۹/۰۶/۱۳۹۶
بۆچی هێندێک لە دۆستانی دەوری حدکا بە پێکهاتنی شورای دێموکراسیخوازانی ئێران قەڵسن؟
۸/۲۴/۱۳۹۶
بووم، بوومەلەرزە، بوومەلێڵ، بوودڕ، بەر و بووم، بوڕکان، بوار، کوندەبوو
کە دیاردەیەک پەیدا بوو یان کارەساتێک هاتە ئاراوە، وشە و دەستەواژەی پێوەندیداریش دەژێنەوە. ئەم رۆژانە لە سۆنگەی ئەو خەسارە زۆرە گیانی و ماڵییەی بوومەلەرزە لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی دا، وێڕای هاوخەمی بۆ زیانلێکەوتوان و بەهاناوەچوونیان، ماکەی وشەی بوومەلەرزەش بۆتە جێی تێفکرین.
ئەم وشە مەنحووسە لە دوو بەشی 'بووم' و 'لەرز' چێ بووە. وشە یان کرداری لەرز یان لەرزین بە واتای لەرین و جووڵانەوە وشەیەکی ناسراو و واتای روونە. بەڵام بووم بە واتای هەرد یان زەوی، زۆر ناسراو نییە. هەر لە بەر ئەوەش کەسانێ بە جێی بوومەلەرزە یان بوولەرزە، لە وشەگەلی وەک زەمین لەرزە، هەرد هەژێن و وشەگەلی دیکە کەلک وەردەگرن.
وشەکە بە هەردوو شێوەی "بوم" و "بو" جگە لە بومەلەرزە یان بولەرزە، لە پێکهاتەی چەندان وشەی دیکەش دا هەیە. بۆ وێنە: بودڕ (رەهەند ، دڕینی هەرد، رێگا کردنەوە بە بن هەرد دا)، "بەر و بوو" یان "بەر و بووم" (بەرهەم و داهاتێک کە لە زەوی بەرهەم دێ) بە ئەگەری زۆر لە بنەڕەت دا "بەری بووم"ە بە هەمان واتای بەرهەمی زەوی. بو یا بووم هەروەها رەنگە لە "بوڕکان"یش دا هەبێ. ئەگەر ئەم بۆچوونە درووست بێ، ئەوە "رکان" پێوەندی بە "رک/رق" هەیە و بورکان واتای تووڕە بوونی هەردە.
"بو" بە واتای هەرد و وشکایی لە وشەی بواریش دا هەیە و بە ئەگەری زۆر بوار لە دوو وشەی "بو" و "دار" کەوتوەتەوە. بەو پێیە کە بو یان بوم زەوی وشکایی دەگرێتەوە.
هەروەها بوومەلێڵ کە تاریک و روونی بەیانی یان ئێوارەی پێش تاریکایی داهاتنە ئەو کاتەی هەرد (بووم) بە لێڵی دەبیندرێ.
وشەی بووم لە 'کوندەبوو'ش دا هەیە بەو هۆیە کە کوندەبوو زیاتر لە ناو هەرد دا کون ساز دەکا و تێیدا دەحاوێتەوە. کون/دە/بوو: کون دە زەوی، ئەو باڵندەیەی کون و لانەی لە هەرد دایە. رەنگە ئەوە زیاتر کوندەبوو و بوولەرزە لێک ببەستێتەوە تا ئەوە کە پێمان وا بێ بوولەرزە وێران دەکا وکوندەبوو هێلانەی تێدا دەکا.
۸/۱۱/۱۳۹۶
کێ براوە و کێ دۆڕاوە؟
۷/۲۹/۱۳۹۶
ئەو دەرسانەی کە دەبێ لە دۆخی دوای ریفراندۆم وەرگیرابن
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان
۷/۲۷/۱۳۹۶
ریفراندۆم؛ برینێک لە جەستەی ئێران کە دەبوو حەشد تیماری بکا
۷/۱۹/۱۳۹۶
۷/۱۴/۱۳۹۶
ماڵاوایی لە سکرتێری ناکۆکەکان
ئەم ناتەباییانە ئاوێنەی باڵانوێنی ژیان و خەباتی مام جەلال و دەرەنجام و حاسڵی خەباتی ئەون. هەر لە منداڵی بنەماڵەیەکی شێخ و فیئودالەوە تا خەبات بۆ نەهێشتنی چەوساندنەوەو سەرمایەداری، لە خۆ دۆزینەوە لە بەرەی چەپ دا و میوان بوون لە وڵاتانی سوسیالیستی و مائۆئیستییەوە تا سەردانی عەرەبستان و زیارەتی حج، لە شەڕی توند و خوێناوی دژی دەسەڵاتی عێراق تا دانیشتن لە سەر تەختی سەرکۆماری لە بەغدا، لە قسەکردن بۆ پۆلێک پێشمەرگە لە خڕی ناوزەنگەوە تا ئاخاوتن لە پشت تریبونی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویورک، لە شەڕ لە گەڵ کۆماری ئیسلامی و بوون بە هێزی پشتیوان بۆ پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات تا سەردان و زیارەتی قەبری خومەینی، لە پێشمەرگایەتیی سەر چیاکانی کوردستانەوە تا جێگری سەرۆکی رێکخراوی ئەنترناسیوناڵ سوسیالیست... ئەو لە هەر ئاستێک لە بەرپرسایەتی دا بووبێ، چ لە پلەی سکرتێریی یەکێتیی نیشتمانی بە سێ هێڵی جیاوازەوە تا سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقی پڕ لە حیزب و نەتەوە و ئایینی جیاواز، رێبەریی ناتەباییەکانی کردووە و کۆکەرەوەی ناکۆکیەکان بووە. لە پێناو ئامانجەکەی دا دۆستایەتیی لە گەڵ دوژمن و دۆست کرد و لە تەنگانان دا دۆست و دوژمن هانایان بۆ دەبرد.
