۆچ بکەن و کلیسای ئەرمەنیەکان ئێستا دەستی بەسەردا گیراوە و بۆتە دووکان و بازاڕ. بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی کوردەکانیش لە دەڤەری میاندواو وەک باقی نەتەوەکانی دیکە کەوتوونەتە بەر ئازار و ئەزیەتی کاربەدەستانی شۆڤێنست. بەڵام بە هۆی زۆربوونی حەشیمەتەوە نەیانتوانیوە بیانسڕنەوە. کاتێکیش زانیان لەم بارەوە کوردەکانیان بۆ دەرناکرێ، کەوتنە سەر فێڵی کڕینی زەوی و زاری کوردەکان. ئەگەرچی بازاڕی میاندواو لە سەر کاڵای دێهاتە کوردەکانی دەوروبەریەوە هەڵدەسووڕێ بەڵام کوردەکان کەمترین بەشیان لە ئیدارەی ئەو شارە و دەوربەریدا هەبوو.
 بەڵام لەم خولەی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا بە پێچەوانەی خولەکانی پێشوو “هومایون هاشمی” وەک تاکە کاندیدای بە زمان کورد لە بەرامبەر سێ کاندیدای بە نەتەوە تورک، لە کێبەرکێ دایە. ئەگەرچی هومایون هاشمی‌ش وەک پزیشک پێشینەی کار لە بنکە و بنیاتە نیزامی و دەوڵەتیەکانی کۆماری ئیسلامی لە کارنامەدا هەیە بەڵام بەو حاڵەش بە توندی کەوتۆتە بەر رقی کاندیدا تورکەکان بە تایبەتی مێهدی عیسازادە. عیسازادە ستادێکی بە ناوی “ستادی تەعەسوب” لە شاری میاندواو وەڕێخستوە کە ئامانجی کەلک وەرگرتن لە هەستی نەتەوەیی تورکەکان و تا بتوانێ بە سەر پەیژەی جیاوازیی نەتەوایەتی و نەفرەت پەراکەنیی نەتەوەییدا سەر بکەوێ.
 ئەگەرچی سادقی زیباکەلام بە پەیامی ریفۆرمخوازی و دێموکراسیخوازیەوە سەردانی پارێزگای ورمێی کرد بەڵام لە لایەن تورکە توندئاژۆکانەوە بە توندی رێگای لێ گیرا. دوا جاریش ناچاریان کرد ئاخاوتن و سوخەنڕانیەکەی لە میاندواو هەڵوەشێنێتەوە. هەر هەمان شەویش توندئاژۆکان بە تەور و قەمە هەڵیانکوتایە سەر ئێکیپی تەبلیغاتیی دوکتور هومایون هاشمی. ئیکیپ لە ترسی گیانیان ماشێنەکانیان بە جێ هێشت و ئەوەی لێیان بە جێ ما، کەوتە بەر رق و نەفرەتی هێرشبەران.
 دوای ئەوەی لە میاندواو دەرفەتی قسەکردنی پێ نەدرا، سادقی زیباکەلام رووی لە دوو حەوزەی هەڵبژاردنی ورمێ و سەڵماس کرد. لە ورمێ سەردانی بنکەی تەبلیغاتیی مەجیدی دودکانلوی میلان یەک لە دوو کاندیدا کوردەکەی کرد. لە ئاخاوتنێکیشدا جەختی لە سەر دێموکراسی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی گشت نەتەوەکان لە شاری ورمێ کردەوە. زیباکەلام لەم بارەوە وتی: خوشک و برایان! باوەڕ بکەن ئەوەی لە ورمێ، تەورێز یان تاران لێمان ون بووە، دێموکراسی‌یە. دێموکراسی واتە لە شەقامێکی ورمێدا قوتابخانەیەک بە ناوی مامۆستا مەلا ئاوارە هەبێ کە منداڵان هەر لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییەوە بە زمانی کوردی دەرس بخوێنن. لە هەمان شەقامدا قوتابخانەیەک بە ناوی شێخ محەممەدی خیابانی هەبێ کە دەرسی زمانی تورکی بە مناڵان بدا. قوتابخانەیەکی دیکە هەبێ بە زمانی فارسی دەرس بدا و یەکیش هەبێ کە دوو زمانە بێ. دایک و باوکان سەرپشک بن لەوە کە مناڵەکانیان بۆ کام قوتابخانە دەنێرن. ئەمە نیشانەی دێموکراسی‌یە.

۱/۱۵/۱۳۹۵

پردی مێژوویی “میرزا رەسووڵ” قوربانیی گەندەڵی و لافاو

تاهیر قاسمی

رۆژی ١٢ی خاکەلێوە، شەپۆلێکی با و باران، تەرزە و بەفر رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت ناوچەی موکریانی گرتەوە. لە ئەنجامی ئەو باو بارانەشدا، لافاو بە تایبەت لە پێدەشتەکانی شاروێران، شامات، چۆمی مەجیدخان و ناوچەکانی هەوشار زەرەر و زیانێکی زۆری بە ئابووری و زەوی و زاری دانیشتووانی ناوچەکە کە ژیانیان لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەسووڕێ، گەیاند. لافاو جگە لە هەڵتەکاندنی بەشێک لە کشتوکاڵی ناوچەکە، خەسارێکی زۆریشی لە خانووبەرە و بینا کۆنەکان دا کە پردی مێژوویی “میرزا رەسووڵ” یەک لەو بینا خەسار دیتوانەیە.
 پردی “مێژوویی میرزا رەسووڵ” لە نیزیک شاری میاندواو، لەسەر چۆمی “تەتەهوو” بەرەو مەهاباد هەڵکەتووە. درێژاییەکەی ٨٠ میترە و پاناییەکەی ٤ میتر و ٦٠ سانتە. بەرزاییشی زیاتر لە ٧ میترە. یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەو دەڤەرە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە ئاستی سەرانسەری ئێرانەوە بۆ ناوچەکە رادەکێشێ.
 مێژووی سازکردنی پردەکە بۆ سەردەمی کۆتایی دەسەڵاتی سەفەوی و سەرەتای دەسەڵاتی قاجارەکان دەگەڕێتەوە کە وێڕای حەمامی “میرزا رەسووڵ”ی مەهاباد، لە لایەن کەسایەتییەکی سەر بە بنەماڵەی “بداخ سوڵتان” ساز کراون و بۆ وەچەی ئەم سەردەمە ماونەتەوە. پردەکە لە بەردەم شاری میاندواو کە زۆربەی دانیشتووانی ناو شارەکە بە زمانی تورکی دەپەیڤن، نوێنگەی مێژووی کوردبوونی ناوچەکە و بوونی هەراوی حەشیمەتی کورد لە رابردوودا و لەو ناوچەیەیە. هەر ئەوەش هۆکارێکە کە کاربەدەستانی گەندەڵ و شۆڤینیستی شارەکە کەمتر گرینگی پێ بدەن.
 شاری میاندواو لەنێوان دوو چۆمی “جەغەتوو” و “تەتەهوو” یان “زێڕین چەم” و “زێوین چەم” هەڵکەوتووە کە دوای پاراوکردنی پێدەشتە بە پیتەکانی ئەو دەڤەرە، دەڕژێنە گۆلی “ورمێ”وە. بوونی ئەو دوو رووبارە ئەگەر لە لایەک سەرچاوەی خێر و بێر بۆ دانیشتووانی ناوچەکە و بۆ خاکە بە پیت و بەرەکەتەکەیانن، زۆر جاریش دەبن بە هەڕەشە بۆ سەریان. بە تایبەت لە بەهاراندا ئەگەری هەستانی لافاو و زیان گەیشتن بە ژیان و سامانی خەڵک بەردەوام لە ئارادایە. هەر بۆیەش هەمیشە و زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی پێویستی بە بەڕێوەبەران و کاربەدەستانی دڵسۆز و دەستپاک بووە. شتێک کە بە داخەوە لە کاربەدەستانی ئەو شارەدا کەمتر دیتراوە و زۆربەی هەرە زۆریان لە سایەی رانتی دەوڵەتی و بە گەندەڵی پێگەیشتوون.
لافاوەکەی رۆژی ١٢٢ی خاکەلێوە شتێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو. ئیدارەی کەشناسی پێشوەخت رایگەیاندبوو کە شەپۆلێکی بەرینی بەفر و باران ناوچەکە دەگرێتەوە. ئەگەرچی ئەم وشیارکردنەوەیە زیاتر بۆ گەشتیارانی نەورۆزی و خەڵکانی خوداپێداو بوو تا دانیشتووانی ناوچەکە. هەر بۆیەش کاربەدەستانی ئیداریی ئەو شارەی بۆ کەمکردنەوەی ئاستی زیانەکانی سەر خەڵک، هیچی ئامادەکارییەکیان نەکرد. سەرەتا کە باغ و کێڵگەکان کەوتنە ژێر تەوژمی بەفر و سەرمای ناوادە، لافاو و لاوازیی بەڕێوەبەری دەستیاندایە دەست یەک و زیانێکی زۆریان لە ماڵ و سامانی خەڵک و ناوچەکە دا. خەڵک ناچار بۆخۆیان بە کەرەسەی سەرەتایی وەک پاچ و پێمەڕە یان تراکتۆر و کەرەسەکانی دیکەی خۆیان کەتنە بەربەرەکانی لەگەڵ تەوژمی لافاو. لەم نێوەشدا بەشێک لە بینای ئاسەواری مێژوویی پردی “میرزا ڕەسوول” تێک ڕووخا و بە لافاو بردی.
 رووخانی ئەو پردە لە کاتێکدا بوو کە دوای ئەوەی بودجەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی تەرخان کرابوو، لە پاییزی ساڵی رابردوودا بەشێک لە پایەکانی پردەکە بە ڕواڵەت بۆ نۆژەنکردنەوە هەڵکۆڵدرابوون. کارێک کە دەبوو لە وەرزی هاوین و کەم ئاویی رووبارەکەدا ئەنجام بدرێ یان لە وەرزی پاییزدا دەستوبردی لێ بکرێ، بەڵام هیچکام لەوانە نەکران و ئاسەوارە مێژوییەکە بە برینداری پشتگوێ خرا. دواجاریش لافاو راست لەو شوێنانەوە زەفەری بە پردەکە برد کە ماوەی چەند مانگە هەڵکۆڵدراون و روون نییە چاککردنەوەیان بۆ کەنگێ هەڵگیرابوو. بەم جۆرەش یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییەکانی ناوچەکە بوو بە قوربانیی کەمتەرخەمی و گەندەڵیی ئیداریی بەرپرسان و خەسارێکی قەرەبوونەکراوی لێ کەوت. دواجاریش بەرپرسان بە جێی داننان بە کەمتەرخەمیەکانیان، کەوتنە حاشاکردن لەو زیانە زۆرە و تەنانەت ئیدیعایان کرد کە ئەو بودخەیەی بۆی تەرخان کرابوو، لێی خەرج کراوە.
 لە هەمووی ئەوانە گاڵتەجاڕتر، دوای رەوینەوەی لافاو، لۆدیر و بۆڵدزێر و کەرەسەکانی دیکەی ئیدارە دەوڵەتییەکان کران بە کەپەنکی دوای باران و بە گوند و ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا بڵاو کرانەوە تا بە ڕواڵەت خەساری لێکەوتوو قەرەبوو بکەنەوە. بەرپرسان بە ماشێنی دواسیستم بە ناو گوندە زیانلێکەوتووەکاندا فڕە فڕەیانە و بەڵێنیی دانی خەسارەت و قەرەبوو دەدەن. کاندیداکانی مەجلیسیش لە سەر سفرەی دڕاوی خەڵک خۆ بادەدەن و بەڵێنیان پێ دەدەن کە ئەگەر دەنگیان پێ بدەن، ئەوە قەرەبویان بۆ وەردەگرن!

