لەمبەر ئەوبەری قەرەچووخ
دوو لەشکری ڕەشی هەور لە سان
دران
شاخ پێکەنی
کانی مەستی بادەی باران
زەوی بە تەمای ساڵێکی پڕ فەڕ
و هات
داوەتیان گرت
بەڵام هەورەکان نەزۆک بوون
لە مەمکی قوت و بەتاڵیان
تاکە دڵۆپێکیش نەهات
١٣٧٥ کۆیە
* دژ بە شەڕی ناوخۆ نووسراوە
لە کوردستاندا چەند جۆر ئاژەڵ هەن کە کورد پێی وایە لەسەرەتاوە بە شێوەی سرووشتی نەبوون و دواتر لە ئەنجامی تێکەڵاوبوون و جووتبوونی دوو جۆر ئاژە...