بە هەموو ئەو رەخنانەش کە لە کارنامەی خەباتی ئەو پیاوە هەیە، لە حاڵێک دا کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و کوردستانیش پڕن لە ناتەبایی، نالێکی و ناکۆکی، ئەوە تەنیا سەرکردەیەکی وەک مام جەلال و کارنامەی ئاڵۆزی خەباتەکەی بوو کە دەیتوانی لە کوردستان و عێراق دا ئەو هەموو ناکۆکییە لێک کۆ بکاتەوە، لە گەڵیان هەڵبکا و هەوڵ بدا لە گەڵ یەکتر هەڵبکەن.
ماڵاوا مام
مامی باران
چاوەڕێتن،
قلههای بلندِ ژانی گَل
چشم به راهِ توست،
تو اینجا
در این بغدادِ بنی عباس چه می کنی؟
ماموستا...یا جلال!
کودکانِ تشنه ی شنگال
چشم به راهِ توست،
تو اینجا
در بسترِ خسته ی این روزگار چه می کنی؟
ماموستا...یا جلال!
سپیده دَمِ آزادیِ آدمی
چشم به راهِ توست،
تو اینجا
در قلبِ منِ بی قرار چه می کنی؟
ما با هم
به قله های بلندِ ژانی گَل بر می گردیم:
شادمانیِ بی پایان
سرنوشتِ تردید ناپذیرِ کردستان است.
۷/۱۲/۱۳۹۶
غەیبەتی رێبەرێکی تەوافقی و هەڵوەشانەوەی تەوافق
تەوافق و سازان لە گەڵ مێژووی خەباتی سیاسیی مام جەلال دا متوربە کراوە. پێکهێنانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سێ رەوتی سوسیالیست، کۆمەڵە و خەتی پان و پاراستن و رێبەریی کردنی ئەو یەکێتییە بە درێژایی دەیان ساڵ، وێنەی هەرە بەرچاوی کارنامەی خەباتی رێبەرێکی تەوافقییە. ئەم تایبەتمەندیەی مام جەلال لە شکڵ و شێوەی دیکەش دا چەندان جار خۆی نواند و دووپات کرایەوە. لەوانە دەسپێشخەری بۆ پێکهێنانی بەرەی جوقد و دواتر بەرەی کوردستانی، تەوافق لە گەڵ پارتی بۆ ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە شێوەی فیفتی فیفتی و دواتر مۆرکردنی پەیماننامەی ستراتژی لە گەڵ ئەو حیزبەو سەرەنجام داڕشتنەوەی ستروکتوری سیاسیی عێراق لە سەر بنەمای تەوافق.
کەسێ کە دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال و رەنگە ئێستاش، چ لە ناو یەکێتی، چ لە باشووری کوردستان و چ لە عێراق دا دەتوانی رۆڵی ئەو بگێڕێ و جێگای پڕ بکاتەوە، بە ئەگەری زۆر د. بەرهەم ئەحمەد ساڵحە. بەڵام ئیدی ئیستا دۆخەکە وایە کە ئەو خۆی پێویستی بە کەسانی دیکەی رێڕەوی مام جەلال لە ناو سەرکردایەتیی یەکێتی دا هەیە تا تەوافقی لە سەر بکەن و وەک رێبەر قەبوڵی بکەن.
۷/۱۱/۱۳۹۶
ناتانیاهو و قەڵسەگێڕان لە سەر حیسابی کورد
ئیسرائیل بۆخۆی زۆر باش دەزانێ کە پشتیوانیی ئاشکرای لە هەر گۆڕانکاریەکی رۆژهەڵاتی ناوەراست، خزمەت بە بەرەوپێشچوون و بە ئاکام گەیشتنی ناکا و بە زیانی رەوتەکە دەشکێتەوە. رێبەرانی ئیسرائیل و بەرپرسانی مووساد، وەک چۆن تا ئیستا هەزاران کاری گەورەیان بۆ دۆستەکانیان کردوەو نەیانهێشتوە کەس پێ بزانێ، دەیانتوانی لە نفووز، لۆبی و توانایی خۆیان بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان کەلک وەرگرن. نەک وەک ئیستا کە بۆ قەڵسەگێڕان لە وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتانی جیرانی باشووری کوردستان، ئاوا دەهۆڵ لە سەر سەری کورد دەکوتن و دوژمنان لە دژی کورد کۆک و بەسیج دەکەن.
لە گەڵ ئەوەدا کە پێوەندیەکە لە جێی خۆیەتی و تا بەهێزتر بکرێ باشترە بەڵام خۆڕانانی کورد لە سەر حیسابی دۆستایەتی لە گەڵ ئیسرائیل و قەڵسەگێڕانی ئیسرائیل لە سەر حیسابی سەربەخۆیی کوردستان، بە زیانی کوردی بێ پشتیوان و کوردستانی دەورەدراو بە دەسەڵاتە ئیسلامیەکانە. ئەمە دەتوانێ فاکتەرێکی گرینگ بێ بۆ دوژمنانی کورد کە لە دژی کورد، بە ئاسانی لە دەوری یەک کۆ ببنەوە.
