(١)
کانی
کاتێ کانی
بە سیمان و بیتۆن کوێر بوو
پەلی کوتا
ڕەگی نەمامی
بەر دەمی خۆی دۆزیەوە و
ئاوی دایە
تا نەمام
بوو بە بێشەڵان
بێشەڵانیش
بوو بە پەنای تێکۆشەران
قەڵا
سینگم وەک
قەڵای دمدمە
دڵت هاتۆتە
ناو دڵم و
تا ئەوینتم
لە گەڵدا بێ
هیچ هەباسێ
بۆی ناکرێ
کانی مەمکتم لێ هەڵبڕێ