من جاری وایە زوو دەگەم
وەک ئەو کاتەی لە دایک بووم
هێندێک جاریش یەکجار درەنگ
وەک ئێستا کە بەم تەمەنە ئاشقت بووم
من هەمیشە دەرەنگ دەگەمە سەر شایی
بۆ لای نەهامەتیش زۆر زوو
ئەو کاتانەش؛
یا هەموو شت تەواو بووە
یان دەستی پێ نەکردووە!
ئێستاش
لە قۆناغێکی ژیان دام
بۆ مردنم گەلێ زووە و
بۆ ئاشق بوونیش زۆر درەنگ
من دیسانیش درەنگ کەوتووم
خۆشەویستم! تۆ بمبوورە
لە سەر لێواری ئەوینم
بەڵام نیزیکترم لە مەرگ
من دیسانیش درەنگ کەوتووم
شێعری عەزیز نەسین