لە دوا کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی بەڕێز مەسعوود بارزانیدا هەستم کرد کە بەڕێوەبەرانی ریفراندۆمیش هیچ بەو دەهۆڵ کوتانەی ئیسرائیل کەیفخۆش نین. بەڕێز بارزانی لە وڵامی پرسیارێکی پێوەندیدار دا گوتی ئەوانەی هەنگاوەکانی ریفراندۆم بە پلانی دامەزراندنی ئیسرائیلی دووهەم لە ناوچەکە دەشوبهێنن، زۆر سەخیفن. لە حاڵێک دا رەنگە کەسانێ چاوەڕوان بوون لە حاند پشتیوانیی ناتانیاهو لە ریفراندۆم، ئەویش پشتیوانی لە ئیسرائیل بکا.
سێ ساڵ لەوە پێش سەرۆکی ئەنستیتۆی مێری لە ھەولێر گوتی: "گەورەترین یارمەتیی اسرائیل بە ئێمە ئەوەیە کە نەڵێن یارمەتیمان دەکەن".
۷/۱۰/۱۳۹۶
"کوردستان - عێراق" بۆ کۆنفیدرالیزە کردنی عێراق

۷/۰۳/۱۳۹۶
قازانج و هەڕەشەی پەرەگرتنی ناسیونالیزمی تورک بۆ سەر کورد لە ئێران
پتر
لە یەک دەیە لە مەوبەر، گۆڕینەوەی چەند نامە لە نێوان "عەلیرەزا نەزمی
ئەفشار" کەسایەتیی تورکی خەڵکی نەغەدە و مستەفا هیجری سکرتێری ئەو کاتی حیزبی
دێموکراتی یەکگرتوو، هەڵڵای نایەوە. لەو نامانەدا نەزمی ئەفشار لە وڵامی لێدوانێکی
رامبود لوتفپووری بۆ رۆژنامەی کوردستان، داکۆکی لە تورک بوونی ئوستانی
"ئازەربایجانی غەربی" کردبوو. وڵامەکەی مستەفا هیجری، لەدوودانی
بۆچوونەکانی نەزمی ئەفشار بوو. ئەگەرچی هەڵڵاکە زیاتر هەڵقوڵاوی دۆخی دووبەرەکیی
ناوخۆیی ئەو کاتی نێو حیزب و مۆرکی موزایەدەی کوردایەتی بە سەرەوە بوو، بەڵام راستیەکی
حاشاهەڵنەگری تێدا بوو. ئەویش زێدەخوازیی تورکان لەو پارێزگایە و هەڕەشەکانی بۆ
سەر کورد کە بە داخەوە بزووتنەوەی کورد تا ئەو کات و هەتا ئێستاش وەک دەرفەت یان
مەترسی ئاوڕی لێ نەداوەتەوە و چارەیەکی یەکدەنگی بۆ چۆنیەتی تەعامول،
نەدۆزیوەتەوە. تەنانەت ئەو جارانەش کە کوردەکان هەوڵ دەدەن بە رێگای هێمنانە مۆرکی
کوردبوون بۆ ناوچەکانی خۆیان بگێڕنەوە، لە گەڵ دژکردەوەی توندی هێندێک حیزب و
لایەنی کوردی بەرەوڕوو دەبنەوەو بە ئاشکرا هان دەدرێن کە دەبێ یاریەکە بە تورکان
بدۆڕێنن.
لە رۆژانی
رابردوودا پێکهاتنی "فراکسیۆنی نوێنەرانی ناوچە تورک نشینەکان" لە
مەجلیسی ئێران جارێکی دیکە بابەتی تورکایەتی و ناسیونالیزمی تورک لەو وڵاتەی بە
رۆژەڤ کردەوە. فراکسیۆنێکی بەهێز کە ١٠٠ لە ٢٨٥ نوێنەری مەجلیسی تێدا ئەندامە.
بەشێک لەو نوێنەرانەش، نوێنەرایەتیی شار و ناوچەگەلێک دەکەن کە زیاتر لە یەک
نەتەوەیان تێدا دەژی و لە بەشێکیاندا تەنانەت تورک نەتەوەی سەرەکیی ئەو شار و
ناوچانەش نییە.
ساڵانێکە
ئێرانیەکان و ئێمەی کوردیش هەوڵ دەدەین بزووتنەوەی گشتگیری ناسیونالیستیی تورکانی
ئێران نادیدە بگرین. بزووتنەوەیەک کە لە یاریگا وەرزشیەکانەوە تا پشت تریبوونی
مەجلیسو، لە کەسایەتی و رێکخراوە بچووکەکانی تورک لە دەرەوەی وڵاتەوە تا
فەرماندەکانی سپای پاسداران لە شار و ناوچە تورک نشینەکانی گرتوەتەوە.
بزووتنەوەیەک کە لە سەر بنەمای سڕینەوەی ئەویدی، داگیرکردنی خاکی ئەویدی، دەستگرتن
بە سەر مێژووی ئەویدی و بە گشتی خۆی لە نەمانی ئەوانی دیکەدا پێناسە دەکا.
