دوو وشەی قەت و قەد لە زمانی کوردیدا لەگەڵ ئەوەدا کە واتای جیاوازیان هەیە، زۆر جار بە هەڵە لە جێی یەکتر دەکار دەکرێن.
وشەی قەت بە مانای هەرگیز - هیچکات یان بە هیچ جۆرە کە لە نێوان کوردی و عەرەبیدا (قط) وشەیەکی هاوبەشە.
قەت هەروەها بە واتای بڕین و لەتکردنیشە کە کورتکراوەی "قطع"ی عەرەبییە یان وشەی قەتعی عەرەبی لەو وشە کوردییە چێ کراوە. ئەم واتایە بەرین بۆتەوە و Kat لە زمانی وێنەگری و فیلمهەڵگرتنەوەدا بە هەمان واتای بڕین بەکار دێ.
هەرچی وشەی "قەد"ە ئەوە چەند واتای جیاوازی هەیە:
قەد: لاتەنیشت، کەلەکە یان هەر بە گشتی کەمەر و پشتێندی مرۆڤ
قەد: بەژن و باڵا
قەد: ئەندازە، ڕادە
قەد: دەق کردن و نووشتاندنەوەی بە ڕێکوپێکی
قەد: توێ، چین، لای بەسەر یەکدا
قەد: مابەینی داوێن هەتا دوندی کێو