۷/۱۲/۱۴۰۳

بەردەوامیی کێشەی ئێران و ئیسرائیل؛

١- دوای کوژرانی هەنییە لە تاران، کپکردنی حەماس لە غەززە و دواجار کوشتنی حەسەن نەسڕوڵا و ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان، هێژەمۆنیی ئێران لە ناوچەکە بەرەو کزی و لاوازی چووە. بەو پێیەش باڵانسی هێز بە قازانجی ئیسرائیل و بە زیانی ئێران تێکچووە.

٢- ئێران بۆ ئەوەی نیشان بدا لاواز نەبووە و پاشەکشەش ناکا، دەبوو جارێکی دیکە هێزی خۆی نیشانی دۆستان و دوژمنانی لە ناوخۆ، ناوچە و جیهان بداتەوە کە ئەو کارەی بە هاژەکەکانی کرد.
٣- ئێران بە هاژەکە خێرا و پڕهێزەکانی ئەمجارەی نیشانی دا کە توانای هێرش بۆ سەر ئیسرائیل و لایەنەکانی دیکەشی لەوە زیاترە کە جاری پێشوو کردی.
٤- ئەوە کە هاژەکەکانی ئێران هیچ کەسیان لە ئیسرائیل نەکوشتبێ و تەنانەت بریندار نەکردبێ، جێی گومانە بەڵام ئەگەر ئیسرائیل دانی بە کوژرانی ئیسرائیلییەکدا نابا، دەبوو دژکردەوەی توند و تا ئاستی ئیعلانی شەڕیش ڕابگەیەنێ.
٥- من پێم وایە ئیسرائیل لەکاتێکدا کە هێشتا غەززەی بە تەواوی لە چەک دانەماڵیوە و چارەنووسی شەڕ لەگەڵ حیزبوڵڵای یەکلایی نەکردۆتەوە، پێی خۆش نییە لانیکەم جارێ بەرەیەکی بەردەوامی شەڕ لەگەڵ ئێران بکاتەوە. قسە و هەڕەشەکانی نەتانیاهوو لەم بارەوە زیاتر بۆ ترساندنی تاران و دوور ڕاگرتنی ئێران لە شەڕەکەیە نەک ڕاکێشانی بۆ نێو شەڕ.
٦- بەو هۆیانەی سەرەوە، پێشبینی ناکەم دژکردەوە و هێرشی ئەمجارەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران زۆر کاریگەر و بەرچاو بێ. هەر ئەوەندەیە کە ڕەنگە لە جاری پێشوو توندتر بێ.
٧- وێڕای ئەمانە، کێشەی نێوان ئێران و ئیسرائیل نە بەم زووانە و نە بە بێ نەمانی یەکیان، یەکلایی نابێتەوە. ستڕاتژیی کۆماری ئیسلامی سڕینەوەی ئیسرائیلە و ئیسرائیلیش ڕێگایەکی تری بێجگە لە هەوڵدان بۆ لابردنی کۆماری ئیسلامی نییە.


بابەتی نوێ:

دا - خودا

  لێکۆڵینەوە لە مێژووی کەوناری کوردستان و باوەڕ و ئایینی کۆنی کورد، بۆمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە ئەم گەلەش وەک  زۆرێک لە  گەلانی دیکە، لە کۆندا...