لە
تایبەتمەندیەکانی ئەو بزووتنەوە ناسیونالیستیە ئەوەیە کە بە جێی بەرەنگار بوونەوە
لە گەڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، هەوڵ دەدا لە ئیمکاناتی دەوڵەتی بۆ ئامانجەکانی
خۆی کەڵک وەرگرێ. نە بەرەنگاری ئەو تورکانە دەبێتەوە کە دژی ئەو دەسەڵاتەن و نە
لۆمەی ئەوانەش دەکا کە لەو دەسەڵاتە دان. یەک لە ئامانجە ستراتژیەکانی ئەو
بزووتنەوەیە دەتوانێ ئەوە بێ کە لە داهاتوودا بیهەوێ دەست بە سەر کۆی
دەسەڵات لە تاراندا بگرێ. ئەگەرچی بزووتنەوەکە لە باری فەرهەنگی و سیاسیەوە رەنگە
ئەو پۆتانسیەلەی نەبێ بەڵام بە پێی ئەو رێژە زۆرە دەنگدەرەی کە هەیەتی، دەتوانێ لە
داهاتوودا بۆ ئەو مەبەستە هەنگاو باوێژێ و هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر نەریتی دەسەڵاتی
مێژوویی فارسەکان لە ئێران دا بێ. بەڵام ئەمە گریمانەی داهاتوویە و هەتا ئەو کات،
ئەم بزووتنەوەیە بۆ ئێمەی کورد لە کورتخایەن و درێژخایەندا دەتوانێ قازانج و
زیانی هەبێ کە هەوڵ دەدەم لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەکەم:
الف -
قازانجەکان
١- لە
کاتێکدا لە ئێران لانیکەم پێنج نەتەوەی بێ ماف هەیە، بزووتنەوەی مافخوازانەی
کوردستان هەتا ئێستاش بزووتنەوەیەکی تاک و تەریک بووە. هیچکام لە نەتەوە
بندەستەکان هیندەی کورد بۆ مافەکانی خۆیان نەهاتوونە مەیدان. پەرەگرتنی بزووتنەوەی
نەتەوەیی لە ناو نەتەوە بندەستەکانی دیکەو لەوانە تورکەکان دەتوانێ گوشارێکی زیاتر
بۆ ئاوڕدانەوە و داننان بە مافی سەرجەم نەتەوە بندەستەکان لەو وڵاتەی لێ بکەوێتەوە.
٢- تورکەکان
هەم بە هۆی زۆریی حەشیمەت و هەمیش بە هۆی بوونیان لە دەسەڵات و لە دام و دەزگا
دەوڵەتیەکان خاوەنی هێز و پۆتانسیەلێکی زۆرن بۆ گوشار و چەسپاندنی مافی خۆیان و لە
پەنا ئەوەشدا مافی سەرجەم نەتەوە بندەستەکان.
ب-
زیانەکان
٣- بەڵام
لە پاڵ ئەوانەدا بزووتنەوەی تورکەکان بزووتنەوەیەکی توندئاژۆیەو هەتا ئیستا شوناس
و بوونی خۆی لە نەمان و سڕینەوەی ئەویدیدا پێناسە دەکا و وەک بزووتنەوەیەکی شۆڤینی
خۆی نواندوە.
٤- تورکەکان
بە درێژایی مێژوو باهۆی سەرکوتی دەسەڵاتی تاران دژ بە نەتەوەی کورد و خواستەکانی
بوون. تەنانەت ناسیونالیزمی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە سەرەتاوە دژ بە
زەبروزەنگی تورکان لەو ناوچەیە شکڵی گرت نەک دژ بە دەسەڵاتی تاران. دوا جاریش شەڕی
کورد لە گەڵ کۆماری ئیسلامی لە نەغەدە و لە شەڕی تورک لە گەڵ کوردەوە دەستی پێ
کرد. ئەم لێکخشانە مێژووییە بە پەرەگرتنی بزووتنەوەیەکی وەها توندئاژۆ ئەگەری
دووپات بوونەوەو قووڵ کردنەوەی ناکۆکی دژ بە کوردی لێ چاوەڕوان دەکرێ.
٥- تورکەکان
سنوورێکی دوور و درێژیان لە گەڵ کورد هەیە کە بەردەوام تەماحی ئەم بزووتنەوە
ناسیونالیستیە لە سەر شار و ناوچەکانی کوردستان و بەرینکردنەوەی جوغرافیای خۆیەتی.
ئەگەر سەیرێکی ئەو نەقشە جوگرافیایانە بکەین کە تورکەکان بۆ چوارچێوەی جوغرافیایی
خۆیان بڵاوی دەکەنەوە، دەبینین دەرفەتی هەناسەکێشانێکیشیان بۆ کوردی رۆژهەڵات تێدا
نەهێشتۆتەوە. هەر لەو راستایەدا ئەوان بە کەڵک وەرگرتن لە سامان، دەسەڵاتی ئیداری
و زەبروزەنگ بەردەوام هەوڵی دەرپەڕاندنی کوردەکان و جێگیر کردنی تورکان لە جێگای
ئەوان دەدەن.