۱/۱۲/۱۳۹۵

کەیسی تیرۆری ڤییەن، کێشەی ئەمنییەتیی "روحانی" لە ئوتریش

تاهیر قاسمی:
"حەسەنی روحانی" سەر کۆماری ئێران دەبوو رۆژی چوارشەممە ٣٠ی مارس بە سەردانێک بگاتە وڵاتی ئوتریش، بەڵام رۆژێک بەر لە وەڕێکەوتنی، لە لایەن وتەبێژی دەفتەری سەرکۆماریی ئوتریشەوە راگەیەندرا کە ناوبراو بە هۆکاری "ئەمنییەتی" سەردانەکەی پەک خستووە.
هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو سەردانە لە لایەن "روحانی"یەوە هەرچی بێ، گرێدانەوەی بە کێشەی ئەمنیەتی جۆرێک لە بێڕێزی بە دەسەڵاتدارانی ئوتریش و پۆلیسی ئەو وڵاتەی تێدا حەشار دراوە. قسەکردن لە بوونی کێشەی ئەمنییەتی لە لایەن "روحانی" و لە ئەگەری هاتنیدا بۆ وڵاتی ئوتریش، دەتوانێ دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بە بێ کیفایەتی تۆمەتبار بکا، بەڵام ئاخۆ ئەم کێشە ئەمنییەتیە دەتوانێ چ بێ؟
وەک پێشتریش چ کاک "سەعیدی بێگزادە" بە وتارێک و ماڵپەڕی "رۆژهەڵات تایمز" و مێدیاکانی دیکەش بە راپۆرت هەڵوەستەیان لە سەر کرد، نیگەرانیی "روحانی" لەو سەردانەدا، خۆپێشاندانی بەرینی خەڵکی دژبەرو ناڕازی لە کۆماری ئیسلامی بوو. شتێک کە لە لێدوانی‌دا بۆ بی‌بی‌سی،"هاینز فیشەر" سەرکۆماری ئوتریش، ناڕاستەوخۆ پشتڕاستی کردەوە، بەڵام ئاخۆ "روحانی" بۆچی تا ئەو رادەیە لە خۆپێشاندانی ئوتریش نیگەرانە؟
سروشتییە کە هیچ سەرکۆمار و هیچ بەرپرسێک ناخوازێ لە گەڵ لەشکری زۆری خەڵکی ناڕازی و خۆپێشاندەر بەرەوڕوو بێ. بە تایبەت کە "حەسەنی روحانی" هەوڵ دەدا هاوکات خۆی بە سەرۆک کۆماری تەیفێک لە خەڵکی ناڕازیی ناوخۆی ئێران نیشان بدا و راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ وا دەنوێنێ کە گەرەکیەتی سیمایەکی جیاواز لەوەی ئوسولگەراکان و بە تایبەت گروپی "ئەحمەدی نژاد" دەیانویست، لە کۆماری ئیسلامی پێشانی دنیای دەرەوە بدا. سیمایەک کە لە دوای رێککەوتنە ئەتۆمیەکە بۆ دنیای دەرەوەو دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی پارلمان و مەجلیسی شارەزایانی رێبەری‌ لە ئاستی ناوخۆدا، بۆ "حەسەنی روحانی" گرینگە. بەڵام جیاوازیی ئەم خۆپێشاندانە چ بوو چ داڕووشانێکی بە سەر ئەو سیمایەوە بە جێ دەهێشت کە "روحانی" و هاوجەناحەکانی گەرەکیانە نیشانی بدەن؟
بە درێژایی چارەگە سەدەی رابردوو، پێوەندییەکانی نێوان ئوتریش و ئێران لە هەر ئاستێکدا بووبێ، تیرۆری "ڤییەن" لە بیروڕای گشتی و لە مێدیای ئوتریشی‌دا سایەی بە سەر ئەم پێوەندیانەدا هەبووە. هەر کات ناوی دوو وڵاتی ئوتریش و ئێران کەتبنە پاڵ یەک، ئەوە یەکسەر پەروەندەی ناکام و بەستراوی تیرۆری دوکتور عەبدوڕەحمانی قاسملوو و هاوڕێیانی لە بیر و گشتی و لە مێدیاکانی جیهاندا هەڵدراوەتەوە.
رۆژی ١٣ی ژوئیەی ساڵی ١٩٨٩ی زایینی، دوکتور "عەبدوڕەحمانی قاسملوو" سکرتێری ئەو کاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کاک "عەبدوڵا قادری ئازەر" نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات وێڕای دوکتور "فازل رەسوڵ"، کەسایەتیی سیاسی و دۆستی حیزب، لە شاری ڤییەنی پێتەختی ئوتریش تیرۆر کران. داڵدەدانی تیرۆریستەکان و رەوانەکردنەوەیان بۆ ئێران، بە دوادانەچوونی جیدی بۆ روونکردنەوەی لایەنەکانی ئەم تیرۆرە ناجوامێرانەیە لە لایەن دەوڵەتی وەختی ئوتریش و دواجار داخرانی ئەم پەروەندەیە بە بێ ئەوەی بە ئاکام گەیشتبێ، دەسەڵاتی سەردەمی ئەو وڵاتەی کرد بە یەک لە دوو لایەنی تۆمەتباری ئەم تیرۆرە. تۆمەتێک کە لە بیروڕای گشتی‌دا هەتا ئێستاش بە سەر شانی ئوتریشەوە قورسایی دەکا و پەروەندەیەکە کە لە لای ئازادیخوازان، لاگرانی مافی مرۆڤ، پشتیوانانی مافی نەتەوە بندەستەکان و لە سەرووی هەموان لە بیرو زەینی کوردەکان‌دا هیچکات دانەخراوە. هەر کاتێکیش ناوی دوو وڵاتی ئوتریش و ئێران بکەونە پاڵ یەک، ئەوە لاپەڕەکانی ئەم دۆسیەیە یەک بە یەک هەڵدەدرێنەوە.
هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی دۆسیەی ئەم تاوانە ئەگەر بۆ وڵاتی ئوتریش وەک وڵاتێکی دێموکراتیک قورس بێ، ئەوە بۆ کۆماری ئیسلامی و بە تایبەت بۆ حەسەن روحانی چەند قات قورسترە.
تیرۆری ڤییەن لە کاتێکدا ئەنجام درا کە "عەلی ئەکبەری هاشمیی رەفسەنجانی" سەرکۆماری ئەو وڵاتە بوو. کەسێک کە لە تیرۆری دوو ساڵ دواتری دوکتور "سادقی شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی لە ریستورانی "میکۆنووس" وەک یەکێک لە بڕیاردەرانی سەرەکیی ئەم تیرۆرە، لە لایەن دادگای فیدراڵی ئاڵمانەوە بە تاوانبار ناسرا. "رەفسەنجانی"ش کە بە دوای دەرکرانی ریفۆرمخوازەکان، سەرۆکایەتیی جەناحی دژبەری "عەلی خامنەیی" دەکا، هیچکات بە ئاشکرا بڕیاردان بۆ ئەو تاوانە و تاوانگەلی لەم جۆرەی لە خۆی دانەماڵیوە. لە ناو ململانێی دوو باڵی دەسەڵاتداریشدا، ماوەیەکی کەم لەوە پێش و بە دوای هەڵبژاردنەکانی مەجلیس و هاتنەوەی "رەفسەنجانی" بۆ ناو ململانێ سیاسییەکان، "عەلی خامنەیی" بە رواڵەت لە دەلاقەی لایەنگریەوە، تاوان یان شەریکە تاوانی دادگای میکونوس لە سەر ناوبراوی بە چاو دادایەوە.
بە کورتی هەڵدانەوەی کەیسی ئەم تیرۆرە لە لایەن خۆپێشاندەران و ناڕازییان و لە سایەی ئەوەشدا هەڵدانەوەی دۆسیەکە لە بیروڕای گشتی‌، لە مێدیای ئوتریش و لە مێدیاکانی جیهان‌دا، ئەگەر لە لایەک بۆ سەرکۆماری "اعتدالگەر"ی کۆماری ئیسلامی و کۆی ئەم سیستمە قورسە، لە ناو ململانێی باڵەکانی ناو کۆماری ئیسلامیشدا بە زیانی "روحانی" و جەناحەکەی دەشکایەوە. سەردانی بێ کێشەو بێ ناڕەزایەتی بۆ وڵاتی ئوتریش، دەیتوانی دیاریی سەفەری روحانی بۆ رەفسەنجانی بێ و لە ململانێکانی ناو لاباڵەکانی دەسەڵاتدا، دەسکەوتەکەی لە دەسکەوتە ئابوورییەکانیش گرینگتر بوو. دەسکەوتێک کە کاربەدەستانی ئوتریش لە سایەی یاسای دێموکراتیکی ئەو وڵاتە، بە هیممەت و پێداگریی کوردان و لەو نێوەدا تێکۆشەرانی دێموکرات و باقی ئازادیخوازن بۆ وەڕێخستنی خۆپێشاندان و ناڕازیەتیی بەرین، نەیانتوانی بۆی دەستەبەر بکەن.
http://rojhelattimes.net/witar/463-کەیسی-تیرۆری-ڤییەن،-کێشەی-ئەمنییەتیی-روحانی-لە-ئوتریش.html

