۷/۰۵/۱۳۷۱

بە شوێن غەریبێکدا

 

ناسکۆڵەکەی ئاوارەی ناو شاری غەریب

ئەمڕۆ لێرە

لە سەر ڕێبازی هاتوچۆت

چاو چاوەڕوان چاوەڕێتم

ئەگەر هاتی لێم ون نەکەی ڕوخساری خۆت.

ناسکۆڵەکەی پەڕیوەی ناو شاری دووکەڵ

شاری دیلی.. شاری کۆت

ئەمڕۆ لە رێگای هاموشۆت

وەستاوم و ئەم شێعرەم دەهۆنمەوە بۆت

شێعری غوربەت.. شێعری تاسە

شێعرێک بە تەمی هەناسە

بۆکان – ڕەزبەری ١٣٧١

بابەتی نوێ:

ئاژەڵی هیبریدی لە زمانی کوردیدا

لە کوردستاندا چەند جۆر ئاژەڵ هەن کە کورد پێی وایە لەسەرەتاوە بە شێوەی سرووشتی نەبوون و دواتر لە ئەنجامی تێکەڵاوبوون و جووتبوونی دوو جۆر ئاژە...