لە کوردستان جۆرێک ماری ڕەنگ سووری کاڵ یان ئاڵ هەیە کە ماری سجە، سوجە یان
سوججەی سوور و هەروەها "شیلە" ماریشی پێ دەگوترێ. مارەکە بێجگە لە ڕەنگە تایبەتەکەی، کۆمەڵێک تایبەتمەندیی وەک خێرایی، دەسکەرەوەیی و ژەهراوی بوونی هەیە. ئەم تایبەتمەندیانە وای کردووە کە وەک مارێکی مەترسیدار لە پەخشان و شێعری شاعیرانیشدا ڕەنگ بداتەوە:
"[..] وەک ماری "سوججە" بە گژ ئێمەدا دێتەوە و گەزارەی نیو گەز دەردەکێشێ"
"[..] وەک ماری "سوججە" بە گژ ئێمەدا دێتەوە و گەزارەی نیو گەز دەردەکێشێ"
(هێمن_هەواری_خاڵی - بووکی یەکشەوە)
"بە کاکە کاکە هات بە لامەوە
بوو بە "سوججەمار" دای وە پامەوە"
(مەلاغەفوور_دەباغی_دیاری_مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٥٦.(
بوو بە "سوججەمار" دای وە پامەوە"
(مەلاغەفوور_دەباغی_دیاری_مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٥٦.(
وەکوو ماری "سوججە" ڕۆیشت بە کونا تا ون بوو
گەهێ ساکن لە دەروونا، گەهێ ساری سەرەدەر
(قانع - شێعری "چۆن کچێک")
ئەتکوت ماری "سوجەی سوورە" و گەرمای هاوین ورووژاندوویەتی.
(سوارە - تاپۆ و بوومەلێڵ - چڕۆکی شەڕگە)
دەستی برد سەری سندووقی لادا توولە "سوجە" مارێکی دەرکرد و گرتی بەدەستییەوە.
(عەلائەددین سەجادی - ڕشتەی مرواری - بەرگی ٦)
یهند تیری نیگای بێمهیلیش دا لێم
یەند ژاری «سجە»ی هیجران وەردەن پێم
یەند ژاری «سجە»ی هیجران وەردەن پێم
(مەولەوی)
حەی وەچان چێشەن لەولای دامەوە
لێوشان گرتەن وە پەنهامەوە
ئەسڵشان سجەن، یا زەنگی مارەن
حەی وەچان چێشەن لەولای دامەوە
لێوشان گرتەن وە پەنهامەوە
ئەسڵشان سجەن، یا زەنگی مارەن
وەزە مەکەرۆ یا بێ ئازارەن
فەرهەنگە کوردییەکان وشەکەیان بە هەر سێ شێوەی سجە، سوجە و سوججە گرتووە:
سجە هەنبانە بۆرینە
ڕەنگی سووری کاڵ، سجە مار
سوجە هەنبانە بۆرینە
سجە، سوججە
سجە هەنبانە بۆرینە
ڕەنگی سووری کاڵ، سجە مار
سوجە هەنبانە بۆرینە
سجە، سوججە
سوججە هەنبانە بۆرینە
سجە، ڕەنگی سوور بۆ مار
شیلەمار هەنبانە بۆرینە
ماری سووری سوجە
سوجە فەرهەنگی مەردۆخ
سجە: ڕەنگی سوور بۆ مار. (ماری سوور)
سجەمار فەرهەنگی خاڵ
سجە، ڕەنگی سوور بۆ مار
شیلەمار هەنبانە بۆرینە
ماری سووری سوجە
سوجە فەرهەنگی مەردۆخ
سجە: ڕەنگی سوور بۆ مار. (ماری سوور)
سجەمار فەرهەنگی خاڵ
جۆرە مارێکە لە تیرەمار درێژتر،ە هەر حەلێ ڕقی هەستا قەڵەمبازد دەبا
بەقەد گوریسێک.
وشەکە هەروەها بەشێوە سنج و سنجەش دەگوترێ:
سنج، سنجە فەرهەنگی وشەنامە
- سووری گەش
- لەدوای وشەی «سوور و» دێت و ئەبێ بە سوور و سنج
وشەی سجە و شێوەکانی دیکەی دەچنەوە سەر وشەی "سنج" و سنجوو کە ناوی دارێکی بەردارە و لە بنەڕەتدا لە ڕەنگی بەری ئەو دارە وەرگیراوە کە بە بەقەد و قەبارە هێندەی بەری خورمایە، وەک خورماش ناوکێکی ڕەقی هەیە و پێستی میوەکەی لە خورما ئاڵترە؛
سنج هەنبانە بۆرینە
- دارسنجوو
سنجوو فەرهەنگی خاڵ
- دارێکە گەڵای وەک بی وایە بەرێکی شیرینی هەیە وەک خورما بەڵام تۆزێک پچووکترە
خۆت بە تۆو ڕێحان
بچێنە، عاقیبەت پێکوڵ مەبە
ئەحمەدی کۆر
سەری سەودام هەبوو
لام دایە کنی
کاڵە هەرمێم کوشی، سنجووم نەڕنی
کاڵە هەرمێم کوشی، سنجووم نەڕنی
هەژار - بەرەو موکریان
ڕەنگە سوور و تایبەتەکەی سنجوو هۆکار بووە کە ئەو ناوە وەک ڕەنگ بۆ سنجار و ژەنگار و ژەنگ و شەنگ و گەلێک وشەی دیکەش پەل باوێژێ.