٦- ئەم
بزووتنەوەیە هەتا ئێستا چەندان جار هەڵیکوتاوەتە سەر شوناس و هۆویەتی کورد و رەنگە
لە داهاتوودا زیاتر پەرە بەم خسڵەتە هێرشبەرانەیەی خۆی بدا و ئەوە رووداوی
ناخۆشتری بۆ کورد و تورک لێ بکەوێتەوە. کوردەکان لەو شار و ناوچانەی کە لە گەڵ
تورکەکان دەژین، بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی ئاسیمیلە و بە تورک کردن دان و دەرفەتی
ئەوەیان پێ نادرێ کە وەک کورد خۆیان نیشان بدەن. رووداوی ساڵی رابردووی یاریگای
شارەداریی ورمێ و بێڕێزی بە جلوبەرگی کوردی نمونەیەکی ئەو روانینە شۆڤێنیستیەیە کە
بە سەر ئەو بزووتنەوەیەدا زاڵە.
٧- بزووتنەوەی
ناسیونالیستیی تورک دەستی لە کاسەی دەسەڵاتی تاران دایە. ئایینی هاوبەش ئەوان لە
گەڵ فارسەکان وەک نەتەوەی باڵادەست لێک گرێ دەدا. بۆیەش ئەگەری رێککەوتنی دوو
نەتەوەی فارس و تورک لە سەر بنەمای حەشیمەتی زۆر، دەسەڵاتی هاوبەش و ئایینی
هاوبەش، دژ بە نەتەوەکانی دیکە بە تایبەت نەتەوەی کورد، دوور لە زەین نییە.
٨- هاوکات ئەم بزووتنەوەیە بە جۆرێک خۆی
وەسڵی هێڵی پان تورکیسم دەکا کە نووکی هێرەمی ئەم پانتورکیسمە لە ئانکارایە.
ئانکاراش کە دەمێک ساڵە لە سەر بنەمای سڕینەوەی شوناسی کورد شکڵی گرتوەو دامەزراوە.
۶/۲۷/۱۳۹۶
۶/۲۰/۱۳۹۶
تورکیا و پارتیەکی بەهێز بۆ کوردستانێکی بەهێز لە عێراقێکی یەکپارچە دا
ڕەشبەڵەک
۶/۱۳/۱۳۹۶
خالید شازدە
دوا جار ئێوارەی پاییزێکی درەنگ لە قەراخ پۆلە دارێک، دوور بە دوور دیتم. لە گەڵ دوو لە هاوسەنگەرانی تیمی تەشکیلاتی ناوچەی چۆمی مەجیدخان بوون. هێشتا خۆر نەپەڕیبوو کە وەدەرکەوتبوون و خەریک بوون دەڕۆیشتن. روویان لە رۆژئاوا بوو. دیار بوو وادەی مانەوەیان تەواو ببوو و دەبوو بڕۆنەوە بۆ 'ئەودیو'. ناوچەکە لە پێشمەرگە ئەستێندرابوو و بە سپای داگیرکەر تەنرابوو. هەر کوێ بەرز با، پایەگایەکی لە سەر دامەزرابوو. تەنانەت سەر ئەو تەپۆڵکەش کە بە سەر پۆلەداری حەشارگەی ئەوان دا دەیڕوانی، بە رۆژ تەئمینی رێگای لێ بوو.
خاوەن ژن و منداڵ بوو کە دەستی پێ کرد و وا دیار بوو تووشی هەڵەی لێکدانەوە ببوو. حیسابی درێژەکێشانی خەبات و دەربەدەری و نەداری و نەهامەتیەکانی دیکەی نەکردبوو. زۆری پێ نەچوو خەبەر بڵاو بۆوە کە خالید شازدە گەڕاوەتەوەو خۆی تەسلیم کردوە. گەڕانەوەی خەڵکی زۆر نیگەران کرد. ئەمن هەرچەند تازە لاوێک بووم و هەر دووراودوور دیتبووم بەڵام لە ناخی خۆم دا پێم حەیف و پێم ناخۆش بوو. ئەگەرچی حەیف و مخابنی من لە جێی خۆی دا بوو بەڵام دەرکەوت کە نیگەرانیی خەڵک لە خۆڕا بوو. هیچکات نەمبیست خیانەتی لە خانەخوێیەکی سەردەمی پێشمەرگایەتی کردبێ، کەسێکی بە گرتن دابێ یان قسەیەکی لە سەر بێ. گەڕایەوەو درەنگتر بیستم کە لە مەهاباد تاکسی دەگێڕێ.
رەوانی شاد بێ

مێش، گامێش، خۆڵەمێش ..
مش یان مێش لە مشکی و خۆڵەمێش دا هەیە کە هەر دوو وشە یەک واتایان هەیە. ئەویش ئەو خۆڵەیە کە دوای سووتان دەمێنێتەوە. مێشکی لە زمانی فارسیش دا هەر واتای رەشە. هەرچەند لەوێ رەشێکی قەترانییە و زیاتر تایبەت بە رۆژانی تازێ و تازیەبارییە. مشکی هەروەها پارچە و قوماشێکی رەنگ رەشە کە رەشتیشی پێ دەڵێن کە لە ناوچەکانی ناوەند و باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان سەروێنی پیاوان و ژنانی کوردە.
مش یان مێش دەگەڕێتەوە سەر وشەی "موس"ی سۆمەری بە هەمان واتای رەش. بە شێوەی سەربەخۆ یان بە هۆی پاشگرێک لە وشەکانی مێش، مشک، مشکی، مژ، ماش (دانەوێڵە) و رەنگە مێشک و مەشکە دا هەیە.