۱۲/۰۳/۱۳۹۴

شرۆڤەی هەواڵ: کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستان

شرۆڤەی هەواڵ: هەڵبژاردنی خولی دەهەمی پارلمانی ئێران

لە خزمەت مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە دا؛ رۆژهەڵات یان خۆرهەڵات؟

لە کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دا قسە لە یەکلاکردنەوەی بە کار بردنی دەستەواژەکانی کوردستانی ئێران، کوردستانی رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی کوردستان هاتە ئاراوە. لە پەڕاوێزی ئەوەشدا رۆژهەڵاتی کوردستان و خۆرهەڵاتی کوردستان هەبوو. ئەمن بە هۆی بە کار بردنی زۆری رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوەم لە زاران خۆشتر بوو بەڵام لە گەڵ کاک ئازاد مستەوفیی ئازیز لە خزمەت مامۆستادا بووم کە شارەزایانە بۆی روون کردینەوە:
رۆژ و خۆر دوو واتای جیاوازن. لە زۆربەی زمانەکانی دنیاشدا ئەو جیاوازیە هەیە. لە فارسیدا روز و خورشید (آفتاب)، لە ئینگلیسیدا Day و Sun, لە عەرەبیدا "یوم" و "شمس".. کە واتە لە کوردیشدا ئەو جیاوازیە هەبووە و تێکەڵ کراوە، دەبێ ئەو جیاوازیە لە بەرچاو بگرین و خۆر(هەتاو) و رۆژ لێک جیا بکەینەوە. بەو پێیەش خۆرهەڵات و خۆرئاوا لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا دروست‌ترە..

۱۱/۰۹/۱۳۹۴

هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگانی رێبەری: ئەوپەڕی گاڵتە بە هەڵبژاردن و بە دەنگی خەڵک!

