۳/۲۸/۱۳۷۱

گێژاو

 لەو ڕۆژەوە

کە تۆ وەک ماسیەکی سرک

جێت هێشتم و دوور بوویتەوە

تاساوێکم

لە ناو دەریای تووڕەی خەیاڵی دووریتا

دەخولێمەوە

لە گەڵ گێژی شەپۆلەکان

دێم و دەڕۆم و دێمەوە

حەز ناکەم بە خەیاڵیش بێ

چرکەیەک لێت دوور ببمەوە 

پیروەلی باغی – ساڵی ١٣٧١

بابەتی نوێ:

ئاژەڵی هیبریدی لە زمانی کوردیدا

لە کوردستاندا چەند جۆر ئاژەڵ هەن کە کورد پێی وایە لەسەرەتاوە بە شێوەی سرووشتی نەبوون و دواتر لە ئەنجامی تێکەڵاوبوون و جووتبوونی دوو جۆر ئاژە...