وشەی چاوەزار بە پێچەوانەی باوەڕە باوەکە کە پێی وایە لە چاو و زار پێکهاتووە، لە وشەیەکی ناسراوتر کەوتۆتەوە کە ئەویش وشەی چاوەدێرە. بە هەمان واتا باوەکەی کە بریتیە لە ئاگا لێ بوون بۆ پاراستن.
لەو سۆنگەیەوە وێدەچێ وشەی چاوەدێرسەرەتا چاوەدار بووبێ. هەروا کە وشەی نیگادار بووە بە نیگادێر، گوێدار بووە بە گوێدێر، چاوەداریش بووە بە چاوەدێر. وا دیارە چاوەدار پێش ئەوەی ببێ بە چاوەدێر، وشەی چاوەزاری لێ بە جێ ماوە.