وەک پاشگریش لە گامێش (گای رەنگ مێش)، خۆڵەمێش (خۆڵی رەنگ مێش)، گورگەمێش و کۆمەڵێک وشەی دیکەدا دەبیسترێ. هەرچی وشەی گورگە مێشە، ئەوە بریتیە لە سەگێکی دوو رەگە لە گورگ و سەگ. ئەم جۆرە سەگانە رەنگیان خۆڵەمێشییە کە رەنگە خدەی باوکە گورگەکەیان هەڵگرن و کاتێ شوان چاویان لێ خافڵ کا، پەلاماری مەڕەکان بدەن. هەر بەو هۆیەش وشەی گورگەمێش واتای سەگێکە کە رەنگە مەڕ و بەرخەکان بخوا.
مێش لە وشەی گامێش کە لە عەرەبی دا بووە بە جاموس، پێوەندی بە رەنگی گامێشەوە هەیە نەک مێ و نێریی ئەو جۆرە گایە. بەڵام چونکە زۆربەی ئەو گامێشانەی راگیراون، بە مەبەستی کەلک وەرگرتن لە شیرە چەورەکەیان، مێ بوون، وشەی گامێش بۆ مێی ئەو گیاندارە بە کار هاتووە. هاوسەری گامێش، کەڵە. رەنگە فارسەکان بە تێگەیشتنی هەڵە لە واتای گامێش، وشەی "میش"ی بە مانای مەڕی هاوسەری بەرانیان لێ داڕشتبێ.
دەگوترێ وشەی "قامیش" وشەیەکی تورکییە بەڵام وەک ئەگەرێک بە دوور نییە بەشی دووهەمی وشەکە هەمان مێش بێ و ئەویش ئاماژە بەو گوڵە توکنە بێ کە قامیش لە وەرزی پاییزدا دەری دەکا. ئەگەر ئەوە دروست بێ، ئەوە بەشی یەکەمی وشەکە واتە "قا"، هەمان گیایە و لە سەر یەک قامیش واتای گیای رەنگ خۆڵەمێشی دەدا.
مێش رەنگە دەوری سەرەکی لە سازکردنی وشەی "مێشک"یش دا هەبێ. هەروەها لە وشەی مێشە بە واتای پۆلە داری چڕ و پڕ. بە گۆڕانی "م" بە "ب"، وشەی مێشە کراوە بە "بێشە". فارس پێی دەڵێ "بیشە" و "بیشەزار". هەر ئەم گۆڕانە لە "رەش و بێش" دا هەیە و بە گۆڕانی "م" بە "پ" لە رەشکە و پێشکەش دا بەر گوێ دەکەوێ.
۶/۱۱/۱۳۹۶
بۆچوونێک لە سەر بنەچەی وشەی "مامۆستا"
مامۆستا بە کەسێک دەگوترێ کە لە خەڵکی ئاسایی زیاتر دەزانێ و لە بوارێک یان چەند بواری زانستی دا شارەزایە. پێشتر ئەم وشەیە بۆ مەلا و پیاوانی ئایینی بە کار دەهات. بەو پێیە کە ئەرکی فێرکردن، ئامۆژگاری و نەسیحەتی خەڵک بوو. دواتر وشەکە جێگای "معلم" و "مدیر"ی قوتابخانە و تەنانەت زانستگاشی گرتەوە. ئێستاش بۆ هەموو ئەوانەی سەرەوە(زانا، مەلا و معلم) بە کار دێ. یەکێک لەو رەخنانەش کە لە سەر بە کار هێنانی وشەکە هەیە، ئەوەیە کە مامۆستا تەنیا بۆ پیاوان بە کار دێ و ناکرێ بۆ ژنان و رەگەزی مێینەش بە کاری بێنین. بەڵام ئاخۆ وشەکە دە بنەڕەت دا بۆ پیاوان داڕێژراوە؟
زۆر کەس پێی وایە "مامۆستا" پێکهاتەی دوو وشەی "مام" و "وەستا"یە و زۆر کەس وای بە دروست دەزانێ کە وشەکە بە شێوەی "ماموەستا" بنووسرێ و بگوترێ. بەڵام وەک دەزانین مامۆستا و وەستا ئەگەرچی پلە و پایەی کۆمەڵایەتیان لە خەڵکی ئاسایی بەرزترە بەڵام دوو پیشەی جیاوازن. ئەرکی مامۆستا کار لە سەر گیاندارە بەڵام وەستا کار لە سەر بێ گیان دەکا. مامۆستا ئینسان یان گیانداری دیکە ڕادەهێنێ و فێر دەکا بەڵام ئەرکی وەستا بەستن و چاک کردن و چاک کردنەوەی کەرەسەیە. من پێم وایە ئەو دوانە ئەوەندەی لە باری پیشەییەوە کارەکەیان جیاوازە، لە باری بنەمای وشەکانیشەوە لە دوو بنەمای جیاوازەوە دروست بوون و پێوەندییان بە یەکەوە نییە. هەرچەند لە باری وشەسازییەوە هەردوویان بە هۆی پاشگری "ا" بوون بە بکەر. پێشم وایە بنەمای وشەی "وەستا"، لە کرداری "بەستن"ەوە چێ کراوە. ئەگەر ئەو وشەیە هەر ئێستا و لە سەر هەمان بنەما داڕێژرابا، دەبوو بە "بەستا". لە زمانی کوردی و زمانە دەستەخوشکەکانی دا گۆڕانی "و" بە "ب" زۆر بەرچاوە و پێچەوانەکەشی دەبیندرێ. وەک دەشزانین ئەرکی وەستا دروست کردن، بەستن و هەڵبەستنە. جا بەستن و هەڵبەستنی دەرگا و پەنجەرە بووبێ یان نیر و ئاموور یان هەڵبەستنی خۆگە و بەند. بەو پێیە استادی فارسی و أستاذ عەرەبی کە لە سەر بنەمای ئەو وشەیە ڕۆ نراون، لەو زمانانەدا جێگای شیاوی خۆیان وەرنەگرتووە.