تاهیر قاسمی
هەڵبژاردنەکانی خولی دەهەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی و خولی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەگانی رێبەری، رۆژی ٧ی رەشەممەی ١٣٩٤، بۆ یەکەمجار لە مێژووی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا بە شێوەی هاوکات بەڕێوە دەچن. ئەوەش وای کردوە کە بەربژێرەکانی پاڵێوراو لە پاڵوێنەی شورای نیگەهبان و کاردانەوەکان بە رەدی سەڵاحیەتەکانی هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگان، کەمتر بکەونە بەر سەرنج و چاوەدێرانی سیاسی زیاتر روانینی خۆیان لە سەر رەوتی هەڵبژاردنی مەجلیس چڕ کردۆتەوە. هەم بەو هۆیە و هەمیش لە بەر ئەوە کە مەجلیسی خوبڕەگان هەتا ئێستا زیاتر مەجلیسێکی تەشریفاتی و بە جێی چاوەدێری بە سەر کردەوەکانی رێبەر، زیاتر گوێڕایەڵی وەلی فەقیهـ بووە، کەمتر بە گرینگ زاندراوە. بەڵام بەو شیمانەیە کە رەنگە مەرگی عەلی خامنەیی بکەوێتە مەودای کاری ئەم دەورەی مەجلیسی خوبرەگان کە بڕیارە رۆژی ٧ی رەشەممە هاوکات لە گەڵ هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی، هەڵبژێردرێ، گرینگایەتی زیاتری بەم هەڵبژاردنە داوە. بەڵام بەو حاڵەش نەبوونی رێژەی کاندیدای پێویست بۆ کێبەرکێی هەڵبژاردن لە چەند پارێزگا، دەنگی خەڵکی بێ واتا کردوەو روخساری گاڵتەجاڕانەی بەم هەڵبژاردنانە داوە. لەم بارەوە ئەم چەند خاڵە جێی سەرنجن:
١- ٨٦٦ لە سەدی ئەو کەسانەی بۆ کاندیداتۆریی مەجلیسی خوبرەگان خۆیان ناونووس کردبوو، لە لایەن شورای نیگەهبانەوە رەد کردەوە. لە ناویشیاندا رەدکراوەکانیشدا سەرجەم ئەو ژنانە دەبیندرێن کە بۆ شکاندنی رچە، بە ئامانجی بەشداریی یەکەمجاری ژنان لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگاندا، خۆیان ناونووس کردبوو.
٢- لە ٩٩ پارێزگای ئێراندا رادەی ئەو کاندیدایانەی کە لە فیلتەری شورای نیگەهبان تێپەڕیون، تەنیا دوو بەرامبەری کورسیەکانی ئەو پارێزگایە لە مەجلیسی خوبرەگانن. واتە بۆ هەر کورسیەک تەنیا رێگا بە کێبەرکێی ٢ کەس دراوە. هەر سێ پارێزگای ئیلام، کرماشان و سنە لە ریزی ئەم ٩ پارێزگایە دان. بۆ پڕ کردنەوەی ٢ کورسیی تایبەت بە هەر کام لە کرماشان و سنە لە مەجلیسی خوبرەگان، ئەوە تەنیا کێبەرکێ لە نێوان ٤ کاندیدا دا دەبێ ئەنجام دەدرێ. لە پارێزگای ئیلامیش دوو کاندیدا بۆ دانیشتن لە سەر کورسیەک کێبەرکێیانە.
٣- بەڵام ئەگەر لە حاڵەتی سەرەوەدا شانسی سەرکەوتنی هەر کاندیدێک ٥٠ لە ١٠٠ بێ، ئەوە لە ٩٩ پارێزگای دیکەدا، شانسی سەرکەوتنی هەر کاندیدێک تا ٨٦ لە سەدیش بەرز بۆتەوە. واتە بۆ هەر دوو کورسی، ٣ کاندیدا و تا ئاستێک کە بۆ ٦ کورسی تەنیا حەوت کاندیدا هەن. هەردوو پارێزگای هەمەدان و لوڕستان کە کوردەکان رێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتوانیان پێک دێنن، لەو ریزە دان.
٤- بەڵام لەوانەش سەیرتر لە ٦٦ پارێزگادا رادەی کاندیداکان و رادەی کورسیەکان رێک بەرامبەرن. بەو واتایە کە بۆ هەر کورسیەک تاکە یەک کاندیدا هەیە. بەوەش تەنانەت ئەگەر لە ئاستی پارێزگادا تاکە یەک دەنگ بدرێ و نەدرێ، یان هەڵبژاردن بکرێ و نەکرێ، ئەوە سەرجەم کاندیداکان لە سەر کورسیی مەجلیسی خوبرەگانی رێبەری دادەنیشن! پارێزگای خۆراسانی باکوور و پارێزگای ورمێ بە زۆرینەی حەشیمەتی کوردەوە، لە ریزی ئەم ٦ پارێزگایەی دوایی دان. لە پارێزگای خۆراسانی باکوور ١ کەس بۆ ١ کورسی و لە پارێزگای ورمێ ٣ کەس بۆ ٣ کورسی کاندیدا کراون.
٥- ئەو ئامارانە یەک لە هۆکارە سەرەکی بەڵام دان پێدا نەنراوەکانی تێکهەڵکێش کردنی هەردوو هەڵبژاردنی مەجلیسی شورای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگانی رێبەری بۆ ئەم دەورەمان بۆ روون دەکەنەوە. واتە جگە لە دەوری یەکەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگان، رادەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی دەوری دوو، سێ و چوار دا بە ڕادەیەک کەم و هەڵبژاردن ئەوەندە سارد و سڕ بوو کە دەسەڵات ناچار بوو ئەم بە ناو هەڵبژاردنە لە پەنا هەڵبژاردنی مەجلیسدا بەڕێوە ببا.
٦- لە هەمووی ئەوانە گاڵتەجاڕتر ئەگەرچی کوردان زۆرینەی دانیشتوانی پارێزگای ورمێ پێک دێنن، بەڵام شورای نیگەهبان ئەمجارەش مەودای بە هیچ کاندیدێکی کورد نەدا تا لەو بە ناو هەڵبژاردنەدا بەشدار بن. بەوەش دوای ئەوەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرەگاندا کە دوکتور عەبدوڕەحمانی قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەنگی زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوانی ئەو پارێزگایەی دەستەبەر کرد، تا ئێستا کە ئەوە پێنجەمین دەوری هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرەگان بەڕێوە دەچێ، لە هیچکام لە خولەکانی دیکەی ئەو هەڵبژاردنەدا، دەرفەت بە کوردەکان و تەنانەت بە پیاوانی ئایینیی کورد و سوننە مەزهەب لەو پارێزگایە نەدراوە خۆیان کاندیدا بکەن.

۱۰/۱۱/۱۳۹۴

پندار نیک ، گفتار نیک ، کردار نیک سه رکن اصلی دین زرتشت در زبان کردی

هر آیین و تمدنی روی آیینها و تمدنهای پیشین خود می تواند برخیزد و رشد نماید. نمی شود انتظار داشت که آیینی پیشرفته در جامعه ای تهی از هر گونه مذهب و دینی، برخیزد، رشد نماید و به یک آیین همه گیر بدل شود.
بعضی از دانشمندان بر این عقیده اند که زرتشت در جنوب دریاچه آرال و خصوصا در خوارزم زاده شد. بعضی دیگر محل تولد زرتشت را جنوب دریاچه ارومیه ذکر کرده اند که بعد از ندای نبوت، زیر فشار و دشمنی هم وطنان خود مجبور به ترک دیار و کاشانه شد. در نتیجه به خوارزم رسید. دلیل هم اینست که زبان اوستا به زبان مردمان جنوب دریاچه ارومیه و خصوصا کردها نزدیک نیست.

این نظریات در حالی است که در شمال شرق ایران هیچ اثری از هیچ تمدنی در ٣٧٠٠ سال، نیست. ولی بر عکس در غرب و شمال غرب و در همسایگی آن، آثار تمدنهای چند هزار ساله اعم از آریایی یا سامی هست. مطمئنا این تمدنها روی زرتشت، اوستا و مذهب زرتشتی تاثیر داشته اند.
در مورد زبان اوستا نیز، متاسفانه همه آنهایی که گفته اند زبان زرتشت به زبان شرق ایران نزدیک نیست، آشنایی با زبان کردی نداشته اند. برای نمونه سه رکن اصلی دین زرتشت را در زبان کردی می توان یافت:
– وهو مه نه – پندار نیک – بهمن
بها مانا (مفهوم با ارزش)
– اشه وهیشته – گفتار نیک – اردیبهشت
ئه شێ وێشته (راست گویی)
– خشتره ویریه – کردار نیک – شهریور
گشت‌ره وێڕا (با همه، یار همه)
-----------------------------------
فەرهەنگی زمانی ئاڤێستایی - کوردی

۱۰/۱۰/۱۳۹۴

ناو لە زمانی ماد و مانا دا


  •  آنزی ANZİ  : ئان زا، 
           ئان: ئاناهیتا خوای باران، هەروەها ئینانا خوای ئەوین و شەڕ لە سۆمەری دا
          زی؛ شێوەیەکی کۆنتری ژی، ژیان
           لە سەر یەک: کەسی زادەی ئان، کوڕی ئان
  • آماکارAMAKAR : هەمە کارە، خاوەن دەسەڵاتی بێ سنوور
  • بونیسا Bunisa: 
  • دوروسی DURUSİ: 
  • اینسایİNSAY نیشاآ: 
  •  سادا SADA : شادا
  •  سارئش SAREŞ : سارێژ
  • شوما ŞUMA: 
  •  آدا ADA: هەدا، خوای با و تۆفان لە ئایینی ئورارتویی
  •  آدادانو ADADANU: هەدادان، هەداداوێ، یان رەنگە لە هەداد + ئانو پێکهاتبێ. ئانو لە ئاناهیتا خوای ئاو دا هەیە
  • آلابریا ALABRİA:  هەڵبڕاو، ناوچەی تەریک
  •  آماماش AMAMAŞ: رەنگە بنەمای ناوی مامەش بێ. مامەش ناوی هۆزێکی گەورەی کوردە لە دەڤەری پیرانشار
  • آنازیروکو ANAZİRUKU (به معنی وارث محافظت شده ی ایزد)
  •  آکازی AKAZİ: خاکی ژیان
  •  آرباک ARBAK (ئاربابا؟): وەزیری ئاستیاگ و فەرماندەی سپا
                                    ئار: ئاگر
                                    باک: بەگ، گەورە، مەزن
  • آرمانکو ARMANKU: قەڵایەک لە وڵاتی ماد
                                ئارمان: هەرمان، هەمیشە، نەمر
                                کو: کۆ، کێو
                                کێوی نەمر
  • آرتاساری ARTASARİ: نام حاکم ایالت «شوردیر şurdir» 
                                ئارتا: پیرۆز
                                ساری: سەر، رێبەر 
  • داناکو DANAKU: ناوچەیەک لە هەرێمی ماد
  • دیاکو، دا- یاوکو DAYAKU: دیاکۆ
  •  انکور ENKUR: از اسامی اشخاص مرسوم
                        : ئان کوڕ، کوڕی ئان (ئاناهیتا، خوای ئاو)
  • شاکنو(ئاشوری): کن شا یان شاکان، جێگری شا لە هەرێمەکان
  •  Erisinni: 
  •  Ahsheri
  • Azu( شێوەکانی دیکەی: Asau، Asu) 
  • کێوی کولار
  •  ویس‌پتی : سەرۆکی هەرێمی
  • دەهیو پەتی: سەرۆکی دێ
  •  بل آلی (ناوێک کە ئاشوریەکان بۆ سەربزێوانی ماننایی بە کاریان دەبرد): بەڵا لێ، بەڵا لێدراو؟
شوێن:

