۱۱/۱۸/۱۴۰۰

شێعری فینلاند؛ دوو شێعر لە شاعیری نەتەوەیی فینلاند یۆهان ڕۆنەبێرگ

Johan Ludvig Runeberg

ڕۆژی ٥ی فێوریە لە فینلاند بە ڕۆژی شاعیری نەتەوەیی یوهان ڕۆنەبێرگ (١٨٠٤ - ١٨٧٧) دیاری کراوە. ئەو گەرچی زمانەکەی سویدی بوو بەڵام شاعیری سروودی نەتەوەیی ئەم وڵاتەیە. ئەوانەی خوارەوە دوو نموونە لە کورتە شێعرەکانیەتی لە زمانی فینلاندیەوە:

 

ئێوە دەتوانن،

ئێستا سەردەمی دەسەڵاتتانە

چم لێ دەکەن و چیتان لە دەست دێ

بەڵام بەر لە منیش یاسا هەبووە و

دوای منیش یاسا بەردەوام دەبێ

*** **** ****

ئەی وڵاتی ڕاستی و شێعر

وڵاتی هەزار زرێبار

ئەی وڵاتی ژیان پارێز

تۆ تۆمار بکە و هیوا داڕێژە

هەردەم ڕازی بە و خۆشی بچێژە

ئازاد و سەربەست، خەفەت بنێژە


بابەتی نوێ:

ئاژەڵی هیبریدی لە زمانی کوردیدا

لە کوردستاندا چەند جۆر ئاژەڵ هەن کە کورد پێی وایە لەسەرەتاوە بە شێوەی سرووشتی نەبوون و دواتر لە ئەنجامی تێکەڵاوبوون و جووتبوونی دوو جۆر ئاژە...