۴/۲۱/۱۳۷۱

چاوترووکانێک

 


بۆ یەک کات بوو

وەکوو خۆری دەمەو ئێوار

تۆ ئاوا بووی لە چاوانی منی خەمبار

 

بۆ یەک کات بوو

تۆ بە شنەبای لەنجە و لار

دنیای زستانیی ئەوینمت

گۆڕی بە وڵاتی بەهار.

 

بۆ یەک کات بوو

چاوم فرمێسکی تیا نەما

بووی بە عیسای دڵی مردوو

خەمەکانمت دا بە دەم با

 

بۆ یەک کات بوو

بووی بە ئەستێری یادی من

چاوەکانم هەتا هەبن

وەک سێنی سینەمایەکن

تۆ تاکە ئەکتەری ئەوێی

ئەی پاکترین ئاواتی من

ورمێ – ٢١/٩/١٣٧١

بابەتی نوێ:

ئاژەڵی هیبریدی لە زمانی کوردیدا

لە کوردستاندا چەند جۆر ئاژەڵ هەن کە کورد پێی وایە لەسەرەتاوە بە شێوەی سرووشتی نەبوون و دواتر لە ئەنجامی تێکەڵاوبوون و جووتبوونی دوو جۆر ئاژە...