  • پانزیش:
  • آندیا: ئان دێ، دێی خوای "ئان"
  • آئوکانه (هەرێم): ئاو کانی
  • ایشتارائورا(چۆمێکی بچووک لە ئائوکانە): 
  • زاموا: جەموا؟ جەماوا؟
  • اوآشدیریکا (کێوێک کە میتاتی حاکمی زیکرتو لە دەست سارگۆن پەنای بۆ برد):
  • اوآش دیرمکو (ئاو ئاش..)
  • اوئیشدیش (گۆیا نیزیک مەراغە): 
  • اوشکایا (ئۆسکو، ئەسکوێ)
  • تاروئی-تارماکیس (تەورێز)
  • سان-گی-بوتو (ئەیالەتی باکووری گۆلی ورمێ): سەنگی بوت؟ سەنگ بوت، بوتی لە بەرد
  • اولخو (شارێک لە باکوری گۆلی ورمێ): خۆی
  • ایزیرتا (قەڵای ماننایی): 
  • زیبیه (قەڵای ماننایی): زێویە، زێو
  • آدامائیت (قەڵای ماننایی): هەداد(خوای با و تۆفان)/ماهیت(مەزن): هەدادی مەزن
  • زکیرتو/زیکرتو: 
  • تارماکیس (قەڵا/تەورێز)
  • کی‌یروری: ئاشور ناسرپاڵ لەو گوندەوە بەرەو زێی گەورە چووە
  •  پاردو (=پاردیه، فراهیه): پاردە، شوێنێک کە رەوەزە بەردی هەیە

                                                یان: پڕ دێ، شوێنێک کە لادێ و گوندی زۆرە

  •  ایشتایی پار (ایشنار): 
  •  ساکتاتوش (شیخ طبق):
  • نانزو (نوروز آباد):  
  •  ائوکانه (اوگان، ابرگان): ئاو/کانی

                                               یان: ئاو کن، کن ئاو، قەراغ ئاو

  • کابانی (کبودین): کابانی یان گابانی، گاوان، گاوانی
  •  قوروسوپا (قره جه قبا): قوڕە سۆبە، قوڕ بۆ سازکردنی سۆبەی گڵ

                                             یان: قوڕ و چڵپە، قوڕ و چڵپاو

  • راکسی (=لاکسی، کسلان): راکشی، راکشاو، بریتی لە جێگای درێژ و باریک

                                                       یان: رەق جێ، رەقە جێ، جێگای رەق و بەردەڵان
                                                      یان: رێک جێ. شوێنی رێک

  • گیم داکریکا (گون دوغدو): گیمداک؟/رێگا
  • باروناکا (بارنجق): 
  • سی ترا ( سیه دل):  سێ یان سی دار(ە)
  •  تاش دامی (تکمه داش): 
  •  تسامیا (=چامیان، کارا چمن):  (جەمیان؟)
  • سانگی بوتو (مرند، مێورە، محل بوته های انگور): هەنگی(ر) بوتە
  • ساردوری خورد (سیداوا): خورد(ورد،شاری بچووک؟)ی ساردوری
  •  خورنکو (خانقاه): خورینگ، جێگای شوشتن
  •  خاردانیا (خان دیزه): 
  • گیزو آرزو (قیزقلعه): گەز و ئارەزو؟
  •  شاشزیسا (شکریازی): شا/زیسا، شا/زی/جا، جێی ژیانی شا
  • خودورنای علیا و سفلی (شبانلوی علیا و سفلی): 
  • اوادنا اونزا (ایری بوجاق): ئاوەدانی..
  • آرازو (عذاب): بڵێی ئازار بووبێ؟
  • شادیش سی نیا (سید خاجین): شا/دژ/..
  •  سیتو آرزو (سویدلی): 
  • زیرما (زروان، زارغان): زرمە
  • سورزی (کورتی): سورە/زا (سورچی؟)
  •  الیادی نیا (ایواوغلو)
  •  سورزیالدیو (سولکده): سورچی یاڵ دێو؟
  •  آرمونا (آلمالو) : 
  • کی ناشتانیا (جایگاه چشمه): کانی/شتانیا؟
  •  خارسی / ارسیته کوهی در اراضی ماننا که در مجاورت ناحیهً پارسوا (استان کردستان کنونی) (هەرسین؟)
  •  سیگریس (سنە): 
  •  باییت آن (خانهً خدا) (ماڵی ئان)
  •  بیت باگای : ماڵی بەگ، ماڵی خوا
  •  روستای دیریستانو (محل استراحت کاروانها): دێر/سانۆ(حەسانەوە)
  •  اوریاکی: ئاور/ئاخ، خاکی ئاور
  •  ریمانوتی
  •  اُپورئی: ئاو/پڕژی؟ ئاوپڕژێن؟
  •  اویادوئه: ئاوی دووە، دوو ئاوان
  • بوستیس: وەش/دژ، دژی خۆش، قەڵای خۆش
  •  آپساخوتی (به ظاهر به معنی خداوند جادوگری): ئاپسا/خودێ، حەپسا/خودێ، زیندانی خودا
  •  پازئواتی (به ظاهر به معنی دارای آب گرم): پەز/ئاواتی، ئاوەدانیی خاوەن پەز

  • اوتیران (به ظاهر به معنی دارای آب نیرومند): ئاو/تێران، تێر ئاوان، جێگایەک ئاوی زۆرە

                                                                                        یان: ئاو/دێران، ئاو داشتن

  •  آگازی و آمباندا (به ظاهر به معنی جایگاه سردسیر) ما بین الیپی (کرمانشاه) و خوار (کویر نمک)

                                ئاگازی: ئاخا/زی، ئاخی ژیان، خاکی ژیان 
                                   یان: ئاخی سارد، خاکی سارد
                               ئامباندا: ئاو/بەندا، ئاوبەند - یان هەمبەند

محل قبایل اتحادیه ماننا ها در اطراف دریاچهً اورمیه بنا به شواهد و قرائن از این قرار بوده است: 

  •  تئورلئ‌یان (به رواڵەت مانای خاوەن دەسەڵات و بنەماڵەی شاکانی ماننا ) در باشووری گۆلی ورمێ لەو شوێنەی کە ئێستا پێی دەڵێن "شاروێران"ی مەهاباد دەژیان

          تئورلی(ژ): دریاز، دارەلەک، لەج (سێ گوندی نیزیک یەک لە دەشتی شاروێرانن)
          وشەکە لە دوو بەش پێک هاتووە: "تئور" کە رەنگە "دەور" بە مانای دەوروبەر یان "دەوار" بێ.
                                                      "ل" کە وێناچێ بە تەنیا بێ وەک لە سێ ناوی "دریاز"، "دارە لەک" و "لەج" یان "لەجێ" دا ماوەتەوە. ئەمەش دەتوانێ             دوو واتای هەبێ. یەکەم "دەور لێژ" بێ بەو واتایە کە هەر سێ دەوری شاروێران شاخ و کێوەو بۆخۆی پێدەشتە. دووهەم دەتوانێ "دەوارلەجێ" بێ بەو               واتایە کە ئەوان کۆچبەر نەبوون و گەرمێن و کوێستانیان نەدەکرد. هەروەها دەتوانێ مانای شوێنێک بێ کە "داری لاس"ی زۆرە. لاس دارێکە کە وەک               سنجو دەچێ. 
          دریاز لای هێرۆدۆت بە "داریوسا" تۆمار کراوە. 

