نزیکه‌ی حه‌وتوویه‌ك له کۆچی دوایی مامۆستا هێدی ڕابردووه بابه‌تێکم که‌وتۆته سه‌ر نووکی قه‌ڵه‌مێ ئه‌م شه‌و ده‌مه‌ویست بینووسم ، بۆ پشت ئه‌ستوور کردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له بابه‌ته‌که به شێعر و تئۆری، په‌نام برده کتێبخانه بچکۆڵه‌که‌ی خۆم. له کاتی گه‌ڕان به شوێن سه‌رچاوه دا کتێبێکی نزار قه‌بانی به نێوی داستانی من و شێعرم چاو پێکه‌وت که بیره‌وه‌ری و بیری شیاوی گێڕانه‌وه‌ی تێدا
ورووژاندم.
1-ساڵی 1372 له پادگانی مالکی ئه‌شته‌ری ورمێ له ئاخریه‌کانی ده‌وره‌ی ئیجباری (سه‌ربازی) دا له‌گه‌ڵ کاك تاهیر قاسمی ئاشنا بووم . زۆر زوو درکاندی ئاشقی خوێندنه‌وه و ئه‌ده‌بیاته . ئه‌و کات بۆ یه‌که‌م جار ئه‌و کتێبه‌ی نزار قه‌بانیم به دستیه‌وه دیت. من که زۆر ئاشقی شێعره ئاشقانه‌کانی نزار قه‌بانی بووم پێم خۆش بوو داستانی نزار و شێعر بزانم . جیلی ئێمه ئه‌وانه‌ی سه‌ریان له خوێندنه‌وه دا بوو هه‌موویان داستانێکیان له‌گه‌ڵ شێعر و ئه‌ده‌بیات دا هه‌بوو ، من ناچمه‌وه سه‌ر ئه‌و باسه . کتێبه‌که‌م له کاک تاهیر وه‌رگرت و به تامه‌زرۆیه‌وه ده‌ستم به خوێندنه‌وه کرد . هه‌ر چه‌ند من له خوێندنه‌وه دا ته‌مبه‌ڵ نیم به‌ڵام دۆسته تازه‌که‌م نه‌ی هێشت کتێبه‌که ته‌واو که‌م، بێ ماڵ ئاوایی به‌جێی هێشتم و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له نزیکه‌وه نه‌مدیته‌وه تا ئه‌مانه‌ته‌که‌ی بده‌مه‌وه. من که تامی شیرین و تاڵی وه‌سڵ و هیجری یارانم زۆر چێشتووه بۆنی کاك تاهیریشم به شه‌ماڵ و هه‌ناسه‌ی کوێستان و کتێبه‌وه نا و ...
به دوو بۆنه‌وه ئه‌و کتێبه لای من زۆر به‌ڕێزه: هه‌م بۆنی دۆستێکی وه‌ك کاك تاهیری لێدێ و هه‌م ئه‌شقی ده‌مشقی له شێعری نزار دا زۆر شیرینه .
2- هه‌ر چه‌ند وێكچوونێکی ئه‌و تۆ له نێوان مه‌کتبی شێعری مامۆستا هێدی و نزار قه‌بانی دا به‌دی ناکرێ به‌ڵام هه‌ردووك شاعیر له ڕاده‌به‌ده‌ر ناسك خه‌یاڵ و جوان په‌ره‌ست بوون و ژنیان وه‌ك به‌شێکی به‌رچاوی جوانی خۆش ویستووه. نازانم ئه‌گه‌ر نزار قه‌بانی زیندووبا چی له سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی ئێستای سوریه ده‌نووسی به‌ڵام مامۆستا هێدی ده‌روه‌ستانه ئه‌وینی نیشتمان و ژنی وه‌ك دینامیسمی شێعری خۆی ئاوێته یه‌ك کردوون و له‌و داهێنانه دا غه‌زه‌لی کوردی به‌ره‌ژوور بردووه .
--------------------
نووسەر ئەم بابەتەی لە فەیسبووکی خۆیدا بڵاو کردبۆوە و من بێ مۆڵەت لێرە بڵاوم کردەوە