پەنجەرەکەم
تەمی هەناسەی هەناومی لێ نیشتووە
سارد بۆتەوە و
بە سەر شووشە ناسکەکەیدا
وەک فرمێسکی سەر ڕوومەتی
کیژۆڵەیەکی دڵ بە سۆ
هۆن هۆن دادەڕژێتە خوارێ
لە دەرەوە؛
زەوی بە تیشکی ساردی خۆر
داپۆشراوە
من دەمێکە
چاوەڕوانی دابارینی تا
ئەژنۆیان بەفر دەکەم
دە با چیتر کێڵگەکانمان بە وشکە سەرما سڕ نەبن
١٣٧٥
* دژ بە شەڕی ناوخۆ لە باشوور نووسراوە