  • مسّیئ (بە ڕواڵەت مانای ناوەڕاست) لە دەڤەری میاندواو
                نیزیکتری ناو لەو هۆزە ناوی گوندی "ماسوێ" لە نێوان مەهاباد و نەغەدەیە. 
  • دالیان لە تەورێز و دەڤەری "تاڵە رۆ"، تلخە رود
                رەنگە دۆڵەییان بێ. لە دەڤەری مەڵکەندی سەر بە مەراغە، ناوچەی "گاودۆڵ" و شارەدێیەکیش هەر بەم ناوە                       هەیە کە بە دوور نییە ناوی خۆی لەم هۆزە وەرگرتبێ. 
  • سونبی ئیان لە گەڵ سندوس و نەغەدە رێک دێتەوە: سوندوس، سندوس

ماکی "سون" کە لە ناوی "ئوللوسونو"ش دا هەیە، بەو مانایانەی خوارەوە هاتوە
- مەدح و پێداهەڵگوتن؛ بەو مانایە دەتوانێ سونبێژ یان سونبێژیان بێ بە مانای شایەر و سەناگۆ. رەنگە وشەکە بنەمای "سوند" یان "سوێند" بێ کە ئەوەش هەر لە مەدح و سەنای خواوە هاتوە. ئەگەر ئەو بۆچوونە راست بێ، ئەوە ئەم تایفەیە ئەرکی پێشەوای ئایینیان لە سەر بووەو بەوەش سندوس لە بنەڕەت دا "سوندوێژ/سوێند وێژ" بووە. 
- سن، بەڵای گەنم
- ریخ و شیاکە
- ساوین (تێهەڵ‌سوون)

  • کوموردیان لە رۆژهەڵاتی شاری میاندواوی ئێستا دەژیان

: وای بۆ دەچم گامەردیان یان گامێردیان بووبێ بە مانای پیاوانی گەورە و بە هەیبەت یان پیاوانی گا وەک گیاندارێکی جێگای رێز. رەنگە ناوی جامەرد (ئاواییەک لە فەیزوڵڵابەگیی بۆکان و نیزیک قەڵایچی) پاشماوەی ئەم ناوە بێ. 
گا لە ئایینیی میترایی دا پیرۆز بووە. بۆیەش ئەگەر ئەو ناوە لە بنەڕەتدا "گا مێهردیان" بێ، سەیر نییە. 
لە ئاڤێستا دا زەردەشت شکایەت لە سێ هۆز دەکا کە بەرەوڕووی بوونەتەوەو یەکیان هۆزی "کاوی"یە.

شارەکان

  • ایزیرتو (پایتخت آن): قصبات حسنلو، خلیفان
  •  خارونا : شاه قلعه وکلانه (قەڵادزێ)
  • شودور (شیمری خادیری منابع اورارتویی): محمدیار کە محەممەد لە جێی شیمر داندراوە
  •  بشتو: قەڵایەک نیزیک دیواندەرە
  • کارالا: 
  • کاربیتو به معنی مبارک: سەڵەواتاوای سنە
  • باروتا و کوهی به نام آرسیتا (هارشی): بایدر و چل چەمەی سەقز
  •  بین میانه و تبریز از قلاع و شهرکهای:
  •  سوکا (سیسان):
  •  بالا (اوجان): باڵا، سەروو
  •  آبی تینکا (بستان آباد): تەنکاو، ئاوی تەنک
  •  شوان داخول (شبلّی): شوانە دۆڵ، شوان داوەڵ یان شوان دەهۆڵ
  •  دوردوکا، دور دوکّا (دوزدوزان): 
  •  مسی (به اوستایی مئیذیه یعنی میانه): مەزی، مەزن
  • ---------------------------
  • لە هەرێمی پارسوا:
  •  گیزیل بوندا (قزل اوزن): گوزەر بەند، جێی پەڕینەوە، یان بە پێچەوانە گوزەر بەستراو
  • زیزی (چیچکۆ) : 
  •  آپپار (پاپالە)
  • زالا (چالاب): چاڵاو (ز بە چ نووسراوە)
  •  کیت پات (گنبد): کیت (کەد،ماڵ)، پات(تەخت)
  • سیبار (سهرورد) :سێبەر، نیسێ یان سێ بەرد
  •  ساگ بیت (سجاس): ساج ماڵ
  • پوری (آب پارە): پڕی، پڕ ئاو، پڕاو
  • سی تو آریا (شاتی راراگا -ئورارتو)، (شریف آباد):
 http://anahetar.blogfa.com/post-175.aspx

لە هەرێمی کیشەسو Kišessu:
  •  بیت ساگبات
  • بیت خیرمامی
  •  بیت اومارگی
  • دژی خارخوبارا
  • کیلامباتی 
  • آرمانگو

لە هەرێمی ساپاردا (Saparda) 

ناوچەکان (ئاشووری: ناژە)
ناژە: ناچە، ناوچە
  • سوریکاش (سقّز و بانە؟): سوورە کەژ؟، بوونی سوورکێو، سوورێن، سوورەبان و... لە ناوچەی بانە سەرنج راکێشن. بە دوور نییە سوریکاش هەمان سوورکێو بێ.
  •  مسّئی (سەرووی چۆمی جەغەتو؛ بیجاڕ، دیواندەرە و تیکاب): مەزی، مەزن
  •  اوئیشدیش (رۆژهەڵاتی گۆلی ورمێ - مەراغە): ئاو/هاژە/تیژ ، ئاوێک کە هاژەی زۆرە
  • زیکیرتو: میانە
  • اندیه: رۆژهەڵاتی میانە بەرەو دەریای خەزەر
  • آرسیانشی: 
  • ارشته-یان: 
  • ئالابریا: حەڵەب رێگا؟ حەڵەب رێ؟ رێی حەڵەب؟
  • گیلزان: گڵەجان یان گەلی زان
  • ئاندیا: هەنداوێ؟
  • کیشه سو: کەژ هەڵچو؟
  • زاموآ (باکووری سلێمانیی ئێستا): جەماوا، جەم بوون، جێی کۆبوونەوەی زۆر
  • پارسوآ (ناحیه بالای دیاله و دژی داشت به نام نیکور):  پەراسو، ناوچەی تەنیشت یان پارساوا(شارەدێیەک لە نیزیک ئەردەوێڵ)
  • مادای (در پایین کیشه سو و در مسیر قزل اوزن و در گذشته دیائوکو بر آن پادشاهی می کرد): 
  • ساپاردا (که پیش از آن بخشی از ناحیه خارخار بود و به احتمال در جنوب خط زنجان تا قزوین قرار داشت): سپاردە، پارێزراو
  • خارخار (که مرکز آن دژی بود به همین نام و در غرب همدان کنونی واقع بود)، «بیت کاری» (همدان کنونی): خوڕخوڕە
  • آراپخا (که مرکز آن دژ آراپخا بود - کرکوک کنونی - و در گذشته بخشی از نامار بود در در ناحیه جنوب خاوری دره دیاله قرار داشت)
  • بیت همبان (در باختر کرمانشاه کنونی): ماڵی دێوان (هومبە لە گیلگەمێش دا دێوێکە و لە کوردەواریش دا بۆ کەسی قەڵەو و زل دەگۆترێ)
  • «کارکاشی» (بیت کاری= ماڵی کۆچبەران نیزیک هەمەدان): 
  • «سیبار» در ناحیه زنجان : سێبەر یان سێبەرد
  • دژ «اوشیشا»: 
  • دژ «کیلمان»: 
  • «گردنه ساپاردا» : سپاردە، پارێزراو
  • «سی سیرتو» (دژ خارخاریان در مرز عیلام): 
  • شوبریا لە لای ئەرمەنستان: شوب/رێگا
  • «اوراش» قەڵای گیزیل بوندا
  • گردنه بونائیس لە خاکی زاموآ

ناوچەکانی نیزیک لە زاموای باشوور ( پارسوآ)
ناوچەکان لە  زاموآ
  •  کیرّوری
  •  سمسی
  •  سیمره
  • اولمانیا
  • آداعوش
  • خارگا
  •  خارماسا
  •  لاربوسا
  • وڵاتی گیلزان
قەڵا و گوندەکانی دیکە:
  • قلعه آمارو
  • قلعه پارسیندو[۸]
  • قلعه ایریتو
  • قلعه سوریتو
  • قلعه خارتیش
  • دهکدهٔ اوزه
  • دهکدهٔ بیرتو
  • دهکدهٔ لالاگا
  • دهکدهٔ بارا
  • دهکدهٔ دور- لولومه
  • دهکدهٔ بی‌نوسا ( بوناسی )
باروئاتا (بیت باروآ) لە جیرانەتیی پارسوا و نیزیک لە عیلام