شێوەی کۆنتری وشەی "مام"، وێدەچێ "ئام" بووبێ و "مامۆ"ش "ئامۆ" بووە. ئەم وشەیەی دوایی لە وشەکانی "ئامۆژن" بە مانای هاوسەری برای باوک و "ئامۆزا" بە مانای کچ یان کوڕی بڕای باوک دا هەن و پارێزراون. هەروەها لە زمانی دەر و جیرانەکانیش دا دەبیندرێن. لە زمانی عەرەبی دا پێی دەڵێن "عم" کە وێدەچێ لە "ئام"ی شێوەی کۆنتری وشە کوردیەکە وەرگیرابێ. لە زمانی فارسی دا پێی دەڵێن "عمو" کە ئەوەش لە سەر بنەمای "ئامۆ" وەرگیراوە بەڵام شوێنی وشە بە عەرەبی کراوەکەی بە سەرەوەیە. شوێنی وشە کوردیەکە لە زمانی تورکی و لە وشەی "ئامجە"ش دا بە هەمان مانا بەدی دەکرێ.
بەڵام بۆچی پێمان وا بێ "عم"ی عەرەبی و "عمو"ی فارسی و "ئامجە"ی تورکی لە ئام و ئامۆی کوردی وەرگیراون و شتەکە پێچەوانە نییە؟
"ئام" لە زمانی کوردی، دە کۆمەڵێک وشەی دیکەش دا خۆی نیشان دەدا. "ئامباز" بە مانای لێک نیزیکبوونەوەی خێرا، ئامێز بە مانای باوەش، ئام بە مانای هاتن دە وشەی ئاموشۆ یان هاموشۆ دا و هەروەها "ئاما" بە مانای "هات" دە زاراوەی هەورامی دا، ئامێتن بە مانای تێکەڵاو کردن و لە ناو کۆمەڵێکی زۆر وشەی دیکەش. دە هەمووشیان دا ئاماژەیە بە لێک نیزیکبوون و وێک هاتن و وێک کەوتن. وەک دەشزانین ئەو نیزیکایەتیە دە نێوان مام و برازادا هەیە. شێوەیەکی دیکەی وشەکە لە ئامرازی "هەم"، "ئام"، "ئاو"، "هام" و "هاو" دا ماوەتەوە چ بە تەنیا و چ وەک پێشگر دە کۆمەڵێک کردار و وشەدا وەک هاودەنگ، ئاواڵ(هاواڵ، هەواڵ، هەڤاڵ)، ئامیار(هاوکار) و... رەنگە وشەی "ئاوا"ش بە مانای وێک هاتن و لێک نیزیکبوونەوە بۆ وێنە دە وشەی "ئاوایی" دا هەر لە بنەمای "ئام" وەرگیرابێ.
بەڵام شێوەی دیکەی وشەی مام و مامۆ، واتە ئام و ئامۆ زیاتر لە مەبەستەکە نیزیکمان دەکاتەوە. ئامۆ بە تایبەتی لە هەردوو وشەی "دەستەمۆ" و "نامۆ" دا پارێزراون و لە یەکەمیان دا مانای فێرکراو و لە دووهەمیان دا مانای فێر نەکراو دەدا. دەستەمۆ دەبێ کورتکراوەی "دەست ئامۆ" بووبێ و "ئامۆ"ش دەبێ بە مانای فێر کردن و فێر کران بووبێ. ئەگەر پێوەندیشی بدەینەوە بە "ئام"ی بنەمای وشەکە، ئەوە مانای لە خۆ نیزیک کردنەوە و پێچەوانەی تەرە کردن و دوور خستنەوەیە. بەو پێیەش ئەرکی ئامۆ و مامۆ فێرکردن و راگواستنی ئەزموون و ئامۆژگاریەکانی بووە بۆ وەچەی دوای خۆی تا لە باری ئەزموون و زاناییەوە لە خۆیان نیزیک بکاتەوە و بیانگەیەنێتە ئاستی خۆی. رەنگە هەر بەو هۆیەش بێ کە ئەو وشەیە بۆ پیاوانی پیر و بە تەمەن بە کار دێ وەک کەسانی خاوەن ئەزموون و زانست کە دەکرێ لێیان فێر بی و بە مامۆستایان بزانی. هەروەها لە زمانی کوردی دا وشەی "ئامک" هەیە کە جمکی "ئامۆ"یە و بە مانای پور، پلک و خوشکی باوکە. ئێستاش لە زاراوەی کرمانجیی باکوور دا "ۆ" لە کۆتایی وشەدا بۆ نێرینەیە و بە دوور نییە "ۆ"ی کۆتایی "ئامۆ" و "مامۆ" لە بنەڕەت دا ئەو دەورەی گێڕابێ.