  • مرعوبیشتو»
  • «آرکودو
  • بوشتو
  • النزاس (النزاش، النزیاش)
  •  سی‌سیرتو
  • کولومان (کولمان، کیلمان)
هۆزەکان: 
  • ماننا: مانن (مانا-نیه بای بە زمانی ئەکەدی) 
  • ماننا: مآت-ماننایی (ئاشوری، واتە هۆزەکانی ماننا)
  • ته-اورلیان: لە ناوچەی شاروێرانی ئێستا نیشتەجێ بوون.
  • تئورلی(ژ): دریاز، دارەلەک، لەج (سێ گوندی نیزیک یەک لە دەشتی شاروێرانن)  وشەکە لە دوو بەش پێک هاتووە: "تئور" کە رەنگە "دەور" بە مانای دەوروبەر یان "دەوار" بێ.
                                                      "ل" کە وێناچێ بە تەنیا بێ وەک لە سێ ناوی "دریاز"، "دارە لەک" و "لەج" یان "لەجێ" دا ماوەتەوە. ئەمەش دەتوانێ دوو واتای هەبێ. یەکەم "دەور لێژ" بێ بەو واتایە کە هەر سێ دەوری شاروێران شاخ و کێوەو بۆخۆی پێدەشتە. دووهەم دەتوانێ "دەوارلەجێ" بێ بەو واتایە کە ئەوان کۆچبەر نەبوون و گەرمێن و کوێستانیان نەدەکرد. هەروەها دەتوانێ مانای شوێنێک بێ کە "داری لاس"ی زۆرە. لاس دارێکە کە وەک سنجو دەچێ. 
دریاز لای هێرۆدۆت بە "داریوسا" تۆمار کراوە. 
مِسّیان: 
  • دالی-ییان: دەرەیی، ئەوانەی لە دۆڵ و دەرە دا دەژین
  • سونبی-ییان: سوند بێژی
  • کوموردیان: گا مەردیان یان گا مێردیان (گوندی جامەرد لە ناوچەی فەیزوڵڵابەگیی بۆکان)
  •  بوسیان: 
  •  ستروخاتی:
  • بودی (بودو:
  • آریزانتی، ئاریازەنتا:
  •  مغ:
  • پارتاکان یا پارتاکانی:
  • ساگارتی (زاکروتی، ساگرتی)؛ لە سەرچاوەکانی یونانی دا وەک کەمەند هاوێژان یان نیشتمانی کەمەند هاوێژان هاتوە. بەوەش وێدەچێ وشەکە لە دوو بەشی "زێ" واتە زێی کەمان و گرتی لە کرداری گرتن پێکهاتبێ. لە سەر یەک؛ زێ گرتی، زێ گرتو
  • مسی، میسسی، می‌سیاندا
  • «زالیتپیان» لە پارسوا
  • gilzan : گڵەجان، شوێنێک کە گڵی سووری هەیە بۆ سازکردنی کوپە و دەفری گڵی، یان گەلی زان (گوندی گه‌لاز(گه‌لازان) سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شنۆ، گەلی ئازا(ان)، گەلی ئازایان - رەحیم شنۆیی مەحمودزادە)
  •  هەڵبڕاو، ناوچەی تەریک کەوتەallabria
  •  مەزی، مەزنmessi
  •  واتا، مانا، بیر manna
  •  پەراسو، شوێنێک کە کەوتۆتە تەنیشتەوە parsua
  •   هۆش دژ یان خۆش دژuishdish
  •  گوندی قازلیان لە ناوچەی بۆکانم وەبیر دێنێتەوە gizilbunda
  • هەنداوێ، گوندێک لە ناوچەی خانێ لەم ناوە نیزیکە  andia 
  •  زیکیرتو: شوێنی زیکر(ئەگەرچی زیکر بە وشەیەکی عەرەبی دەناسرێ بەڵام رەنگە زۆر زووتر لە سۆمەری یان ئارامی وەرگیرابێ)، یان جێگرتو 
  • سانگی بوتو: سەنگ بوت، ئەوانەی بوتیان لە سەنگە، بوت بەرد
  • puluadi
  • زیپیه (ایزیپیه ازیپنا)  زێویەی ئێستا لە نیزیک سەقز
  •  آرماثیت : ئارمردەی بانە وەبیر دەخاتەوە
  • Farnah (= فر)
  • ؛ Paradayda (= پردیس)؛ پەرە دان، پەرە پێدان
  • Vazraka (= بزرگ)؛
  •  Vispa (= همه)؛
  •  Spaka (= سگ)؛
  •  Mitra (= مهر)؛
  •  Xshayathia (= شاه)]: "خ" وەک زیادە دەنوێنێ و وشەکە وێدەچێ "شایەتی" بێ. شایەدیش X نیشانەی گەورەیی و خاوەنداریی شا بێ. خوا شایەتی، شایەک کە لە جێی خودایە، شایەک کە وەک خودایە
پەرستگا:
  • Mazdakku: مەزداخو، مەزداخوا، مەزندە خوا، خوا مەزن
  • Bagparna: خوای باڵدار
  • Auraparnu : ئاگری پەڕدار، ئاگری باڵدار
  • Artasiraru: ئەرتاسیرارو، ئەرتاچراڕوو، چراڕووی پیرۆز
  • Bagdatti بەگ + داتی : یاسای خودایی یان خودا داوە (گوندی "ئیسکی بەغدا" لە ناوچەی بۆکان لەم ناوە نیزیکە. وێدەچێ "ئیستی بەغدا" بێ بە مانای شوێنی وەستان و وچانی بەگدا)
  • Bagmashda : بەگ موژدە، موژدەی خودا
شا:
  • اولوسونو/اولسنو: هەڵەسوون، ئەوەی جاری دووهەم سەر هەڵدەداتەوە  (ناوەکە، ناوچەی "ئاڵەشین"ی بۆکان بیر دەخاتەوە)،  
  • متاتی (حاکمی زیکرتو و ئائوکانە): 
  • بویهمر (Boehmer: 
  • ملیکیشویلی (Melikishvili): 
  • دیاکو (Daiukku): 
  • بگداتی (Bagdatti) : بەگ داتی
  • اودکی (Udaki): 
  •  آزا (Azā):  ئازا
  • اوپو/اپو لە گیلزان: ئاپۆ
  • ئاوآلکی لە ماننا (ئیزیرتۆ): ئاواڵی کەی(کەی کاووس، کەی قوباد..)
  • شولوسونو لە هارونا: 
  • آرتاسارو لە شوردورا: 
  • نیک دیارا  (یا میکتیارا) لە ئایدا(زاموآ):
  • تلوسینا لە ئاندیا: 
  • بەگداتی لە اوئیش دیش
  • متاتی لە زیکیرتو
  • ئێرانزو: ئاران زێ، ئەو کەسەی لە گەرمێن لەدایک بووە یان گەرمێنی لە سەر زێ (زاب) هەڵکەوتوە. بەشی دووهەمی وشەکە واتە "زوو" دەتوانێ زێو بێ و ئەگەر ئەو بۆچوونەش دروست بێ ئەوە ناوەکە لە بنەڕەتدا دەکرێ ئارانزێو بووبێ بە مانای کەسێک کە زێوی لێ ئاڵاوە، زێوی پێوەیە، ئاڵانزێو. 
  • «خشتریتی» گەورەی گوندی «کارکاشی» (بیت کاری= ماڵی کۆچبەران نیزیک هەمەدان)
  • مامی تیارشو» گەورەی هەرێمی مادای
  • «دوساننی» گەورەی هەرێمی ساپاردا
  • «نابوریمانی» سەرۆکی هەرێمی پارسوآ 
  • «ایشپاکای» سەرۆکی سەکاکان
  • «پارتاتوآ» (پروتوتی): سەرۆکی دووهەمی سەکاکان
  • "مادی يس" سەرۆکی دواتری سەکاکان
  • « آبدادانا»: 
  • ديوکس (دياکو )
  •  فرورتيس، فرااورت، (فرورتیش) : فرە خورت، زۆر بە هێز
  • خشتریته: 
  • هووخشتره (کیاکسار)(کیخسرو): خوا گشت رە، گەورەی هەموان
  • ایشتوویگو، ایختویگو ( آستياگ، ...): ئاشتی خوو
  • گارپاگا فەرماندەی ئەرتەشی ئشتەویخۆ: 
  • «پیریشاتی» شای گیزیل بوندا
  • «شارسینا» پادشای «گیلزان»
  • «اِنگور»: یەکی دیکە لە رێبەرانی گیزیل بوندا
  • «هاناسیروکا» لە ساگ بیتۆ کە هەرێمی مادەکان بوو
  • «مون-سو-آرتا»، فرمانرەوای «آرازیاش»
  • نورآداد: ناسراو به ناسی‌کو، سەرۆکی بەشی داگارا لە زاموآی ناوخۆ ( ماننا )
  • آمکا ....... ناوەندی قەڵای زامرو (لە پارسوا
  • آمّالی ....... ناوەندی دژ آراشتوا (لە پارسوا)
  • مسو ....... ناوەندی دژی ئاتلیل (لە پارسوا)
  • متاتی حاکمی زیکرتو (میانە)
  • بگداتو حاکمی ئوئیشدیش(مەراغە)
  •  تلوسینا - حاکمی ئاندیا (ئەم سیانە دژی ئازای کوڕی ئیرانزو یەکیان گرت)
  • «دالتا» یان تالتا لە ئێللی پی
  • «نیبه» کوڕی دالتا

ماد - دیاکۆ لە ویکیپێدیاوە:

دیاکو یا دیااُکو بنیان‌گذار حکومت ماد بود. نام وی در منابع گوناگون، به صورت‌های مختلفی ذکر شده‌است؛ هرودوت نام وی را به صورت «دِیوکِس» نوشته، در متون آشوری Da-a-a-uk-ku و در عیلامی به صورت Da-a-(hi-)(ú-)uk-ka و Da-a-ya-u(k)-ka ضبط شده‌است. نام دیاکو برگرفته از واژهٔ ایرانی-Dahyu-ka است و اسم مصغر واژهٔ -dahyu به‌معنی سرزمین است.[۴۷]
فْرَوَرتی،  فرَوَرتیش (فارسی باستانفْرَوَرتی، اوستاییفْرَوَشی، یونانیفرااُرتِس، بابلیپَرومَرتیش، عیلامی پیرومَرتیش)[۶۲] دومین شاه ماد بود. به گفتهٔ هرودوت فرورتیش پسر دیاکو بود و قبایل مادی را متّحد و به یک کشور تبدیل کرد
اوُوَخْشَترَ،  هووخشتره (پارسی باستانhUvaxšatara، اکدیmÚ-ak-sa-tar و mUk-sa-tar، عیلامیmÚ-ak-sa-tarmUk-sa-tar و mÚ-ma-ku-iš-tar، فریگی باستان:Ksuwaksaros، یونانیKyaxárēs)[۷۱] 
 اَرشْتْی‌وَییگَ، ایشتوویگو آخرین پادشاه ماد بود که از سال ۵۸۵ تا ۵۵۰ پیش از میلاد حکومت کرد.[۸۲] نام وی در منابع یونانی Astuágē و Astuígas یا Astuigâs ذکرشده و در منابع بابلی، Iš-tu-me-gu نوشته شده‌است. امروزه تصور رایج بر این است که این نام‌ها برگرفته از واژهٔ Ṛšti-vaiga در پارسی باستان به‌معنای «نیزه‌گردان» است. شکل رایج این نام در زبان یونانی، وضوحاً تصحیف از ریشهٔ پارسی آن است. این نام در زبان ایلامی، چند بار در لوحه‌های باروی تخت جمشید به‌صورت Iš-ti-/Ir-iš-ti-man-ka نوشته شده است که وابسته بودن آن‌ها به نام آستیاگ، مورد مناقشه است. ایشتوویگو در کتب تاریخی به آستیاگ معروف است.
شیدیرپَرنَ،
 تَخمَ‌سپادَ

شوێن: 
در زبان فارسی باستان «هَمگمَتانَ» ،[۳۶] در ایلامی «اَگ-مَ-دَ-نَ» و در زبان اکدی «اَ-گَ-مَ-تَ-نُ» در زبان یونانی «اِکباتانا، اِگباتانا» در زبان لاتین «اکباتانا، اکباتانا، اکباتانیس پارتیوروم» در زبان آرامی «اَحمِتَ»، در زبان ارمنی «اَحمَتَن، هَمَتَن، اِکبَتَن» و در زبان فارسی میانه «هَمَدان»
  1. /tsv/ ایرانی> sp مادی (مانند sp اوستایی در مقابل s پارسی باستان):[۱۰۶]
    1. spaka مادی (یعنی سگ).
    2. aspa مادی (یعنی اسب).
    3. vispa مادی (یعنی همه، پارسی باستان visa، اوستایی vīspa، هندو ایرانی ṵíćṷa> ودایی víśva؛ از جمله در مادی (وامواژه پارسی باستان) به صورت vispa-zana یعنی «دارای همه نژادها» در مقابل visa-dana پارسی باستان) و vispa-dahyu مادی (یعنی (دروازه) همه ملت‌ها) در مقابل پارسی باستان visa-dahyu پارسی باستان. مورد آخر توسط هرودوت بیان شده است.
  2. /dz/ ایرانی> z مادی است (مانند z اوستایی در مقابل d پارسی باستان):[۱۰۷]
    1. عبارت zana (یعنی نژاد،dana پارسی باستان، jána هندوایرانی jána ودایی) آشکارا مادی است، چرا که در ترکیب vispa-zana آمده است.
  3. /ts/ ایرانی> s مادی (مانند s اوستایی در برابر ủ پارسی باستان):[۱۰۸]
    1. کلمه suxra(یعنی «درخشان، روشن، سرخ) نام شخصی است (پارسی باستان θuxra، اوستایی suxra، هندوایرانی ćukrá> ودایی śukrá) که به علت وجود جفت‌های معادل مادی است.
  4. /θr/ ایرانی> ůr مادی (مانند ůr اوستایی در برابر ç فارسی باستان) :[۱۰۹]
    1. čiůra مادی «چهر، نژاد» (= čiça فارسی باستان، čiůra اوستایی) در نام خاص čiůra-taxma در برابر čiçantaxma فارسی باستان
    2. xšaůra مادی «شهریاری» (= xšaça فارسی باستان، xšaůra اوستایی، kšatrá هندوایرانی -> kșatrá ودایی)، از جمله در نام xšaůr-ita خاص یکی از مادها در DBe6 مادی است که به علت وجود جفت‌های معادل و به ویژه به علت بافت مادی.
دیگر ویژگی بارز زبان مادی با این شیوه به خوبی دریافتنی نیست: hv ایرانی> f مادی همانند havarnah ایرانی (xvarənah اوستایی) farnah مادی «فر» (که از سده‌های نهم و هشتم پیش از میلاد در نام اشخاص دیده شده است)، به تازگی کاملاً مادی بودن آن مردود دانسته شده یا اینکه باید تحت یکی از گویش‌های گوناگون مادی به شمار آید. مایرهوفر، تنها تعدادی واژه در زمینه اصطلاحات حقوقی، سپاهی‌گری و نام‌های خاص از قلمرو پادشاهی هخامنشی را مادی دانسته است. در عین حال اشمیت بر برخی از آنها تردید دارد، برای مثال، xšāyaθiya به معنی شاه، دارای /θiy/ (به جای /ti/ ایرانی> /šiy/ پارسی باستان) نیست، بلکه بیشتر thii هندوایرانی> /θiy/ پارسی باستان است و بنابراین لزوماً نباید مادی شمرده شود.[۱۱۰]
اینکه تا چه اندازه، واژه‌ها و به ویژه نام‌جای‌هایی را (که داده‌های ریشه شناختی آنها را به درستی از لحاظ معنایی و منطقی پذیرفت) که در روایات فرعی یونانی، ایلامی، بابلی و غیره دوران هخامنشی ثبت شده‌اند، تنها بر پایه معیارهای زبانی از جمله sp، z مادی و مانند آن می‌توان به طور قطع مادی دانست، مطلبی است که باید در جزئیات آن تصمیم گیری شود. در این میان نام‌های پادشاهان محلی ماد از زاگرس و جای نام‌های مربوطه که در منابع آشوری از زمان شلمنصر سوم (میانه سده نهم پ. م) ذکر شده، استثنا است.[۱۱۱]
لغاتی که در متون یونانی انعکاس یافته است:[۱۱۲]
مادیانعکاس در متن یونانیتوضیح
DahyukaΔηιόκηζنخستین پادشاه ماد
FravartiΦραόρΊηςدومین پادشاه ماد و نام یک شورشی مادی در کتیبه بیستون
Huvaxštraκναζάρηςسومین پادشاه ماد
uštivaigaΆστνάγηςچهارمین و آخرین پادشاه ماد
در کتیبه‌های پارسی باستان واژه‌هایی دیده می‌شوند که بر خلاف قواعد آوایی پارسی باستان است، که این واژه‌ها را باید مادی دانست:[۱۱۳]
مادیپارسی باستانمعنی
aspaasaسگ
zanadanaنژاد
xšāçaxšāθraشاه
vispavisaهمه
zūrahdūrahفریب، بدی
vazṛkavadṛkaبزرگ
pati-zbaypati-zayاعلام کردن
hufrastahufraštaخوب مواخذه شده
vinastavinštaتباهی، آسیب


بابەتی نوێ:

بۆچی دوا پێنج‌شەممەی ساڵ ڕۆژی سەردانی گڵکۆی ئازیزانە

  لەنێو کۆمەڵگەی کورد و ئێرانییەکانیشدا باوە کە بەتایبەت ئێوارەی ڕۆژانی پێنج‌شەممە سەردانی وێنەی کێلێک لە لوڕستان گڵکۆی مردووەکانیان دەکەن و...