"ئامۆ" دەکرێ بووبێ بە بنەمای کردارێک هەر بە واتای فێر کردن. لە زمانی کوردی دا وشەی "ئامۆژگار" و "ئامۆژگاری" لە سەر بنەمای "ئامۆ" داڕێژراون و هەمان واتایان هەیە. "گار" کە دە کۆمەڵێک وشەی دیکەش دا دەبیندرێ، وەک کردگار، رۆژگار و... پاشگرە و بنەمای وشەکە لێرەدا "ئامۆژ"ە. ئەو کردارانەش کە شێوەی ئێستا و داهاتوویان بە "ژ" تەواو دەبێ، لە بنەمای ئەو کردارانەن کە چاوگەکەیان بە "شتن" کۆتایی دێ. وەک؛
چاوگ – ڕابردوو - ئێستا
دارێشتن - داڕێشت - داڕێژ
ناشتن - ناشت - نێژ
کوشتن – کوشت - کوژ
بەو پێیەش دەبێ چاوگی کرداری ئامۆژ، ئاوا بووبێ؛
ئامۆشتن – ئامۆشت – ئامۆژ
بە جۆرێکی دیکەش دەکرێ ریشەی کرداری "ئامۆژ" ببینینەوە. وەک دەزانین هەردوو زمانی کوردی و فارسی یەک بنەچەیان هەیە. زۆر وشە و بنەمای زۆر کردار لە یەکێک لەو دوانەدا لە بیر چوونەوە یان کرداری دیکە جێی گرتوونەوە، بەڵام لەویدی دا پارێزراون. بەو پێیە لە زمانی فارسی دا بە دوای نیزیکترین وشە لە "ئامۆژ"ی کوردی دەگەڕێین و تووشی وشەی "آموز" دەبین کە هەم لە باری مانا و هەمیش لە باری وشە سازییەوە لە وشە کوردییەکە نیزیکە. "آموز" لە چاوگی کرداری "آموختن"ە؛ آموختن ، آموخت ، آموز. بەشێک لەو کردارانەش کە لە زمانی فارسی دا بە "ختن" تەواو دەبن، لە کوردی دا دەبن بە "شتن". وەک؛
فارسی کوردی
بیختن(بیز) - دابێشتن(دابێژ)
پختن (پز) - پێشتن (پێژ)
انداختن(انداز) - هاویشتن(هاوێژ)
ریختن (ریز) - رێشتن(رێژ)
بەو پێیەش؛
آموختن (آموز) - ئامۆشتن(ئامۆژ)
کرداری "ئامۆشتن" بە داخەوە لە زمانی کوردی دا وشەیەکی لە بیر کراوە و کردارە تێکەڵاوەکانی "فێر کردن"، "بار هێنان" و "ڕاهێنان" جێگایان گرتۆتەوە. کاتێک لە سەر بنەمای لکاندنی پیتی "ا" بە کردار، لە کرداری "ئامۆشتن" بکەر چێ بکرێ، دەبێ بە "ئامۆشتا" (ئامۆشتن ، ئامۆشت ، ئامۆشتا). ئەو جۆرە بکەرە لە وشەی "بینا" و "زانا"ش دا دەبیندرێ بەڵام جیاوازیەکەیان ئەوەیە کە ئەو دوانەی دوایی لە سەر بنەمای شێوەی ئێستای کردارەکە (مضارع) چێ بوون لە حاڵێک دا "ئامۆشتا" و "وەستا"(وەستن[بەستن] ، وەست[بەست]، وەستا[بەستا]) لە سەر بنەمای ڕابردووی کردارەکانیان(ماضی) ڕۆ نراون و ئەوەش وێدەچێ شێوەی کۆنتری سازکردنی بکەر لە کردار بێ.
وەک پێشتر گوترا، "ئام" و "ئامۆ" شێوەی کۆنتری "مام" و مامۆ"ن. بەو پێیەش "ئامۆشتا" گۆڕانی بە سەر دا هاتووە و "ئا" بە "ما" گۆڕاوە. ئامۆشتا بووە بە "مامۆشتا". بە دوای ئەو گۆڕانەدا وشەکە لە سەر بنەمای خۆی لای داوە و هەر ئەو لادانەش بووە بە هۆی ئەوە کە بە نیزیکبوونەوە لە وشەی "وەستا" گۆڕانی بە سەر دا بێ. واتە گۆڕانی وشەکە بەو رێچکەیەدا بووە؛ ئامۆشتا – مامۆشتا – مامۆستا.
ئێستاش دەکرێ زمانی کوردی وێڕای پاراستنی مامۆستا، "ئامۆشتا"ش وەربگرێتەوە و لە جێی خۆی دا بە کاری بێنێ. وەکچۆن پێویستی بە زیندوو کردنەوەی کرداری "ئامۆشتن"یش هەیە.
۶/۰۸/۱۳۹۶
نیگەرانیەکانی ئێران لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان
بابەتی نوێ:
بۆچی دوا پێنجشەممەی ساڵ ڕۆژی سەردانی گڵکۆی ئازیزانە
لەنێو کۆمەڵگەی کورد و ئێرانییەکانیشدا باوە کە بەتایبەت ئێوارەی ڕۆژانی پێنجشەممە سەردانی وێنەی کێلێک لە لوڕستان گڵکۆی مردووەکانیان دەکەن و...